Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 لە پێنجەهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان لە لەندەن کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەرێوە چوو

لە پێنجەهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان لە لەندەن کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەرێوە چوو

ئه‌مڕۆ 6/5/2015 هاوکاتی ئه‌و کۆبونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی له‌شاروشارۆچکه‌کانی کوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌، له‌یادی 5 ساڵه‌ی رفاندن و تیرۆری سه‌رده‌شت عوسماندا له‌چه‌ند رۆژی رابردودا ئه‌نجامدراون، له‌ناوه‌ندی شاری له‌نده‌ن ترافڵگار سکوێر، ژماره‌یه‌ک له‌که‌سانی ئازایخوازو لایه‌نی سیاسی کۆبونه‌وه‌و ساڵیادی سەردەشت عوسمانیان بەرز راگرت.

لەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەداچەندین دروشم و پلاکارت و وێنه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان به‌گه‌وره‌یی، و دانانی مۆمو گوڵ و وێنه‌ی سه‌رده‌شت و سۆران و کاوه‌گه‌رمیان رازاوە بە نوسینی ( عه‌داله‌ت بۆ سه‌رده‌شت عوسمان، نا بۆ کوشتنی ئازادی، به‌ڵی بۆ ئازادی بیروڕا، بژی ئازادی، نا بۆ تیرۆر له‌کوردستان، سەردەشت عومان هەمیشە لە یادمانە …) له‌گه‌ڵ خراپی ئاوهه‌وادا لەگەڵ چەند دروشمی (بژی ئازادی، بەڵێ بۆ عەدالەت، بەڵێ بۆ دادگای بکوژانی سەردەشت، نا بۆ تیرۆر لە کوردستان) ده‌وترانه‌وه‌.

سه‌ره‌تا رێبوار حامد لە رێکخەرانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکە، قسه‌وباسێکی کردسەرباری ‌به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان و کورته‌یه‌کی له‌ژیانی سه‌رده‌شت کێ بووه‌و چۆن له‌به‌رده‌م زانکۆکه‌یدا و به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌ڕفێنرێت و دوایی چۆن تیرۆر ده‌کرێت و به‌دوایدا تۆمه‌تی بۆ دروست ده‌کرێت، وه‌ ئیشاره‌ی به‌وه‌ کرد، که‌که‌یسی سه‌رده‌شت شه‌خسی نیه‌و ده‌بێ به‌کراوه‌ی بمێنێت و هه‌روه‌ها تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت و سۆران و کاوه‌گه‌رمیانی تیرۆری ده‌نگی ئازایخوازیه‌و تیرۆریان سه‌رکوتی ئه‌و ده‌نگه‌ زوڵاڵه‌یه‌ که‌ده‌یه‌وێت گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و نایه‌کسانی له‌کوردستاندا نه‌مێنێت، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ هه‌موو پێکه‌وه‌ ئه‌م یاده‌ به‌رز راده‌گرین. وه‌ رێبوار به‌رنامه‌ی ئه‌م یاده‌ی باسکرد.

به‌دوایدا، نوری به‌شیر، باسی ئه‌وه‌ی کرد، که‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی کوردایه‌تی له‌ 24 ساڵی رابردودا به‌جیا له‌گه‌نده‌ڵی و برسی کردن و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا، ترس و تۆقاندن و رفاندن و تیرۆر کارنامه‌ی بوه‌، سه‌رده‌شت و سۆران وکاوه‌ گه‌رمیانی نمونه‌ی ئه‌مه‌ بون و پێشتریش له‌تیرۆره‌کانی ره‌وف ئاکرده‌یی و نه‌زیر عومه‌رو شاپورو قابیل، له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و ناوچه‌کانی پارتیدا ئه‌و راستیه‌ ده‌رده‌خه‌ن که‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ تا ده‌گاته‌ حزبه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی بنکه‌ فراوان بێده‌ربه‌ستن که‌بکوژانی سه‌رده‌شت ئازادانه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ قابیلی ئاڵوگۆڕو چاکسازی نیه‌و خه‌ڵک ده‌بێ ئیختیاری خۆی بکات و خۆی له‌سیاسه‌ت و کارنامه‌ی ئه‌م حزبانه‌ جیا کاته‌وه‌، وه‌ سیاسه‌ت و لایه‌نێک دیاریبکات له‌ئاینده‌ی به‌ره‌و باشی ببات و ترسی ئه‌وه‌یان نه‌بێت رۆڵه‌کانیان له‌سه‌ر ئازادی بیروڕاو نوسین، وه‌ک سه‌رده‌شتیان به‌سه‌ر بێت، له‌کۆتایدا ئیشاره‌ی به‌وه‌ دا که‌حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، له‌پێشه‌وه‌ی خواست و داواکانی خه‌ڵكی کوردستاندایه‌و به‌رگری له‌که‌یسه‌کانی سه‌رده‌شت و سۆران و کاوه‌ گه‌رمیانی ده‌کات.

دوایی، ده‌شتی جه‌مال به‌ناوی رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانه‌وه‌، دوای ئەوەی داوای لەئامادەبوانکرد دەقەیەک بێدەنگی بۆ یادی سەردەشت وهەمووئەوانەی لەپێناو بەرگری لەئازادی وخۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستان گیانیان بەختکرددەستپێکرد و ووتی”کەیس وکێشەی سەردەشت عوسمان بەتەنها کەیسی کەسوکارو رۆژنامەنوسان نیە ..بەڵکو کەیسی سەردەشت کەیسی هەموو خەڵکی کوردستانە ..کەیسی خەبات دژ بەجیاکاری چینایەتی کۆمەڵگای کوردستانە..کەیسی ژنانو کرێکاران ولاوانی دڵپڕ لەهیواویە بۆ ئایندیەکی ئازاد وخۆشگوزەران بۆ خەڵکی کوردستان هەر لە درێژە ووتەکەیدا ووتی”سەردەشت پێمان دەڵێت رێکخراوو یەکگتوو بین وءەمرۆ کاتی ئەوەیە هەموو بڵێن نا بۆ هەڵبژاردنەوە سەرۆکی هەرێم نا بۆ رەشنوسی دەستورێک کە ماف ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان تیا جێگای نابێتەوە..”

له‌ئاخربه‌شیدا، په‌یامی خانه‌واده‌ی سه‌رده‌شت عوسمان خویندرایه‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ به‌شێکێتی:

ئەو دەسەڵاتە مەشروعیەتی نییە کە بکوژانی دەنگی ئازاد لە ناوەندی بڕیاردانیدان!

پەیامی خانەوادەی شەهیدی قەلەم سەردەشت عوسمان بۆ خۆپیشاندانی

یادی سەردەشت لەلندن

لە پێنج ساڵ لەمەوبەرەوە لەسەر دۆسیەکانی کوشتنی دەنگە ئازادەکان گەلێک ڕاستیمان چەند بارە جەخت کردۆتەوە. ڕوونمان کردۆتەوە کە بۆچی ئەو دۆسیانە بەئەنجامی خۆیان ناگەن؟ بۆچی تاوانباران داداگایی ناکرێن و بەسزای یاسایی ناگەیەنرێن؟

گوتومانە بکوژەکانی سەردەشت و کاوە و سۆران لە کەس شاراوە نیین. ڕامانگەیاندووە کەدادگای سەربەخۆ لەکوردستان بوونی نییە و دادگاکان پارێزگاری لەبکوژانی دەنگە ئازادەکان دەکەن. ڕاشکاوانە گوتوومانە کە تیرۆرکردنی سەردەشت و دەنگە ناڕازیەکانی تر وەک تاوانێکی سیاسی، له‌پێناوی ئامانجى سياسى و ماددی دەسەڵاتی سیاسیدا ئەنجامدراون. ئامانج لێیان بێدەنگکردنی گەنجان و رۆژنامەنووسان و ترساندنی زۆرینەی خەڵکی ناڕازی کوردستان بووە.

ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌، هه‌مان ئه‌و شیعارانه‌ ده‌وترانه‌وه‌ به‌ده‌نگی ئاماده‌بوان و سه‌رنجی رێبوارانی ئه‌و ناوه‌ی راده‌کێشا.دوای یەک کاتژمێر کۆتای بە کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکە هێنرا.

,Photo By:Shako Hassan

About hkkk

Check Also

چەند بەشێک لە مێژووی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و جێگای ڕوداوە سەرەکیەکان …

مستەفا باهیر کلیکی ئێرە بکە بۆ بینین و بیستنی بابەتەکە