پەیامەکەی ئۆچەلان سەبارەت بە چەکدانانی (پەکەکە) …
بەیاننامەی حکک سەبارەت بە پەیامەکەی ئۆچەلان
پەیامەکەی ئۆچەلان سەبارەت بە چەکدانانی (پەکەکە)
عبدللە ئۆچەلان، ڕابەری زیندانیکراوی پەکەکە، لەرێگای پارێزەرەکانیەوە ڕایگەیاند کە دەیەوێت بەڕێگای ئاشتی و وتووێژ‌و دانوسان کێشەکانیان لەگەڵ حکومەتی تورکیادا چارەسەربکات و داواشی له‌هێزه‌کانی په‌که‌کە کردووه که لە بەهاری داهاتوودا”کۆنگره‌ی دانانی چه‌ک” ببه‌ستێت.
هاوکات داوای لەهێزەکانی پەیەدەش کردوه کە ڕەچاوی بەرژەوەندیەکانی تورکیا لەسوریا بکەن و خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی تورکیا بپارێزن.
به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یامه‌کانی “ئاشتی”ی پێشتری ئۆچالانهوه، په‌یامی ئه‌مجاره که خاڵیه له‌هه‌رجۆره مه‌رج و خواستێکی خه‌ڵکی کوردستان، جگه‌له دانه‌واندنی بێمه‌رجی”سه‌ری ته‌سلیم”، له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکیادا، هیچ ئه‌نجامێکی تری لێناخوێندرێته‌وه. ئه‌نجامێک که له‌ناوه‌ڕۆکدا دانانی چه‌ک کراوه‌ته ڕیگایه‌ک بۆ ده‌ربازکردنی چاره‌نوسی هێزه‌کانی په‌کەکە له‌و بنبه‌سته‌ی کهتێیکهتووه و به‌تایبه‌تیش له‌به‌رامبه‌ر به ماشێنیکی فراوانی جه‌نگی که دهسهڵاتهکەی ئۆردوگان له‌تورکیاو سوریا وعیراقدا له‌دژی هێزه‌کانی په‌که‌کە بهڕیخستووه.
بێگومان ئه‌م “ته‌سلیمبوون” و”ئه‌م چه‌کدانانه” ئاکامی شکستی ئیستراتیژیه‌کی سیاسی ناسیونالیزمی کورد‌و پهکهکەیه کهپایهکانی خۆی له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆگرێدانه‌وه بهدهولهتانی ناوچه‌که‌و هێزه ئیمپریالیسته‌کان و ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر درز‌و که‌لێنی سیاسی و سه‌ربازی و هاوکێشه‌ی هێزی نێوانیان راگرتووه که له‌ئێستادا بواریان له‌به‌رده‌م مانه‌وه‌و مانۆرلیدانی هێزه‌کانی په‌که‌کەدا به‌رته‌سک کردۆته‌وه.
پەکەکە وەک هێزێکی بورژوا-ناسیۆنالستی کورد کهچەندین ساڵ وەکو ستراتیژیەكی سیاسی بانگه‌وازی شەڕی چەکداری و گەریلایی کردووه، گوایه که له‌م ڕێگایه‌وه ده‌توانێ دەوڵەتی تورکیا ناچار بکات به بەشداریکردنی لە دەسەڵاتی سیاسی‌دا، له‌مێژه کارامه‌یی خۆی له‌ده‌ستداوه و ڕووبه‌ڕووی شکست و بنەست بۆته‌وە. له‌لایه‌کی تره‌وه په‌که‌کە وه‌ک رەوتێکی سیاسی –رێکخراوەیی لەناو بزوتنەوەی ناسیۆنالیزمی کوردا که‌بە سوودوەرگرتن لە هەلومەرجی جه‌نگ و نالەباریی سیاسی سوریا‌و ناوچەکە، هێزو نفوزێکی فکری و سیاسی بەرچاوی پەیداکرد، ئێستا بەهۆی ئاڵوگۆر له هاوکێشه‌ی نێوان هێزه ده‌خیله‌کان له‌جه‌نگی سوریا‌و ناوچەکەدا، و رێکەوتنی تازەی نێوان ووڵاتانی زلهێزو حکومەتەکانی ناوچەکەدا قۆناغێکی نوێی هێناوه‌ته کایه‌وه کهبەشێوەیەکی گشتی به‌زیانی مانه‌وه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی په‌که‌کە تهواودەبێت و ئاسۆی سیاسی تووشی لێڵی و تاریکی زیاتر کردووە.
سەرباری ئەوەی ئۆجەلان پەیامەکەی وەکو نیشاندانی ڕێگایەك بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە کوردستانی تورکیا و بگرە سوریا دەخاتەڕوو، بەڵام نەك بەهیچ جۆرێك ئاسۆیەك بۆ چارەسەری کێشەی کورد نیشان نادات، بەڵکو بۆ ماوەیەکی نادیاریش چارەسەری ئەو کێشەیە دووردەخاتەوە و رێگا بۆ فاشیزمی تورکی دەکاتەوە کە خۆی وەکو هێزیكی سەرکەوتوو بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان نیشان بدات.
واقعیه‌ته‌کانی کۆمه‌لگای تورکیا به‌ڕۆشنی سه‌لماندویه‌تی که چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له‌تورکیا نهلهئاکامی سیاسه‌تی زهبونانهو ملکه‌چانه‌ی پهکهکەوه ده‌بێت وه نه له‌ڕیگای جهنگوخوینڕێژی و سه‌رکوتگه‌ری ده‌وله‌تی فاشیستی تورکیاوە ده‌بێ، به‌ڵکو به‌خه‌باتی لێکگرێرداو وهاوبه‌شی چینی کرێکار‌و کۆمۆنیسته‌کان له‌ئاست کۆمه‌ڵگای تورکیادا، به‌دژی ده‌سه‌ڵات و وه‌لاخستنی هه‌ر سیاسه‌تێکی ناسیونالسیتی مهیسهردەبێ.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان لەکاتێکدا لایەنگری ئەوەیە کە هەموو کێشەکان بەشێوەی سیاسی و دوور لە شەڕ و خوێنڕشتن چارەسەربن، بڕوای وایە کە چارەسەری کێشەی کورد لە ناوچەکەو لە تورکیادا، بە کردەوە کەوتۆتە ئەستۆی خەباتی چینی کرێکار‌و بزوتنەوەی سۆشیالیستی چینی کرێکارەوە. حزبی ئێمە پێیوایە کە چارەسەری کێشەی کورد دەبێ بسپێردرێ بە بڕیاری ئازادانەو سەربەخۆی خەڵکی کوردستانی تورکیا و پێویستە چینی کرێکار و رێکخراوەکانی و بزووتنەوەی یەکسانیخوازو ئازادیخوازی خەڵکی تورکیا پشتیوانی لەو مافە بکەن تاڕادەی جیابوونەوەو پێکێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ. بەبێ سیاسەتێکی لەوجۆرە کێشمەکێشی نەتەوەیی و بەکارهێنانی ستەم و کێشەی نەتەوەیی دەتوانێ بۆ دەیان ساڵ ژیان و گوزەرانی خەڵکی کرێکاری سەرجەم تورکیا وێرانبکات و بزووتنەوەو خەباتیان لاواز‌و و بێ‌توانا بکات بەرامبەر بە دەسەڵاتی هارو دڕندەو چەوسێنەرانەی بۆرژوازی لە تورکیا.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٢٣ی ئابی ٢٠١٩