Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 14/7/ نه‌وشیروان مسته‌فا پشوو به‌..!

14/7/ نه‌وشیروان مسته‌فا پشوو به‌..!

 

به‌شدار علی

ئه‌و رێكه‌وته‌،پشووی نه‌وشیروان مسته‌فا نیه‌ بۆ بیركردنه‌وه‌ له‌ گۆڕان و گۆڕانكاری و دورست كردنی هێزێكی ئۆپۆزسیونی كارا و په‌رله‌مانێكی زیندوو، رۆژی دانانی به‌رنامه‌یه‌كی مۆدێرن  و پێشكه‌وتوو نیه‌ بۆ هێنانه‌ كایه‌ی پانتایه‌ك بۆ بیروڕای جیاواز و ده‌نگ و ره‌نگی جیاواز،رۆژی ده‌ركێشانی خه‌ڵك نیه‌ له‌ بێ‌ سیسته‌می و فه‌وزایه‌ك كه‌ هه‌موو كایه‌كانی به‌رێوه‌بردنی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ی گرتۆته‌وه‌،رۆژی گێڕانه‌وه‌ی

قودسیه‌ت نیه‌ بۆ تاكه‌كان(وه‌كو خۆی ئیدعای بۆ ده‌كات)،به‌ڵكو رۆژی دان نانه‌ به‌ هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی كه‌ رێك (9) ساڵه‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ (14/7) له‌ سلێمانی ئه‌نجامدرا و تاوانه‌كه‌شی تاكو ئه‌و ساته‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌یخه‌نه‌ پاڵ ئه‌وی كه‌ به‌ره‌سمی سكرتێر بوو، تیایدا پێنج له‌ شه‌ریفترین ئینسانه‌كانی دونیا خه‌ڵتانی خوێن كران و ته‌رمه‌كانیشیان نه‌درایه‌وه‌ كه‌س و كاره‌كانیان و له‌ شه‌وێكی ئه‌نگوسته‌چاودا به‌ نهێنی به‌ خاكیان سپاردران.

هیچ مرۆڤێك به‌ده‌ر نیه‌ له‌ كه‌موكوڕی و هه‌ڵه‌ و كاری نادورست ،به‌ڵام دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ و دانه‌نان به‌ كه‌موكوڕییه‌كان و ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی تێكدان و كاوڵكردنی ژیان و چاره‌نوسی كه‌سێك و خێزانێك و حیزبێك و كۆمه‌ڵگایه‌ك  مایه‌ی هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ و په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه‌ به‌ یه‌خه‌ی ئه‌نجامده‌رانیان، كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا شانی خۆی له‌ هه‌موو كه‌موكوڕیه‌كات هه‌ڵته‌كاند و له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چۆته‌ ده‌ره‌وه‌ و ئیدعای ئازادی و یه‌كسانی و دورستكردرنی ژینگه‌یه‌كی جیاوازتر له‌ ئیستا ده‌كات و پێیوایه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر و هێزه‌ جیاوازه‌كان دواكه‌وتوو بوه‌  و كورتی هێناوه‌،ده‌بێت له‌ ساڵرۆژی ئه‌و رووداوه‌دا بیسه‌لمێنێت و قه‌ناعاتمان پێبكات رۆَلی ئه‌و چی بوه‌ وه‌كو سكرتێری یه‌كێتی ئه‌و كات له‌م رووداوه‌(چونكه‌ تاڵه‌بانی به‌ سه‌فه‌رێك له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو) ئیستا چی ده‌ڵێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی وه‌كو هێزێكی نا مه‌ده‌نی  و نا شه‌فاف ئاماده‌ نیه‌ دان به‌ تاوانی كوشتنی كۆمۆنیسته‌كان  و قه‌ده‌غه‌كردنیان له‌سه‌ر داوای جمهوری ئیسلامی بنێت و داوای لێبوردن له‌ كه‌س و كار و هاورێیان و ئازادیخوازانی دونیا بكات و و قه‌ره‌بوی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانیان بكاته‌وه‌ ،نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌ ئیدعای شه‌فافیه‌ت و مه‌ده‌نیه‌ت ده‌كات  وه‌كو تۆمه‌تبارێكی سه‌ره‌كی له‌م رووداوه‌ ،پێویسته‌ رووداوه‌كه‌ وه‌كو خۆی باس بكات و هه‌ڵوێستی ئیستای خۆی  له‌م باره‌یه‌وه‌ رۆشن كاته‌وه‌،چونكه‌ دورشمه‌ باق و بریقه‌كانی پولێكی قه‌ڵپ ناهێنێت و ئه‌گه‌ر ره‌فتار و كرده‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ئاشكراركردنی نهێنی و وورده‌كارییه‌كانی و په‌یوه‌ندییه‌ ژێره‌و ژووریه‌كانی  ئه‌و رووداوه‌ له‌لایه‌ن نه‌وشیروانه‌وه‌ شكاندنی ئه‌و كه‌لتوره‌  دواكه‌وتوه‌ و ته‌قلیدییه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن و ئیستا نه‌وشیروان لێی نارازییه‌ و ئیدعای گۆڕانكاری له‌م كه‌لتوره‌ ده‌كات،ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ نه‌كات ده‌بێت چ خۆشباوه‌ریه‌ك به‌ به‌رنامه‌ و ئه‌جنداكه‌ی بكه‌ین كه‌ ته‌نها دورشم و مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز بێت؟!

له‌ خوێن هه‌ڵكێشانی پێنج لاوی دڵ پر له‌ هیواو و كوژاندنه‌وه‌ی دونیایه‌ك حه‌ز و خۆزگه‌ی به‌دینه‌هاتوو له‌نێو دڵه‌كانیان،قه‌ده‌غه‌كردن و داخستنی باره‌گا و رادیویی حیزبی كۆمۆنیست له‌سه‌ر داوای جمهوری ئیسلامی ئێران و سه‌رگه‌ردانكردن و ده‌ربه‌ده‌ركردنی سه‌دان ئه‌ندام و كادیر له‌ ماڵ و خێزانه‌كانیان ،كارێكی ساده‌ و راگوزه‌ر نیه‌ و به‌ ئاسانی به‌سه‌ر سه‌ری ئه‌نجامده‌رانیان تێپه‌ڕ نابێت و له‌ هزری ئێمه‌ش كاڵ نابێته‌وه‌.

حیزبی كۆمۆنیست داوای ئازادی و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی و ده‌ستڕاگه‌یشتنی هه‌مووان بوو به‌ سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵاته‌ ،داوای كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی حیزبی ده‌كرد به‌سه‌ر ژیان و هه‌ناسه‌ی تاكه‌كان و دورستكردنی وده‌وڵه‌تێكی داموده‌زگای ،داوای یه‌كسانی ژن و پیاوی ده‌كرد و له‌مباره‌یه‌وه‌ تێده‌كۆشا و سه‌نته‌ری پارێزگاری كردبویه‌وه‌،داوای نه‌زم و نیزامێكی مه‌ده‌نی و یاسا و ده‌ستورێكی هاوچه‌رخ و مافه‌ فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كانی تاكی ده‌كرد،…   .

كه‌چی ئیستا ئه‌و كارانه‌ بۆته‌ دورشم و ئیدعای لیستی گوڕان كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و تاكو ئه‌و ساته‌ش  به‌ئه‌ندازیاری ئه‌و رووداوه‌ تاوانباره‌،واته‌ سه‌ركوتكردنی و ئازادی و خنكاندنی بیروڕای جیاواز ،ژێر پێنانی ماف و ئازادییه‌كانی تاك و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك.

نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو ساڵه‌ پشویه‌كی دابێت و عه‌قڵیه‌تی كاركردنی چه‌ندین ساڵه‌ی خستبێته‌ كه‌ناره‌وه‌ ،ده‌بێت له‌ ساڵرۆژی ئه‌و رووداوه‌ خوێناویه‌ و ده‌یان رووداو و كاره‌ساتی ماڵوێراتی تر كه‌ له‌سایه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بونه‌ته‌ نسیبی خه‌ڵك و ئه‌ویش وه‌كو كاراكته‌رێكی به‌ده‌سه‌ڵات له‌م حیزبه‌ رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوه‌ ،ده‌بێت له‌مه‌ودوا رووداوه‌كان وه‌كو خۆی بۆ خه‌ڵك رابگه‌یه‌نێت و هه‌ڵوێسته‌كانی له‌ هه‌موولایه‌كه‌وه‌ رۆشن بكاته‌وه‌  و ئیحرائاتی قانونیان له‌گه‌ڵدا بكرێت،ئه‌گه‌رنا گۆڕان و گۆڕانكاری  گاڵته‌جاریه‌كی تره‌ و فێڵێك بوو له‌ خه‌ڵكی كوردستانی كرد و سه‌د خۆزگه‌ به‌ كفن دز !

Bashdar_net@yahoo.com

About hkkk

Check Also

بەیاننامەی ڕێكخستنی هه‌ولێر حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان سەبارەت: …

سەرچاوە و هۆکاری تاوانەکان هاوڵاتی نییە حکومەت و دەسەڵاتدارانە!  ڕووداوەکانی دوو سێ مانگی ڕابردووی ناوشاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *