وتار

هاواره‌کان و ڕاستی “جه‌نگێکی ڕزگاری به‌خش”

  ئاماده‌کردنی: خەسرەو سایه‌ ڕه‌تڵێکی گه‌وره‌ له‌ژن ومناڵ، گه‌وره ‌وبچوک وگه‌نج، له‌نه‌خۆش و پیروپه‌که‌وته‌و ژنی دوگیان.. به‌خۆیان وکۆڵه‌پشتێکه‌وه‌ له‌په‌ڕۆ و پاتاڵ‌، له‌ژێر ئاسمانی دوکه‌ڵێکی ڕه‌شدا، که‌وتونه ‌ته‌ڕێ. گه‌رچی ئه‌م ئینسانانه به‌‌سیماو ڕوخسارێکی ڕه‌ش داگه‌ڕاو وهه‌ناسه سوارییه‌وه‌، تازه‌به‌تازه‌ کوچه‌و کۆڵانه‌ داڕوخاوه بۆمبڕێژکراوه‌‌کانی ڕۆژئاوای شاری موسڵیان تێپه‌ڕکردووه وخه‌ریکن له‌خاڵی پشکنینی سوپای عێراقی نزیک ده‌بنه‌وه‌‌، ‌به‌ڵام مه‌رگ سێبه‌رێکه‌و هێشتا ئه‌گه‌ری بۆردومانی فڕۆکه‌ و …

درێژەی بابەت ... »

چی رێگرە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی راپەرین؟

عەبدوڵا مەحمود : بەرلەوەی پوختەی بۆچوونم دەربارەی تەوەرەکە بەیان بکەم، دەبێ بڵێم خودی ئەوەی کە پێشکەشکاری بەرنامەکە، دەپرسێت هاوڵاتی یان حزب کامیان بەرپرسن، لە وەدی نەهاتنی ئامانجەکانی راپەرین!! نیشانەی پشتیوانی ئەم کەناڵەیە بۆ دەسەڵات و دەیەوێت هۆکاری ئەم دۆخەی کوردستان بخاتە سەرشانی هاوڵاتیانی تورە و ناڕازی لەم دەسەڵاتە، ئەمەش شەرمە بۆ کەناڵیک بانگەشەی بێلایەنی بکات. بۆ چوونە ناو باسەکە سەرەتا …

درێژەی بابەت ... »

کۆبوونەوەی جنێفی پێنج و ئاستەنگیەکانی ئەمریکا لە سوریا!

نوری بەشیر: ‌کۆبوونەوەی جنێفی پێنج کە قەرابوو ٢٣ مارس دەست پێبکات لەجنێف، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ستیفان دیمستۆرای نوێنەری نەتەوەتە گرتووەکان بۆ کێشەی سوریا، کەلە ٢١مانگدا سەردانی سعودیەی کردو لەوێوە بۆ روسیاو دوایی بۆ تورکیا بۆ قسەکەردن لەسەر وەزعی سوریا و ئامادەکاری بۆ بردنە پێشەوەی پرۆسەی بەرنامە چوار خاڵیەکەییان بۆ کێشەی ئێستای سوریا دواکەت و ٢٤ ی نیسان دەستی بەکارەکانی کرد. …

درێژەی بابەت ... »

ئاواره‌یی!

عەبدوڵا مەحمود: ٢٦ ساڵ بەسەر ئاوارەیی خەڵکی کوردستاندا ئەمرۆ ٢٦ ساڵ، بەسەر ئاوارەیی ملیۆنی خەڵکی کوردستاندا تێپەردەبێت… ٢٦ ساڵ پێش ئەمرۆ، خەڵکی کوردستان بەگەورەو بچوکەوە. بەلاو و بەساڵاچوەوە. بە ژن و پیاو و مناڵ و بە تەندروست باش و نەخۆشەوە… لەبەرامبەر بە گەڕانەوەی هێزی تێكشکاو و لاوازی رژێمی بەعسی لە گۆنراودا، ئاوارەی ئێران و تورکیا و سوریا بوون. ئاوارەبوونێکی ملیۆنی، …

درێژەی بابەت ... »

خەڵکی کەرکوک لە ناو بەرداشتی شەرە ئاڵا و کێشەی قەومیدا

رێبوار ئەحمەد: رۆژی ٢٧ مارس ئەوەی ناوی نراوە “ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک” بڕیارێکی پەسەند کرد بۆ هەڵکردنی “ئاڵای کوردستان” لە پاڵ “ئاڵای عیراق”ەوە لە دام و دەزگا رەسمیەکانی ئەو شارەدا. خەڵکی ئەو شارە کە بەدەست نەبوونی سەرەتاییترین پێداویستیەکانی ژیان و خزمەتگوزاریەکانەوە گرفتارن، لە جیاتی هەموو ئەوانە شانازی گەورەی ناسیۆنالیزمی کورد ئەوەیە کە ئاڵایەکی بۆ کردوون بە دیاری! ئیتر خەڵکی ئەم شارە …

درێژەی بابەت ... »

دەنگۆی خۆناونووسکردنی خەڵکی کوردستان لەحەشدی شەعبیدا، چ پەیامێک دەگەیەنێت؟؟

تاهیر عیسا: ئایا پەیامی زەنگێکی مەترسیداری، دیکەی دوای تیکشانی سەربازی داعش، نییە؟؟ دەنگۆی خۆناونووسکردنی خەڵکی کوردستان، لە هەندێک ناوچەی وەک هەڵەبجەی شەهیدو هەڵەبجەی تازەو زەڕایەن و کەلارو ناوچەکانی تر، بە ئاگاداری یەکێتی نیشتیمانی، وەک لەهەندێک پێگە ئەلەکتڕۆنیەکاندا بڵاوکرایەوە، دەستی پیكردووە. ئەگەر لەلایەک هەلومەرجی خراپی ژیان لەژێر حاکمیەتی بیست وشەش ساڵەی ئەحزابی قەومیی وئیسلامیدا، هۆکارێک بێت بۆئەوەی خەڵکی هەژارو نەدارو بێ …

درێژەی بابەت ... »

بۆچی هاوڵاتیەکی بەریتانی دەبێتە تیرۆریست؟

ئاسۆ کەمال: خالد مسعود، کە ناوی ئەسڵی “ئەدریان ئەنجو”بوو، لە بەریتانیا نیو سەدەیە لەدایک بووە بۆچی بووە تیرۆریستێکی ئیسلامی، پرسیارێکە مێشکی خەڵک و میدیای لەبەریتانیادا پێوە خەریکە. ئەم کەسە لە سەرەتای گەنجیەوە کێشەی فامیلی، کار، قەرز و مادەی هۆشبەری هەبووە و دواتر چەند تاوانێکی بە چەقۆ لێدان لە کەسە نزیکەکانی سزادراوە و زیندانی کراوە. پاشان هاتوچۆی مزگەوت دەکا و دەبێتە …

درێژەی بابەت ... »

“کاریزماکانی” کوردایەتی!

رێبوا ئەحمەد: هەرکات لە فرۆکەخانەی سلێمانیەوە سەفەرتان کرد، دوای خاڵی پشکنین کە پێ دەنێنە ناو هۆڵەکەوە تەماشایەکی دەستی چەپتان بکەن، وێنەیەکی جەلال تاڵەبانی هەڵواسراوە و لە ژێری نوسراوە “بەڕێز مام جەلال سەرۆک کۆماری عێراق”، هەمان وێنە و هەمان ژێرتایتڵ  لە دەروازەی شاری کەرکوک بەرەو هەولێر هەڵواسراوە!! ئەگەر بە پێوانەی سەردەمیانە ئەم پرەنسیپەی کوردایەتی لە مەحەک بدرێت دەبێ  چ ناوێکی لێ …

درێژەی بابەت ... »

دەسەڵاتی بورژوا ناسیونالیزمی کورد، چاکسازی هەڵناگرێت، دەبێ بە شۆڕشی جەماوەری، کۆتایی پێبهێنرێت!

عەبدوڵا مەحمود: دەسەڵاتی ناسیونالیزمی کورد، دەسەڵاتێکی مافیایی و تاڵانچی و کۆنەپەرست و سەرکوتگەرو خۆشخزمەت و پاشکۆیە. دەسەڵاتێکە لەرێگای سەرکوت و هێزی چەکدارو خۆبەستنەوەی بە قوتبە ناوچەیەکانەوە، راوەستاوە.  زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە ئەم دەسەڵاتە، بەزۆری چەک فەرمانرەوایی کوردستان دەکات… کارنامەی ئەم دەسەڵاتە، هەمان کارنامەی رژێمە دیکتاتۆرو ستەمگەرو کۆنەپەرستەکانە. دەسەڵاتێکە بەمانای وشە لەدژی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێش و نەداری کوردستان و هەموو هەوڵ …

درێژەی بابەت ... »

شەڕی نان بکەن شەڕی ئاڵا مەکەن 

ڕۆژ عەزیز: پێم بڵێن شەڕی ئاڵا چ قازانجێکی بۆ ئێوە تێدایە ؟ بێجگە لەوەی ئێوە دەبنە قوربانی سوتەمەنی ئەو شەڕی ئاڵایە، پێم بڵێن شەڕی ئێوە شەڕی ئاڵایە ؟ بۆ گیرفانەکانتان زۆر پڕە لە پارە؟ ژیان و گوزەرانتان باشە ؟ ئاو کارەبا لە ماڵەکانتاندا هەیە ؟ موچەتان هەیە ؟. پێم بڵێن شەڕی ئاڵا بۆ دەکەن و بۆ دەچنە جەبهەیەکەوە کە پەیوەندی …

درێژەی بابەت ... »