Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق چی رویدا ؟

له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق چی رویدا ؟

وه‌ستا مه‌هدی

واماوه‌ی مانگێکه‌ خه‌ڵکی عێراق به‌ ویست و خواستی هێزه‌ بۆرجوا ناسیۆنالست و مه‌زهه‌بیه‌کان که‌ هه‌مویان سه‌رئه‌نجام ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر یه‌ك رێچکه‌و یه‌ك ئامانجی سه‌ره‌کی کۆیانده‌کاته‌وه‌، ئه‌ویش گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ پێناوی درێژه‌دان به‌هه‌مان ئه‌و یاساو رێسایانه‌ی که‌ چه‌ندین ساڵه‌ ماف و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی پێ سنوردار ده‌که‌ن و ،یاسای زۆربۆخۆیان و که‌مترێن بۆ خه‌ڵکی کرێکارو به‌شمه‌ینه‌ت .
ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵگرانیه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌شتا به‌شێکی به‌رچاو له‌ خه‌ڵکی کرێکارو زه‌حمه‌تکێس ته‌وه‌هومیان به‌م هێزانه‌ هه‌یه‌، له‌وه‌ی که‌ گوایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وبه‌شه‌ی که‌ وه‌ك ئۆپۆزسیون به‌شدار بون ده‌نگی زۆر بهێنن و کورسی زیاتریان هه‌بێ ئه‌وه‌ خه‌ڵك خۆشگوزه‌ران ده‌که‌، به‌ڵام راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ هیچکام له‌و هێزانه‌ی که‌ به‌شداری هه‌ڵبژادنیان کردوه‌ ناتوانن نوێنه‌راتی خه‌ڵکی کرێکارو زه‌حمه‌تکێشبن ، چونکی په‌رلامان و سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆخۆی له‌بنه‌ره‌تا یه‌کێکه‌ له‌ پڕۆژه‌کانی ده‌ستی چینی سه‌رمایه‌دار ، کاری په‌رله‌مان له‌عێراق و له‌هه‌ر شوێنێکی دنیایی سه‌مایه‌داری ده‌ست گرتنه‌ به‌و یاساو رێسایانه‌وه‌ که‌ ڕاگری نابه‌رانبه‌ری ئابوری و سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ . له‌ ڕادیکاڵترین وڵاتدا په‌رله‌مان هه‌ر بۆ ئه‌وئامانجه‌ کارده‌کا . وه‌به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ له‌زۆرێك له‌ دنیا کۆمه‌ڵێك یاسا به‌قازانجی خه‌ڵکه‌ ئه‌وه‌ له‌ ڕێگای سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه‌ ده‌سه‌ربه‌ر نه‌بووه‌ . ته‌نها خه‌باتی خه‌ڵك له‌پێناوی ژیانێکی باتر .
له‌عێراق به‌هه‌مان شێوه‌ هیچ کات خه‌ڵك به‌ئومێدی ئه‌وه‌نه‌بێت که‌ ئه‌گه‌ر فڵانه‌ یان فیساره‌ حزب ده‌نگی زیاتری هێنا ده‌رواو خواستی خه‌ڵك ده‌سه‌به‌رده‌کا .ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها شه‌رعیه‌ت بده‌ن به‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌چنه‌ ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تائه‌وه‌نده‌ی که‌ ده‌نگی خه‌ڵك ده‌به‌ن ئێتر هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به‌ خه‌ڵکه‌وه‌نامێنێت.
هه‌ر بۆیه‌ به‌ره‌ی بای کۆت وتمان مه‌چن ده‌نگ مه‌ده‌ن ئه‌مه‌ گاڵته‌ جاریه‌ رێك واش ده‌رچو له‌م پرۆسه‌یه‌ بۆ بۆرجوازی دۆڕاوو براوه‌ هیچی وایان فه‌رق نییه‌ به‌ڵام بۆ کرێکارو زه‌حمه‌ت کێش براوه‌وو دۆراو هه‌ر دۆراوه‌.
ئه‌وه‌ی که‌ سه‌ره‌تا ئیشاره‌تم پێدا و وتم که‌ گشت حزبه‌ بۆجوازیه‌کان ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر یه‌ك رێچکه‌ به‌هه‌رجۆره‌ جیاوازیه‌که‌وه‌ له‌ فۆرم و به‌رنامه‌یه‌کدا که‌ په‌یره‌وی لێده‌که‌نو وانیشانی خه‌ڵکی کرێکارو زه‌حمه‌تکێشی ده‌ده‌ن که‌ موخالیفی فۆرمو به‌رنامه‌ی ئه‌وانی ترن ، له‌وانه‌یه‌ که‌ هه‌ندێ واقیعیه‌تی تێدابێت ، هه‌ندێکیان نه‌رمتربن له‌وانیتر ،ته‌نانه‌ت به‌شێکیش له‌ ماف و خواسته‌کانی کرێکاران به‌ره‌سمی بناسن ، ئه‌و نمونانه‌ زۆرن له‌ئه‌مڕۆی دنیای سه‌رمایه‌داریدا، به‌ڵام له‌راستیدا هیچ کام له‌م حزبانه‌ی به‌شدار له‌ پرۆسه‌ی ئینتیخابات به‌هه‌رشێوه‌ك جیاوازی له‌فۆرم و به‌رنامه‌کانیشیاندا هه‌بێت که‌سێکی کرێکار ئه‌بێ زۆر به‌خێرایی درك به‌ نه‌بونی جیاوازی له‌ نێوانیاندا بکات ،بۆرجوازی عێراق به‌سه‌رجه‌م ئه‌حزاب و جه‌مسره‌ قه‌ومی و مه‌زهه‌بیه‌کانیه‌وه‌ له‌عێراقی دوای رژیمی به‌عس سه‌رجه‌میان به‌شدار بون له‌ ده‌سه‌ڵات و عێراق له‌ژێرسایه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانا بووه‌ ،سه‌رباری ئه‌وه‌ی چینی کرێکاریان دابرو دۆبر کردوه‌ و به‌هه‌رشێوه‌ك بۆیان کرابێ دابه‌شیان کردوه‌ به‌سه‌ر جه‌مسه‌ره‌ جۆراوجۆره‌کانی که‌ئیشاره‌تم پێدا ، ده‌ست به‌رداری خه‌بات و تێکۆشان نه‌بوه‌ بۆ باشکردنی هه‌لومه‌رجی کارو ژیان و گوزه‌رانیان له‌و پێناوه‌دا سه‌دان جار و بگره‌ هه‌زاران جاریش خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی به‌رێخراوه‌ ،به‌ڵام یه‌شتا نه‌توانراوه‌ هیچ کام له‌ ویاسایانه‌ی که‌ به‌ژه‌وه‌ندی لایه‌نی که‌می کرێکارانی تیا به‌دی ناکرێ و له‌سه‌رده‌مێکی زۆر کۆنه‌وه‌ له‌لایه‌ن نه‌وه‌کانی پێش خۆیانه‌وه‌ که‌ به‌هه‌مان شێوه‌ و به‌هه‌مان بێرکردنه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌م حزب و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کرێکارو زه‌حمه‌تکێش ته‌عامولیان کردوه‌ ،گۆرانیان به‌سه‌ردا بێت ئه‌گه‌رچی لێره‌و له‌وێ له‌ هه‌ندی یاسا هه‌موار کردنه‌وه‌ش کرابێ به‌ڵام یه‌شتا له‌ جه‌وهه‌ری مه‌سه‌له‌که‌ هیچ نه‌گۆراوه‌ ،بگره‌ سیاسه‌تێك که‌ ئه‌م حزبانه‌ گرتویانه‌به‌ر زۆرله‌ جارانی سه‌ده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیه‌کان خراپتره‌ به‌تایبه‌تی له‌باری ئابوریه‌وه‌ ،که‌ئه‌وه‌بۆخۆی گه و‌ره‌ترین کێشه‌یه‌ و تاکه‌ کێشه‌شه‌ که‌ بۆرجوازی لێی ده‌سڵه‌مێته‌وه‌و خۆی له‌قه‌ره‌ی نادات و هه‌میشه‌ خه‌ڵکی کرێکارو زه‌حمه‌تکێش له‌ په‌یوه‌ند به‌و پرسه‌ به‌لارێدا ده‌با و کۆمه‌ڵێك کێشه‌ی نێوان بۆرجوازی له‌سه‌ر دابه‌شکرنی به‌ری ره‌نجی ئێمه‌و داهاتی گشتی که‌ له‌ کۆتایدا خاوه‌نی ئه‌صلی چینی کرێکار خۆیه‌تی سه‌رقاڵ ده‌کا ،و له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتردا رای ده‌گرێ .
له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق بێت یان هی کردستان گشت ته‌به‌قه‌ی بۆرجوازی سه‌رسه‌ختانه‌ خه‌ڵك هه‌ڵده‌خرێنن بۆ به‌شداری کردن ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌واقیعیش له‌دژی یه‌کتربن و هه‌نێکیان ده‌نگی زۆرتر له‌هه‌ندێکیان بهێنن هه‌ر براوه‌ن هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا به‌جیاوازیه‌کی که‌مه‌وه‌ ،ئه‌وان مه‌به‌ستم له‌ چینی سه‌رمایه‌داره‌ هه‌ر حزبێکیان باڵاده‌ست بێت و کۆمه‌ڵگا به‌رێوه‌ به‌رێت و یاسادانێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌ ئه‌وان هه‌میشه‌ به‌ده‌ستی پره‌وه‌ دێنه‌ده‌ر چونکی شه‌رعیه‌تده‌ده‌ن به‌ هێشتنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی ( الملکیه‌ الخصوصیه‌)ه‌ وه‌ مانه‌وه‌ی کاری به‌کرێ که‌سه‌رچاوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزو ده‌سه‌ڵاتی چینی سه‌رمایه‌داره‌ .
هه‌ربۆیه‌ بۆئه‌وان دۆڕاوو براوه‌ به‌جیاوازیه‌کی که‌مه‌وه‌ له‌به‌رکه‌وتنی ماف و ئیمتیازات له‌دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌تو سامان ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌.
به‌ڵام بۆ چینی کرێکار براوه‌وو دۆراو یه‌ك شتن هه‌ر مادام به‌ده‌ستی خۆیان هێزێك ده‌ده‌نه‌ بۆجوازی بۆشه‌رعیه‌ت پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌ وه‌ی که‌ خۆیان به‌ده‌ستی خاڵی بمێنه‌وه‌ و ئه‌ونیزامه‌ی که‌ ته‌وای ده‌ردو مه‌ینه‌تیه‌کانی بۆ به‌رهه‌م دێنێ بمێنێته‌وه‌، واته‌ سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵات و حوکمه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌که‌یان .هه‌مو ئه‌و کرێکارانه‌ی که‌ یه‌شتا خۆشباوه‌رن به‌ ئه‌حزابی بۆرجوازی و یه‌شتا له‌ سه‌نگه‌ری دفاع له‌ بۆرجوازی و هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازین ،به‌ هه‌ردو به‌ره‌ی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات وه‌ك یه‌ك هێزو قودره‌تی بۆرجوازی پێك دێنن و هه‌رهه‌موشێان دۆراون نه‌ك براوه‌ ،به‌هه‌رئه‌ندازه‌یه‌ك هاوکاری ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرجوازی و دۆرکه‌تنه‌وه‌ له‌ خه‌باتی هاوچینه‌کانه‌کانت،دۆرکه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ ده‌سه‌به‌رکردنی ژیانێکی باشتر له‌وه‌ی که‌هه‌یه‌ ،ئائه‌مه‌یه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌نماوت به‌شداری مه‌که‌ن له‌م گاڵته‌ جارێیه‌دا ئه‌وه‌تا ته‌نانه‌ت بۆخۆشێان دان به‌وراستیه‌دا ده‌نێن و به‌گاڵته‌جاری ناوده‌به‌ن .
16/5/2018

 

About hkkk

Check Also

دووڕوویی سەرانی یەکێتی له ‌رۆژی جیهانی دژی توندوتیژیدا! …

دەشتی جەمال دوێنی بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی لەدژی ژنان، سەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوسەرۆكانی لەنمایشێکی ڕیاکاری و گاڵتەجاڕانەدا کەوتنە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *