Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 لەیادی هاوڕییانی گیان بەختکردوو” خالید مەلا عەلی” و “کەریم حەمە باوەمەردا

لەیادی هاوڕییانی گیان بەختکردوو” خالید مەلا عەلی” و “کەریم حەمە باوەمەردا

خالیدی مەلا عەلی لە ساڵی ١٩٥٩ لە خێزانێکی کرێکارییدا، چاوی بە دونیای پڕ زوڵم و ستەمی سەرمایەداریدا هەڵێناوە. بۆیە هەر لەگەڵ چرۆکردنی تەمەنیدا،  ناچاربوو بۆ بەڕیوەبردنی ژیان و گوزەرانی خێزانەکەیان بە جیا لەخوێندن، دەست بداتە کاری تاقەت پروکێن…

دنیای پڕ زوڵمی ژیر سایەی نیزامی سەرمایەداری و واقعیەتی تاڵی چەوساندنەوەو نایەکسانی ئەو نیزامە هارو چاوچنۆکە، زوڵم و زۆری بێ سنوری رژێمی ناسیونال- فاشی بەعسی لە گۆرنراو، هەر زۆر زوو هاوڕی خالیدی کیشایە مەیدانی خەبات و تێکۆشانی لێبراوانە.

هاوڕی خالید، دوای ئەوەی پەی بە واقعیەتی و ماهیەتی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی دەبات، کە چەند ناکۆکە لەگەڵ بەرژەوەندی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشدا، لێیان دوردەکەوێتەوە و وەکو کرێکارێکی بیناسازی دەست دەداتە هەڵسوران و زۆر زوو دەبێتە خۆشەویستی ناو هاوڕێ و دۆستەکانی و سیمایەکی تێکۆشەری چەپ… هەر لەوکاتەدا لەگەڵ رێکخراوە چەپ و کۆمۆنیستەکاندا ئاشنایەتی پەیدا دەکات و پاشان لە رێکخراوی” یەکێتی خەباتی کۆمۆنیزمی کرێکاریی” نزیک دەبێتەوە.

هاوڕی خالید، لەساڵانی ١٩٨٦ تا ساڵی ١٩٩١ وەکو کادرێکی کۆمۆنیست و هەڵسوراوێکی بزوتنەوەی کرێکاریی دەست دەداتە خەبات و تێکۆشانی کۆمۆنیستی و لە خرۆشانە جەماوەریەکەی ئازاری ١٩٩١ دا، بە شداری دەکات و دەبێتە یەکێک لە کادرە رێکخەرەکانی ئەو ناوکۆکە چەکداریەی کە بزوتنەوەی شورایی و شوراکانی پێدەناسرێتەوە… دواتریش بوو بەیەکێک لە هەڵسوراوان و رابەرانی شورای سەرشەقام و چالاکانە کار دەکات.

هاوڕی خالید لە درێژەی خەبات و تێکۆشان و ئەو ڕۆڵ و نەخشە بەرجەستەیەی بۆ بەرگری لەخەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش و مافەکانیان گێرای، لە بەرواری ١٨/٨/١٩٩١ دا لەکاتی هەڵمەت بردنە سەر بارەگاکانی حزبی بەعس، بەمەبەستی دووبارە وەدەرنانەوەی دام ودەزگاکانی بەعس لەبەر دەرکی سەرای شاری سلێمانی و لەکاتی هیرش بردنیدا بۆسەر لیوای حەرەس جمهوری، پێدەکرێت و بۆ هەمیشە دڵە پر هیواو ئاواتە ئینسانی و کۆمۆنیستیەکەی لە لێدان دەکەویت…

  • کەریم حەمە باوەمەر ناسراو بەکەریم هێرۆیی لە ناوچەی پشدەردا چاوی بە دنیای نابەرابەر و زاڵمانەی سەرمایەداری و هەڵێناوە… کەریم هێرۆیی ئەندامی تیپی هونەری پێشرەو و ئەندامی کۆمیتەی مەراسیمە کرێکارییەکانی ئایار و هەڵسوراوێکی بزوتنەوەی کرێکاریی و هونەرمەندێکی دەست رەنگین و بەسەلیقە بوو. کەریم هێرۆیی سیمایەی خۆشەویست و ناسراوی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکیش و هونەرمەندانی و هونەر دۆستانی شاری قەڵادزێ بوو… کەریم هێرۆیی هونەرمەندێکی دڵ پر لە هیواو ئومێدی بەدنیایەکی باشتر بوو، بۆیە یەکێک لەهەڵسوراوانی بزوتنەوەی دژی سەرمایەداری بوو دەسەڵاتی رەشی بەعسی سەرمایە بوو…

بەداخەوە هاوڕی کەریمی هونەرمەند لە رۆژی ٦/٨/١٩٩٤دا دڵە پڕ هیواو عیشقە جوانەکەی لەگەڵ کۆمەڵێک لە دانیشتوانی شاری قەڵادزێ، لە ئەنجامی تۆپبارانی نێوان شەری دەسەڵاتی حزبە قەومی و دیننیەکان لە لێدان کەوت و دڵە پڕ هیواو ئومێد و دەست رەنگینیەکەی بۆ ئاخرین جار تابلۆیەکی سوری دژی کۆنەپەرستی نەخشاند…

هاوڕێ کەریم لەدوای خۆی دوو مناڵی چاوگەشی بەناوەکانی” تابلۆ و دیاری” کە گوزارشتە لە پێشکەشکردنی جوانی و دونیایەکی رەنگاو رەنگ ئاوەڵە، بە مرۆڤایەتی لەدوای خۆی بەجێ هێشت…

بەرزو بەڕێزبێت، یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو خالید مەلا عەلی و کەریم هێرۆیی هونەرمەند

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ١٠ بەرواری ١٥/٨/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net

About hkkk

Check Also

نامەی ناڕەزایەتی گەورەترین سەندیکای بەریتانیا …

بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسان و هەموو دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان لە کوردستان کلیل لێرەدا بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *