Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 ریفراندۆم گرنگە بەڵام بێ نەخشەڕێگای سەربەخۆیی چی دەگەیەنێ؟

ریفراندۆم گرنگە بەڵام بێ نەخشەڕێگای سەربەخۆیی چی دەگەیەنێ؟

ریفراندۆم گرنگە بەڵام بێ نەخشەڕێگای سەربەخۆیی چی دەگەیەنێ؟

ئاسۆکمال

مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا*١ داکۆکی لەبەرپاکردنی رفراندۆم دەکا بەڵام دەڵێ”ئەو ڕیفراندۆمە بە مانای دەستبەجێ ڕاگەیاندنی دەوڵەت نییە بەڵكو بۆ ئەوەیە كە ئیرادە و ڕای گەلی كوردستان لەبارەی چارەنووسی خۆی بزاندرێت و سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان لە كات و دۆخی گونجاودا ئیرادە و بڕیاری گەل جێبەجێ بكات. ”

پرسیار ئەوەیە ئەگەر بارزانی و پارتی بۆچی رفراندۆم دەکەن کە نایانەوێ سەربەخۆیی ڕاگەیەنن و دەڵێن ریفراندۆم بەمانای دەستبەجێ ڕاگەیاندنی دەوڵەت نیە ؟

لەهەموو شوێنێکی دنیادا کاتێک ریفراندۆم دەکرێ بۆئەوەیە کەگەل بڕیارێک بداوجێبەجێ بکرێ.بارزانی نمونەی سکۆتلەند دەهێنێتەوە.دانیشتوانی ئەم وڵاتەساڵی ١٨سێپتەمبەری ٢٠١٤ *٢رفراندۆمیان لەسەر سەربەخۆیی کرد وزۆرینە دەنگی بەمانەوە لەگەڵ بەریتانیاداویەکسەر بڕیارەکە جێبەجێکرا.لەتەیموری ڕۆژهەڵات وباشوری سودانیش بەهەمان شێوە.ئایا لە کوردستان بریاری رفراندۆم کەی جێبەجێ دەکرێ؟

بارزانی دەڵێ”لەکات و دۆخی گونجاودا”سەرکردایەتی سیاسی بڕیاری گەل جێبەجێ دەکا!کەواتە پرس بەخەڵک دەکرێ بەڵام بڕیارەکە”سەرکردایەتی سیاسی”،دیارە مەبەست حزبە دەسەڵاتدارەکانە،جێبەجێی دەکا!بۆچی رفراندۆمی کوردستان لەچاو رفراندۆمی هەموو دنیا جیاوازی هەبێ وبڕیارلەخەڵک دەسەندرێتەوە ودەدرێتەدەستی حزبە دەسەڵاتدارەکان؟ئایا ئیتر رفراندۆم وڕاپرسی لەخەڵک چ بەهایەکی هەیە؟ئایا ئەمە خەڵک تەنیا دەوری ڕاوێژکاری هەیە وپرسەگورگانەی پێ دەکرێ یان خەڵک لەرفراندۆمدا بڕیاردەرە؟چ زەمانەتێک و میکانیزمێک هەیە کە ئەم سەرکردایەتیە سیاسیە ئەنجام وبڕیاری رفراندۆم جێبەجێ دەکا؟بێگومان کەواتە ئەوە بەرژەوەندی حزبەدەسەڵاتدارەکانە کەدیاری دەکا چی دەکەن بە ئەنجامی ئەم رفراندۆمە؟چی ڕێگرە لەوەی کە پارتی ویەکێتی وەک ٢٥ساڵی ڕابردوو سەرەڕای بڕیاری رفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دیسانەوەناڵێن ئێستا “کات ودۆخی گونجاو”نیە بۆسەربەخۆیی ولەسەر ڕێگای فدرالیزم وکۆنفدرالی ومانەوە لەعێراقدا نامێننەوە؟بەکورتی هەموو هونەری رفراندۆم ئەوەیە کەخەڵک بڕیاردەری چارەنوسی سیاسی کوردستان بێت وئەم رفراندۆمەی پارتی وبارزانی ئەم بڕیارە بێناوەرۆک دەکاوئەو مافە لەخەڵک دەسەنێتەوە کاتێک “سەرکردایەتی سیاسی”دەکا بەبڕیادەری “کات ودۆخی گونجاوی”سەربەخۆیی.

دیارە مەبەستی پارتی لە رفراندۆمێکی نافۆرماڵ وناڕەسمی نیە و ئەگەر رفراندۆم هەر بۆ دەرخستنی ڕای خەڵکی کوردستان بێ لەسەر سەربەخۆیی ئەوا لە ئەم کارە لە ساڵی ٢٠٠٥کراوەولەسەدا٩٨،٥ خەڵکی کوردستان دەنگی بەسەربەخۆیی داوەو دیسانەوە پیویست بەدوبارەکردنەوەی رفراندۆمێک نیە کە بڕیاری رفراندۆمەکە جێبەجێ نەکرێ.ئەگەر رفراندۆمێکی ڕەسمی دەکرێ ئەوا پێویستە پارتی وەک حزبێک کە پێشنیاری رفراندۆمی کردوە پێویستە بەرنامەی رفراندۆمەکە وچۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەنجامەکەی وەک نەخشەڕێگا وبەرنامەیەک بخاتەڕوو ووە ماوەی ٦مانگ دیاری بکرێ لەکوردستان تاکو هەموو حزب وریكخراوە وگروپ وکەسێک مافی ئەوەی هەبێت لەو پرۆسەیەدا بەشداری بکا و ئازادانە بانگەشە بۆ بەرنامەی خۆی بکا.هەروەک حزبی نیشتمانی سکۆتلەند کاتێ پێشنیاری رفراندۆمی کرد ئەو حزبە بەرنامەی خۆی بۆ سەربەخۆیی سکۆتلەند خستەڕوو کە لەباری ئابوری وسیاسی یەوە چی دەکا؟مەسەلەی دراو وپەیوەندی لەگەڵ بەریتانیاچی لێ دەکا؟پەیوەندی بە یەکێتی ئەوروپا وەچی لێ دێت؟لەسەر نەوت وزۆر مەسەلەی تر چی دەکا؟وەبەکورتی نەخشەڕێگای سکۆتلەندی سەربەخۆی ئاشکراکردوبانگەشەی بۆکرد تا خەڵک بزانن لەو رفراندۆمەدا بۆ بڕیاری سەربەخۆیی بدەن؟یاخود باشوری سودان*٣ بڕیاری رفراندۆمی بەپێی لەپێشەوە ڕێکەوتنی لەگەڵ دەوڵەتی سودان کرد کە ئەگەر بڕیاری سەربەخۆیی دەنگی هێنا جیادەبێتەوەو هەموو چارەسەری کێشەو مەسەلەکانی ئەم ماوەی گواستنەوە وئینتقالیە بەڕیکەوتنی نوسراو ولەژێرچاودێری نێونەتەوەییدا ئەنجام دا.

ئایا پارتی و ئەو لایەنانەی تر کە ئێستا دەیانەوێ لە ٦مانگی داهاتودا لە کوردستان رفراندۆم بکەن بەرنامە ونەخشەڕێگایان بۆ سەربەخۆیی کوردستان چیە؟پێویستە کاتی جێبەجێکردنی ئەنجامی رفراندۆم دیاری بکرێ نەک وەک بارزانی دەڵێ “ئەو رفراندۆمە بە مانای دەستبەجێ ڕاگەیاندنی دەوڵەت نییە”؟ ئەگەر رفراندۆم بۆ دیاریکردنی کاتی ” ڕاگەیاندنی دەوڵەت نییە” ئیتر ئەوە رفراندۆم و بڕیاری گەل لەسەر چارەنوسی سیاسی نیە. پێویستە ئەم بەرنامەیە نیشانی بدا چەند کات پێویستە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ وە بۆچی ئەو ماوەیەی پێویستە و لەگەڵ کێدا ڕێکدەکەون لەسەر ئەو کاتە؟ لەگەڵ‌حکومەتی عێراق چی دەکەن؟ کێشەی نەوت وگازی عێراق وکوردستان و کێشەی کەرکوک وناوچە دابڕاوەکان وسنور چۆن چارەسەر دەکەن ؟لەگەڵ تورکیا وئێران و نەتەوە یەکگرتوەکان چی دەکەن؟ ئەم نەخشەڕێگایەئەوە دەبێدیاری دەکا کە بڕیاری سەربەخۆیی کەی وچۆن جێبەجێدەکرێ وئەوکات خەڵکی کوردستان دەزانن بەپێی بڕیار وڕێکەوتنێکی نوسراو لەم رفراندۆمەدا خۆی خاوەنی بڕیارە وهیچ حزبێک نابێتە نوێنەروبڕیاردەری ئەوو “کات ودۆخی گونجاو”بەپێی بەرژەوەندی وپەیوەندی حزب ولایەناکان دیاری ناکرێ وئایندەی ئەم رفراندۆمەدیارە.ئەگەر نا داواکردنی رفراندۆم دەبێتە ئیمزاکردنی کاغەزی سپی بۆ حزبەدەسەڵاتدارەکان کە هیچ متمانەیەک نیە بۆچی و وەک چ کارتێک بەکاری دێنن وهیچ زەمانەتێک بەدەست خەڵکەوە نابێت کە بڕیار وئەنجامی رفراندۆمەکە چی بەسەردێت؟لەئێستادا کە باسی سەربەخۆیی کوردستان تێکەڵکراوە بەو کێشمەکێشە ناوچەیی ونێودەوڵەتیانەی لەسەر دوبارە داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە وسیناریۆی “ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێی”ئەمریکا وخەونی ئیمپراتۆریەتی ئیخوانی ئەردۆگانی و هیلالی شیعی وهاوپەیمانی عەسکەری سعودی هەیە دەبێ خەڵکی کوردستان بزانێ چۆن بڕیاری سەربەخۆیی لە رفراندۆمدا ناکرێتە کارتی دەستی حزبێک بۆ یاریکردن لەسەر پەتی ئەم سیناریۆ وهاوپەیمانی ونەخشانەی لەناوچەکەدا هەن و بڕیاری رفراندۆمی خەڵکی کوردستان بۆ سەربەخۆیی بەپێی نەخشەیەکی دیاریکراو وئاشکرای خەڵکی کوردستان خۆی جێبەجێ دەکرێ.تەجروبەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ حزبە دەسەڵاتدارەکاندا ئەوەمان پێ دەڵێ کە نابێت خەڵک ڕیشی خۆی بداتە دەست ئەم حزبانە وپێویستە خەڵکی کوردستان وەک هەر کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن وپێگەیشتوی ئێستا مامەڵەی مافی رفراندۆم وسەربەخۆیی خۆی بکاوبەپێی بەرنامەیەکی ڕۆشن و ئاشکرا ڕایگەیەنێ کە بەڵێ رفراندۆم گرنگە وهەر ئێستا کاتیەتی و دواخستنی ناوێ بەڵام نەخشەڕێگای سەربەخۆیی ئاشکرای دەوێ وپێویستە رفراندۆمێکی ئازادانە بێت وداوا لە نەتەوەیەکگرتوەکان ویەکێتی ئەوروپا ونێوەندە نێودەوڵەتیەکان بکرێ بۆسەرپەرشتیکردنی.

——————————

سەرچاوەکان

http://rudaw.net/sorani/kurdistan/0202201631

https://www.gov.uk/government/topical-events/scottish-independence-referendum

http://www.aljazeera.net/news/arabic/ اهم-بنود-قانون-استفتاء-جنوب-السودان

About hkkk

Check Also

دووڕوویی سەرانی یەکێتی له ‌رۆژی جیهانی دژی توندوتیژیدا! …

دەشتی جەمال دوێنی بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی لەدژی ژنان، سەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوسەرۆكانی لەنمایشێکی ڕیاکاری و گاڵتەجاڕانەدا کەوتنە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *