وتار

تا کۆتایی دیکتاتۆریەت دێت، سەردەشت عوسمان سومبول و ناسنامەی پرسی ئازادییە لە کۆمەڵگای کوردستاندا…

عەبدوڵا مەحمود: چەند رۆژێکی تر حەوتەمین ساڵیادی تیرۆری رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمانە… سەردەشت عوسمان ئەو لاوە تازە پیگەیشتووە بوو کە لە بەردەم زانکۆ و ناوجەرگەی شاری هەولێردا، رفێنراو بەمەبەستی شوین ونکردنی گەیەنرایە موسڵ و پاشان بە شێوەیەکی درندانە تیرۆر کرا. سەردەشت، یەکەمین قوربانی دەستی ناسیونالیزمی کورد و دەسەڵاتە رەش و دیکتاتۆرەکەی نەبووەو نییە. لەساڵی ١٩٩١ وە تا ئێستا لیستیکی دریژ لەبەردەستە …

درێژەی بابەت ... »

لە ١٩ هەمین ساڵیادی تیرۆری شاپور و قابیلدا، ڕوورەشی بۆ تیرۆریزمی ئیسلامی لە کوردستان…

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود ١٩ ساڵ پێش ئێستا، ئێوە بەدەستی چەپەڵی باندیكی ئینسانکوژی ئیسلامی، تیرۆر کران. ئێوە بەدەستی تاقمێک تیرۆرکران، کە ژینگەی تیرۆرەکە لەلایەن دەسەڵاتی کوردی و بەتایبەتیش لەلایەن پارتیەوە، پاراو کرابوو… ئێوە ١٩ ساڵە لێرە نین. ١٩ ساڵە ئێوە لەناو ئاپۆرەی جەماوەرییدا نابینرێن. ئێوە لەگەڵ بێ خانەولانەکان، دەرناکەون. لە ناو ئاوارەکان و ژیانی ئاوارەییدا، لەپاڵ نارەزایەتی بەرینی سەدان هەزار ئاوارەدا، …

درێژەی بابەت ... »

لە ٢٩ هەمین ساڵیادی ئەنفالدا

چۆن برینی ئەم کارەساتە سارێژ دەبێت؟ ساڕیژکردنی برینێکی قوڵ و تراژیدیایەکی کەم وێنەی وەکو جینۆساید لە دنیای هاوچەرخدا، کاریکی سادە نییە، بە تایبەتیش کاتێک کە خەڵکی قوربانی لێکەوتوو تا ئێستا تراژیدیای بەڕێوەچوونی ژیان یەخەگیریانە. سوکبوونی کاریگەریەکانی هەرتراژیدیایەک لەویوە دەست پێدەکات کە خەڵکی قوربانی لێکەوتوو، زیندوەکان، ژیانیان، گوزەرانیان، تەمەنیاتیان،لە کەش و دۆخێکی تەندروستدا بێت و زمانەتی پاراستنی کۆمەڵگا لە دوبارەبونەوەی تراژیدیاکان …

درێژەی بابەت ... »

دیسانەوە هاش وهوشی ریفراندۆم

نووسینی: رێبوار ئەحمەد هەرکاتێک مەسعود بارزانی و سەرانی ناسیۆنالیزمی کورد بانگەشەی ریفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆ دەکەن، پێویستە بە لێکدانەوەیەکی حەکیمانەوە بەدوای ئەوەدا بگەرێین کە ئەگەر مەبەستی راستەقینەیان هیچ یەک لەوانە نییە، ئەی بەدوای چییەوەن؟! باسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی کوردستان یەکەمین جار لەلایەن مەنسور حیکمەتەوە لە ساڵی ١٩٩٥دا هێنرایە گۆڕێ. یەکێتی نیشتمانی لە ساڵی ٢٠٠٠دا ئەمەی کرد بە بەڵگەیەک بۆ قەدەغەکردنی …

درێژەی بابەت ... »

لە پێشوازی یەکی ئایاردا

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود یەکی ئایار، رۆژی هاوپشتی و هاوچارەنووسی نێونەتەوەیی چینی کرێکار… بەڕێوەیە. کرێکارانی هوشیار بە بەرژوەندییە نێونەتەوەیی و چینایەتیەکانیان، رابەران و هەڵسوڕاوانی کرێکاری، کۆر و کۆمەڵ و ڕیكخراو و نەقابەو یەکێتییە کرێکارییەکان، لەسەراسەری دنیادا، هەموو ساڵێک بە ماوەیەک بەر لەیەکی ئایار، ئامادەکاری دەکەن، لەدەوری یەکتری کۆدەبنەوە، بیرورا دەگۆڕنەوە، نەخشە دەکێشن بۆ چۆنیەتی سازدانی مەراسیم و کۆبونەوە و رێپێوان و …

