Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 مه‌لا به‌شیری تیرۆریست كاندیدی دووه‌می پارتیه‌

مه‌لا به‌شیری تیرۆریست كاندیدی دووه‌می پارتیه‌

دووەم:

مه‌لا به‌شیری تیرۆریست كاندیدی دووه‌می پارتیه‌
جه‌مال موحسین
٢٨ ی ئه‌پریلی ٢٠١٨

له‌ لیستی كاندیده‌كانی پارتیدا له‌ هه‌ولێر بۆ به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عێراق، كه‌سی دووه‌م مه‌لا به‌شیره‌. ئه‌م مه‌لایه‌ گه‌ر جارێ له‌وه‌ بگه‌ڕێین كه‌ ئێستا چ كۆنه‌په‌رستیه‌ك به‌ ده‌میدا دێته‌ده‌رێ، فتواده‌ری تیرۆری هاوڕێیان شاپور عه‌بدولقادر و قابیل عادله‌. ساڵی ١٩٩٨ له‌ كاتێكدا كه‌ جێگاوڕێگای كۆمۆنیسته‌كان له‌ هه‌ولێر چووبووه‌ پێشه‌وه‌ و مه‌سه‌له‌ی ژنان یه‌كێك بوو له‌ مه‌سه‌له‌ گرنگه‌كان كه‌ بوو بووه‌ مایه‌ی مشتومڕ وه‌ له‌ ٨ ی مارسی ئه‌و ساڵه‌دا لوتی ئیسلامیه‌كان و كۆنه‌په‌رستی له‌لایه‌ن كۆمۆنیسته‌كان و به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن شاپوری ڕابه‌ره‌وه‌ شكێندرا، ئیتر پارتی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و شاره‌ كه‌وته‌ دانانی پلان له‌ دژی كۆمۆنیسته‌كان.
كه‌سێكی سه‌ره‌كی كه‌ له‌ گه‌رمكردنی فه‌زای دژی ئازادیخوازی و یه‌كسانیخوازیدا ڕۆڵی گێڕا و كه‌وته‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌توای كوشتن و زاڵكردنی كۆنه‌په‌رستی ئه‌م مه‌لا به‌شیره‌ی كاندیدی پارتی بوو. مه‌لا ئه‌و كات وتی: ’’با حه‌دێك بۆ ئه‌و وه‌زعه‌ دابنرێ تا وه‌كو ئه‌فغانستان و جه‌زائیری لێ نه‌هاتووه‌، ئه‌گینا كێ مه‌سئول ده‌بێ؟ ئه‌وه‌ی له‌ دین وه‌رگه‌ڕێ حوكمه‌كه‌ی كوشتنه‌‘‘. به‌ڵگه‌ له‌مه‌ ڕۆشنتر له‌سه‌ر تیرۆریست بوونی به‌شیر چییه‌؟ ئه‌و به‌ ئاشكرا جگه‌ له‌ مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه‌ له‌ ڕادیۆی ئیسلامیه‌كان و به‌ فیتی پارتیش له‌ بڵاوكراوه‌كانی برایه‌تی و گۆڤاری گوڵانه‌وه به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی‌ كه‌ گوایه‌ ڕۆڵی كه‌سایه‌تیه‌ ئاینیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كۆمه‌ڵگا بڵاوئه‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ پێویست ئه‌بێ قسه‌ بكه‌ن په‌یتا په‌یتا بره‌و به‌م په‌یامه‌ ئینسانكوژی و كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ی ئه‌درا.
ئێمه‌ هه‌ر ئه‌و كاته‌ وتمان كه‌ ڕێگه‌خۆشكردن بۆ مه‌لایه‌كی كۆنه‌په‌رستی وه‌ك ئه‌و قه‌تلوعامی زیاتر و تیرۆری زیاتری به‌شوێنه‌وه‌یه‌. سه‌رئه‌نجام به‌ داخه‌وه‌ هه‌روا ده‌رچوو. له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا گه‌واهی چه‌ندین كاری تیرۆریستین كه‌ له‌ژێر ناوچه‌ی نفوز و ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا ڕووئه‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ بوو به‌ دوای كرده‌وه‌ی تیرۆریستیدا دژی هاوڕێیان شاپور و قابیل، مه‌لا به‌شیر بووه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی و وا ئێستاش بۆ ئاستی عێراق دیارییان كردووه‌.
دانانی مه‌لا بۆ ئه‌م گاڵته‌جاڕیه‌ی عێراق ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ پارتی به‌ نه‌خشه‌وه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ تیرۆركردنی شاپور و قابیلدا و هه‌ربۆیه‌ ئه‌و كات ئه‌و جێگاوڕێگایه‌ و ئێستاش ئه‌مه‌ی پێ ئه‌دات. ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حزبه‌كه‌ی نوێنه‌ری بكوژ و فه‌تواده‌ر و كۆنه‌په‌رستانه‌، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ ئه‌یه‌وێ به‌ خۆهه‌ڵخستن له‌ ته‌واوی عێراقدا درێژه‌ به‌ تیرۆری كه‌سانی وه‌ك شاپور و قابیل و سه‌رده‌شت عوسمان و هاوشێوه‌كانی بدا.
پارتی لانه‌ی سه‌دانی، گه‌ر نه‌ڵێین هه‌زارانی، وه‌ك مه‌لا به‌شیره‌ له‌ پاڵ ئه‌نفالچیان و بكوژانی سه‌رده‌شته‌كان و چه‌ته‌گه‌رانی دزینی قوتی خه‌ڵكی بێبه‌شدا. له‌ ڕاستیدا یه‌كێك له‌ ڕسواییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان بوونی پارتیه‌!
ئه‌وه‌ نه‌ك ته‌نها مه‌لا به‌شیره‌ كه‌ شه‌رعیه‌تی خۆ دیاریكردن و خۆكاندیدكردنی وه‌ك ’’نوێنه‌ری‘‘ خه‌ڵك نییه‌، بگره‌ پارتیشه‌ كه‌ ئه‌م مافه‌ی نییه‌ و له‌ دیدی خه‌ڵكه‌وه‌ بكوژ و چه‌ته‌ و سه‌ربڕی ئازادیه‌. لێره‌شه‌وه‌ ڕسوایی پرۆسه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردنی عێراق ببینن كه‌ مه‌لا به‌شیر و حزبه‌كه‌ی شه‌ریفه‌كانی بن!
جارێ پێش ئه‌وه‌ی خۆی كاندید بكات ئه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و فه‌توای قه‌تڵ و تیرۆره‌ بدرێته‌ دادگا. ئێستا كه‌ هێشتا دادگایه‌كی جه‌ماوه‌ری وا نییه‌، ئه‌بێ له‌ دادگای هه‌ست و ویژدانی كۆمه‌ڵدا له‌ قه‌فه‌زدا بێ، نه‌ك به‌ عه‌مامه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ ده‌نگ به‌ كۆنه‌په‌رستی زیاتر بدات!

About hkkk

Check Also

دووڕوویی سەرانی یەکێتی له ‌رۆژی جیهانی دژی توندوتیژیدا! …

دەشتی جەمال دوێنی بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی لەدژی ژنان، سەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوسەرۆكانی لەنمایشێکی ڕیاکاری و گاڵتەجاڕانەدا کەوتنە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *