Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 دەقی ووتەی دەشتی جەمال لە ئاکسیۆنی بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لەلەندەن
دەشتی جەمال

دەقی ووتەی دەشتی جەمال لە ئاکسیۆنی بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لەلەندەن

“دوخی تورکیاو ناوچه‌که‌، ئێمه‌ چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان بانگه‌واز ده‌کات که‌ به‌ره‌ی چه‌پ وکۆمۆنیستیو ئازادیخوازی به‌هیز بکه‌ین له‌ پیناو به‌رگری له‌ مافەکانی خه‌ڵک”

هاوریان و دۆستان وئازادیخوازان

به‌ ناوی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ به‌گه‌رمی به‌خیرهاتنتان لی ده‌که‌م و سپاسی ئاماده‌بونتان ده‌که‌م .

ئه‌مرۆ ئێمه‌ له‌به‌رده‌م بالۆێزخانه‌ی تورکیا له‌ له‌نده‌ن کۆبووینه‌ته‌وه‌ تا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان بگه‌یه‌نیین به‌ حکومه‌ته‌ فاشستو ئینسان کۆژه‌که‌ی ئۆردوگان به‌رامبه‌ر به‌ په‌لامارو له‌شکرکیشی وملهوری بۆ سه‌ر ناوچه‌ کورد نشینه‌کان وگرتنو کوشتنی هه‌ڵسوراوانی چه‌پ و کۆمۆنیستو وکپکردنی هه‌موو ده‌نگێکی ئازادیخواز له‌سه‌راسه‌ری تورکیا.

حکومه‌ته‌کی ئوردوگان ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگای زه‌برو زه‌نگو کوشتاره‌وه‌ سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆی به‌ریته‌ پێشه‌وه‌. “به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرورو لێدان له‌ په‌که‌که”‌ی کردۆته‌ به‌هانه‌کانی ئه‌م له‌شکرکیشی وئینسان کوژیه‌ به‌ڵام ئه‌و به‌هانه‌یه‌کی ئه‌وپه‌ری پوچ بی بناغه‌و دوره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ حکومه‌ته‌کی ئوردوگان به‌دوای شکستی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌ سوریاو و ڕاوه‌ستانی تورکیا له‌ پال چه‌بهه‌ی نه‌سره‌و داعش و‌ هاوکاری لوجستیکی وسه‌ربازی مالی و مه‌عنه‌ویان له‌ رابردودا وه‌ک ئه‌ندامی ناتۆ شکستیانخوارد وه‌ هه‌روه‌ها دوای هاتنی روسیا ئالوگۆرێک له‌ ته‌وازنی هیزه‌کان له‌ ناوچه‌که‌دا و.. بارگرژی و کیشه‌مه‌کیشی ده‌وله‌ته ئیمریالیسته‌کانی جیهان به‌ناوی شه‌ری داعشوسوریا،  کراوه‌ته‌ مه‌یدانی ئه‌م جه‌نگه‌…. تورکیاش ده‌یه‌وێت له‌داهاتووی ناوچه‌که‌دا پێگه‌و جێگاو ڕێگایه‌ک بۆ خۆی دیاری بکات. له‌پێناو ئه‌مه‌شداجه‌نگو په‌لاماره‌کانی لە دووجەبهەدا به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌:‌ یه‌کێکیان له‌‌ ڕێگای په‌لامارو سه‌رکوتی جولانه‌وه‌ی چه‌پو کریکاریو ژنان وئازادیخوازان وپاشه‌کشه‌ ێپیکردنی هه‌ر ده‌نگێکی ئازادیخواز له سه‌راسه‌ر‌ تورکیادا و دووه‌میشیان ده‌ستبردنه‌ بۆ جه‌نگ وکوشتاری خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ناوچە‌کوردنشینه‌کانی تورکیا.

به‌ تایبه‌تی حزبه‌که‌ی ئۆردوگان به‌دوای ده‌نگ هێناوه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئەم دواییانە، له‌ پاڵ سیاسەتی هاوکاری کردنی ڕه‌وته‌ ئینسان کوژه‌کانی ئیسلامی سیاسی له‌نمونه‌ی داعش وبه‌ره‌ی نەسره‌، ده‌ستی بۆ جه‌نگ وکوشتاری خه‌ڵکی کوردستان بردوه‌و لێره‌شه‌وه‌ فه‌زای سه‌رکوت وکۆنه‌په‌رستی و هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌ته‌سکردنه‌وه‌ی   ئازادی و هینانی قانوونی کۆنه‌په‌رستی دژی ژنانو کریکارانی کردۆته‌ گۆشیه‌کی سه‌ره‌کی له سیاسه‌تەکانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی خۆی . حکومه‌ته‌کی ئوردوگان به‌م سیاسه‌ته‌ دژی ئینسانی وسه‌رکوتگه‌ریانه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵگایه‌کی کردۆته‌ ئامرازێک بۆ به‌ده‌ست هێنانی پێگه‌یه‌کی له‌بار بۆ چینی بۆرژوازی فه‌رمان ڕه‌وا وپه‌ره‌پێدان به‌ قه‌له‌مڕه‌وی سیاسی له‌ئاست ناوچه‌که‌ به‌گشتی وله‌داهاتووی سوریادا.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ به‌هۆی شه‌راکه‌تو وه‌ستانی حکومه‌ته‌کی ئوردگان له‌ بەرەی ئه‌مریکاو حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا له‌ کێشمه‌کیشیان له‌گه‌ل روسیاو چیندا چاوپۆشی ده‌که‌ن له‌هەمووئه‌وکوشتاروتراجیدیا نائینسانیانه‌ی تورکیا به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ناوچه‌که‌ ده‌یکات  و په‌رده‌پۆشده‌کرێت،  ئه‌مه‌ ئه‌و په‌ری مایه‌ پۆچی ودرو ئیدعاکانی ئه‌و حکومه‌تانه‌ راده‌گه‌یه‌نیت به‌ رامبه‌ر به‌ مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراسیکه‌یان! تەنانەت میدیا بە نرخی رۆژ نانخۆرەکانیش ئامادەنین بۆ یەک ساتیش رۆماڵی ئەوتاوانانەبکەن کە بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی لە تورکیادا پەیڕەوی لێدەکرێت.. ئه‌مه‌ به‌رهه‌می ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مریکاو ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر حه‌لیفه‌کانیان ڕاوه‌ستاون نایانه‌وێت تورکیا له‌ده‌ست بده‌ن هه‌ربۆیه‌ ئه‌مریکاو حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا شه‌ریکن به‌رامبه‌ر به‌وتاوانانه‌ی به‌ رامبه‌ری به‌ خه‌ڵکی کوردستان وئازادیخوازانی تورکیا ئه‌نجامده‌ده‌رێ.

ئه‌م دوخه‌ ئێستای تورکیاو ناوچه‌که‌، ئێمه‌ چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان بانگه‌واز ده‌کات که‌ به‌ره‌ی چه‌پ وکۆمۆنیستیو ئازادیخوازی به‌هیز بکه‌ین له‌ پیناو به‌رگری له‌ مافەکانی خه‌ڵک له‌ پێناو به‌گری له‌ کرێکاران و زه‌حمه‌تکیشان بۆ به‌رگرتن به‌م ملهوری و ئینسان کوژیه‌ ..پێویسته‌ به‌ته‌وای تواناوه‌ به‌رامبه‌ر به‌م سیاسه‌ته‌ کۆنه‌په‌رستانه‌ حکومه‌ته‌ی ئوردوگان ڕابوه‌ستین نه‌ ته‌نها محکومکردن ‌ به‌ڵکوبه‌رگرتن به‌م سیاسه‌ته‌و شکست پێدانی، له‌ پێشه‌وه له‌ئه‌ستۆی ئێمه‌ به‌ره‌ی چه‌پو کرێکاریو خه‌ڵکی ئازادی خوازی ناوچه‌که‌و جیهانه‌. به‌تایەبەتیش هاوخه‌بتیو یه‌کگرتووی خه‌باتکارانه‌ی کڕیکارانی وزه‌حمه‌تکێشانو ئازادیخوازانی تورکیا لکه‌ڵ خه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستان وده‌ست له‌ناوده‌ست نانیان وکۆبوونه‌وه‌یان له‌ژێر ئالایه‌کی ئینسانیو شۆڕشگێرانه‌ی کۆمۆنستیدا ده‌توانی نه‌ک هه‌ر ئۆردوگانو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شکستدا بکێشی به‌ڵکو ڕێگاش ده‌کاته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ریێکی سیاسی و ئینساناینه‌ی کێشه‌ی کورد له‌م ولاته‌و به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگایەکی ئازادو یه‌کسانو خۆش گوزه‌ران‌.

سه‌رکه‌وتووبن

١٦-١-٢٠١٦

 

About hkkk

Check Also

نامەی ناڕەزایەتی گەورەترین سەندیکای بەریتانیا …

بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسان و هەموو دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان لە کوردستان کلیل لێرەدا بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *