وتار

خزمەتگوزاری تەندروستی و مافی ژیان!

موسحن کەریم دەسەڵاتی میلیشیایی کوردایەتی لە هەموو بارێکەوە بوە بە مەترسی بۆسەر ژیان و گوزەرانی خەڵك. ئەگەر تائێستا لەرێگای دەست بەسەراگرتنی قووتی خەڵكەوە گوزەرانی ئەوانی روبەرووی سەختی کردۆتەوە و بەرەو هەژاری ڕەها پاڵی پێوەناون، ئەوا بە نەهێشتنی خزمەتگوزاری تەندروستی و سپاردنی ئەم خزمەتگوزاریە بە کۆمپانیاکانی دەرمان ونۆرینگەو خەستەخانە تایبەتەکان ڕاستەوخۆ خەڵکی لەسەر لێواری مەرگ ڕاگرتوە! هیچ کەس نیە ئەوە نەزانێت …

درێژەی بابەت ... »

جەنگ لەشەنگال، پەردەیەکی تر لەتاوانکاری!

خەسرەوسایە ئەو برینەی کەداعش لەسەر جەستەی خەڵکی شەنگاڵ هەڵیکۆڵی، ‌هێشتا هەر خوێنی لێدەتکێ، هێشتا ئاوارەبوون و دەربەدەریەک کە بەسەر خەڵکی ئەم شارەدا داسەپێندرا، هەر درێژەی هەیە، کەچی وا بۆجارێکی تر لەبەردەم شەڕو پێکدادان و ماڵوێرانیەکی تردا لەلایەن چەند هێزو لایەنی کۆنەپەرستەوە ڕاگیراونەتەوە. بەڵام ئەمجارە ئەوە داعش نیە کە بەڵایەکی سەرسەری خەڵکی ئاوارەو غەدرلێکراوی ئەم شارەبێت، بەڵکو ڕاستەوخۆ لەلایەن هەموو ئەو …

درێژەی بابەت ... »

نارەزایەتی کرێکاران لەسەر چییەو بەکوێ گەیشتووە؟

مەهدی ڕەسوڵ کرێکاران لەکوردستان وەك هەر شوێنیکی دیکەی دنیا نارەزایەتیان هەیە وبەشێوەی جۆراوجۆر نارەزایەتیەکانیان دەدەنەوە بەروی خاوەن کارو دەسەڵاتدارانا ،بەرجەستەترین ودیاترین نارەزایەتی کرێکاران لە پارساڵوئەم چەند مانگەی ئەمساڵ نارەزایەتی کرێکارانی ژینگە پارێزبووە کە لەسنوری پارێزگای سلێمانی سەری هەڵداوە نارەزایەتی ژینگە پارێزەکان لەسەر دواخستنی موچەکانیان بووە لە کفری وکەڵاروسەیدسادقوعەربەتو قەزای بازیانوتەکیەو چەمچەماڵو خاڵخالانو ئاغجەلەرو تەقتەق وکۆیەو دوکانو پیرەمەگرونو قەڵادزەو ناحیەکانی ورانیە …

درێژەی بابەت ... »

خه‌ڵك له‌ نێوان ته‌نگژه‌ و ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتیدا

جه‌مال موحسین ٩ ی مه‌ی ٢٠٢٢ جارێكی تریش گرژی و ده‌مه‌ده‌مه‌ی ڕاگه‌یاندن و وته‌ی سه‌رانی یه‌كێتی و پارتی بازاڕی گه‌رم بووه‌. بیانویه‌كی ئه‌مجاره‌یان وا ده‌رئه‌كه‌وێ ئه‌و مقۆمقۆیه‌ بێت كه‌ له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی غازی كوردستان هاتۆته‌پێشه‌وه‌. له‌ كاتێكدا له‌ ڕاستیدا ته‌نها ئه‌وه‌ نییه‌ و زۆر مه‌سه‌له‌ی تر هه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ری ناكۆكن. ئیتر كه‌وتوونه‌ته‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ندین دۆسیه‌ و مه‌سه‌له‌ی جیاواز كه‌ هه‌میشه‌ له‌ …

درێژەی بابەت ... »

کرێکاران هیچ بەرژەوەندییەکیان لەجەنگی دەوڵەتانی ئیمپریالیستیدا نیە!

وتەی دەشتی جەمال لە مەراسیمی یەکی ئایار لە لەندەن ٣٠/٤/٢٠٢٢ هاوڕێیان! ئازادیخوازان! یەکی ئایار ڕۆژی یەکێتی و هاوپشتی وهاوخەباتی ئەنتەرناسیونالیستی چینی کرێکار لە ئێوەو سەرجەم کرێکاران پیرۆز بێت. ئەمڕۆ لە کاتێکدا کرێکارانی جیهان ڕۆژی یەکی ئایار بەرز ڕادەگرن و بەرەو پیری ئەم ڕۆژە دەڕۆن کە چینی بۆرژوازی و دەوڵەتە ڕەنگاوڕەنگەکانی کۆمەڵگای بەشەرییان لەنێو جەنگ و میلیتاریزم و تاریکستانێکدا ڕاگرتووە. ململانێی هێزە ئیمپریالیستەکان …

درێژەی بابەت ... »

‌هێرشی دەولەتی تورکیا بۆ سەر هەرێم

گفتوگۆ لەگەك عەبدوڵا مەحمود ئۆکتۆبەر: رۆژی ١٨ی مانگ دەوڵەتی تورکیا هێرشێکی فراوانی بۆسەر هەرێمی کوردستان دەست پێکردوە. هەروەکو دەزانن بەردەوام تورکیا هێرشی چەکداری دەکاتە سەر کوردستانی عێراق و دەیان بنکەی سەربازیشی لەناو هەرێمی کوردستاندا دامەزراندوە. بیانووی بەردەوامی تورکیاش بوونی هێزەکانی پەکەکەیە لە کوردستانی عێراق. ئێوە چۆن لەو پاساوەی تورکیا دەڕوانن و هۆکاری ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورکیا چۆن لێك دەدەنەوە؟ عبداللە …

درێژەی بابەت ... »

قسەکانی پاڤێڵ تاڵەبانی وژێنای خەڵک

گفتوگۆ لەگەڵ عوسمانی حاجی مارف ئۆکتۆبەر: بافڵ تاڵەبانی دەڵێ حکومەتی هەرێم ناتوانێ ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان دابین بکات و ڕێگاچارە  گەڕانەوەیە بۆ بەغدا، لەکاتێکدا حزبەکەی خۆی یەکێكە لە حزبە پێکهێنەرەکانی حکومەت و قوبادی برای جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمە.. ئێوە چ قسەیەکتان هەیە لەسەر ئەو ڕاگەیاندنەی بافڵ تاڵەبانی؟ چی ئامانجێکی سیاسی لە پشتی ئەم قسانەوە خۆی حەشارداوە؟ عوسمانی حاجی مارف: ئەگەر ئەم …

درێژەی بابەت ... »

سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەریتانیا

موحسن کەریم: رۆژی ١٩ی مانگ مەسروربارزانی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا (بۆریس جۆنسن) لە ئۆفیسی ئەنجومەنی وەزیران لە لەندەن چاویان بەیەکتر کەوت و رۆژی دواتریش لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئەو ووڵاتە لە ئۆفیسی وەزارەتی ناوخۆ کۆبووەوە. بەپێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی حکومەتی بەریتانیا بابەتی دانیشتنی نێوان بۆریس جۆنسن و مەسرور بارزانی بریتی بووە لە توندکردنەوەی پەیوەندیەکان لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان، پرسی سەقامگیری عێراق …

درێژەی بابەت ... »

ئەم دونیا پێچەوانەیە دەبێت ڕاستبکرێتەوە !

بەرزو بەڕێز بێت یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران ! هەموو ساڵێک لەیەکی ئایاردا بە سەدان ملیۆن کرێکار، جەژنی هاوپشتی چینیایەتی خۆیان دەگێڕن و لەم ڕۆژەدا شەقامی شارەکان ڕەنگی ناسنامه‌ی ئینسانی دەگرنەخۆ. هەموویان پێکەوە دەبن بە یەک ڕەنگ و یەک سرود ده‌خوێنن. پڕوپوچی وەک نەتەوەو ڕاسیزم وهەڵاواردنی دینی و ڕه‌گه‌زیی و ڕەنگی پێست، لە بەردەم یەکگرتوویی ڕیزەکانی کرێکاران لەسەرتاسەری جیهاندا چۆک …

درێژەی بابەت ... »

پارە دەست بەسەرا گیراوەکان و تەسفیەحساب!

موحسن کەریم: لەکاتێکدا هەواڵی دەست بەسەراگرتنی سەدان ملیۆن دۆلاری دزراوی خەڵکی کوردستان لەلایەن میلیشیا دەسەڵاتبەدەستەکانی کوردایەتیەوە، لە بانکەکانی لوبناندا بڵاودەکرێتەوە، کرێکاران و کارمەندانی حکومەت هێشتا مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتوە. لە بەردەم بانکەکانی سلێمانیدا خانەنشین لەسەرەی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیدا گیان لەدەست دەدەن.

درێژەی بابەت ... »