Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 هه‌رجۆره‌ هه‌ره‌شه‌و په‌لاماردانێک بۆسه‌ر ئازادیه‌کان لە پرۆسەی رفراندومدا مەحکوم دەکەین!

هه‌رجۆره‌ هه‌ره‌شه‌و په‌لاماردانێک بۆسه‌ر ئازادیه‌کان لە پرۆسەی رفراندومدا مەحکوم دەکەین!

له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، لە ناوچەی سلێمانی و هەولێر چەند هێرش وپه‌لاماردانێک به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتیانیك به‌ڕیوه‌ براوه‌ که‌ خۆیان به‌لایه‌نگری دەنگ بە “نەخێر” ده‌زانن  لە رفراندومدا، له‌وانه‌ مه‌لا سامان، فه‌رهاد سه‌نگاوی، به‌هار مه‌حمود..

ناوەندی سەربەخۆی کوردستان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که‌به‌توندی ئه‌م کرده‌وانه‌ محکوم ده‌کا،‌ هاوکات دەسەڵاتدارانی یەکێتی و پارتی بە بەرپرس دەزانێ لەو پێشێلکاریانە و داوای لێپێچینەوە و سزادانی ئه‌نجامده‌رانی ده‌کات. هه‌روه‌ها داوا له‌ کۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژارده‌نه‌کان ده‌که‌ین که‌بێده‌نگی ده‌رهه‌ق به‌م پێشێلکاریانە بشکێنێ ولایه‌نه‌ ده‌سه‌لاتداره‌کان به‌ره‌سمی ئاگادار بکاته‌وه‌ وبه‌رپرسیاریان بکات .

ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی چونه‌ پێشه‌وه‌ی رفراندوم به‌وه‌ ده‌زانێ که‌ سه‌رجه‌م پرۆسه‌که‌ له‌که‌شو هه‌وایه‌کی ئازادو دوور لە هەڕەشە و فشار بۆ سەرهاوڵاتیان و به‌رقه‌رار بوونی ئازادی سیاسی له‌به‌رده‌م ته‌واوی لایه‌نه‌کاندا، بچێتە پێشەوە. هاوکات دابین کردنی کەشوهەوای ئازاد پێویستە لەلایەن هەردوو بەرەی “بەڵێ” و “نەخێر”ەوە پارێزگاری لێ بکرێ و ئەمە وەکو مافی هەر هاوڵاتیەک سەیر بکرێ کە ئازادانە بانگەشە بۆ ڕای خۆی بکا و دەسەڵات به‌یەکسان مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیاندا بکا جا هەر ڕایەکیان هەبێ لەم پرۆسەیەدا. ئەمە پرۆسەی دەنگ و بڕیاری خەڵک خۆیەتی لەسەر چارەنوسی سیاسی کوردستان نەک دەنگ و بڕیاری حزبەکان و دەسەڵات.

ئێمە له‌ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بانگەوازی  خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان دەکەین کە لەم پرۆسەی رفراندوم و سەربەخۆییەدا هێزی خۆیان بێننە مەیدان تاکو نەک بەتەنیا ڕۆژی دەنگدان بڕیاردەربن، بەڵکو ئەم فرسەتی بڕیاردانە بکەنە مه‌یدانێک بۆ نیشاندانی خواستی بەشداری ڕاستەقینە لە دیاریکردنی ئایندەی دەسەڵات و دەستور و یاساکانی دەوڵەتی سەربەخۆشدا کە ئازادی سیاسی و مافە سەرەتایی و بنەڕەتیەکانی خەڵکی هەژار و ئازادیخوازی کوردستانیش دابین بکا.

ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
21/8/2017

About hkkk

Check Also

دووڕوویی سەرانی یەکێتی له ‌رۆژی جیهانی دژی توندوتیژیدا! …

دەشتی جەمال دوێنی بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی لەدژی ژنان، سەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوسەرۆكانی لەنمایشێکی ڕیاکاری و گاڵتەجاڕانەدا کەوتنە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *