لەکاتی هێرشیان و کوشتنی پێنچ هاوڕێماندا هیچ کەس لە سەرکردایەتی یەکیتی مەحکومی ئەم تاوانەی نەکرد
هەر بۆیە ئەم تاوانە گەورەیە لە ئەستۆی تەواوی سەرکردایەتی یەکیتی نیشتمانیە.
گفت وگۆى بلاوکراوەى ئۆکتۆبەر لەگەڵ هاوڕێ عوسمانى حاجى مارف سەبارەت بەهێرشى چەکدارانەى یەکیتى نیشتمانى بۆسەر حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى لە ڕۆژى 14/7/2000
ئۆكتۆبه‌ر: هاوڕێ عوسمان، حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م شه‌ڕو په‌لاماره‌ی یه‌كیتی و تاوانه‌كانی ده‌رهه‌ق به‌حزب و كۆمه‌ڵگا كێ به‌رپرسیار ده‌كات؟ به‌تایبه‌تی كه ئێستا نه‌وشیروان مستهفاو چه‌ند كهسانێكیتر باڵێكی تریان له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاتی یه‌كیتی پێكهیناوه ووهختێكیش باس له‌م مێژوه ده‌كرێت هه‌ریه‌كه‌یان ئۆباڵی تاوانه‌كان ده‌خاته سه‌ر شانی ئه‌وتر؟
عوسمانی حاجی مارف: ئه‌م شه‌ڕو په‌لاماره‌ی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حزبی ئێمه ئامانجێكی سیاسی به‌دواوه بوو، كه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و كاته‌ی یه‌كیتی نیشتمانی یه‌كده‌نگ بون‌و ده‌یان ویست حزبی ئێمه له مه‌یدانی كێشمه‌كێشی سیاسی‌دا له به‌ین به‌رن. به جیا له‌وه‌ی كه‌یه‌كیتی نیشتمانی له هه‌ڵسورانی سیاسی ئێمه بۆ به‌رگری لهخواستهكانی خه‌ڵكی كوردستان، له دروشمه‌كانی ئێمه، له‌وانه ئازادی بێ قهیدو مه‌رجی سیاسی، یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژنان‌و پیاوان، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی،… ناڕازی بوون وبه‌ته‌واوی توانایانه‌وه دژایه‌تیان ده‌كرد، هه‌ر ئه‌و كاته‌ش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان زیاتر له په‌یوه‌ند به‌جمهوری ئیسلامی‌و حكومه‌تی به‌عسه‌وه كردبووه بنه‌مای مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ حزبی ئێمه، بۆیه بوونی ئێمه ناكوك بوو به‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لاتی یه‌كیتی نیشتمانی كهدهسهلاتێكی میلشیاییه، ئه‌م ڕوانگه‌و واقعیه‌ته، تێڕوانینی ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی نیشتمانی بوو، له‌كاتی هێرشیانو كوشتنی پێنچ هاوڕێماندا هیچ كه‌س له سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی مه‌حكومی ئه‌م تاوانه‌ی نه‌كرد، هه‌ر بۆیه ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه له ئه‌ستۆی ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی نیشتمانیه، به‌لام ئه‌وه‌ش دیاره كه جێبه‌جێ كه‌ری ئه‌م كاره نه‌وشیروان مسته‌فا بوو،ه هه‌روه‌ها له كاتێكدا هه‌ستان به‌و كاره‌و هاوڕێكانی ئێمه‌یان گوله باران كرد كه‌ئێمه له‌گه‌ل نه‌وشیرواندا له گفتوگۆ دا بوین‌و ڕێكه‌وتین كێشه‌كه به‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه باره‌گاكانمان بگۆێزینهوه بۆ جێگه‌یه‌كی گونجاوتر. به‌لام به‌داخه‌وه دوای ئه‌و ڕێكهونتهش نه‌وشیروان ئه‌و كاره‌ساته‌ی خولقاند.
ئۆكتۆبه‌ر: كه‌وایه حزب بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه چ سیاسه‌تێكی لهدهستوردایه؟ ڕێگاچاره‌ی سیاسی دانوسان و گفت وگۆ، یاسا‌و دادگا، وه‌یا ده‌ستبردن بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه وكرده‌وه‌ی چه‌كداری و هاوشێوه‌ی په‌لاماردانه‌كه‌ی یه‌كیتی.. كام یه‌ك له‌م ڕێگایانه له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌دا لهبهرپێێ حزبدایه؟
عوسمانی حاجی مارف: چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه له ده‌ست ته‌ره‌فی تاوانكردایه كه سه‌ر كردایه‌تی یه‌كیتی نیشتمانیه به‌هه‌موو باڵه‌كانیانه‌وه، كه هه‌وڵبده‌ن به‌ڕێگه‌ی ئسوڵی سیاسی بۆ وه‌لام به خه‌ڵكی كوردستان، خۆیان له‌م تاوانه پاك كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش بسه‌لمێنن كه له‌كێشه‌ی نێوان حزبه‌كاندا په‌نا بۆ شه‌ڕو چه‌ك نابهنو ئازادی سیاسی ده‌پارێزن، به جیا له‌مه‌ش ئه‌وه‌ی به ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه گه‌ر ئه‌وان له باریه‌وه هه‌نگاو نه‌نین، ئه‌و كێشه‌كه له شوێنی خۆیدا ماوه‌و ئێمه‌ش هه‌ر ڕێگه‌یكی سیاسی كه‌له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندابێتهوه و كه‌ش و هه‌وای زیاتری ئازادی وئارامی مسۆگهركات ئه‌و ڕیگایه ده‌گرینه به‌ر و هه‌نگاوی بۆ ده‌نێنین، هاوكاتیش ئێمه له‌به‌رنامه‌ماندایه كه‌له‌كاتی گونجاو‌دا كه‌دێته پێشه‌وه كێشه‌كه دهگهینهنینه به‌رده‌م دادگا.
ئۆكتۆبه‌ر: له‌پڕۆسه‌ی به‌دادگایی سپاردنی ئه‌و كه‌سانه‌دا كه‌به‌شدارن له‌تاوانه‌كانی یه‌كیتی ده‌رهه‌ق به كۆمۆنیزمی كرێكاری كێ ده‌خه‌نه نیو قه‌فه‌زی ئیتهامه‌وه، تاڵه‌بانی وسه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاتی یه‌كیتی یان نه‌وشیروان و وه‌زیری ناوخۆ و به‌رپرسیارانی ده‌زگای ئاسایش، كام یه‌ك له‌مانه ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی دادگایی ده‌یانگرێته‌وه؟
عوسمانی حاجی مارف: پێش هه‌موو شتێ ئه‌وه‌ی پێوسته ئاماژی پێ بده‌م ئه‌وان له ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆوه دووباره دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ته‌وه، وه‌ك له سه‌ره‌تاشدا باسم كرد ئێمه سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی نیشتمانی ئه‌و كاته به‌تاوان بار ده‌ناسێنین، ده‌عواكه له‌سه‌ر ئه‌وان پێش كه‌ش ده‌كه‌ین، به‌لام دیاره كه‌سانیك له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی به‌كرده‌وه ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجام داوه و به‌ڵگه‌ی ته‌واویش له‌سه‌ر ناوی ئه‌و كه‌سانه له‌به‌رده‌ستدایه وئیمه له‌كاتی خۆیدا هه‌موویان راپێچی دادگا ده‌كه‌ین.
ئۆكتۆبه‌ر: هاوڕێ عوسمان خۆتان ده‌زانن كه‌نه‌وشیروان مستهفاو كهسانێكیتر كهلهدهوری ئه‌ون، كاتی خۆی به‌شداربوون له په‌لاماردانی چه‌كداری یه‌كیتی بۆسه‌ر حزب به‌لام ئێستا نه‌وشیروان و ئه‌وكه‌سانه وه‌ك باڵێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی خۆیان پێناسه كردووه، هه‌ڵویستی حزب له‌سه‌ر نه‌وشیروان وئه‌م كه‌سانه چی ده‌بێت؟ به‌تایبه‌تی ئه‌مانه به‌كرده‌وه ده‌رهێنه‌ری سیاسه‌تی په‌لاماردان وكوشتاری كۆمۆنیسته‌كانیان له ئه‌ستۆبووه.. ئایا به‌چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م كێشه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كیتیدا نه‌وشیروان و ئه‌م كه‌سانه بێبه‌ری ده‌بن له‌به‌رامبه‌ر حزب و كۆمه‌ڵگادا؟
عوسمانی حاجی مارف: دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م تاوانه له‌ئه‌ستۆی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی نیشتمانی ئه‌و كاته‌دایه، جا ئه‌و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیه له یه‌كیتیدا مابن یا وازیان هێنابێت یا ڕێكخراوی تریان پێكهێنابێت له مه‌سه‌له كهناگۆڕدێت، كه ده‌بێت دادگا لێپرسنهوهو لێكۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵدا بكات. به تایبه‌تی نه‌شیروان چونكه جێبه‌جێ كه‌ری ئه‌و تاوانه بووه، ڕێكه‌وتنی نێوانمانی پێشیل كردووه.