Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 پەنابەران لەکەمپەکانی یونان لەترسی شەڕی قەومی  و مەزهەبی ئاوارە دەبن

پەنابەران لەکەمپەکانی یونان لەترسی شەڕی قەومی  و مەزهەبی ئاوارە دەبن

نووسینی: ڕۆژ عەزیز

چەند ڕۆژ پێش ئێستا لەنێو کەمپی میتیلینی لە یونان گرژی کەوتە نێوان پەنابەرانەوە، بەم هۆیەوە بەدەیان پەنابەر بەچەقۆ ودارو ئاسن بریندار بوون کە برینی هەندێکیان سەخت بوو، ئەم هێرشە سەرەتا بۆسەر کوردەکان دەستی پێ کرد لەلایەن ئیسلامیەکان و عەرەبە شۆڤێنیەکانی فەلەستین وعێراق و سوریاوە. هۆکاری ئەم هێرشە بەبیانوی ئەوە بوو کە کوردەکان کافرن و وە یەزیدی مەسیحیەکانیشی گرتەوە کە گوایە بەرۆژوو نین هەموو ئەمانە کافرن. هێرش و پەلامارەکان بە شیعاری اللەاکبرو ئێوە کافرن دەستی پێکرد و پەنابەران کەوتنە بەر هێرشی ئەم شۆڤێنی ئیسلامیانە کە وەک پەنابەرەکان باس دەکەین شیعاری داعشیان دەوتەوە ئارمی داعشیان بەرز کردۆتەوە، ئەوەی لەو هێرشەدا بەر لێدان کەوت  زیاتر لە٣٦پەنابەر بوو ئەوەی دیکەی هەر ئەو شەوە ئاوارەو دەربەدەری کەمپەکان بوون بەرەو شارەکانی دیکەی ئەسینا و شارەکانی ئەو ناوچەیە لەترسا ڕۆیشتن و زۆربەیان ئەو شەوە لەترسی  پەلاماری ئەم جەماعەتە نەخەوتن، بەڵکو لەسەر شەقامەکان و جێگاکانی دیکە رۆژیان کردوە، وە کەلوپەلەکانیان لەنێو کەمپەکەدا هەموو تاڵان کرا. وەک شایەتحالەکانی ئەو روداوە باسیان کرد پارەشیان براوە لەلایەن ئەم پەنابەرانەوە کە هێرشیان کردۆتە سەریان.

دوا بەدوای ئەم هێرشە ترس و دڵەراوکێ دەکەوێتە نێو پەنابەرانی کەمپەکانی دیکەو لە کەمپی ساڵۆنیکی یونانیش  کوردەکان خۆیان ئامادەدەکەن بۆ ڕووبەروبوونەوەی ئەو هێرشەی دەکردێتە سەریان لەلایەن شۆڤێنیەکان و ئیسلامیەکانەوە کە ئەفغانیەکانیش بەشێکیان لەم هێرشدا هاوکاری ئەم شۆڤێنی وئیسلامیانە بوون، چونکە خۆشیان هەمان عەقڵی ئیسلامی وتوندڕەوی ئەمانەیان هەبوو. لەکەمپی ساڵۆنیک کوردەکانی سوریا عێراق ئێران بەشێکیان وەک تۆڵە سەندنەوە لە عەرەبەکان و ئیسلامیەکان بەدارو چەقۆ کەوتنە پەلاماردانی عەرەبەکانی نێو کەمپەکەو لەوێ هەموویان لەترسی ئەم هێرشە ناچار بوون کەمپەکە چۆڵ بکەن و بڕۆن، ئەمە تەشەنەی کردو شاری ئەسیناشی گرتەوە دیسان لەوێ ئینجا بووە شەڕی سوننەو شیعەو بەدارو چەقۆ پەنابەرەکان کەوتنە گیانی یەکترو چەندین کەس بریندار بوون.

خەڵکی ئەسینا کە ئەم ڕوداوانە دەبینن بێزاری بەرۆکیان دەگرێت لەچەند کەناڵێک باس لەنیگەرانیەکانیان دەکەن دەڵێن ژیانمان نەماوە بەسە شەڕ، بڕۆنەوە شەرەکان بەرنەوە وڵاتی خۆتان بێزار بووین، خەریکە ئەمنیەتمان لێ تێک دەچێت. ئەم ڕوداوانەی ئەم چەند رۆژە وای کرد خەڵکی یونانیش نیگەران بکات. ئێستا پەنابەران هەموویان لەترسی یەکتری بوونەتە گروپ گروپی قەومی مەزهەبی و تەنانەت کەمپەکان وایان لێ هاتووە دابەش بوون بەسەر قەومی و مەزهەبیدا، ئەمەش ژیانی پەنابەرانی تەواو ناخۆش کردوە  هەرچی راست دەبێتەوە پەلامار دەدات ئەفغانی و پاکستانییەکانیش لەم چەند رۆژەی رابوردودا بووە شەڕیان.

بەهۆی زۆری پەنابەران لە یٶنان کەمپەکان پڕ بوون جێگاو رێگەیان ناخۆشە. کاتێک کە شەڕیان دەبێت حکومەتی یونان وەک پێوست ناچێت کۆنترۆڵی شەرەکە بکات، بۆیە تەشەنە دەسەنێت بۆ کەمپەکانی دیکەش. وەک پەنابەرەکان باسیان لێ کردوە دەڵێن کاتێک لە کەمپی میتیلینی شەڕ بووە پۆلیس وهێزە ئەمنیەکانی یونان نەهاتوون فریامان بکەون،  بۆیە کار بەوە گەیشت کە ئەم ڕوداوە تەشەنە بسەنێت، بەڵام دوا بەدوای نارەزایەتی پەنابەران و  بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەکانی شەڕو پێکدادانی پەنابەران وهێرشبەرەکان حکومەتی یونانی ناچارکرد دەست بۆ ئیجرائات ببات. لەو روداوانەدا پۆلیس ٣٧٠ پەنابەری دەستگیر کرد کە لەو پەلامارانەدا بەشدار بوون کە دەنگۆی ئەوە هەیە ئەو پەنابەرانە دیپۆرتی وڵاتەکانیان بکرێتەوە.

بەداخەوە پەنابەران کە لەبارودۆخی خراپ و چاوەروانیدا دەژین لەجیاتی ئەوەی یەکگرتوو بن و دەست بخەنە ناودەستی یەک و یەک دەنگ و یەکگرتوانە داوا بکەن چیتر لەچاوەڕوانی لەم کەمپانە نەمێننەوە جوابیان پێ بدەنەوە ڕەوانەی وڵاتانی دیکەیان بکەن، کەچی بەداخەوە ڕیزەکانیان لێک هەڵدەوەشێت پەلاماری یەکتر دەدەن. یەکتری بریندار دەکەن ژیان لەخۆیان تێک دەدەن. هیوادارم پەنابەران خۆیان لە شەڕو ململانێێ قەومی مەزهەبی بپارێزن   تا جارێکی دیکە دووچاری ئاوارەو دەربەدەری لێدان ئازار نەبنەوە. بەو هیوایەم لە مناسەبەتی قەومی مەزهەبیدا بەشداری نەکەن، چونکە زۆربەی ململانێکان لەمەوە سەر هەڵدەدات.

وەک باس دەکرێت بێجگە لەوەی ئەم شەڕە لەسەر بەرۆژو نەبوون بووە بۆیە پەلاماری کوردەکانیان داوە، باسێکی دیکەش ئەوەیە گوایە کوردەکان ئاهەنگیان گێراوە بۆ عەفرین و پشتیوانیان لەخەڵکی عەفرین کردوە کە داوایان کردوە کە هێزەکانی تورکیا لەسوریاو عەفرین بچنە دەر. هەر بۆیە دواتر ئیسلامیەکان و عەرەبە شۆڤینیەکان کە باس دەکەن ئەمانە داعش بوون بەمە نیگەران بوون و پەلاماری کوردەکانیان داوە. وە بێجگە لەمانەش ئێستا پەنابەرە ئیسلامیەکان خۆیان مزگەوتیان دروست کردووە لەنیو کەمپەکاندا بەزۆر خەڵک ناچار دەکەن نوێژ بکات، بەڕۆژوو بێت، ئەگینا هەرەشەی لێ دەکەن و پەلاماری دەدەن ئەمەش وای کردوە ئەوانەی باوەڕیان بە مەزهەب نییە نەوێرن لەبەرچاو ئەوان شت بخۆن ئەگینا، ڕووبەروی پەلامار دەبنەوە، ئەمە لەکاتێکدایە ئەو کەمپانە مەسیحی و یەزیدی و کەسانی بێباوەڕی تێدایە ….

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٢٩ ی بەروارری ١/٦/٢٠١٨ بڵاوبۆتەوە…

About hkkk

Check Also

دووڕوویی سەرانی یەکێتی له ‌رۆژی جیهانی دژی توندوتیژیدا! …

دەشتی جەمال دوێنی بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی لەدژی ژنان، سەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوسەرۆكانی لەنمایشێکی ڕیاکاری و گاڵتەجاڕانەدا کەوتنە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *