Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 سیاسه‌تی که‌مپسازی  و ئایزوله‌کردنی په‌نابه‌ران کۆتایی پێبهێنن”

سیاسه‌تی که‌مپسازی  و ئایزوله‌کردنی په‌نابه‌ران کۆتایی پێبهێنن”

ناره‌زایه‌تینامه‌ی فیدراسیۆن بۆ رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران 

٢٠ حزەیزانی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی پەنابەرانە، که‌ له‌لایه‌ن ریکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانەوە لە ساڵی 1951 وە به‌”رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران” ناسراوه‌. ئەم رۆژە له‌سه‌راسه‌ری دنیا له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانی به‌رگریکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه‌ به‌رز راده‌گریت. ئه‌گه‌ر چاوێک بە ئالۆگۆره‌کان و روداوەکانی ئه‌م چه‌ند ساڵه بخشێنین…‌ لێشاو‌ی گه‌وره‌‌ی هه‌لهاتوانی ده‌ستی جه‌نگ و نائارامی، پیشێلکردنی مافه‌کانی په‌نابه‌ران وپه‌یره‌ویکردن له‌ سیاسه‌تێکی سه‌راسه‌ری له‌دژی په‌نابه‌ران که‌ له‌دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و زه‌خت وگوشارهێنان بۆیان دەبینین.‌ توندکردنه‌وه‌ی سنوره‌کان و چاونوقاندن له‌ ئاستی تراژیدیای مه‌رگی به‌کۆمه‌لی په‌نابه‌ران و لێگرتنه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی ژیان و زیندانیکردن و راگرتنی سالانێکی زۆر له‌که‌مپی په‌نابه‌ری و ناچاکردنیان به‌ خۆکوشتن، روداوگەلێکی دڵهەژێنن. پەنابەران رووبه‌رووی نه‌خۆشی ده‌رونی و بەناچار سپاردنی چاره‌نوسیانن به‌چه‌ندین ده‌سته‌ تاقمی چه‌کداری و حکومه‌تی که‌ شتیکیان بۆ کۆمه‌ڵگەکانیان پێ نییه‌ جگه‌ له‌سه‌رکوت کوشتن ومالویرانی ئاواره‌ی وده‌ربه‌ده‌ری نه‌بێت. هەموو ئەو مەگەساتانە گۆشه‌یه‌کی واقعی بەڵام تاڵمان نیشان ده‌دات، که‌ ئه‌م حکومه‌تانه‌‌ له‌سه‌رو هه‌موو پیوانه‌ نیوده‌وڵه‌تیه‌کان‌ و بریارنامه‌یه‌ک که‌ خۆیان ئیمزایان لێداوه‌ له‌باره‌ی مافه‌کانی په‌نابه‌رانەوە،‌ ژێر پێده‌نێین.

ئه‌مرۆ 67 ساڵ به‌سه‌ر جارنامه‌ی مافه‌کانی په‌نابه‌راندا تێپه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بیینین هێشتا دیارده‌ی په‌نابه‌ری بەشێوەیەکی بەرفراوان به‌رده‌وامه‌و درێژه‌ی هه‌یه،‌ له‌ژێر سایه‌ی کیشمه‌کیشی و پیشبرکێی ئینسانکوژی ده‌ولەته‌‌ زلهیزه‌کانی دنیا و هاوپەیمانە ناوچه‌یه‌کانیان له‌ ده‌سته‌وتاقمی کۆنه‌په‌رستی قه‌ومی و ئاینی و تایفیەکاندا، تەنها لە پێناو باڵادەستی و کەڵەکەی سەرمایەو دزینی دەستی کاری هەرزانی چینی کرێکاردا، ژیانی ملیۆنەها ئینسانیان خستۆتە تونێلی جەنگ و کوشتار و نائارامیەکی سەرسورهێنەرەوە. ئەمرۆ بەشێکی بەرینی دنیا شانۆی جه‌نگ و کوشتاری به‌کۆمه‌ل وتراژیدیا و کرده‌وه‌ی تیرۆریستی وته‌قاندنه‌وه‌و داباراندنی بۆم و وێرانکردنەی شوێنی کارو ژیانی ئینسانەکانە… بەو هۆیەشەوە شەپۆلی راکردن لەدەست جەنگ و نائەمنی، ئۆردوی راکردوان و ژیانی پەنابەرێتی ناچاری کردۆتە دێوەزمەی سەر ژیانی بەشیکی بەرین لە خەڵکی هەژارو نەدار.

