Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 سازان و یاسا یەکسانە بە خولی چوراەمی سەرۆکایەتی بارزانی !

سازان و یاسا یەکسانە بە خولی چوراەمی سەرۆکایەتی بارزانی !

بارزانی لەپەیامەکەیدا بەڕونی سیستەمی دیموکراسی پەرلەمانی کوردستانمان پێ دەناسێنێ کە یاساکان و سازان لەم سیستەمەدا یەک ئاکامیان هەیە ئەویش سەپاندنەوەی خولی چوارەمی سەرۆکایەتیەکەی خۆیەتی. بنەمای ئەم دیموکراسیە هێز و هاوسەنگی هێزە نەک دەنگەکان و کەمایەتی و زۆرایەتی. هەرکام لەم حزبانەی ئیستا لە دەسەڵاتدان لە کوردستان ئەمە پیوەر و بنەمای سیاسەت و حوکمڕانیانە. تادوێنێ یەکێتی و پارتی بەدەنگدان خولی سێهەمی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانیان سەپاند و ئەمڕۆ کە هاوسەنگی هێزەکان و بەرژەوەندی یەکێتی گۆڕاوە پارتی بە کارتی هەڕەشەی سازان یا هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و ڕێکەوتنەکان مامەڵە دەکا. ئەو ئۆپۆزسیۆنەی دوێنێ داوای پرەنسیبی سازانی دەکرد لەسەر پرسی سەرۆکایەتی ئەمڕۆ بە پێوەری زۆرینەو کەمینەی پەرلەمانی بوەتە دەمڕاستی دیموکراسی. 
بارزانی لەڕیگەی دیموکراسی پەرلەمانیەوە باڵادەستی سیاسی و ئابوری خۆی تەسلیم ناکا و دەسەڵات بەیەکسان لەنێوان خۆی و یەکێتی و گۆڕاندا بەش ناکات تەنیا لەبەرئەوەی زۆرینەی پەرلەمانی نیە. پەرلەمان و زۆرینەکەی وەسیلەیەکی فشارە بەرامبەر بە پارتی بۆ ناچارکردنی بەسازان لەگەڵ ڕەقیبەکانیدا. بەڵام پەرلەمان وەسیلەی سەرەکی یەکلاکردنەوەی دەسەڵات و گۆڕینی هێزەکان نیە و دەسەڵاتی فیعلی و راستەقینە لە هێزی چەکدار و کۆنترۆڵی پۆستی حکومی و ئەمنی و بودجە و نەوت و وابەستەیی بەدەوڵەتەکانی ئێران و تورکیاوەیە. شەڕی پارتی لەسەر هێشتنەوەی بارزانی و بنەماڵەکەیەتی لەسەر مانەوەی ئەم باڵادەستیەی پارتیە و ستراتیژی پارتی پیوسیتی بە سیستەمی سەرۆکایەتی و هێشتنەوەی ئەم پۆستی سەرۆکایەتیە بە دەسەڵاتێکی فراوانەوە. هەرچی یەکێتی و گۆڕانە لەم سیستەمە سەرۆکایەتیەدا جێگایان شەریکی پلەدووە و هەربۆیە ئامانجیان کردۆتە گۆڕینی دەستور بەرەو جێگیرکردنی سیستەمێکی پەرلەمانی. 
ئەم شەڕە کۆتایی دیارنیە و لە قۆناغی ئەزمەی چەند لایەنەی دارایی و شکستی فیدرالی عێراق و شەڕی قوتبەکانی ناوچەکە و داعشدا ڕێگەیەکی هەوراز و نشێوی یاسایی و سیاسی و حکومەت و ئیدارەیی لەبەردەمدایە. درێژەدان بە دەسەڵاتی بارزانی و گۆڕینی یاسای سەرۆکایەتی و جێگیرکردنی سیستەمی پەرلەمانی لەدەستوردا پاکێچی یەکێتی دژەکانی قەیرانێکە کە زیاتر زەمینەی شەڕی گۆڕینی هاوسەنگی هێزەکانە نەک سازانیان. ناچارکردنی لایەنەکان بە خولی چوراەمی بارزانی بەرامبەر بەبەڵێن بەکردنەوەی گرێی ئۆدیبی گۆڕینی سیستەم دەبێ کە داواکارانی هێزی ئەژنۆی ئەو هەورازەیان نیە و تازەکردنەوەی ئەم سەرۆکەش قبوڵکردنی دیکتاتۆریەتی پارتیە کە نابێ ڕێگەی پێ بدرێ.
 
ئاسۆکمال

 

About hkkk

Check Also

پشتیوانی نامەی کراوەی …

پشتیوانی نامەی کراوەی  (کۆمیتەی داکۆکیکار لە مافو ئازادیەکانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق) سەبارەت بە  دەستگیرکراوەکانی هەولێر و …