Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 کۆڕۆنا ڤایرۆس و کۆڕۆنای دەسەڵات، بەرپرسی ئەو هەموو مەرگەن!!…

کۆڕۆنا ڤایرۆس و کۆڕۆنای دەسەڵات، بەرپرسی ئەو هەموو مەرگەن!!…

مەرگی رۆژانەی دەیان ئینسان بە هۆی کۆرۆنا ڤایرۆس، لە کوردستاندا، تەکاندەرە. ئەم مەرگە بە کۆمەڵەی ڕۆژانە روودەدات و ئازیزو خۆشەویستی خیزانێک دەڕفێنیت، بۆیە مایەی نائارامی و بوونی پرسەی بەکۆمەڵی چۆڵ و سەراسەری لە شارو شارۆچکەکانی کوردستاندا… دیوارەکان بە لافیتەی مردووەکان، رەش دەچنەوە، گریان و ئاه و ناڵەی قوربانیانی ئەم هەموو مەرگە ناوەختە، بەرد دەکات بەئاو.

هەمووان دەزانین کۆڕۆنا ڤایرۆس بەڵایەکی جیهانی و دەردێکی بی دەرمانە… بەڵام کەرتی تەندروستی و بەرپرسیاریەتی هەڵگرتنی ئەو کەرتە دەتوانێت، ئاماری ئەم هەموو مەرگە ناوەختە کەم بکاتەوە… چ شەرمێکی گەورەیە بەهۆی نەبوونی پێویستی ئۆکسجینەوە، بەهۆی نەبوونی ئەمبوڵانسەوە، بەهۆی زوو بە دەمەوە نەچوونی هەڵگرانی ڤایرۆسەکەوە، بەهۆی بێدەربەستی و کەم کاری خەستەخانەو ناوەندە تەندروستیەکانەوە، بەهۆی نەبوونی ئامێری چڕەوە…تاد، کەسانێک گیان لەدەست بدەن، لە کاتێکدا دەتوانرێت گیانیان ڕزگار بکرێت.

بەپێی چەندین سەرچاوە و کەسانی شارەزای بواری پزیشکی ئەگەر چاودێری و ئامارێ چڕ هەبوایە لەهەر دە کەسێک کە دەمردن، هەشت کەسیان لەمەرگ رزگاریان دەبوو…

واتە لەهەر دە کەسێک مەرگی هەشتیان بەهۆی نائامادەیی و بیدەربەستی و وێرانەیی کەرتی تەندروستیەوە روودەدات، کە دەسەڵاتی تاڵانچی و مافیایی بزوتنەوەی کوردایەتی لێی بەرپرسیارن.

بەشێکی ئەم بێدەربەستیە ریشەی لە سیاسەتی پشتگوێ خستنی کەتی گشتی تەندروستیدایە، تا هەرچی زووە هەرزان فرۆشی کەرتی تایبەتی بکەن و خەڵکی ناچاری ئەوە بکەن روو بکەنە خەستەخانە تایبەتیەکان. ئەوە لە کاتێکدایە، کە نەبوونی موچەو دواکەوتن و لێبرێنی، رۆژ بەرۆژ نوزە لەژیان دەبرێت و بەشی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان راپێچی ئۆردوی هەژاران، دەکات.

ئەم تاوانکارییە کە دەسەڵاتی سیاسی لێی بەرپرسە، پێویستە دەستبەجێ رابگیرێت. پێویستە نارەزایەتی جەماوەری لەدژی ئەم دەسەڵاتەو بێ دەربەستی بەرامبەر بەو هەموو مەرگە ناوەختە، هەرچی زووە دەست پێبکات… نارەزایەتی بەدژی تاڵانی و دزی و گەندەڵی و بێ موچەیی و بیکاری و لەهەلومەرجی ئیستادا دەبێ لێکهەڵپێکرێت لەگەڵ نارەزایەتی فراوانی جەماوەری بەدژی بێدەربەستی دەسەڵات لەبەرامبەر بە کۆڕۆنا ڤایرۆس و ئەم مەرگە زنجیرەییە فراوان و ناوەختەدا. 

دنیای بەرپرسەکان، تەواو جیایە لە دنیای چینی کرێکار و بێبەشانی کۆمەڵگە…ئەگەر بەرپرسێکی حزبی و دەستڕۆشتوی بنەماڵە، توشی کۆڕۆنا یان هەر نەخۆشیەکی تر بێت، بەجیا لەوەی هەموو ئیمکانیەتێکی تەندروستی و پێداویستیەکیان لەبەردەستە، هاوکاتیش بەهۆی بوونی داهاتێک کە دەستیان بەسەردا گرتووە دنیایان لەبەردەستەو دەتوانن نەخۆشەکەیان رەوانەی هەر خەستەخانەیەکی جیهانی بکەن… ناردنە دەرەوەی پارێزگاری هەولێر بەڵگەی ئاشکرایە بۆ سەلماندنی ئەو راستییە، هەروەها بەڵگەیەکی ئاشکراشە کە خەستەخانەکانی کوردستان و تەنانەت خەستەخانە تایبەتیەکانیش، لە ئاستی خەستەخانەکانی وڵاتانی تری دنیای پیشکەوتوو نین و سەرجەم کەرتی تەندروستی داروخاوە… بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەگەر فرسەت سۆفیەکان دەتوانن بەهۆی داهات و سامانەوە بە تەیارەی تایبەتی رەوانەی خەستەخانەکانی دەرەوە بکرێن، ئەی دەبێ ئەو هەزاران کەسە نەخۆشە کە توانای مادی و داهاتیان نییە، چۆن بەرگری لە ژیانیان بکەن؟

بابەتێکە لە ژمارە ٨٦ی بۆپێشەوەدا بڵاوبۆتەوە

About hkkk

Check Also

پشتیوانی نامەی کراوەی …

پشتیوانی نامەی کراوەی  (کۆمیتەی داکۆکیکار لە مافو ئازادیەکانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق) سەبارەت بە  دەستگیرکراوەکانی هەولێر و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *