Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

سەبارەت تاوانی تیرۆریستی کۆمەڵکوژی گەنجان وهەڵسوراوانی چەپ لە ئەنکەرە!

دوێنێ لە شاری ئەنکەرە، دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک میتینگێکی تایبەت بە چەپ و کۆمۆنیستەکان و ئازادیخوازانیان کردە ئامانج و لە ئاکامی ئەم کردەوە تیرۆریستیە دژە ئینسانییە قیزەوەنە ٩٥ کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە ٢٤٦ کەسی تریش برینداربوو کە برینی ٤٦ کەسیان سەختە.

هەڵبەت ئەمە یەکەم جار نییە، کە لە تورکیادا تیرۆر دەکرێتە چەکێک بۆ چاوترسێنی کردنی ئازادیخوازان و سنووردانان بۆ کار و چالاکییەکانی هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی ئازادی و یەکسانیخوازی. کوشتنی ڕاستەوخۆ و تیرۆر و تەقینەوە، داهێنان و ئەنجامدانی کردەوە ئینسان کوژی و خۆکوژییەکان و زاڵکردنی کەشی ترس و تۆقاندن و نائارامکردنی ژینگەی ئینسانی کۆمەڵگا، بە پلەی یەکەم کارو کردەوەی رەوتە ئیسلامیەکانە ، کە بە هاتنە سەر دەسەلاتی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی)، ڕەسمیەتی پەیداکردووە و بە تایبەتی لە بەرامبەر ئازادیخوازانی کۆمەلگای تورکیادا هەڕەشەیەکی هەمیشەییە و بە داخەوە پەنا بۆ ئەم کارە قێزەوەنە دەبەن کە دژ بە ئازادی و ئارامی و خۆشگوزه‌رانیە بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی تورکیا. ئاک پارتی ئەگەر خۆشی ڕاستەوخۆ لە پشتی ئەم تیرۆرانەوە نەبێت، ئەوا دەرفەتی بۆ بزووتنەوە ئیسلامیە سیاسییەکانی تر ونەتەوە پەرستەکان کردۆتەوە، کە دوودڵیان نەبێت لە پەلاماری بە کۆمەڵی چەپ و ئازادیخوازاندا بێ هیچ دەرئەنجامێک. دواتر ئاک پارتیش بێ شەرمانە خۆی وەک فریادڕەس دەناسێنێت و هەوڵ دەدات لە پاڵ قوربانیاندا ڕاوەستێت، کە ئەم سیاسەتە چەپەڵەی چیتر لە درۆیەکی گەورە زیاتر هیچی تری مەیسەر نابێت.

دەسەلاتدارانی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئاک پارتی و ئۆردوغان، خۆرهەلاتی ناوەڕاستیان زیاتر بردۆتە ناو فەزای کوشت و کوشتار و تیرۆر و ترس و تۆقینەوە. پشتیوانی ڕاستەوخۆ لە داعشی تیرۆریست بەڵگەی حاشاهەڵنەگری ئەم ڕاستییەیە. لەمڕۆدا، کە جەنگ لە سوریا و بەشداری ڕاستەوخۆی ڕووسیا وەک جەمسەری نەیاری تورکیا و هاوپەیمانانی، ئۆردوغان و دەسەڵاتەکەی لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەکی ترن، تا دووبارە بە ناوی جەنگ لە دژی تیرۆر و تۆڵە کردنەوە لە تیرۆرستان هێزە سەبازیەکانی بۆ بەشداری لە جەنگێکی گەورەتر بخاتە کارەوە و لە پاڵدا هەوڵی لاوازکردنی هاوپەیمانانی جەمسەری بەرامبەر بدات.

ئێمە لە ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە کاتێکدا بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە ئیرهابی و کۆمەڵکوژیە ئینسانیە دەکەین . به‌شداری خه‌م و ناسۆری که‌سوکاریو هاوریێ قوربانیه‌کان و گیان به‌ختکردوانی ئه‌و ڕوداوه‌ دڵته‌زێنه‌ ده‌که‌ین، دەسەڵاتدارانی تورکیا وحکومەتەکەی ئۆردوغان بە بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئەم کارە تیرۆریستیە دەزانین. پێویستە بکەرانی ئە و کۆمەڵکوژیە بۆ ڕای گشتی ئاشکرابکرێت و بەدادگا بگەیەنرێن .

ئێمە شان بەشانی چەپ و ئازادیخوازان ڕادەوستین لە خەباتدا دژی تیرۆر و سەرکوتی ئازادی ،خۆمان بە بەشدار دەزانین. داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی جیهانیش دەکەین، کە ئەم کارە مەحکوم بکەن و فشار بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا بێنن بۆ دەستکۆتاکردنی ئەم ئینسان کوژانەو دەست هەڵگرتن لە   تیرۆر و کوشتار .

نەفرەت لە تیرۆرستان و ئەوانەی لە پشتییەوە ڕاوەستاون!

بەرزو بەڕیز بێت یادی ئەو هەڵسوراوانەی بوونە قوربانی!

11/10/2015

 

 

About hkkk

Check Also

پشتیوانی نامەی کراوەی …

پشتیوانی نامەی کراوەی  (کۆمیتەی داکۆکیکار لە مافو ئازادیەکانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق) سەبارەت بە  دەستگیرکراوەکانی هەولێر و …