Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 گروپی ژیان بەواژۆی چەندین ڕیکخراو وکەسایەتیەوە، لەیاداشتێکدا داوای دەستوریکی مەدەنی وعەلمانی ئاراستەی لیژنەی نوسینەوەی دەستور دەکات!

گروپی ژیان بەواژۆی چەندین ڕیکخراو وکەسایەتیەوە، لەیاداشتێکدا داوای دەستوریکی مەدەنی وعەلمانی ئاراستەی لیژنەی نوسینەوەی دەستور دەکات!

بۆ : بەڕیزان لیژنەی نووسینەوەی دەستور هەرێمی کوردستان

لە : گروپی ژیان ەوە

گروپی ژیان لە ڕێگەی ئەم یاداشتەوە داواکاری دەستوریکی مەدەنی وعەلمانی دەکات کە مافی سەرجەم هاولاتیانی بە یەکسانی و بی جیاوازی تیا فەراهیم بکریت .

بۆیە خوازیارین ئەم خاڵانە لە بەر چاو بگرن :

١ . داوادەکەین ( ماددەی ٦) لە رەشنووسی دەستوری هەرێمی کوردستان / عێراق لاببریت لەبەر ئەوەی :

– ناوەرۆکی ئەم مادەیە ناکۆکە لەگەل مافی هاولاتی بوون بە گشتی و مافەکانی ژنان بە تایبەتی کە دەلێت بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام سەرچاوەیەکی سەرەکی یاسادانانە و نابی یاسایەک دابنریت ناکۆک بیت لەگەل حوکمە نەگۆرەکانی ئیسلام دا لە هەمان کات دا دەلیت نابیت یاسایەک دابنریت ناکۆک بیت لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسی کە ئەم دوو بڕگەیە لە مادەی (٦) لە ناورەڕۆک دا ناکۆکن لەگەڵ یەکدا ، وە هەروەها لە برگەی سێهەمی ماددەی ٦ دا دەلێت نابیت یاسایەك دابنریت ناکۆک بیت لەگەل ئەو ماف ئازادییە بنەڕەتیانەی لەم دەستورەدا هاتوون . وە بە مانەوەی ماددەی ٦ جیاوازی لە نیوان هاولاتیان بە گشتی وە لە نیوان ژنان و پیاوان دا بە تایبەتی بەردەوام دەبیت ، نەك هەر ئێستا بەلكۆ بۆ نەوەکانی داهاتووش. وە ڕیگە خۆشکەر دەبیت بۆ بەردوام بوون بە عەقلیەتی پیاوسالاری و هیشتنەوەی ژنان بە پلە دووی.

لە جیگەی دا داوادەکەین سەرچاوەی یاسادانان بگەڕیتەوە بۆ جارنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ وە یاسا و ڕیکەوتننامە نێودەولەتییەکان کە تایبەتە بە مافەکانی مرۆڤ و ژنان .

٢- ماددەی ٨ ( لەم مادەیەدا باسی هاوسەرگیری دەکات و ڕیگری لە هاوسەرگیری بەزۆر دەکات ، بەلام هاندان و ناچار کردنی کەسانێک کە هاوسەرگری دەکەن لەم بڕگەیەدا نە هاتوە هەر بۆیە لەم سۆنگەیەوە داوادەکەین (هاندان و ناچارکردن) بۆ هاوسەرگیری وەك بە زۆر هاوسەرگیر ئەژمار بکریت ، گرنگە ئەم خالە کە ناو دەستور دا جیگر بکیریت.

٣- (ماددەی ٩) پێوستە ئەم بڕگەیەی بۆ زیاد بکریت کە ( باس لەوە دەکات قەدەغەیە مزگەوت و کەنیسەو شوینەکانی خواپەرستی بکریتە گۆرەپانی چالاکی حزبی و سیاسی )لە کۆتای بڕگەکەدا داوا دەکەین ئەم رستەیەی بۆ زیاد بکریت ( ئەو ناوەندانە نابیت بکریتە شوینی هیرش کردنە سەر ماف و ئازادیەکانی کەسانی تر) .

٤/ (ماددەی ٢٠) کە باس لە یەکسانی دەکات پێوستە بە تەواوی یەکسانی هەمەلایە نەی ژن و پیاو جیگیر بکات ، بڕگەیەکی تایبەتی بۆ دابنریت کە بە ڕوونی یەکسانی هەمەلایەنی ژن و پیاو دەستەبەر بکات. لەم چوار چیوەیەدا پیشنیار دەکەین کە لەم مادەیەدا ئەم خاڵانە جیگیر بکریت :

١/ یەکسانی هەمەلانەی ژن و پیاو لە ژیان و مافە شارستانی و سیاسی و ئابوری و کۆمەلاتی و ڕۆشنبیر یەکاندا بچەسپینیت وە لە دەستوردا بنووسریت.

٢/ پیوستە لە بڕگەیەکی تایبەت دا مافی پاراستنی ژنان و مندالان جیگیر بکریت.

٣/ پیوستە بڕگەی تایبەت جیگیر بکریت سەبارەت بە بەشداری ژن لە ناوەندەکانی بڕیاردان( دەسەلاتی یاسادان و دەسەلاتی جیبەجیکردن) لە هەریمی کوردستان بە ڕیژەی ٥٠% بە سیستمی کۆتا.

تیبینی: گروپی ژیان پیك هاتوە لە جەند ڕیکخراوی ژنان و مافی مرۆڤ کە لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان کارو چالاکی دەکات وە چەندین کەسایەتی جالاک ئەندامن لەم گروپەدا ، ئەم گرۆپە پێك هاتوە بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و مافی یەکسان لە نیوان ژن و پیاو دا

واژوەکان :
ڕیکخراوی خانزاد ، ڕیکخراوی خەلك بۆ گەشەپیدان (PDO)، ڕیکخراوی ئاسودە، سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD، ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخواز ( رەژاک)، ڕیکخراوی میهرەبانی، ڕیکخراوی هاریکاری یاسای ژنان (WOLA )، ڕیکخراوی گەشەپیدانی مەدەنیەت ( CDO)، سەنتەری نینا لە وولاتی سوید، ڕیکخراوی ژنانی کورد و ڕۆژهەلاتی ناوەراست لە وولاتی بەریتانیا

کەسایەتیەکان :
نیگار توفیق، جلورە هەردی، نیاز عمر علی، بەهار موونزیر، نیشتیمان جەمال، عثمان حمە سعید ( عثمان زیندانی)، میهرەبان ڕیزان کوێخا، چنور حەمە ئەمین، گولستان سعید، خانم رەحیم، جوان رەحیم، جوان عثمان عەول، تاڤگە رەووف، تارا عارف ، هەلالە رافع، ئاسودە عثمان، بەناز عمر، ئالا کمال، ئالا لەتیف، هەلالە رەزا، بەهرە دارتاش، ڕۆژە حسن، بوار قادر، ژوان جمال حسین، شوخان حمە رەشید، ڤیان صابر..

 

گروپی ژیان

٩/٦/٢٠١٥

سلێمانی

About hkkk

Check Also

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەری بەشمەینەت ڕەوایە! …

جارێکیتر ناوەندی شاری سلێمانی ناڕەزایەتی جەماوەری بەخۆوەگرت. جەماوەرێک کە لەتاو هەژاری و بێکاری و بێموچەیی …