Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: تاوانی جەنگی بەشیوەی فراوان لە موسڵ ئەنجام دراوە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: تاوانی جەنگی بەشیوەی فراوان لە موسڵ ئەنجام دراوە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا لە ژێر ناونیشانی” کارەساتی مەدەنیەکان لەخۆرئاوای موسڵ” کە وەکو خۆیان دەڵین پشتی بەشایەت حاڵەکان بەستوە ئاماژە بەوە دەکات،  تاوانی حاشاهەڵنەگری جەنگی بە شێوەی فراوان لە موسڵ ئەنجامدراون… لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە هێزەکانی هاوپەیمانان!! و هێزەکانی عێراق و داعش هەموویان بەشیوەی بەرفراوان تاوانکاری مەترسیداریان ئەنجامداوە… راپۆرتەکە سەرەتا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هیزەکانی عێراق زیدەرەویان لە بەکارهێنانی هێزدا کردوە… راپۆرتەکە دەڵێت “هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان و عێراق لە دژی داعش ژمارەیەکی بێشومار لە هاوڵاتیانی مەدەنیان کوشتووە…  وەباسی ئەوە دەکات کە هێزە عێراقیەکان، چەکی قورسیان لە چەندین ناوچە بڵاوکردۆتەوە، کە چری دانیشتوان تیایدا زۆر بووە. راپۆرتەکە دەڵێت” لە کاتیکدا هیزەکانی هاوپەیمانان ئاگادربوون لەوەی کە داعش خەڵکی لە ماڵەکاندا بەزۆر هێشتۆتەوە و زیندانی کردون و رێگری لێکردوون شوینەکانیان جێ بهێڵن، کەچی دەستیان لە بۆردومانی ئەو شوینانە نەپاراستوەو لەرێگای بەکارهێنانی چەکی قورسەوە بەسەدان کەسی بێتاوان کوژروان…”  هەروەها راپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە” هێزەکانی هاوپەیمانان زنجیرەیەک هێرشیان ئەنجامداوە، کە ئامانجە سەربازییەکانی نەپێکاوەو و لە جیاتی ئەوە هاوڵاتی مەدەنی پێکاوە” لەبەشیکی تری راپۆرتەکەدا هاتووە” بریندار بوونی هەندێک هاوڵاتی مەدەنی، پێدەچیت لەئاکامی بەکارهێنانی چەکی نەگونجاوەوە بێت، یاخود پەیرەونەکردنی هەنگاوی پیویست بۆ لێکۆڵینەوە لە ئامانجەکە”…  تەنانەت راپۆرتەکە باسی ئەوە دەکەت کەچەکی نایاسایی و بۆمبی نادەقیق بەکارهینروان کە نادەقیق بوون و بوونەیە هۆکار بۆ کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی… هەروەها راپۆرتەکە دەنووسێت:

 

” رۆژی ١٧ ئایار، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرپەرشتی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هێرشیکی ئەنجامدا بۆ کوشتنی” نیشانەشکێنەکانی داعش” لە گەرەکی جەدیدە، لەو هێرشەدا زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون”  هەروەها لە پەیوەند بە پاکانەی حکومەتی بەریتانیا کە دەڵین لە هێرشی هیزە ئاسمانیەکانمادا کەسی مەدەنی بەر نەکەوتووە، راپۆرتەکە دەڵی” ئەمە بابەتێکی دڵنیاکەرەوە نییە”

لە پەیوەند بە داعشەوە راپۆرتەکە باسی ئەوە دەکات… کە چەکدارانی داعش بەجیا لە لەسێدارەدانی خەڵکی مەدەنی، ژمارەیەکی زۆری خەڵکیان وەکو قەلغان بەکارهێناوە…و دەڵێت” داعش هەزاران هاوڵاتی مەدەنی لەگوندەکانی دەوروبەری موسڵ ناچارکردوەو روو لەناوەندی شارەکە بکەن وپاشان وەکو سوپەری مرۆیی بەکاری هێناون”هەروەها دەڵێت” دەرگای ماڵەکانی لە نیشتەجێبوانی داخستوەو لەرێی لەحیم کردنی دەرگاکان و بۆمبرێژکردنی دەرەوی ماڵەکان، سەدان یاخود هەزاران کەسیان لەسێدارەداوە، کەهەوڵی هەڵاتنیان داوە”یەکێک لەشایەتحاڵەکان باسی هەڵواسینی تەرمی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکات کە هەوڵی هەڵاتنیان داوەو دەڵێت” ئەگەر لەماڵەکەی خۆتدا بمێنیتەوە، ئەوا بەهۆی شەرەوە دەکوژرێیت، ئەگەر هەوڵی هەڵاتنیشبدەیت ئەوا دەستگیرتدەکەن و دەت کوژن..

راپۆتەکە داوا دەکات” كە لیژنەیەكی سەربەخۆ پێكبهێنرێت بۆ زانینی ژمارەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی بوونەتە قوربانی جەنگەكە.

 

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٨ بەرواری ١٥/٧/٢٠١٧ دا، بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net 

About hkkk

Check Also

دووڕوویی سەرانی یەکێتی له ‌رۆژی جیهانی دژی توندوتیژیدا! …

دەشتی جەمال دوێنی بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی لەدژی ژنان، سەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوسەرۆكانی لەنمایشێکی ڕیاکاری و گاڵتەجاڕانەدا کەوتنە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *