Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 یادێك له‌ پشكۆ یادێك له‌ به‌سته‌ڵه‌كدا! …

یادێك له‌ پشكۆ یادێك له‌ به‌سته‌ڵه‌كدا! …

بۆ ٢٧ هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق

جه‌مال موحسین

گرنگ نییه‌ چه‌ند ساڵ تێپه‌ڕیووه‌ كه‌خونچه‌ی ئومێدێكیتر سه‌ری ده‌رهێناوه‌. گرنگ نییه‌ چه‌ند ساڵه‌ ئه‌م ناوه‌ هاتۆته‌ سه‌ر زمان. گرنگ نییه‌ چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لاڤای گڕكانه‌ تواوه‌كان سه‌ریان به‌ئاسماندا ده‌ركردو له‌به‌سته‌ڵه‌ك و سه‌هۆڵبه‌ندانی كۆمۆنیزم و به‌ستنی ئومێدو ئاره‌زووه‌كانی ئینساندا بۆ ئازادی و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی، جارێكیكه‌ هه‌ڵاوو گڕوتینی خه‌بات و تێكۆشانی به‌ره‌و ئاسۆی سوور به‌رز كرده‌وه‌.

گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ له‌و كاته‌دا كه‌ته‌پڵی مه‌رگی كۆمۆنیزم، مه‌رگی مرۆڤایه‌تی و خۆش ژیان، مه‌رگی یه‌كسانی و هه‌موو وه‌ك یه‌ك بوون، گوێی بوونه‌وه‌رانی سه‌ر گۆی زه‌وی كه‌ڕ ئه‌كرد له‌سه‌ر دوو پێی خۆمان ڕاوه‌ستاین. بووینه‌ ژیله‌مۆی بنی كوانووی جۆشدراوی خه‌باتی كرێكاران و چه‌وساوەکان، خه‌باتی سۆشیالیستی كارگه‌ران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش بۆ هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی دنیای خواروخێچ و ئاوه‌ژووی سه‌رمایه‌، دنیایه‌ك كه‌ كه‌مینه‌ له‌كوردستان و عێراق خاوه‌نی هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامان و ڤێللاو ژیانی های لایڤن و، زۆرینه‌ش نوقمی هه‌ژاری و بێكاری و نه‌داری و بێخانه‌ولانه‌یی و كرێچێتی و بێسه‌رپه‌نایی و بێنازی و كڵۆڵین.

له‌كاتێكدا کەدنیا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كارو چالاكی و هه‌وڵی زۆرینەو ته‌وه‌زه‌لی كه‌مینه‌‌ی وه‌ك په‌لكه‌زێڕینه‌یه‌كی ڕه‌شوسپی ئه‌م دنیای سه‌رمایه‌داریه‌ نیشان داوه‌.، ئێمه‌ له‌ ٢١ ی ته‌موزی ٩٣ وتمان نا، ده‌نگێكیترو ڕه‌نگێكیتر هه‌یه‌.

ده‌نگی ”نا” وتن به‌دۆخی چه‌قبه‌ستووی ئه‌و كات و پێشبینی زه‌لكاوی ئێستامان به‌رز كرده‌وه‌. ڕه‌نگی سووری گه‌شی گه‌یشتن به‌ئازادی و یه‌كسانی و حكومه‌تی كرێكاری و له‌ژێر سایه‌یدا یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی و كۆتایی هاتن به‌چه‌وسانه‌وه‌و ژێرده‌سته‌یی چینایه‌تیمان كرد به‌به‌رگی كۆمه‌ڵگەدا.

ئێستاش گرنگ بوونی ئه‌و چرایه‌یه‌، ئه‌و مۆمه‌یه‌ كه‌نایه‌وێت ملبدات به‌تاریكی و بگره‌ دڕ به‌تاریكستان و جه‌نگه‌ڵستانی سه‌رمایه‌داری له‌عێراقدا ئه‌دات!

پیرۆز بێت له‌هاوڕێیان لەئه‌ندامان و كادران و دۆستان و لایه‌نگرانی حککا

بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌وه‌ گه‌یشتن به‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی سۆشیالیستی.

٢١ ی ته‌موزی ٢٠٢٠

About hkkk

Check Also

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەری بەشمەینەت ڕەوایە! …

جارێکیتر ناوەندی شاری سلێمانی ناڕەزایەتی جەماوەری بەخۆوەگرت. جەماوەرێک کە لەتاو هەژاری و بێکاری و بێموچەیی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *