مەنسور حکمەت
مه‌سه‌له‌ى میللى، وه‌كو بهرامبهركێیهكى كومه‌ڵایه‌تى له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه میللییه‌كان كه ئه‌وه‌نده پهرهئهگرێ كه جیابوونه‌وه‌ى سیاسى وه‌كو ڕێگاچاره‌یه‌ك دێنێته گۆڕ، چون سه‌رهه‌ڵئه‌دات؟ خودى بوونى ناسنامه میللییه جیاجیاكان نابێته مایه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى حه‌تمیى مه‌سه‌له‌یه‌كى میللى له كومه‌ڵگادا. نموونه‌كانى پێكه‌وه ژیانى بێ گیروگرفت و بێ پێكدادانى میلله‌ته جیاجیاكان له‌یه‌ك چوارچێوه‌ى وڵاتیدا زۆرن. بوونى سته‌م و هه‌ڵاواردنى میللیش هێشتا به‌ماناى سه‌رهه‌ڵدانى مه‌سه‌له‌ى میللى له ئاستێكى كۆمه‌ڵایه‌تیدا نییه. له زۆرێك له وڵاتاندا ههڵاوادنه میللییه‌كان له هه‌مان كاتدا كه واقعییهتیكى هه‌ست پێكراو و مهینهتبارى ژیانى میلله‌ته ژێردهستهكانن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له جه‌رگه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه جێكهوتووه ئابووری و سیاسییانه‌ى كه له كۆمه‌لگادا هه‌ن، بۆ خودى تاكه‌كانى میلله‌تى ژێرده‌ست له‌وه لاوهكیتر ده‌رئه‌كه‌ون كه كێشمه‌كێشێكى سیاسى توندوتیژ بخوازن. خه‌بات بۆ لابردنى ئه‌م هه‌ڵاواردنانه له زۆربه‌ى زۆرى حاڵه‌ته‌كاندا نابێته مایه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى مه‌سه‌له‌یه‌كى میللى بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه.
ڕاستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه بۆ سه‌رهه‌ڵدانى مه‌سه‌له‌ى میللى ده‌بێ ناسیۆنالیزم وه‌كو ئایدۆلۆژی و بزووتنه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ته‌واوى هاتبێته مه‌یدان. جیاوازییه میللی و قه‌ومییه‌كان و نایه‌كسانییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌كان له‌سه‌ر بناغه‌ى ئینتماى میللى، ئه‌و واقعییهتانهن كه به ده‌ستى بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاجیاكانه‌وه بهسهرهنجامى جیاجیا ده‌گه‌ن. لیبرالیزم و كۆمۆنیزم و سۆسیال دیموكراسی و ناسیۆنالیزم له‌گه‌ڵ ئه‌م واقعییات و پۆتانسێلانهدا وه‌كو یه‌ك ڕه‌فتار ناكه‌ن. ناسیۆنالیزم ئه‌و ڕه‌وته‌یه كه ده‌یه‌وێ تهبهلورى سیاسى ببه‌خشێته ئه‌م قڵشت و جیاوازییانه. ناسیۆنالیزم ئه‌و ڕه‌وته‌یه كه‌ئه‌م جیاوازییانه‌ى ئێستا و داهاتوو ڕاسته‌وخو به مه‌سه‌له‌ى ده‌سه‌ڵاتى سیاسی‌و ئایدۆلۆژیى حوكمرانییهوه گرێ ده‌دات.
پێشتر وتم كه ناسیۆنالیزم به‌رهه‌مى خۆپهرستانهى میلله‌تان نییه. به پێچه‌وانه‌وه، میلله‌تان و خۆپه‌رستی و ده‌مارگیریى میللی‌یان به‌رهه‌مى ناسیۆنالیزمه. ناسیۆنالیزم، سهربهخو له‌وه‌ى كه له چ سهردهمێكداو لهجهرگهى كام ڕه‌وتى پایه‌یى له قه‌ڵه‌مره‌وى ئابوورى سیاسی‌دا پێ ئه‌نێته مه‌یدان، ئایدۆلۆژییهكى بۆرژوایییه بۆ به‌رپاكردنى ده‌سه‌ڵاتى چینایه‌تى. ئایدۆلۆژییهكه كه هه‌وڵ ده‌دات حكومه‌تى چینایه‌تى بۆرژوا به جۆرێك به‌رپا بكات كه وه‌كو به‌رهه‌م و تهجهسومى سیاسى خاسییه‌ت و تایبیهتمهندییه زاتییه هاوبه‌شه‌كانى نێوان شوێنكه‌وتووانی نیشان بدرێت. ناسنامه‌ى میللى به‌ردى بناغه‌ى ستراتیجى ناسیۆنالیزمه له به‌رپاكردنى ده‌وڵه‌تى چینایه‌تى بۆرژوازیدا. ده‌وڵه‌تى چینى ده‌سه‌ڵاتدار، به تهجهسومى ده‌ره‌كى زات‌و ناسنامه‌ى میللى هاوبه‌ش و سهرووچینایهتى شوێنكه‌وتووانى له‌قه‌ڵه‌م ئهدریت، له‌كاتیكدا له‌باری واقعیه‌وه ئه‌وه ناسنامه‌ى میللى شوێنكه‌وتووانى كۆمه‌ڵگایه كه تهجهسومى ده‌روونی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئایدۆلۆژى ناسیونالیستیى ده‌سه‌ڵاته له‌زه‌ینى ئه‌واندا. ئه‌وه پێداویستییه‌كانى به‌رپاكردنى ده‌سه‌ڵاتى بۆرژوازییه كه بۆ ناسیۆنالیزم داهینانى مهقولهى میلله‌ت و ناسنامه‌ى میللى ده‌كاته شتێكى پێویست.
مه‌سه‌له‌ى ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى سیاسی و په‌یوه‌ندییان به میلله‌ت و ناسنامه‌ى میللییه‌وه، مه‌سه‌له‌ى بنه‌ڕه‌تیى ناسیۆنالیزمه. ڕۆڵى ناسیۆنالیزم له خولقاندنى مه‌سه‌له‌ى میللی‌دا، گواستنه‌وه‌ى مشت‌ومڕ و جیاوازییه میللییهكانه له قه‌ڵه‌مڕه‌وى ئابوورى یان فه‌رهه‌نگیه‌وه بۆ قه‌ڵه‌مڕه‌وى سیاسه‌ت و مه‌سه‌له‌ى ده‌سه‌ڵات. تا ئه‌و كاته‌ى كه جیاوازی و نایه‌كسانی و كێشمه‌كێش و مشتومڕه میلل و قه‌ومییه‌كان ڕاشكاوانه نهبهسترابێتنهوه به مه‌سه‌له‌ى ده‌وڵه‌ت و حاكمییه‌ته‌وه، هێشتا مه‌سه‌له‌ى میللى به‌ماناى تایبه‌تیى ووشهكه سه‌رى هه‌ڵنه‌داوه. كارى ناسیۆنالیزم ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گوزاره بۆ ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وى سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى زامن بكات.
مه‌سه‌له‌ى میللى زیاتر له هه‌ر شتێك ئاكامى میللى بوونى فه‌لسه‌فه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تییه له كۆمه‌ڵگادا. ناسیۆنالیزمى میلله‌تى باڵاده‌ست و هێنانه مه‌یدانى ده‌وڵه‌ت وه‌كو ئامڕازێك بۆ زامن كردنى بڵندتری میللی و بهقانوونیكردنی هه‌ڵاواردنه میللییه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كیى سه‌رهه‌ڵدانى مه‌سه‌له‌ى میللییه له چوارگۆشه‌ى جیهاندا. سته‌مى میللى به‌ماناى تایبه‌تیى ووشهكه ده‌سته‌واژه‌یه‌كى سیاسییه. له نیزامێك كه‌تیایدا ئایدۆلۆژى حاكمییه‌ت له‌سه‌ر ئینتماى میللى دانه‌مه‌زرابێ، ئه‌و نایهكسانییانهى كه له ئیمكاناته ئابووری و فهرههنگییهكانى نێوان میلله‌ته جیاجیاكاندا هه‌یه، شانسێكى كه‌مترى هه‌یه بۆئه‌وه‌ى ببێته مایه‌ى كێشمه‌كێشێكى سیاسی و شكڵدان به مه‌سه‌له‌یه‌كى میللى له‌كۆمه‌ڵگادا. به‌ڵام سهركوتگهریى ناسیۆنالیزمى باڵاده‌ست ته‌نها سه‌رچاوه و زه‌مینه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى مه‌سه‌له‌ى میللى نییه. واقعییهتهكانى هه‌رئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى یه‌كه‌مى ده‌یه‌ى نه‌وه‌د ئه‌وه به ڕۆشنى نیشان ده‌دات كه جموجۆڵه ناسیونالیستییهكان ده‌توانن له‌سایه‌ى هه‌لومه‌رجى تایبه‌تیدا له‌سه‌ر بچووكترین و لاوه‌كیترین قڵشتى میللی و قه‌ومى گه‌وره‌ترین كێشمه‌كێشى میللى بنیات بنێن. ئه‌گه‌ر بكرێت فۆرمۆڵهیهكى گشتى له‌باره‌ى سه‌رهه‌ڵدانى مه‌سه‌له‌ى میللییه‌وه به‌ده‌سته‌وه بدرێت ئه‌وه‌یه كه بوونى مه‌سه‌له‌ى میللى به ماناى تایبه‌تى ووشهكه به‌رهه‌مى كاركردى ناسیۆنالیزمه و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و بهرامبهركێى توندوتیژى ناسیۆنالیزمه جیاجیاكان تایبه‌تمه‌ندیى هه‌موو حاڵه‌ته‌كانى مه‌سه‌له‌ى میللییه. كاتێك ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه به‌كرده‌وه ڕووئه‌دات و مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ژێر ئاڵاى ناسنامه میللییه جیاجیاكان له‌نێوان به‌شه جیاجیاكانى بۆرژوازیدا ههڵئهگیرسى، ئیتر سه‌رچاوه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی پێكهه‌ڵپژانه‌كانى یه‌كه‌م شتێك له‌باره‌ى ناوهڕۆك و بناغه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌سه‌له‌كه‌وه ڕوون ناكاته‌وه.
مه‌سه‌له‌ى میللى به‌رهه‌مى ناسیۆنالیزمه. به‌ڵام چارهسهركردنهكهى زۆر جار ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆى سۆسیالیزمى كرێكارى. باسى به‌ڕه‌سمى ناسینى مافى جیابوونه‌وه ئامڕازێكى گرنگى كۆمۆنیزم و چینى كرێكاره له‌به‌رامبه‌ر بنبه‌ست و قه‌یرانێك كه ناسیۆنالیزم و بۆرژوازى خولڵاندوویانه. به‌م پێیه هاتنه ناوه‌وه‌ى باسى مافى جیابوونه‌وه بۆ ناو به‌رنامه‌ى كۆمۆنیستى به‌ماناى به‌ره‌سمییه‌ت ناسینى تواناى تێكده‌رانه‌ى ناسیۆنالیزمه له دنیاى بۆرژوازیدا. به‌ڕه‌سمى ناسینى مافى جیابوونه‌وه چه‌كێكه بۆخه‌بات له‌دژى ناسیۆنالیزم. وه ئه‌مه‌ش ئه‌و لایه‌نه‌ى ده‌ركى ماركسیستییه له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ى میللی‌دا كه به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى قه‌رزاربارى لینینه. ”كۆمۆنیزمێكى پراكتیك” ى كه سڕینه‌وه‌ى هه‌ڵاواردن و ناسنامه درۆینه میللییه‌كان ته‌نها شیعارێكى سهرئاڵاكهی و ئاره‌زوویه‌ك نییه له‌دڵیدا، به‌لكو ئه‌ركێكه كه به‌كرده‌وه خستوویه‌تییه ئه‌ستۆى خۆى. كۆمۆنیزمێكى پراتیكى كه ده‌یه‌وێ مهبادئهكانى له جیهانى واقعی و له‌به‌رامبه‌ر هێزى مه‌زنى ڕه‌وته بۆرژواییهكاندا پیاده بكات. به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینى مافى جیابوونه‌وه‌ى میلله‌تانى سته‌ملێكراو وه‌كو ڕێگاچاره‌ى مه‌سه‌له‌ى میللى، شێوازێكه بۆ چه‌ك كردنى ناسیۆنالیزم و بۆرژوازی و ڕێگاخوش كردن بۆ ڕزگاربوونى جه‌ماوه‌رى كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له كاركرده زیانبارهكانى ناسیۆنالیزم له‌سه‌ر زه‌ین و ژیانیان.
ئه‌م باسه له‌هه‌مان كاتدا به‌و مانایه‌یه كه بهڕرهسمییهت ناسینى مافى جیابوونه‌وه وه‌ختێك مه‌وزوعییه‌ت په‌یدا ده‌كات كه ڕه‌وته ناسیونالیستییهكان پیشرهوییهكى به‌رچاویان كردبێت و خورافاتهكانى خویان كردبێته هێزێكى ماددى له كۆمه‌ڵگادا. به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى كه كاره‌كه‌یان كێشابێته قه‌ڵه‌مڕه‌وى كێشمه‌كێشى چالاك له‌مه‌یدانى سیاسی‌دا. بوونى ناسیۆنالیزمیك كه هێشتا له قه‌ڵه‌مڕه‌وى فه‌رهه‌نگ و خۆنواندنى فه‌رهه‌نگیدا ماوه‌ته‌وه، ناسیۆنالیزمێك كه هێشتا له‌نێو ئهومیللهتهدا، چ باڵادهستو چ ژێرده‌ست، ڕه‌وتێكى لاوه‌كی و وه‌ره‌قه‌یه‌كى زه‌ختى بچووكه، نابێته پاساویك بۆ بازدان بۆ باسى مافى جیابوونه‌وه. به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینى مافى جیابوونه‌وه ده‌رمانى ده‌ردێكه كه به‌كرده‌وه نیشانه‌كانى ده‌ركه‌وتبێت، فاكسن )كوتان(ێك بۆ به‌رگرتن به سه‌رهه‌ڵدانى مه‌سه‌له‌ى میللى نییه. ڕوویه‌كى تر‌ى ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مه‌سه‌له میللییانهى كه هه‌ن مومكنه لهڕهوتى میژوودا له‌مه‌یدان بچنه ده‌ر و مهسائیلیكى تازه بینه مه‌یدان. قڵشتێكی میللى كه ئه‌مڕۆ نه‌بووه‌ته گرێیه‌كى سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌ڕه‌تى ده‌توانێ له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكدا به‌هیممه‌تى ناسیۆنالیزم واى لێبێت. ده‌ستنیشان كردنى كونكرێتى مه‌سه‌له‌كه له‌هه‌ر حاله‌تیكدا مه‌رجى مهبدهئییهتى كۆمۆنیستییه له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ى میللی‌دا.
فۆرمۆڵبهندییهكهى ئێمه كه له‌سه‌ر بناغه‌ى گرێدانى باسى مافى جیابوونه‌وه به بوونى مه‌سه‌له‌ى میللییه‌وه، به‌ماناى سیاسى ووشهكه، بنیات نراوه، كۆمه‌كمان پێ ده‌كات كه بتوانین جه‌ختێكی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌ركه دژى ناسیونالیستییهكانى كۆمۆنیزم به‌رله سه‌رهه‌ڵدانى مه‌سه‌له‌ى میللى بكه‌ین. خه‌باتى چالاكانه له‌دژى سته‌م و هه‌ڵاواردنى میللى، بانگه‌واز بۆ خه‌باتێكى سه‌راسه‌رى له‌پێناو كۆمه‌ڵگایه‌كى یه‌كسان و دوور له هه‌ڵاواردن، په‌رده هه‌ڵماڵین له ڕووى ناسیۆنالیزم و به‌رژه‌وه‌ندی و ناوه‌ڕۆكه بۆرژوایییهكهى له‌هه‌ردوو به‌رى كێشمه‌كێشه میللییه‌كاندا، ته‌بلیغ كردنى ناسنامه‌ى چینایه‌تى هاوبه‌شى كرێكاران و ناسنامه‌ى ئینسانیى هاوبه‌شى هه‌موو خه‌ڵك و ڕه‌خنه‌گرتن له تێڕوانینى دهمارگیرانهى ناسیۆنالیستى، ئه‌مانه ئه‌ركه سه‌ره‌كی و حهیاتییهكانى كۆمۆنیزمه له‌دژى جموجۆڵى ناسیونالیستی و ئاسۆى میللى. فۆرمۆڵبهندییه بهرنامهیییهكهى ئێمه به دانانى باسى “مافى میلله‌تان” له چوارچێوه‌یه‌كى دیاریكراو و مه‌ودا شمولییه سنووردا رو واقعییهكهى خۆیدا، بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى به‌و جۆره‌ى كه پێویسته له دژایه‌تییه‌كى لهئاشتى نه‌هاتوو له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمدا پێناسه ده‌كات و له زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كاندا بۆ هێرش كردنه سه‌رى بانگه‌وازى ده‌كات، بێئه‌وه‌ى كه ئێمه له ئامڕازه سیاسییه واقعییه‌كان بۆ ده‌خاڵه‌تى واقعى له قه‌یرانه میللییه‌كانى كومه‌ڵگادا مه‌حروم بكات.
*/ (له ووتاری میلله‌ت و ناسیۆنالیزم و به‌رنامه‌ی كۆمۆنیزمی كرێكاری (ساڵی ١٩٩٤)، وه‌رگێڕانی سه‌عید ئه‌حمه‌د. سه‌رچاوه: هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له نووسراوه‌كانی مه‌نسور حكمه‌ت، ئاماده‌كردن و پیاچوونه‌وه‌ی سالار ڕه‌شید، به‌رگی دووه‌م، ساڵی ٢٠٠٨، لاپه‌ڕه‌كانی ١٦٥_٢١٣. ئه‌م به‌شه‌ی لێره‌دا داگیراوه له لاپه‌ڕه‌كانی ٢٠٨_٢١٢)