هه‌ر له‌م ولاتانه‌ی ئه‌وروپایانه‌ی که‌ خۆیان به‌لانکی دیمکراسی مافی مروڤ له‌ قه‌له‌م ده‌ده‌ن، مافه‌کانی په‌نابه‌ران  که‌ به‌رهه‌می خه‌باتی خه‌لکی کریکارو زه‌حمه‌تکیشەو بە خەباتی ئەوان به‌ده‌ستهاتوه‌ ده‌یان هه‌زار ئینسان‌ مافی خویندن وکارکردن وهاتوچۆیان لێ قه‌ده‌غه‌یە.‌ هەزاران پیاو ناچار بەکاری قورس لەکێڵگە وبیناسازی و شەوکاریدا کردووە. هەزاران ژن لە کاری نێو ماڵ ولەشفرۆشی تێوەگلاون و سەدان مناڵ هیچ ناسنامەو مافێکیان نییە. به‌ ده‌یان ئینسان ته‌مه‌نی هه‌ره‌تی لاویتیان له‌ گرتوخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌رکان به‌سه‌ر ده‌به‌ن وه‌یان توشی نه‌خۆش ده‌رونی هاتوون یان له‌گه‌ل سیاسه‌تی دیپۆرتکردنه‌وه‌ به‌ره‌و روون. جگه لەوانە‌ مەیلی ڕەگەزپەرستی و هه‌لاواردن وبێڕێزی بەئینسانی پەنابەر له‌لایه‌ن بالی راستی ئه‌م حکومه‌تانه‌ی ئه‌وروپاوه‌  پەرەی پێدراوە، و ته‌نانه‌ت ده‌کرینه‌ که‌ره‌سه‌ی داشکاندنه‌وه‌ی قه‌یران و کیشمه‌کیشه‌کانی باله‌کانی نیو ده‌سه‌لات و په‌لامارو هیرشه‌ ڕاسیستی و فاشیستیه‌کان.‌

هه‌وال و راپۆرتی ئاژانسه‌ مرۆییه‌کان پڕن له‌و پێشلکاری و توندوتیژیانه‌ی که‌ له‌ که‌مپه‌کان دژی ژنان و منالان و هاوسه‌رگیری منالان و گیچه‌لی سیکسی و له‌شفرۆشیه‌ک که‌ رووبه‌رووی په‌نابه‌ران ده‌بیته‌وه‌، جگه‌ له‌ نه‌بوونی که‌مترین ستانداری سه‌لامه‌ت ئاسایش تیادا، هه‌ر له‌ راپۆرتی رێکخراوی نیوده‌وله‌تی کۆچ (IOM)دا هاتوه‌:
له‌سه‌ره‌تایی سالی 2018 تائیستا واته‌ له‌ 91 رۆژدا 14651 که‌س به‌ ڕێگای ده‌ریایی گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌وروپا وه‌ 498 په‌نابه‌ر خنکاون له‌سه‌دا 42 له‌ڕێگای ئیتالیاوه ‌بووه،‌ هه‌روه‌ها ئه‌و ریژه‌یه‌ی تر له‌ ڕێگای ئیسپانیا، یۆنان، قوبرسەوه‌ بووه. رێكخراوی نیوده‌وڵه‌تی کۆچ ده‌ڵێن”له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ 33 هه‌زارو 400 كۆچبه‌ر له‌ڕێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا،‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ 785 په‌نابه‌ر له‌ ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون یان بێسه‌روشوێن بوون و 45 په‌نابه‌ریان له‌ سنوری ئاوه‌كانی نێوان یۆنان و توركیادا خنكاون یان بێسه‌روشوێن بوون.

به‌پی ئاماری رێکخراوه‌که‌مان فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران عیراقی له‌ ئه‌یلویلی 2017وه‌ 30 ته‌رمی په‌نابه‌ران که‌ 26 له‌ده‌ریا خنکاون به‌شیکیان به‌هۆی سه‌ختی ژیانی په‌نابه‌رییەوه‌ خۆکوژیان کردوه‌ ته‌رمه‌کانیان نیراوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان، جگه‌ له‌ گێرانه‌وهی‌ 287 په‌نابه‌ر که‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه‌ دیپۆرتی سوریا کرانه‌وه‌ زۆربه‌یان هاولاتی هه‌ریمی کوردستان بوون.

فیدراسیۆن سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌روانگه‌ی سروشتی ئینسانیه‌وه‌، مافه‌کانی ئینسان، بێگویدانە ناسنامە قەومی و دینی و تایفی و رەگەزییەکان، ‌به‌ جیهانداگر ده‌زانیت و بەرەسمیان دەناسێت. فیدراسیۆن مافه‌کانی په‌نابه‌ران به‌ ‌سه‌ره‌تایترین مافیک ده‌زانیت که‌ پیویسته ‌په‌نابه‌ران لێی به‌هره‌مه‌ندبن، پیویسته‌ بوار بۆ‌ ‌ خه‌لاقیەت و توانای ئینسانی بدریت و کۆتایی به‌سیاسه‌تی ئایزۆله‌کردن وکەمپسازی په‌نابه‌ران بهێنرێت. فیدراسیۆن ویه‌کیتی ئەو‌روپا رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، به‌رپرس ده‌کات به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژی وپیکدادان و وپه‌لاماردانی‌ په‌نابه‌ران که‌یه‌خسیری ژیانی ئاواره‌یی وکه‌مپن وداوای‌ مافی په‌نابه‌ری و هاولاتی بوون وگویزانه‌وه‌یان بۆ نیوکۆمه‌لگە ئه‌وروپیه‌کان ده‌کات.

هاوکات بانگه‌وازی به‌ره‌ی ئازادیخوازی ومه‌ده‌نیه‌تی کۆمه‌ڵگە و دونیای شارستانیه‌ت و ئینسانی و هیزی ملیونی چه‌پ وکرێکاران و ئازادیخوازن ده‌کات که‌  کۆمەڵگە بەقازانجی گێرانەوەی ئەمنیه‌ت و پێکەوه‌ ژیان و تۆرانس ڕێک بخاتەوەو په‌رچه‌می خه‌بات لەپێناو مافی هاولاتی یەکسان و بەرگری لە مافی هەڵهاتن وئەمنیت وحورمەتی ئینسانی پەنابەر بلند ڕابگرێت.

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌رۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا ئه‌م ناره‌زایه‌تیننامه‌یه‌ به‌رووی ئیمزاکه‌رانی لائیحه‌ی مافه‌کانی په‌نابه‌ران به‌رز ده‌کاته‌وه‌:

  1. پیویسته‌ ده‌ستبه‌جێ کۆتایبهێنرێت به‌سیاسه‌تی راگرتنی په‌نابه‌ران وئاواره‌ی جه‌نگ له‌ که‌مپه‌کانی ئاواره‌کان وئایزوله‌کردنیان له‌ ژیانی شاری وگویزانه‌وه‌یان بۆ کۆمه‌ڵگەی ئارام وشایسته‌ به‌ ئینسان.

 

2- پیویسته‌ حکومەتەکانی ئەوروپا و ئەو ناوچانانەی پەنابەرانی پیادەپەڕنەوە بەپەلە ناچاربکرێن سنورەکانیان بەرووی پەنابەراندا بکەنەوەو دیوارە دڕکاویەکانی سنوریان هەڵگرن، تا پەنابەران ناچارنەکرین ڕیگای سه‌ختی دەریاکان ودارستانە چڕەکان بگرنەبەر.

3-      پێویستە حکومەتەکانی ئەوروپا ناچاربکرێن ئەوڕێککەوتننامانەی کە لەگەڵ تورکیا ویۆناندا بەدژی پەنابەران و بۆ رێگەگرتن ودیپۆرتکردنەوەیان مۆریانکردووە، هەڵبوەشێننەوە.

4-    ئەو پەنابەرانەی بێسەروشۆێنن و کەسوکاریان عەوداڵی دۆزینەوەیانن، حکومەتەکانی ئەوروپا و ئەو ولاتانەی پەنابەرانیان پیا تیپەردەبێت  ناچاربکرێت بە بەدوا داچوون بکەن بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان.

5- ده‌ستبه‌جێ له‌گرتوخانه‌ ده‌ستبه‌ره‌ په‌نابه‌ریه‌کاندا ئازاد بکرێن.

6- کۆتایهینان به‌ جه‌نگ و ده‌خاله‌تی سه‌ربازی و میلیتاریزمی ئه‌مریکاو غه‌رب له‌لایه‌ک و روسیاو چین و حکومه‌ت و ئه‌وهیزو ده‌سه‌لاتانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا دابه‌ش بوون. لە ولاتەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست وباکوری ئەفریقا.

7  – پێویستە ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و غه‌رب ناچاربکرێن بە‌‌‌ده‌ست هه‌ڵگرن‌ له‌سیاسه‌تی ده‌خاله‌ت و پشتیوانی  له‌ده‌سته‌و تاقم و حکومه‌ته‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کان که‌خه‌ڵکی ئه‌و کۆمه‌ڵگەیانه‌یان له‌گه‌ڵ جه‌نگ و پشێوی کۆمه‌ڵایه‌تی و نائارامی و برسێتی به‌ره‌و رووکردۆته‌وه‌. بەندو بەستەکانی لەگەل ئەوانەدا هەلبوەشێننەوە.

8- ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌و ولاتانه‌ی له‌ ئیستادا له‌گه‌ل جه‌نگ و کێشمه‌کێشی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی به‌ره‌وڕوون، چالاکبکرین بۆ به‌هاناوه ‌چوونی ئاواره‌کان و په‌نابه‌ران و له‌وڕێگایه‌وه‌ حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ناچاربکرێن بۆ داننان به‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران وهاوکاری ئاواره‌کاندا وگٶێزانەوەیان ..

9-.  دابینکردنی ئیمکانیات و پیداویستی گونجاو به‌ شێوه‌یه‌کی پلان دارێژراو و به‌ مه‌به‌ستی هه‌رچی زووتر جێکه‌وتنی په‌نابه‌ر وکۆچبه‌ران له‌نیو ئه‌و کۆمه‌ڵگەیانه‌ی هانای بۆده‌به‌ن و به‌هره‌مه‌ندبوونیان له‌ هه‌موو پێداویستیه‌کی فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری به‌شیوه‌یه‌کی یه‌کسان.

  1. به‌ڕه‌سمیه‌ت ناسینی مافی په‌نابه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی به‌هۆی جه‌نگ وده‌عوای قه‌ومی و مه‌زهه‌بی وه‌یان بەدەلیلی جنسی له‌شۆێنی ژیانی خۆیان هه‌ڵکه‌نراون و هاوکاریان بۆ ده‌ستپیکردنه‌وه‌ی ژیانی ئاساییان.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بێوچان‌  ڕۆڵی خۆی لەپێناو هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی که‌مپسازی و و دژبه‌ راگرتنی په‌نابه‌ران له‌ گرتوخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌کان و دیپۆرتیان و له‌دژی راسیزم و جیاکاری و کویکه‌کردنی ئینسانه‌کان ومافی هاولاتی یه‌کسان تیده‌کوشیت، هاوکات بۆ به‌رگریکردن له‌م ناره‌زایه‌تیه‌نامه‌یه‌ به‌ته‌واوی تواناوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت ودڵنیایه‌ لەم رێگه‌یه‌دا ته‌نها نییه‌و رێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له‌ په‌نابه‌ران بانگه‌واز ده‌کات بۆ پشتیوانیکردن له‌م ناره‌زایه‌تیننامه‌یه‌.

فیدراسیۆن سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

12/6/2018

 

About hkkk

Check Also

پشتیوانی نامەی کراوەی …

پشتیوانی نامەی کراوەی  (کۆمیتەی داکۆکیکار لە مافو ئازادیەکانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق) سەبارەت بە  دەستگیرکراوەکانی هەولێر و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *