وتار

گفتوگۆ لەگەڵ دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

سەبارەت بە ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە ئۆکتۆبەر: دوای مشتومڕێکی زۆرو چەندجار ڕەتکردنەوە، سەرەنجام بڕیاری حکومەتی بەریتانیا بۆ گواستنەوەی ئەو پەنابەرانەی ڕوو لەو وڵاتە دەکەن بۆ ڕواندا، لەلایەن پەرلەمانی ئەو ووڵاتەوە پەسەندکرا. ئێستا حکومەت سەرقاڵی جێبەجێکردنی پرۆسەی ناردنی پەنابەرانە بۆ ڕواندا. بەڵام لەئاستی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و یەکێتیە کرێکاری و کەسایەتیە مرۆڤدۆستەکاندا ناڕەزایەتی دژ بەو سیاسەتەی حکومەت هەیەو …

Read More »

وتەی ڕێکخستنی ئوسترالیای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

لە مەراسیمی ڕێزلێنان لە ژیان و خەباتی هاوڕێ حوسێنی مورادبەگی لە سیدنی، ئوسترالیا.  عامر سابیر ئێوارەتان باش بەڕێزان، منیش بەخێرهاتنی گەرمتان ئەکەم بۆ بەشداریتان لەم ئێوارە کۆڕەدا بۆ بەرزڕاگرتنی ژیان و خەباتی ئینسانێکی کۆمۆنیست و شۆڕشگێڕ، هاوڕێ حەمە سور (هاوڕێ حوسێنی مورادبەگی). سەرەتا بەناوی ڕێکخستنی ئوسترالیای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانەوە، سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی خانەوادەی خۆشەویستی هاوڕێی ئازیزمان حوسێن …

Read More »

یاریکردن بە هەڵبژاردن!

عوسمانی حاجی مارف پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ناکات. ئەم بڕیاری بایکۆتەی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا کە بڕیارە مانگی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت، دۆخی هەرێمی خستۆتە سەر لێواری قەیرانێکی سیاسیەوە، چونکە پارتی وەک هێزێکی بۆرژوا ناسیۆنالستی میلیشیایی، نوێنەرایەتی دیارترین هێزی چەکداری سیاسی هەرێم دەکات، ئەو حزبەیە کە کۆنتڕۆڵی زۆرترین …

Read More »

ئایارێکی جیاواز!

بنار مستەفا لە کوردستان و جیهان، ئەمساڵ یەکی ئایار جیاوازی زۆری بوو لەگەڵ ئایاری ساڵانی ڕابردوو. ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار بەمانای تایبەتی خۆی و وەک سمبوڵی خەباتی چینایەتی و ئەلتەرناتیڤێک بەرانبەر سیستەمی سەرمایەداری خۆی نیشاندا. جەنگ، برسێتی و گرانی مۆتەکەی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشی جیهان بووە لە ماوەی ڕابردوودا. بە ئەزموون دەرکەوتووە، کە سیستەمی سەرمایەداری نەک ناتوانێت خۆشگوزەرانی بۆ جەماوەری …

Read More »

بەرگری لەئازادی پێویستی بە پتەوکردنی  ریزی ئازادیخوازنە!

ووتەی دەشتی جەمال بەرپرسی رێکخراوی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن ٥/٥/٢٠٢٤ ئەمرۆ لە ١٤هەمین سالرۆژی تیرۆری  نووسەر و رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لەبەردەم نۆینەرایەتی حکومەتی هەریمی کوردستان کۆبووینەتەوە تا پر بە گەرومان دەنگی نارەزایەتی هەڵبرین. تیرۆری سەردەشت عوسمان هەوڵێکی دەسەلاتی کوردایەتی بووە بۆ تیرۆری هەموو دەنگیکی نارازی و سەرکوتی کۆمەڵگە، بەشێك بوو لەو زنجیرە تاوان …

Read More »

ئاڵوگۆڕ لە ڕێگەی پرۆژە ئابوریەکانەوە.

عوسمانی حاجی مارف لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤،وەزیری گواستنەوەی تورکیا و عێراق و قەتەر و ئیمارات، واژۆی یاداشتێکی چوارلایەنەیان کرد لە بەغدا، سەبارەت بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی، بە ئامادەبونی ئەردۆغان و سودانی. پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان نوێنەرایەتی یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی گواستنەوەی نێوان ئاسیا و ئەوروپا دەکات، جێگاورێگای جیۆپۆلەتیکی عێراقیش ئەوە نیشان دەدات کە ئەم پرۆژەیە بۆ زیاتر تێکەڵکردنی عێراقە لەگەڵ …

Read More »

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە ئاسایشی ئیسرائیلەوە. دوای ئەوەش بایدن دەستیکرد بە قسەکردن لەسەر هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئەمەش هەر لەسەرەتاوە دژایەتی نێوان هەردوکیانی بەڕوونی نیشاندا. بایدن جەخت لەسەر بەشداری وڵاتەکەی دەکاتەوە لە بەرگریکردن لە ئیسرائیل لەبەرامبەر هێرشی ئێراندا، لەکاتێکدا هەڵوێستی حکومەتی عێراق وەک پەیوەستبونی بە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی …

Read More »

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبوەوە. دواتریش سەردانی هەولێری کردو چاوی بە سەرۆکی پارتی و بەرپرسانی هەرێم کەوت. کۆبوونەوەی ئۆردوگان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراقدا، بە هاورێیەتی تیمێکی وەزاری بوو کە لەبواری جیاجیادا چەند رێکەوتنامەو یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردولادا واژۆکرا. چوار پرسی سەرەکی بابەتی رێکەوتن و یاداشتەکانی نیوانیان بوو کە بریتی …

Read More »

ڕکابەری چین و هندستان

عوسمانی حاجی مارف ڕێکەوتنی هیندستان و ئیمارات، بەشدارە لە بەرزکردنەوەی چانسی پێشکەوتنی پڕۆژەی ڕێڕەوی ئابووری نێوان هیندستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا، کە لەچوارچێوەی ستراتیژی فراوانی ئیدارەی جۆ بایدنە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کاریگەری چین لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، جێگیربونی چین بووەتە واقعێکی حاشا هەڵنەگر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەمریکاش بەدوای هەلی ڕوبەڕوبونەوەیە لە ڕکابەری بەرامبەر پرۆژەکانی چین. سەرهەڵدانی بەرچاوی چین …

Read More »

کرێکاران و پرسی ڕێکخراوبوون

وەستا مهدی کرێکاران ناتوانن هیچ داوایەك بەسەر خاوەنکاردا فەرز بکەن ئەگەر ڕێکخراونەبن، کەواتە دەتوانین بڵێین هێزی چینی کرێکار لەیەکڕیزی و ڕێکخراوبونیدایە. ئەم دەستەواژەیە هەروا لەخۆیەوە نەخراوەتە سەر لاپەرەی مێژووی بزوتنەوەی کرێکاری، بەڵکو کرێکاران تاقییان کردوەتەوە، لەڕێگای ڕێکخراوبوونەوە کرێکاران توانیویانە سەعاتەکانی کارکردن لە ١٥سەعاتەوە بکەن بە ٨سەعات. لەکوردستان سەدان هەزار کرێکار هەیەو ناخۆشترین هەلومەرجی کار بەسەریاندا سەپێنراوە، بەڵام هێشتا پرسی ڕێکخراوبوون …

Read More »