Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی جه‌ماوه‌ر

سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی جه‌ماوه‌ر

یاداشتی (١ )
ڕێكخراوبوون و ئاسۆی سۆشیالیستی

ئاگری تووڕه‌یی په‌نگخواردووی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كوردستان هێنده‌ به‌ تینه‌ ئه‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوا-ناسیۆنالیستی كوردی بكات به‌ كڵوكۆ، به‌ڵام!
ئه‌زمونی ٢٦ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان، سه‌ركوتگه‌ریی ئه‌وان، په‌رته‌وازه‌كردنی جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌، دابه‌شكردنی جه‌ماوه‌ر به‌سه‌ر حزبه‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌ بۆرژوازیه‌كاندا كه‌ له‌ ئامانجی پاراستنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا یه‌ك بوون، برسی و بێبه‌شكردن و بێخانه‌لانه‌ كردن و هه‌ژار و چاوله‌خواركردنی جه‌ماوه‌ر و له‌ولاشه‌وه‌ كردنیان به‌ له‌شكری پاراستنی كۆشك و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، پێمان ئه‌ڵێ له‌ پشتی كوانوی نه‌گبه‌تیه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی خاوه‌ن ته‌لار و دۆلار و شكۆ ساخته‌كان گه‌وره‌ و به‌هێزه‌.
خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی سلێمانی و سه‌یدسادق و پیره‌مه‌گروون و هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌لار و ڕواندوز و … هتد له‌ پاڵ ئه‌م ئه‌زمونه‌ی پێشووتردا دووباره‌ تاڵیه‌كی به‌ زۆر كرد به‌ گه‌رووی جه‌ماوه‌ری توڕه‌ و تینووی ئازادی و ژیانێكی شكۆمه‌ندانه‌دا. ئه‌ما تاڵییه‌ك له‌ تاڵی خۆی تاڵتر! جه‌ماوه‌رێكی بێ ئاسۆی ناڕێكخراو كه‌ هێشتا نه‌زانراوه‌ مه‌شخه‌ڵه‌كانیان چ ئاگرێك له‌ خۆ ئه‌گرێ هه‌روا په‌لاماری هه‌موو شتێك ئه‌ده‌ن كه‌ هی ده‌سه‌ڵاته‌ و بۆنی ده‌سه‌ڵاتی لێ دێ و ڕۆژێك له‌ ڕۆژان كوته‌ وه‌ره‌قه‌یه‌كی له‌پاڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا له‌ دژی جه‌ماوه‌ر تیا مۆركراوه‌. تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ری پیره‌مه‌گرونی ئه‌مڕۆ نمونه‌یه‌كه‌.
به‌ڵام چونكه‌ جه‌ماوه‌رێكی یه‌كگرتووی و ڕێكخراو نییه‌ و هێشتا بێزاری و نه‌فره‌ت پاڵی پێوه‌ ئه‌نێ. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌:
١. هێزێكی تری پاڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ خۆی خستۆته‌ پێستی مه‌ڕه‌وه‌ دانی له‌ جه‌سته‌ی توڕه‌ و شه‌كه‌تی جه‌ماوه‌ری ناڕازی توند بكات. به‌مجۆره‌ش و ئه‌مجاره‌ش بیكاته‌وه‌ به‌ بۆته‌ی مه‌رام و سیاسه‌تی خۆیدا. جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و هێشتا گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌یانه‌وێ به‌رێك له‌مه‌ بچننه‌وه‌. كه‌لێنی نێوان هێزه‌كانی بۆرژوازی كورد (به‌ ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌) له‌لایه‌ك و ئه‌م په‌رشوبڵاویه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌كی تره‌وه‌ گۆڕه‌پانێكی بۆ ئه‌م ڕمبازێنه‌ هێشتۆته‌وه‌.
٢. بێئومێد له‌ ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ و هێشتاش نه‌بوونی ئاسۆیه‌كی ڕۆشن له‌به‌رده‌میدا، جه‌ماوه‌ری تووڕه‌ش له‌به‌رده‌م مه‌ترسی شكستێكی تردایه‌. یاخود له‌ ناچاریدا خۆی ئه‌داته‌وه‌ ده‌م شه‌پۆلی ئاسۆی باوی كۆمه‌ڵگاوه‌.

ڕێكخراوبوون له‌ ئه‌نجومه‌ن و شورا و ده‌سته‌ و گروپی جه‌ماوه‌ری له‌ گه‌ڕه‌ك و ناوه‌نده‌كانی كاردا بۆته‌ پێویستیه‌كی فه‌رامۆشنه‌كراو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی ئامانج و ئاسۆدار.

ئاسۆیه‌كی ڕۆشن بۆ ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی، به‌ هه‌موو باڵ و ڕه‌نگه‌كانیه‌وه‌، و پێداگری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بنیاتنراو له‌سه‌ر ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی سۆشیالیستی. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌ تیایدا جه‌ماوه‌ری به‌رینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش خۆی ژیانی خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێت.
ئه‌گه‌رنا، نه‌فره‌تی خه‌ڵك هه‌رده‌م ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و زیاتریش ئه‌ته‌قێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ بۆرژوازیانه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌ ئه‌بینن خه‌ریكی خۆئاماده‌ركردن و پیلانڕێژی ئه‌بن له‌ دژی و هه‌رئێستاش وا ئه‌كه‌ن!

About hkkk

Check Also

دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز توانا محەمەد نوری چالاکوانی سیاسی، سەبارەت بەهێرشەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بۆسەر ئازادییەکان …

بۆپێشەوە: هێرشەکانی دەسەڵات بەتایبەتی پارتی بۆسەر ئازادییەکان، چەندە پەیوەندی بەبەرین بوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستانەوە هەیە؟ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *