وتار

تەریقەتی کەڵەکەی سەرمایە …

ئاسۆ کەمال یەکێتی نیشتمانی زەوی و زارێکی چەندین ملێۆن دۆلاری پێشکەش بە نەهرۆی شیخ محمەدی کەسنەزانی کۆنە موستەشار کردوە تاکو شارێکی تەریقەتی قادری وەک پرۆژەیەکی بازرگانی بە دینەکەیەوە بکاتەوە. ئەم پرۆژەیە بەشێک لەو سیاسەتە ئابوریەیە کە بۆ دەیە و نێوێکە لە کوردستان دەستی پێکردوە و پێی دەڵێن کەڵەکەی سەرەتایی سەرمایەداری. جا چ شێخ بیت و کەرەسەکەت دین بێت، یان بازرگانی …

درێژەی بابەت ... »

ڕێکەوتنی برێگزت لەنێوان بەریتانیا و یەکیەتی ئەوروپا کۆتایی دێنێ بە ئازادی جمووجۆڵ و ئازادی کارکردن …

سالار حمەسەعید …  بەریتانیاو یەکیەتی ئەوروپا لە کۆتاییدا گەیشتنە رێکەوتنێک لەسەر برێگزت واتە جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا. شەوی کریسمەس واتە ٢٤/١٢/٢٠٢٠ ئەم ڕێکەوتنە کرا. بەڵام لە رۆژی ٢٦/١٢/٢٠٢٠ واتە رۆژی ”بۆکسین دەی” وردەکاریەکانی ئەم ڕێکەوتنە بڵاوکرایەوە. ئەم ڕێکەوتننامەیە پێکهاتووە لە ١٢٤٦ لاپەرە. ئەوەی جێگەی سەرنجە هەندێک لەحزبە دیارەکانی وەک حزبی کرێکارانی بەریتانیا لەزاری سەرۆکی حزبەوە پشتگیری لەو رێکەوتننامەیە ڕاگەیاند …

درێژەی بابەت ... »

کاریگەریەکانی دابەزاندنی نرخی دینار لەسەر ژیانی خەڵك …

موحسن کەریم لە ژمارە دووی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر ٢٥ دیسەمبەری ٢٠٢٠ بڵاوبۆتەوە  دابەزاندنی نرخی دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلاری  ئەمریکی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەرێژەی٢٢% ڕاستەوخۆ مانای دابەزاندنی ئاستی گوزەرانی چینی کرێکارو کەمدەرامەت و زەحمەتکێشە بەهەمان ڕێژە. بەسادەیی لەبەرئەوەی هەموو ئەوانەی کە بەکرێ کار دەکەن چ مووچەخۆرانی حکومەت و چ کرێکارو کارمەندانی کەرتی ئەهلی، مووچە یان کرێی کارەکەیان بەدینار وەردەگرن؛ ئەو پارەیەشی وەریدەگرن …

درێژەی بابەت ... »

  تیرۆریزم ئوسلوبی بۆرژوازییە! …   

بەڵین ئیسماعیل               ریشەی تووندوتیژی لە دابەشبوونی چینایەتی کۆمەڵگادایە. چینە باڵادەستەکان بۆ پاراستنی دەسەڵاتی چەوسێنەرانەی خۆیان و پاراستنی سەروەت و سامانێک کە بەهۆی کارو دەستڕەنجی زۆرینەی کۆمەڵەوە لەسەریەک کەڵەیان کردووە، تووندوتیژی بەکاردەهێنن و نەیارانی خۆیان سەرکوت دەکەن. ئەوان جگە لەوەی دەوڵەت، سوپا، زیندان، دامودەزگای سەرکوت و داپلۆسین، دامودەزگای جاسووسییان هەیە پەنا بۆ تیرۆرو تیرۆریزمیش دەبەن.                                                  بەدرێژایی مێژووی سەرمایەداری چینی بۆرژوازی لە …

درێژەی بابەت ... »

جەنابی شێخ لاهور ئاوا بەئاسانی ناتوانن گەردنی خۆتان لە کوشتنی خۆپیشاندەران بێبەری بکەن! …

دەشتی جەمال …  ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی دیسەمبەر لاهوری شیخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەفدێکی یەکێتی سەردانی کفری و دەربەندیخان و دواتریش چەمچەماڵ و تەکیەیان کرد، گوایە باوك و کەسوکاری ئەو قوربانییانەی بەسەر کردەوە کە لەخۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەدا ژیانیان لەژێر سایەی دەسەڵاتی زۆنی سەوز و نیللی و هاوسەرۆکەکانی یەکێتیدا لێسەندرایەوە. ئەم جموجۆڵ و سەردانانەی وەفدی یەکێتی بەدوای پیادەکردنی …

درێژەی بابەت ... »

وتەی عامر سابیر لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە سیدنی …

لە 15/12/2020 ئامادەبووانی بەڕێز، ئازادیخوازان و ئینسان دۆستانی نێو ڕەوەندی کوردی لە سیدنی، سەرەتا بە ناوی کۆمیتەی بەرگری لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان لە سیدنی ئوسترالیا، بەخێرهاتنی گەرمتان ئەکەین بۆ بەشداریتان لەم ناڕەزایەتییەی ئەمڕۆ لێرە لە بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە. ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ دوو مەبەست؛ یەکەم: بۆ دەربