Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 سەبارەت بەڕێکەوتنامەی ( ئەنقەرەو بروکسل ) …

سەبارەت بەڕێکەوتنامەی ( ئەنقەرەو بروکسل ) …

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
سەبارەت بەڕێکەوتنامەی ( ئەنقەرەو بروکسل ) لەساڵی ٢٠١٦

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
ڕێکەوتی ١٨/١٢/٢٠٢٠ ( نیکۆلاس مییر لاندرۆت ) سەرۆکی وەفدی یەکێتی ئەوروپا لەتورکیا ڕایگەیاند “ئەمڕۆ کۆتا بڕە پارەی تەرخانکراو لەلایەن یەکێتی ئەورووپا بەبڕی ( ٦،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش ملیار یۆرۆ بۆ مەبەستی هاوکاری و پێشوازیکردن لە پەنابەران بۆ تورکیا درا بە تورکیا”
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا” ئەمە هەنگاوێکی گرنگە لەنێوان ئەنقەرەو بروکسل پێویستە هەردوولا پاپەندبن وە پەنابەران سودی لێوەربگرن..”

وە لە مانگی سێبتەمبەریش سەرۆك کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە تورکیا تا ئێستا بڕی ( ٤٠،٠٠٠،٠٠٠ ) دۆلاری لە هاوکاری و پیشوازیکردنی پەنابەران خەرج کردووە

 سەرە ڕای سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر تورکیا بەڵام یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند” بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکانمان بۆ تورکیا بۆ پەنابەران لەو ووڵاتە”

کورتەیەك لە ڕێکەوتنامەکە:
دوای ڕەوی بە کۆمەڵی پەنابەران لە ساڵی ٢٠١٥ بەرەو ووڵاتانی ئەوروپا 
یەکێتی ئەوروپا لە بروکسل ڕێکەوتنامەیەکی لەگەڵ تورکیا واژۆ کرد
بەپێی ڕێکەوتنامەکە / یەکێتی ئەوروپا داوای لە تورکیا کرد ڕێگری بکات لە پەڕینەوەی پەنابەران بۆ یۆنان و ووڵاتانی تری ئەوروپا لە تورکیاوە ،هەروەها وەرگرتنەوەی گشت ئەو پەنابەرانەی دوای ڕێکەوتنەکە دەگەنە یۆنان، وە لەبەرامبەریشدا یەکێتی ئەوروپا بڕی ( ٦،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش ملیار یۆرۆ بدات بە تورکیا بەچەند هەنگاوێك بۆ مەبەستی پێشوازیکردن و هاوکاریکردنی ئەوپەنابەرانەی لە تورکیان کە زۆرینەیان پەنابەری سوورین.
هاوکات  تورکیاش چەند داواکارییەکی کرد کە دیارترینیان،ڕێگەدان بە هاووڵاتیانی تورکی بۆ گەشتکردن بۆ ووڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بەبێ ڤیزا وە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان سەبارەت بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا.

About hkkk

Check Also

نەهرۆی کەسنەزانی و سەرانی یەکێتی نیشتمانی! …

سەردارعەبدوڵا حەمە … لەبۆپێشەوەی ژمارە ٩٠ دا بڵاوکراوەتەوە دەسەڵاتی بۆرژوازی لە کاتی قەیرانەکاندا کە رووبەڕووی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *