Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 تیرۆرکردنی دوو هەڵسوڕاوی لایەنگری پەکەکە لە شارۆچکەی پێنجوێن بەتوندی ئیدانە دەکەین!

تیرۆرکردنی دوو هەڵسوڕاوی لایەنگری پەکەکە لە شارۆچکەی پێنجوێن بەتوندی ئیدانە دەکەین!

رۆژی ١٣/٤ دوو هەڵسوڕوای لایەنگری پەکەکە لە کوردستانی عێراق کە بە “تەڤگەری ئاپۆچی” ناسراوە، بەناوەکانی کەمال شێخ صادق ( کەمالی شێخ سادە) و صدیق میرزا ساڵیاوایی لەلایەن باندێکی تیرۆریستەوە دەڕفێنرێن‌و هەمان رۆژ تەرمی صدیق ساڵیاوایی و رۆژی دواتریش واتە ١٤/٤ تەرمی کەمالی شێخ سادە لەنزیك چەمی گەورەی پێنجوینەوە فڕێ دەدرێن. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەکاتێکدا بەهۆی ئەو روداوە دڵتەزێنەوە سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاورێیانیان دەکات، هاوکات بە توندی ئیدانەی ئەو کارە قێزەونە دەکات و بەئەرکی دەسەڵاتدارانی ناوچەکەی دەزانێت کە بەزوترین کات تاوانباران و تیرۆریستان بدۆزێتەوەو پەلکێشی دادگایان بکات تا سزای تاوانەکەیان وەربگرن. پێویستەدەسەڵاتدارانی سلێمانی تیرۆری کمالی شێخ سادەو صدیق ساڵیاوایی نەکەنە دەستمایەی مامەڵەی سیاسی وەکو باقی تیرۆرەکانی دیکە.

کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

١٦/٤/٢٠١٦

About hkkk

Check Also

دووڕوویی سەرانی یەکێتی له ‌رۆژی جیهانی دژی توندوتیژیدا! …

دەشتی جەمال دوێنی بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی لەدژی ژنان، سەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوسەرۆكانی لەنمایشێکی ڕیاکاری و گاڵتەجاڕانەدا کەوتنە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *