Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 خراپی بارودۆخی پەنابەران لە تورکیا

خراپی بارودۆخی پەنابەران لە تورکیا

ئامادەکردنی:رۆژ عەزیز..
نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکی.

بەهۆی خراپی ونائارامی لە عیراق وسوریا و رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەملیۆنان پەنابەر روویان لە تورکیا کردوەو خۆیان رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ناساندوە لە تورکیا ئەم پەنابەرانە زۆرینەیان خەڵکی عێراق سوریان م بێجگە لە پەنابەرانی ئەم دوو وڵاتە . پەنابەرانی ئیرانی وئەفغانستان و پاکستانی میسرو سۆماڵ و ئۆزباکستان و چەندین وڵاتی دیکەش . بەڵام هیچیان رێژەکەیان بەقەدەر پەنابەرانی سوریاو عیراق نیە ، بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی دوو ملیۆن پەنابەر لە تورکیا هەیە . هەر بەهۆی ئەم رێژە زۆرەوەو بەهۆی ئەوەی وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکاو ئوسترالیاو کەنەداوە کە رێژەیەکی کەم پەنابەران وەردەگرن ، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی یوئین فشاری گەورەی لەسەر بێت و بێجگە لەمانەش یوئین بۆ خۆی کاری پەنابەران کەمتر بەرێ دەکات وهەمیشە باس لەوە دەکات پەنابەرانێکی زۆرمان لایە بۆیە ماوەی چاوپێکەوتنەکان دوورو درێژن. پێشتر هەر بەهۆی ئەم قەرەباڵغیەوە یوئین فەرعێکی کردەوە بەناوی (ئاسام) ئەم فەرعە تەنها کاری ناونوسین بوو وەک مەوعیدی چاوپێکەوتنیان دەنوسی . کە بەرواری چاوپێکەوتنەکان خەیاڵی بوون بۆ ساڵی ٢٠٢٢ یاخود کەمتر بوون ، بەڵام لەهەمان کاتێشدا یوئین دەیوت برۆ خۆمان تەلەفۆنت بۆ دەکەین و ئەو بەروارەش دروست نیە . بەڵام بێجگە لەوەش ئەم بەرواری نوسینە ، ئینسانی توشی نیگەرانی دەکردو لە حەربی نەفسی دەچوو بۆ پەنابەران . کاتێک ئەم بەروارەیان دەدا بە پەنابەران ئیتر دەبوایە چاوەرێ بکەن تا ٩مانگ تا ١ساڵ ودوو مانگ زیاتر تا شانسی چاوپێکەوتنیان پێ دەدەن .

“ئەو پەنابەرانەی شانسی قبوڵیان هەیە .”
پەنابەرانی عیراقی بەتایبەتی ئیزیدیەکان یاخود مەسیحیەکان شانسی زیاتر قبوڵیان هەیەو قبوڵ دەبن, بێجگە لەمانەش خەڵکانی شیعەو سوننەش چ عەرەب زوبان چ کورد زوبان بن کە خەڵکی ناوەراست وخواروی عیراق بن ئەوانیش قبوڵ دەبن . وە کوردەکانی کوردستانی عیراقیش چاوپێکەوتنیان بۆ دادەنێن رەنگە قبوڵیش بن بەڵام ئەمان جیاوازتر مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن . لەکاتێکدا کەسێک کەیسی هەبێت ومەترسی لەسەر بێت هەر یەک شتە بەڵام مامەڵەی کەیسەکانی کوردستانی عیراق جیاوازترە ، ئەمانیش کاتێک دەچنە یوئین هەر وەک پەنابەرانی دیکە دەبن و بەڵام لە چاوپێکەوتندا جیاوازترن ، چونکە ئەوانەی خواروی عیراق و ناوەراستی عیراق زۆربەیان بە یەک چاوپێکەوتن قبوڵیان پێ دەدەن ، یاخود ئەگەر چاوپێکەوتنی دیکەیان بۆ دابنێن مەوعیدی چاوپێکەوتنەکەیان نزیکترە . بەڵام کوردەکانی کوردستانی عیراق یەکەم موقابەلەیان دەکەن و بۆ موقابەلەی دووەم ٨مانگ کەمتر یاخود زیاتریان بۆ ساز دەکەن ، وە کاتێکیش دەچنە موقابەلە یەکسەر قبوڵیان پێ نادەن دەڵێن چاوەرێی جواب بکە تا چەند مانگی دیکە تا جوابت بۆ دێت .

“ئەو ژنە تەنهایانە زیاتر شانسی قبوڵیان هەیە کە لە خەڵکی کوردستانی عێراقەوە هاتوون ”
کەیسی کوردستانی عێراق زیاتر شانسی ئەو ژنانەیە کە بەتەنها دێنە تورکیاو کەیس دەدەنە یوئین ئەمانە قبوڵ دەبن هەرچەندە ئەمانیش لەم وڵاتە دەمێننەوە ژیان وگوزەرانیان لەوپەری خراپیدایە چونکە نە دەتوانن کار بکەن نە زمانیش دەزانن و ناشتوانن کار بکەن چونکە کارکردن قەدەغەیە ، هەموو ئەمانە ژیانی ژنانی قورستر کردوە کە هیچ کۆمەکێک لەلایەن یوئینەوە پییان نادرێت ، وە لەزۆربەی شارەکانیش دەولەتی تورکیا هاوکاری ئەم ژنانە ناکات ، هەرچەندە لەهەندێک شار هەیە کەمپ هەیە ، بەڵام بەهۆی زۆری پەنابەرانەوە ئەم کەمپانەش کەمتر پەنابەران وەردەگرن .

“پەنابەرانی عیراقیش تەنها کەنەداو ئوسترالیاو ئەمریکا قبوڵیان دەکات ، ئەویش زۆرتر ئەمریکایە ، وە کاتێکیش پەنابەران دەچنە ئەمریکا باس لە بارودۆخی خراپی پەنابەران لەو وڵاتە دەکەن و دەڵێن لەوێش ژیانی ئابوری پەنابەران قورسەو کرێ خانوو گرانەو زمان نازانن هەموو ئەمانە ژیانی پەنابەرانی قورسترە کردوە ..

” پەنابەرانی وڵاتانی دیکەش لێرە هەیە ئێرانیەکان کە ( مەسیحی ) و (بەهاییان )هەیە ئەوانیش زیاتر شانسی قبوڵیان هەیە ، هەرچەندە ئەوانیش بەرواری چاوپێکەوتنیان دوورە . بەڵام پەنابەری سیاسی کوردی ئیرانین ، شانسیان کەمترەو زۆر بەئاسانی قبوڵ نابن . لەکاتێکدا ئەگەرئەم پەنابەرانە بچنەوە ئیران هەموویان ئیعدام دەکرێن . بەڵام لە یوئین مامەڵەی جیاوازتریان لەگەڵ دەکرێت و بە دوو یان سێ ساڵ ئینجا قبوڵیان پێ دەدەن ، وە ئەگەر قبوڵیشیان پێ بدەن ، بەڵام وڵاتی سێیەمیان پێ نادەن بەئاسانی . وە ئەمریکاو کەنەداو ئوسترالیاش کەیسی پەنابەرانی سیاسی کوردی ئێرانی وەرناگرن ، بەتایبەتیش کۆمۆنیستەکان بەهیچ شیوەیەک وەرناگرن . تەنها وڵاتانی ئەوروپا وەک سوید وفینلەندو نەرویج و دانیمارک ئەگەر ئەم کەیسە سیاسیانە وەربگرن ، ئەوانیش بەڕێژەیەکی زۆر کەم کە ساڵانە وەری دەگرن . ئەم پەنابەرە سیاسیانە کە خەڵکی ئێرانن تێی دا هەیە ١٥ ساڵە لەم وڵاتەیە تاوەکو ئێستا رەوانەی وڵاتی سێیەم نەکراون ، بەشێکی دیکەشیان لە پێنج ساڵ زیاتر یاخود کەمترە لێرە ن و بەدیاری چاوەروانیەوە وەستاون تا رەوانەی وڵاتی سێیەم بکرێن .

“پەنابەرانی ئوزباکستانیش هەن ئەوانیش ئاسان قبوڵیان ناکەن سۆماڵیەکان قبوڵ دەبن ئەوانیش بەدرەنگ دەرۆن . پاکستانیش لێرە هەیە ئەوانیش کەمتر شانسی دەرچونیان هەیە . ئەفغانیەکانیش زۆر بەکەمی قبوڵ دەبن یاخود زۆربەیان چاوپێکەوتنیشیان لەگەڵ ئەنجام نادرێت وڵاتی سێیەمیش بۆ ئەو کەسانە کەمترە کە پیشتر قبوڵیان هەبوو، بەڵام ژنی ئەفغانی کەمێک کەیسەکەیان باشترە ئەگەر بەتەنها بن ، هەرچەندە ئەوانیش مانەوەیان لە تورکیا دوورو درێژە .

“پەنابەران هیچ کۆمەکێک ناکرێن ”
ژیان گوزەرانی پەنابەران خراپە بەتایبەتی ئەو پەنابەرانەی کە کەسوکاریان هاوکاری ماددیان ناکەن یان وەزعیەتی ماددیان خراپە ، بەداخەوە بەهۆی داخستنی کەیسی هەندێک ژن یان بەهۆی ئەوەی یوئین درەنگ ئەو ژنانە قبوڵ دەکات یان درەنگ رەوانەی وڵاتی سێیەمیان دەکات ، هەندێکیان ناچار بەلەشفرۆشی کراون کە هیچ دەرامەتێکیان نیەو دەوڵەت و یوئینیش هاوکاریان ناکات ، چونکە ئەو ژنانە بەتەنیان و هەم لەدەست کەسوکاریان رایان کردوە ، بۆیە کەسیان نیە هاوکاریان بکات ، لەبەر ئەوە ناچار بوون بۆ بژیوی رۆژانەی خۆیان ناچار بە لەشفرۆشی کراون . کاتێک قسەیان لەگەڵ دەکەیت دەڵین بۆ ئەوکارە دەکەیت دەڵێن ئێ چی بکەین کار نیە ، ئەگەر هەشبێت بە پارەیەکی کەمەو دەبێت بە قاچاخ کار بکەین وە ئەگەر کاریش بکەن پارەکەت نادەنێ ، هەقی ئەوەشت نیە شکات بکەیت ئەگینا خۆت وخاوەنکارەکە غرامە دەکەن ، بۆیە کەسیش ناتوانێت کار بدات . بەڵکو بەتەنها بۆ ژنان کارکردن قەدەغە نیە ، بەڵکو بۆ تەواوی پەنابەران وایە . لەژنێکی دیکەی پەنابەرم پرسی بۆ خەریکی کاری لەشفرۆشی دەیوت دەی چی بکەم دوو مناڵم هەیە مناڵ وەک گەورە نیە چی داوا کرد دەبێت بۆی بکڕم کەمێک وەستاو ئاخێکیشی هەڵکێشاو ووتی مناڵ هەموو شتم پێ دەکات ووتی تۆ مناڵت نیە نازانێت ژیان چەندە قورسە ووتی ژنێکی وەک من تەنها بێت و ڕامکربێت لەدەست کەسوکارم نازانم چی بکەم . هەموو ئەمانەو دەیان ژنی وا هەیە لە تورکیا ناچار بەلەشفرۆشی کراوە و لە یوئینیش بێ ئومێد بوون کە دۆسیەکەیان داخراوە یاخود قبوڵیان هەیەو لێرە درەنگ رەوانە دەکرێن بۆ وڵاتی سێیەم .

“بەشێکی زۆری پەنابەران لەیوئین بێ ئومید دەبن کە ماوەی چاوپێکەوتنیان دوورە یاخود درەنگ جوابیان دەدەنەوە ، یان وڵاتی سێیەمیان پێ نادرێت ناچارن بە ریگای قاچاخ برۆن چیتر چاوەرێی یوئین نەکەن .

پێشتر لە تورکیا دەبوایە سالانە پارەی ئیقامە بدەیت ئیستا ساڵ زیاتر پەنابەر پارەی ئیقامە نادات چونکە دەوڵەتی تورکیا ئەو بریارەی هەڵوەشاندە . بێجگە لەمەش چوون بۆ نەخۆشخانە بەپارەیەکی زۆر بوو عیلاجیش گران بوو بەڵام ئیستا چوون بۆ لای دکتۆر بە پارەیەکی کەمەو عیلاجیش بەنرخێکی هەرزانە لەم کارەشدا هاوڵاتیەکی تورک و پەنابەر وەک یەک چاو لێدەکرێت ئەمەش کەمێک قورسی ژیانی پەنابەری سوک کردەوە . بەڵام تەنها ئەمە کافی نیەو پەنابەران لەوەزعیەتێکی خراپدا ژیان دەگوزەرێنن هەم ناتوانن کار بکەن لە تورکیا ، چونکە رێگایان پێ نادرێت وەهەم یوئین زوو کارەکانیان بەرێ ناکات ئەمەش سەختی ژیانی پەنابەر وا لێ دەکات لە حاڵەتی خراپدا بێت و ، بەشێکیان تووشی حاڵەتی نەفسی دەبن پێوستیان بە چارەسەر هەیە . بێجگە لەمانەش بەداخەوە چ لەنێو خۆی تورکیاو چ لە دەرەوەی تورکیا قسەوباسی زۆر هەیە کە گوایە کارمەندی یوئین هەیە بە پارە ماوەی چاوپێکەوتن نزیک دەکاتەوە یاخود قبوڵی یوئینت پێ دەدات ، ئەمەش وای کردوە پەنابەران نیگەران بن لەحاڵەتێکی خراپدا بژین .هەرچەندە تاوەکو ئیستا بەڵگەی وەها نیە کە لە نێو یوئیندا کاری وا کرابێت یان کارمەندی یوئین هەبێت ئەو کارە بکات .

بەڵام واهەست دەکرێت لەنێو پەنابەراندا کەسانێک هەبن بەساختە وەرەی قبوڵی بدەن بە پەنابەران بە پارەیەکی خەیاڵی کە باس لەوە دەکەن بۆ ٣هەزار دۆلار تا پێنج هەزار دۆلار وەردەگرن لەکاتێکدا وەرەقەی قبوڵیەکە دەرکەوتوە ساختەیە ، چونکە کاتێک دەچێت بۆ موقابەلەی وڵات کە پێی دەدەن سەیر دەکات لەوێ ناوی نیە بۆیە بەمە دەرکەوتووە وەرەقەی قبوڵیەکە ساختەیە . من رۆژانە لەنێو پەنابەراندا ئەوە دەبیستم کە خەڵک لە یوئیندا هەیە بەپارە قبوڵی وەردەگریت یان ماوەی چاوپێکەوتنت بۆ نزیک دەکەنەوە ، بەڵام بۆ خۆم زۆر قەناعەتم نیە چونکە بۆ خۆم هیچم نەدیوە تاباوەری پێ بکەم ، بەڵام واهەست دەکەم پەنابەرانێک هەن ئەوکارە دەکەن بە رێگای ساختەو خەریکی فێڵ کردنن لە پەنابەر . لەوە دەچێت یوئینیش هەستی بەم کارە ساختەیە کردبێت . هەربۆیە یوئین ناجار بووە وەرەقەی قبوڵیەکان فسفۆریان پێوە بێت و وەرەقەکان زۆر جیاوازترن بەئاسانی تەزویر ناکرێن….

 

 

About hkkk

Check Also

خه‌ڵك به‌ سه‌د زمان به‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردایه‌تی ئه‌ڵێ بڕوا و به‌رۆكی به‌ردا! …

جه‌مال موحسین له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌ی دواییدا و له‌به‌رامبه‌ر نه‌دانی موچه‌ و دابین نه‌بوونی …