Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 مێژووچەیەک لەڕووداوی یەکشەممەی خوێناوی لەتورکیا!

مێژووچەیەک لەڕووداوی یەکشەممەی خوێناوی لەتورکیا!

ئا/ ئاراس ڕەشید:
 ناوی یەکشەممەی خوێناوی بەوڕۆژە دەڵێن، کەهێزی دژە شۆڕش لەبەرامبەر ناڕەزایەتیەکانی بزووتنەوەی چەپ لەتورکیا( kanli Pazar بەزمانی تورکی) لە١٦ی شوباتی ١٩٦٩ لەمەیدانی بایەزید لەئەستەنبۆڵ کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا. کودەتا سەربازیەکەی ١٩٦٠ڕێگەی دابەکۆمەڵێک ئەفسەری سوپای تورکی کەدەسەڵات بەدەستەوەبگرن. لەژێر سایەی ئەم حکومەتە کاتیەدا ناڕەزایەتی کرێکاری دژ بەئیمپریالیزمی ئەمەریکا لەهەڵکشان بوو. لە١٦ی شوباتی ١٩٦٩گەیشتە ئەوپەڕی خۆی. پاش ئەوەی کەشتی ٦ی هێزی دەریایی ئەمەریکا گەیشتە تورکیا. نزیکەی ٣٠هەزار خۆپیشاندەر بەرەو مەیدانی تەقسیم ڕێکەوتن. خۆپیشاندانەکە لەلایەن پۆلیسەوە هێرشی کرایە سەر. بەڵام چەند هەزار خۆپیشاندەرێک توانیان بەردەوامی بدەن بەخۆپیشاندانەکە بەرەو مەیدانی تەقسیم. لەوکاتەدا هێزێکی دژە شۆڕش بەچەقۆ ودار پەلاماری کۆمەڵێک خۆپیشاندەریان دا. لەئاکامدا ٢ خۆپیشاندەر بەناوەکانی( علی تورگوت ودوران ئەردۆگان) گیانیان لەدەستدا. بەپێی قسەی فەیرۆزئەحمەد، پسپۆر لەکاروباری میسر وتورکیا. بەم شێوەیە وەسفی یەکشەممەی خوێناوی دەکات( نموونەی توندوتیژی ڕێکخراوی فاشیستیە، وتاوانی ئەو خوێن ڕشتنەی یەکشەممە دەخاتە ئەستۆی ئەندامانی باڵی ڕاستی دژ بەشۆڕش لەبەرامبەر خۆپیشاندەران). لەدەهەی شەست وحەفتاکاندا تێکهەڵپرژانی نێوان چەپ وڕاست بەردەوام ولەزیادبووندابوو. بەهەمان شێوە بزووتنەوەی کرێکاری لەلایەن ئەندامانی باڵی ڕاستی حکومەتەوە هێرشیان دەکرایە سەر. لەساڵانی ١٩٧١تا ١٩٧٧. هەربۆ(کۆمەڵکوژیەکەی ١٩٧٧ بەیەکشەممەی خوێناوی دووەم ناسرا). لەوڕۆژەدا خەڵکی خۆپیشاندەر خۆیان لەوگولانە دەپاراست کەلەنهۆمەکانی سەرەوەی باڵەخانەی( هۆتێلی ئینەرکۆنتێنتەل)ەوە دەکران. ئەوباڵەخانەیە بەرامبەر مەیدانی تەقسیم بوو. کۆمەڵکوژیەکەی مەیدانی تەقسیم کەلە ١ی ئایاری ١٩٧٧، لەڕۆژی جیهانی کرێکاران ڕوویدا لەئەستەنبۆڵ. ئەم ڕووداوەش لەچوارچێوەی شەپۆلی توندوتیژی سیاسی سەڵەکانی کۆتایی حەفتاکانی تورکیا سەرچاوەی گرتبوو.

مێژووچەی ١ی ئایار لەتورکیا:
یەکەم جەژی کرێکاران لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەکان لەساڵی ١٩٠٩ لەشاری(سکۆبجی) ڕێکخرا. وەیەکەم جەژنی کرێکاران لەئەستەنبۆڵ لەساڵی ١٩١٢ بەڕێوەچوو. لەساڵانی ١٩٢٨-١٩٧٥ جەژنی کرێکاران ڕێکنەخراوە. لە١ی ئایاری ١٩٧٦ یەکێتی نەقابەی کرێکاران( دیسک)کەیەکێتیەکی شۆڕشگێڕ بووە،توانی یەکەم کۆبوونەوەی گەورەی کرێکاران لەمەیدانی تەقسیم ڕیکبخات. ١ی ئایاری ١٩٧٧ کەدووبارە لەلایەن یەکێتی(دیسک) وە ڕێکخرا. بەوە ناسراوبوو کەپشتیوانی لە(پارتی کرێکارانی تورکیا، وپارتی سۆسیالیستی تورکیا دەکرد، وەپارتی کۆمۆنیستی تورکیا کەئەوسەردەمە قەدەغەکراو بوو وبەشداری کۆبوونەوەکەی نەکرد. بەبیانووی ئەوەی کەئەمە لەلایەن بلۆکی ماویزمەوە ڕێکخراوە. کەئەو سەردەمە بەناوی ڕزگاری گەلان وڕێگای گەلان، ویەکێتی گەلان دەردەکەوتن). وەپێیان وابوو کەئەوە دەبێتە هۆی پێکدادان لەنێوان ئەوکۆمەڵانە.

ڕووداوەکە:
بەشداربوانی ١ی ئایاری ١٩٧٧ لەمەیدانی تەقسیم بە٥٠٠هەزار کەس مەزەندەکراوە. زۆرێک لەبەشداربوان، بەتایبەت بلۆکی ماویستەکان نەگەیشتبوونە ناومەیدانی تەقسیم کاتی دەستپێکردنی تەقەکان. شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بەوە داوە کەزوربەی تەقەکان لەباڵەخانەی کۆمپانیای دابەشکردنی ئاو وهۆتێلی مەڕمەڕەوە دەکران. کەلەوسەردەمەدا ١٩٧٧ بەرزترین باڵەخانە بوون لەئەستەنبۆڵ. لەدواییدا هێزەکانی ئاسایش بەتانک وتەقینەوە وزەنگی ئاگادارکردنەوە، دەنگەدەنگێکی زۆریان دروستکرد. هەروەها بەفشارێکی زۆرەوە ئاویان بەئاپۆڕەکەدا دەکرد. زوربەی قوربانیەکان لەئەنجامی ئەوترس ودڵەڕاوکێوە ڕوویدا کەهێزەکان دروستیان کردبوو.

قوربانیەکان:
قوربانیەکان بە٣٤-٤٢ کوژراو، و١٢٦-٢٢٠ بریندارمەزەندەکراوە. ٩٨ کەس لەبەشداربوان بەفەرمی تاوانبار کراون. یەکێتی کرێکارانی(دیسک) لیستێکی ٣٦ کەسی ئامادەکردبوو. لەبڵاوکراوەیەکی ترداناوی محمد علی گوڵ هاتووە. فەخرەدین ئەردۆگان ڕاوێژکاری یەکێتی(دیسک) دەڵێ بەزیادکردنی ئەم ناوانە ژمارەی قوربانیان دەگاتە ٤٢ کەس. لەڕۆژی ڕووداوەکەدا، ڕادیۆی ئەستەنبۆڵ بڵاوی کردەوە کە ٣٤ کەس کوژراون و١٢٦کەسیش بریندارکراون. بەپێی ڕاپۆرتەکانی دادوەری تەندروستی تەنیا ٤کەس بەگولە گیانیان لەدەستداوە. ٣حالەتیش لەوانەیە بەگولە یان بەبرینداری سەرگیانیان لەدەستدابێت. ٢٧ کەسیش کەوتونەتە ژێرپێ وگیانیان لەدەستداوە. بەپێی شایەتحاڵ( میڕاڵ تۆزگوڵ) تانک لێی داوە وکوشتوویەتی.

ڕێوڕەسمی یاسایی:

هیچکامێک لەپلاندانەران وجێبەجێکارانی ئەوڕووداوە نە گیراون وەنە ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە. دوای ڕووداوەکە ٥٠٠ کەس دەستگیرکراون. وەپەنجی تاوان بۆ٩٨ کەس درێژکراوە. ١٧ کەسیان پێش بەرگری لەخۆکردن زیندانی کرابوون. ٣کەسیشیان پێش دانیشتنی یەکەمی دادگا ئازادکراون. ٩کەسیش لەیەکەم گوێگرتنی دادگا لە٧ی تەموزی ١٩٧٧ ئازادکراون. پاش ماوەیەکی کەم هەموو دەستگیرکراوان ئازادکراون. دادگایی کردنەکە بەبێ تاوانی لە٢٠ی ئۆکتۆبەری ١٩٨٩ کۆتایی هات. سەچاوەی جیاواز ئاماژەیان بەوەداوە کەلەسەربانی باڵەخانەی کۆمپانیای دابەشکردنی ئاو ٢٠تیر ئەنداز دەستگیر کراون لەلایەن جەندرمەوە وڕادەستی پۆلیس کراون. بەڵام هیچ لەوانە لەلایەن پۆلیسەوە تۆمار نەکراون. ئەم زانیاریانە لەلایەن دەدوەری گشتی لێکۆڵینەوە( چاتین یاتکین) لەکۆمەڵکوژی مەیدانی تەقسیم ەوە وەرگیراون. ئەوگوتی کەملازم عبدڵا ئیرم ئەوانەی دەستگیر کردوە وداویەتیە دەست ئەفسەری پۆلیس بەناوی محسن بۆدوورو وە میتا ئەڵتەن( دوای دەخالەتەکەی سوپا لە١٢ی سپتامبەری ١٩٨٠ لەبەشی سیاسی ئۆفیستی سەرەکی پۆلیس لەئەستەنبۆڵ کاری کردوە). بەڵام هەردوو ئەفسەرەکان، ڕەتیان کردۆتەوە کەئەوان دەستیان هەبووبێت لەوکارە. دوای ٣مانگ لەلێکۆڵینەوەکە. دادوەری گشتی( چاتین یاتکین) دەگوازرێتەوە بۆشوێنێکی دیکە وئەویش دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕادەگەیەنێت. چاتن ڕایگەیاند کەکیسیەک لەتەقەمەنی ڕادەستی پۆلیس کراوە. بەڵام لەدواییدا دیارنەماوە. بەهەمان شێوە پارێزەر( ڕاسیم ئۆز) لەڕێگەی نیشاندنای فلیمێکی دۆکیومێنتاریەوە زۆر شتی تێدا ئاشکرا کردبوو، لەوانە تەقەکەرانی سەربانی کۆمپانیای دابەشکردنی ئاو. ئەوفلیمە ڕادەستی ئۆفیسی دادوەری گشتی کراوە. بەڵام لەئۆفیسی سەرەکی ئەستەنبۆڵ وون بووە. هەروەک ئۆز دەڵێ” بێ هیوا بووین لەلێکۆڵینەوەکان، ودادگا شکستی هێناوە. ئەویش بەهۆی ئەوشێوە لەشاردنەوە ودیزەبەدەرخۆنەکردنی دەلیلەکان وشێوەی بەڕێوەبردنی دادگاییەکەوە.

هێرشبەران: دژەگەریللا:
لەماوەی ڕابردوودا، ڕاستی ئەوە دەرکەوتووە کەهیچ کەس لەپلان داڕێژەران وجێبەجێکاران دەستگیرنەکراون ونەهاتوونەتە بەردەم دادگاش. وەئەوەش بڵاوە کەبەشی دژە گەریللای تورکی بەناوی( ئۆپەراسیۆنی گلادیۆ) بەرپرسە ولەوڕووداوە تێوەگلاوە ولەوکۆمەڵکوژیە دەستی هەبووبێت. بۆیەکەم جار لەلایەن سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن( بڵنت ئەرجەوید)ەوە ئاماژەی پێکراوە. لەکۆبوونەوەیەکدا لەشاری ئەزمیر گووتوویەتی کەلە ٧ی ئایار” هەندێک ڕێکخراو وهێزی ناودەسەڵات. بەڵام لەدەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت ودەسەڵات ودیمۆکراسی ویاساوە، دەبێت بهێنرێنە ژێر کۆنترۆڵ، بەبێ لەدەستدانی کات. دژە گەریلا ئەوکارەیان کردوە ودەستیان هەبووە لەڕووداوی ١ی ئایار). لەدواتردا، ڕەتی کردەوە کەتێبینی وسەرنجی تر بدات بەدەستەوە لەسەر ڕووداوەکە، بەتەواوەتی وەک سەرۆک وەزیران( سلێمان دیمیراڵ). بەڵام لەنامەیەکی نهێنیدا کەدیمیراڵ بۆئەرجەویدی ناردبوو، تێیدا هۆشداری دابووپێی وەک رکابەرێک…

سەرچاوە/ ویکەپیدیا- ئینگلیزی.

 

About hkkk

Check Also

پشتیوانی نامەی کراوەی …

پشتیوانی نامەی کراوەی  (کۆمیتەی داکۆکیکار لە مافو ئازادیەکانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق) سەبارەت بە  دەستگیرکراوەکانی هەولێر و …