عەبدوڵا مەحمود ئەم سەرزەمینی ژینە، لێوان لێوە لە ئینسان. بەڵام لە ناو ئەو هەموو حەشامەتی ئینسانیەدا، دەگمەنن ئەوانەی هەڵگری خەمی گەورەن… ناوازەن ئەوانەی زوربەی ژینی خۆیان تەرخانی، ئازادی دەکەن و بۆ دنیایەکی باشتر، بێسرەوتن، تێدەکۆشن. ئازاد ئەحمەد لەو ئینسانە ناوازە تێکۆشەرانە بوو، کە هەر زوو لەگەڵ سەرەتای چرۆی تەمەنی لاوێتیەوە، خولیای ئازادی و خۆشبەختی و شکۆی ئینسانی، بوونە ناسنامەی. ئازاد… …
درێژەی بابەت ... »وتار
پرسیاری دوای کورسی سەرۆک…
عەبدوڵا مەحمود بەرواری ٢٩ ئۆکتۆبەر، بارزانی لە رێگای نامەیەکەوە رایگەیاند کەخۆکاندید ناکاتەوە و ئامادەش نییە ماوەی سەرۆکایەتیەکەی بۆ درێژ بکەنەوە، بەم شێوەیە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکی هەرێم راگەیاند. بارزانی لە ٣١ ئابی ساڵی ١٩٩٦ وە کە هەولێر کەوتەوە دەست پارتی تا بەرواری ٢٩ ئۆکتۆبەر ٢٠١٧ بە شێوەی یاسایی بێت یان بەپێی لۆجیکی هێز پۆستی سەرۆکی هەرێمی بەدەستەوە گرتووەو …
درێژەی بابەت ... »سڕکردنی ریفراندۆم، هەوڵێکە بۆ سڕکردنی ئیرادەی سیاسی خەڵکی کوردستان!
بۆپێشەوە شەوی ٢٤ لەسەر ٢٥ ئۆکتۆبەر، حکومەتی هەرێمی کوردستان!!، پێشنیاری سڕکردنی ریفراندۆمی کردووە. حکومەتی هەرێم!! باشترە بڵێێن سەرانی حزبە دەستڕۆشتووەکانی دەسەڵات لە کوردستان، وەکو پێشبینی دەکرا، لەپێناو دووبارە دەست کردنەوە بە گفتۆگۆ لەگەڵ بەغداو و لەژێر ناوی بەرگرتن بە هێرش و پەلامارە هەمەلایەنەکانی عەبادی ئەم بژاردەیان خستۆتە روو. بژاردەیەکی شکستخواردوی چاوەراونکراو بەدوای شکستی ١٦ ئۆکتۆبەر رۆژانی دواتردا. شکستێکی …
درێژەی بابەت ... »توندوتیژی بە دژی ژنان تاوانێک بە دژی نیوەی کۆمەڵگە
نووسینی: هەتاو عەبدوڵاهی روانینی دهستدرێژیکارانه بۆ سهر ژنان تاوانێکی گهورهیه، چونکه ژن نیوهی کۆمهڵگهیه و ژیان بێ ژن ئهستهمه. یهکێک لهو کێشه سهرهکیانهی که لهبارودۆخی ههنووکهییدا ههموو جیهانی بهخۆیهوه سهرقاڵکردووه و بووهته پرسی سهرهکی ههموو راگهیاندنه جیهانیيهکان، پرسی توندوتیژی به دژی ژن و پێخوستکردنی کهسایهتی ئهم رهگهزهی کۆمهڵگهیه. پرسێک، که بۆته هۆی هاتنه ئارای بزوتنهوه گهلی جۆراوجۆر بۆ بهرپهرچدانهوهی ههر …
درێژەی بابەت ... »کاتی بەدیلی کۆمۆنیستیە !
سەردار عەبدوڵا حەمە: لەوتارێکی پێشومدا باسی سێ جۆر چەپم کردوە لە بەرانبەر ڕیفراندۆمدا، لەم بەشەدا باسی بەدیلی کۆمۆنیستی دەکەم بۆ کۆمەڵگەی کوردستان کە دەکرێت هەرسێ لایەنی چەپ بەشدار بن لە بەهێزکردنی ئەم بەدیلە کۆمۆنیستیەدا بە گشتی وچەپی سێ یەم (چەپی کرێکاری یا کۆمۆنیزمی کرێکاری) بە تایبەتی. کوردایەتی لەشەرمەزاری زیاتر هیچی تری نەبووە بۆ خەڵکی کوردستان، هیچ شتێک نەبووە لە مێژووی …
درێژەی بابەت ... »ڕۆشنبیری دووڕویی
ئاسۆکمال: هێرشی حەشدی شەعبی بۆسەر کوردستان لەگەڵ خۆیدا ڕۆشنبیریەکی دووڕی هێنایە سەر شانۆ. لەشکرێک لە سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر نەک هەر بێدەنگن لە داگیرکاری حکومەتی میلیشیا شیعەکان و پێش لەشکری بنەماڵەی تاڵەبانی بەڵکو بونەتە پاساوچی ئەم بنەماڵەیە و تەنانەت حکومەتی میلیشیا شیعەکانی عێراقیش بەڵام لە بەرامبەر بنەماڵەی بارزانی و حکومەتی میلیشیایی پارتی و یەکێتیدا توندن و دەیانەوێ بیگۆڕن. …
درێژەی بابەت ... »پێشنیارهكهی نوێنهرێكی كۆنگرێسی ئهمریكی لهبارهی سهربهخۆیی كوردستانهوه!
جهمال موحسین له ههندێ میدیای كوردیدا بابهتێك بلاوكراوهتهوه و لهلایهك كراوه به ههڵا و لهلایهكیش ئهیانهوێ نیشانی خهڵكی كوردستان بدهن كه ئومێد لهسهر ئهو پێشنیارهی له كۆنگرێسی ئهمریكی كراوه بهدهستهوه بدهن. پێگهكانی نزیك به پارتی و ههندێكی تریش وا ههواڵهكهیان بڵاوكردۆتهوه كه گوایه كۆنگرێسی ئهمریكی پشتیوانی له سهربهخۆیی كوردستان نیشان دهربڕیوه. من خۆم له پێگهی كۆنگرێسی ئهمریكیدا تهواوی پێشنیارهكهم بینی. …
درێژەی بابەت ... »١٦ی ئۆکتۆبەر ئەڵقەیەکی تر لە عادەتی کوردایەتی!
نووسینی: رێبوار ئەحمەد ١٦ی ئۆکتۆبەر پەڵەیەکی رەشی دیکەیە و دەچێتە سەر مێژووی پڕ لە شەرمەزاری ناسیۆنالیزمی کورد. ئەگەر بە ناحەق لای خەڵکی کوردستان ئەو کارەساتەی بزووتنەوەی کوردایەتی لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا بەسەر خەڵکی ستەمدیدەی هێنا، لە دەرەوەی چاوەڕوانیش بووبێت، بەڵام لە یەکەمین ساتەکانیەوە ئەو ڕاستیەی بیری خەڵکی کوردستان هێنایەوە کە ئەمە نە خیانەتە و نە جێگای سەرسوڕمانە، بەڵکو ئەلقەیەکی …
درێژەی بابەت ... »بەرگری و سەربەخۆیی وەڵامە بە داگیرکاری و ڕادەستکردنەوە
ئاسۆکمال: کارەساتی تەسلیم کردنی کەرکوک لەلایەن بنەماڵەی تاڵەبانی، ٣١ ئابی یەکێتی نیشمانی بوو کە لەپێناو ڕازیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران و گۆڕینی بالانسی هێز لەبەرامبەر پارتیدا ئەنجامیدا. ئەم باڵەی یەکێتی بەم کارەی بوە بە پاشکۆی حکومەتی عەبادی و حەشدی شەعبی و میلیشیا شیعەکانی وەک عەسایبی ئەهلی حەقی تیرۆریست. تەسلیمکردنی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن یەکێتی و پارتیەوە یەک ڕاستی دەسەلمێنێ کە …
درێژەی بابەت ... »ئەنجامدانی ریفراندۆم چەند راستیەکی ئاشکرا کرد!
موحسین کهریم: ١- (ئاڵۆز- معقد) ی کێشەی کورد وەکو یەکێك لەدوو کێشەی نەتەوەیی چارەسەرنەکراو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. دوو گرێی سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مانەوەی کێشەی فەلەستین و کێشەی کوردە. ئەم دوو کێشەیە دەیان ساڵە مایەی نائارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی ناوچەکەن و هۆکارێکی ئاسان بوون بۆ دەستێوەردانی ئیمپریالیستی و جەنگ و ململانێی نەبڕاوە لەنێوان دەوڵەتان و خەڵکی ناوچەکە. فاکتەرو بیانویەکی کەم …
درێژەی بابەت ... »