درێژەی بابەت ... »

سیاسەتی نوێی ئەمریکا لەرێگای سوریاوە

ترەمپ و فرمێسکی درۆزنانە بۆ کۆمەڵکوژی مناڵانی خان شەیخون….  نووسینی: نوری بەشیر کوشتاری بەکۆمەڵی ژنان و مناڵان و خەڵکی مەدەنی شارۆچکەی خان شەیخونی سەر بە پارێزگای ئیدلیب بەهۆی بۆردومانی کیمیاییەوە لە ڕۆژی ٤ی نیسانی ٢٠١٧ دا، کە ١٠٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون. ئەم کارەساتە مرۆییە فرسەتی دایە ئەمریکا بۆ دەورەیەکی تازە جارێکی تر لەکێشمەکێش لەسەر …

درێژەی بابەت ... »

بۆچی ئاتەئیست و ئینسان دۆستم

نووسینی: تەسلیمە نەسرین من لە خێیزانێکی موسوڵمان چاوم بەدنیا هەڵێنا، دایکم منی ناچار دەکرد هەموو رۆژێک قورعان بخوێنم…نوێژەکان لەکاتی خۆیدا بکەم و لە رەمەزاناندا، بەرۆژوو بم. لە دەورانی گەشەونمامدا، دایکم منی دەبرد بۆ لای “پیرە” پیاوێک، کەسەرۆکی گروپێکی مەزهەبی و جێگای رێز و متمانەی موسڵمانان بوو. ئەم “پیرە” پیاوە خاوەنی دارودەستەی تایبەتی خۆی بوو، باوەڕی بە جنۆکەو خورافات هەبوو. ” …

درێژەی بابەت ... »

بەبۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی بزوتنەوە ئایاریەکان

نە ئێمە ئێوەین و نە بۆنە و مەراسیم وجەژنەکانیشمان لەهی ئێوە دەچێت..! نووسینی: ستاری چیمەنتۆ تائێستا کە بەڕێوەبردنی ژیان، کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و سروشتیش هەر لەسەر بنەمای دەسەڵات و شەڕو کێشمەکێشی نێوان دوو چین، چینی بۆرجوازی وسەرمایەداری لەلایەک وچینی کرێکار لەلاکەی تر، دەڕوات بەڕێوە و سەدان ساڵە سەرمایە سەرمایەداری دەستی لەدەسەڵات گیربووە، و بەهەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات کە کرێکاران و خەڵکی …

درێژەی بابەت ... »

دیمانە لەگەڵ نەوزاد بابان سەبارەت بەپیکهێنانی دەستەی ناوەندی کارەباو چۆنیەتی پێشوازی لە کردن لە یەکی ئایار

بۆپێشەوە: بۆچی ئەو هەموو ئیمکانیەتە خەیاڵییە بۆ کەرتی کارەبا سەرف دەکرێت بەڵام رۆژ بەرۆژ کارەبا خراپتر دەبێت؟ نەوازاد بابان: من پێش وەڵامی پرسیارەکان زۆر خۆشحاڵ بووم کە بڵاوکراوەی بۆپێشەوە دەردەچیتەوە، بۆپێشەوە کاتی خۆی تاکە بڵاوکراوەیەک بوو لەدەورانی کارکردنیدا دەیتوانی شەقام بجوڵێنیت و ببێتە دەنگی کرێکاران و خەڵکانی نارازی و تەنها دەنگێک بوو دەسەڵاتداران لێی تۆقیبوون، تەمەنا دەکەم ئەم بڵاوکراوەیە بەهەمان …

درێژەی بابەت ... »

کاریکاتۆری ریفراندۆم

نووسینی: سەردار عەبدوڵا ڕیفراندۆم لە ئەمڕۆدا ئەو باسە گەرمەیە کە پارتی ویەکێتی بە تایبەتی هەڵیان داوەتە ناوخەڵکی کوردستانەوە گوایا دەیانەوێ لەمساڵدا ڕیفراندۆم ئەنجام بدەن. لەم ڕاستایەدا ئەبینم خەڵکانێک کەوتونەتە ژێر وەهمی ئەم ڕیفراندۆمەوە. هەربەهۆی ئەوەی خەڵکی لە ڕاستیدا دەیانەوێ کوردستان جیا بێتەوە، لەم کاتەدا ئەم خواستەی خەڵک باشترین دەرفەتێکە بۆ ئەو دوو حیزبە کە سوودی لێ وەرگرن بۆئەوەی خۆیان خۆشەویست …

درێژەی بابەت ... »