وتار

تەقینەوەی دوای تەقینەوەکەی فرۆکەخانەی سلێمانی!

عبدللە محمود دوای ئەوەی لە بەرواری ٧ ی ئەم مانگە لەناو فرۆکەخانەی سلێمانی ئۆتۆمبیلێک کرایە ئامانجی هێرشێکی تیرۆریستی و کە دەوترێت چەند فەرماندەیەکی هیزەکانی سوریای دیموکراتی تیا بووە، تەقینەوەیەکی یەکجار گەورەی لە نێو ماڵ و ریزەکانی بۆرژوازی کورد بەدوای خۆیدا هێنا. ئەگەر لە کردەوە تیرۆریستیەکەدا کە دەوڵەتی تورکیا لە پشتیەوەیەتی، هیچ کەسێک نەبوو بە قوربانی، بەڵام لەکاردانەوەی ئەو روداوەدا تەقینەوەیەک …

درێژەی بابەت ... »

بۆچی هەرێم شکستی هێنا لە پرسی فرۆشتنی نەوتدا!؟

موحسین کەریم دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت وەکو کاڵایەکی ستراتیژی بەندە بە مافی دەسەڵاتدارێتی بەسەر ئەو ناوچەیەدا و هەروەها خاوەندارێتی یاسایی و بەدەستهێنانی مافی دەرهێنان و ناردنەدەرەوەی، واتە بۆئەوەی بتوانی نەوت دەربهێنی و بیفرۆشیت دەبێ مافی حاکمیەتی سیاسیت بەسەر ئەو ناوچەیەدا بۆ بەرەسمی ناسرابێت کە کێڵگە نەوتیەکانی تێدایە. لەدوای ساڵی ٢٠١٤ەوە کە بەهۆی شەڕی داعشەوە دەوڵەتی ناوەندی دەسەڵاتی بەسەر کێڵگە نەوتیەکانی …

درێژەی بابەت ... »

نەوت و ڕێکەوتن لە نەخشەی بارزانیدا

عوسمان حاجی مارف مەزەندەی ئەوە دەکرێت گوایە دەوڵەمەندترین حزبی دنیا “پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق”ە، ئەم دەنگۆیە چەندە واقعی بێت یان نا، لەوە کەم ناکاتەوە کە ئەو حزبەو خانەوادەی بارزانی یەکێ لە پلە بەرزترین ملیاردێرەکانی دنیان. سەرچاوەی سەرەکی ئەم سامانە بێشومارەش جگە لە بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی ژێر زەوی و سەر زەوی کوردستان، شتێکی تر نیە. بنەماڵەی بارزانی لەژێر ناوی حزبی …

درێژەی بابەت ... »

تاوانبارانی جەنگ!

موحسین کەریم “دادگای نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی جەنگ” لە لاهای، بەهۆی ئەو تاوانانەی سوپای ڕوسیا لە ئۆکرانیا دژی مرۆڤایەتی ئەنجامی داوە، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، دەرکرد! بەپێی ئەم بڕیارە لەکاتی سەردانی پوتین بۆ هەر ووڵاتێك کە خۆی پابەند بە بڕیارەکە بزانێت، دەستگیر دەکرێت! بەدەر لەوەی کە ئەم بڕیارە قابیلی جێبەجێکردنە یان نا، بەڵام ڕاستیەك نیشان دەدات کە …

درێژەی بابەت ... »

دەربارەی ” مەنشوری خواستە لانی کەمەکانی … ٢٠ رێکخراوی ئێرانی

گفتوگۆ لەگەل خسرەو سایە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی ئۆکتۆبەر: وەکو ئاگادارن ٢٠ ڕێکخراوی مەدەنی و جەماوەری لە ئێران بەیاننامەیەکیان بڵاوکردۆتەوە کە کۆمەڵێك خواستی سیاسی و ئابوری لەخۆی گرتوە. ئەم مەنشورەبەشێکی زۆر لەلایەنە چەپو کۆمۆنیستەکانی ئێران پێشوازیان لێکردوەو وەکو دۆکیومێنتێکی گرنگ و پێشکەوتنخوازانە لەچوارچێوەی شۆڕشی خەڵکی ئێراندا تەماشا کراوە، بەڵام ئەوە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانە کەتائێستا سەبارەت بەو مەنشورە هیچ هەڵوێستێکی ڕانەگەیاندوە، …

درێژەی بابەت ... »

ڕاپەڕینی جەماوەری

مەنسور حیکمەت )  تێبینی: ئەم باسەی مەنسور حیکمەت وەڵامە بە ڕەخنەی عبدللەی موهتەدی لە مەنسوری حیکمەت و هەڵوێستی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی ئێران سەبارەت بە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ی کوردستانی عێراق. عبدللە موهتەدی لە ڕابەرانی ناسیۆنالیستی ناو حزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو. باسەکە لە دوو بەش پێکدێت. ڕاپەڕین بەمانا گشیەکەی و ڕپەڕین بەمانای تایبەتی. لەژمارەی پێشووی ئۆکتۆبەردا بەشی یەکەممان لەژێرناونیشانی (ڕاپەڕینی …

درێژەی بابەت ... »

هەڵوەرینی یەکێتی نیشتمانی!

عوسمان حاجی مارف دەنگۆی ئەوە هەیە کە گوایە دامەزراندنی “کۆمەڵەی مارکسی لینینی” واتە ئەوەی کە دواتر بوو بە “کۆمەڵەی رەنجدەران”،  پرۆژەیەکی تایبەت بە شەخسی جەلال تاڵەبانی بووە! لەهەمانکاتدا گەر واش نەبێت، لەگێڕانەوەی ئەو مێژووەدا ئەوە شاراوەنیە کە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە بەئاگاداری و پرسوڕای جەلال تاڵەبانی کۆمەڵەیان دامەزراندووە. بەدوای هەرەسی هێزەکانی بارزانی لە ساڵی ١٩٧٥دا، کە لێدانی گورزێکی قورس بوو بەسەر بزوتنەوەی …

درێژەی بابەت ... »

شوراكان ئه‌زمونێك و به‌دیلێكی پێویست بۆ ده‌سه‌ڵات

جه‌مال موحسین ٢٣ ی مارس، ٢٠٢٣ ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ یادی ’’ڕاپه‌ڕین‘‘ و ڕۆژانێكه‌ كه‌ ده‌زگاكانی به‌عس له‌ شاره‌كانی كوردستان وه‌ده‌رنران. هاوكات یادی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار پێی خسته‌ گۆڕه‌پانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش بزووتنه‌وه‌ی شوراییه‌. له‌ هه‌لومه‌رجێكدا كه‌ له‌ عێراق و كوردستاندا هاته‌پێشه‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك شل بوو، ده‌رفه‌تێك هاته‌پێشه‌وه‌ كه‌ كرێكاران و …

درێژەی بابەت ... »

کرێکارانی ئێران ئەرکێکی گرنگیان لەسەر شانە !

مستەفا باهیر ماوەی زیاتر لە شەش مانگە ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ئێران، دژی ڕژێمی کۆنەپەرستی ئیسلامی ئەو وڵاتە هاتونەتە مەیدان.  سێ  بزوتنەوە بونەتە باڵادەسترین رەوتی نارەزایەتیەکان و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو پێشەوە دەڕۆن، ئەوانیش ” بزوتنەوەی کرێکاری ، بزوتنەوەی ژنان، بزوتنەوەی دژە ئیسلام “ین.  ئەم بزوتنەوانە ئێرانیان خستوەتە قۆناغێکی شۆڕشگێڕانەوە. هەموو بزوتنەوەکان بەتەوژمێکی گەورەوە دەچنە پێشەوە ، بەتایبەتی بزوتنەوەی …

درێژەی بابەت ... »

پەیامێک لە ھەڵەبجەوە بۆ ملا بەختیارو حمەی حاجی مەحمود!

بەهادین حاجی بەکر دارتاش پاش تێپەڕبوونی ٣٥ ساڵ بەسەر کیمیابارانی ھەڵەبجەدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی ھەمان ڕووداوەوە، دوو کەسایەتی دیاری سیاسی و سەربازی ھاتوون” پەردە لەڕووی گۆشەیەک لە ڕاستیەکانی ئەم شارە ھەڵدەدەنەوە” کە لە یەکەمین بەرکەوتەدا ھەر بینەرێک ئەوەی بۆ پرسیارە کە ئەگەر ئەم دوو کەسایەتیە شارەزان وشتێکی نوێیان پێیە ئاخۆ ھۆی چیە پاش ٣٥ ساڵ ئەم بڵقی ژێر ئاوە دەتەقێت. باجارێ …

درێژەی بابەت ... »