Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌دژی رفاندن و تیرۆری رۆژنامه‌نوس ویدات حوسێن له‌دهۆک

ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌دژی رفاندن و تیرۆری رۆژنامه‌نوس ویدات حوسێن له‌دهۆک

له‌وڵاته‌کانی: سوید ستۆکهۆڵم، سوید یۆتۆبۆری، ئوسترالیا، به‌ریتانی و فنلاند

سوید ستۆکهۆڵم

خۆپیشاندان

دژ به‌تیرۆری رۆژنامه‌نوس ویدات حوسێن

رۆژی شه‌ممه‌ رێکه‌وتی 20/8/2016

کاتژمێر 13:00 تا 14:00 ی دوای نیوه‌ڕۆ

Sergelstorg – Stockholm

گروپی 17ی شوبات له‌ ستۆکهۆڵم

سوید یۆتۆبۆری:

بۆ ئاگاداری کۆمیتەی پشتگیری لە داوا کاریەکانی خەڵکی کوردستان لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید بانگەواز لە ڕەوەندی کوردستانیان دەکات بەشداربن لە خۆپیشاندان دژی تیرۆری ڕۆژنامەنوس ویدات دهۆکی کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ۲۱/۸/۲٠۱٦ کاتژمێر ۱٤ لە برونسپارکن ئەنجام دەدرێت بەشداری بکەن

ئوسترالیا:

رۆژنامه‌نوسێكی تر _ويدات حوسين_له‌سايه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ميليشايی پارتی و بارزانی له‌ ١٣-٨ لە کوردستان ، له‌شاری دهۆک، تیرۆرکرا…
لە دژی ئەم تاوانەو سەرکۆنەکردنی سیاسەتو کردەوەی دژی ئازادی پارتی و خواستی ئاشکراکردن و دادگایی کردنی بکوژانی ویدات حسین و سەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانی و سۆران مامەحەمە…هتد بانگەوازی رەوەندی کوردی لە شاری سدنی دەکەین بۆ بەشداری لە گردبونەوەیەکی نارەزایەتی لە ٢٤-٨-٢٠١٦ سەعات ٣ پاش نيوه‌ڕۆ له‌به‌رده‌م نوسينگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە شاری سدنی -northumerland and memorial st Liverpool

به‌ریتانیا:

به‌ریتانیا خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی به‌رده‌م نوسینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ریتانیا سه‌ردانی رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، فنلاند خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی
پارتی به‌رپرسه‌ له‌ تیرۆری ڕۆژنامه‌نوس ویدات حوسێن، به‌ خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی ئێمه‌وه‌ په‌یوه‌ست بن!
با له‌ دژی رفاندنو تیرۆری ویداد حوسین ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵبرین!
ویداد حوسین رۆژنامه‌نوسێکی خه‌لکی دهۆک ی ته‌مه‌ن 28 سال دوای ئه‌وه‌ی ده‌رفینریت کاتژمیر 12،30 ی رۆژی شه‌مه‌ 13-8 ته‌رمه‌که‌ی له‌ گوندی سێجیی سه‌ر‌ به‌قه‌زای سیمیلی شاری دهۆک ده‌دۆزریته‌وه‌ .ئه‌مه‌ یه‌که‌مین جار نیه‌ له‌ ژیر سایه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستاندا کوشتنی رۆژنامه‌نوسان و تیرۆری سیاسی وپه‌لاماریهه‌موو ده‌نگێکی ئازاد ده‌‌درێت…با بۆ سه‌رکۆنه‌کردنی تیرۆرو ئینسان کوژی و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان و خنکاندنی قه‌له‌مه‌ بویره‌کان هه‌موو پێکه‌وه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز ڕابگرین.
با ئیتر دوا بزماری خۆمان بده‌ین له‌ تابوتی تیرۆر و‌ ئینسان کوشتن له‌ کوردستاندا. با پێکه‌وه‌ بۆ به‌رگری له‌ ئازادی وپیشگرتن ‌ به‌ تیرۆری ئازادی و ریسواکردنی تیرۆریستان بینه‌ مه‌یدان.
بانگه‌وازتان ده‌که‌ین بۆ به‌شداری له‌ خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م نۆینه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ له‌نده‌ن.
نه‌نگ و شه‌رمه‌زاری بۆ تیرۆر
رۆژی پینجشه‌مه‌: 18/8/2016
کاتژمێر:1 تا 3پاشنیوه‌رۆ
شۆین:به‌رده‌م نوسینگه‌ی نۆێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ له‌نده‌ن.
23 Buckingham Gate (4th Floor)
London SW1E 6LB
نزیکترین ئیشتگای قیتاری Victoria سته‌یشن
کۆمه‌ڵێک له‌ هه‌ڵسوراوی سیاسی و ئازادیخواز له‌ له‌نده‌ن

به‌ریتانیا:

15-8-16-amnisty wedat
سەرلەبەیانی ئەمرۆ14/8/ له شاری لەندەن کات ژمێر۱۱ی پێش نیوەرۆ بە مەبەستی ئاگادارکردنی رێکخراوی ئەمنستی ئەنترناشنال (Amnesty International)بۆ داکۆکیکردن لەمافی رۆژنامەنوس، لە تیرۆرکردنی ویدات حوسین علی لە رۆژی ۲٠۱٦/۸/۱۳
لە شاری دهۆکی هەرێمی باشوری کوردوستان. کۆمەلێك لە ئازادخوازو چالاکەوان سەردانی ئەو رێکخراوەیان کرد تا لە نزیکەوە ئاگاداریان کردنه‌وە لە شێوەی ڕفاندنوو تیرۆرەکرد نەکە، کەلە ئێستادا بوە بە کەیسێك لەو رێکخراوەو کاری لێپرسینه‌وەو به‌دواچونی بۆ دەکرێت.
ویدات حوسێن علی رۆژنامە نووس بووە لە پێگەیی رۆژنیوس سەر بە پارتی کرێکاران PKK ، سەرچاوی هەوالەکان وادەری دەخەن کە لەسەر ئەو لایەنگیریەی بۆ پارتی کرێکاران ترۆرکراوە لە لایه‌ن ئاسیشی دهۆکەوە، ئەمە وتەی کەسوکاری رۆژنامە نوسەکه‌یه‌ لە لێکولینەوەکاندا.
له‌په‌یجی رێبوار حه‌مید وه‌رگیراوه‌

فنلاند:
بانگەوازێک بۆ هەمو ئازادیخوازانی فنلاند
دژ بە تیرۆر کردنی رۆژنامەنوس ویداد حسین کۆمیتەی فنلاندای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان .گردبونەوەیەک لەسەنتەری شاری هێڵسنکی ساز دەکات. داوا لە هەمو ئازادی خوازان وهاورێیان و دۆستانم دەکەم کە لەم نارەزایەتی دەربرینەدا بەشداری بکەن.
شوین /بەردەمی ستۆکمان
ئەدرێس: Kolme sepä patsas, Alexandarinkatu 23
کات:17.8 کاتژمێر٥ی ئیوارە
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلفونەوە:
٠٤٠٥٤٥٣٠٨٩
مستەفا باه

About hkkk

Check Also

پشتیوانی نامەی کراوەی …

پشتیوانی نامەی کراوەی  (کۆمیتەی داکۆکیکار لە مافو ئازادیەکانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق) سەبارەت بە  دەستگیرکراوەکانی هەولێر و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *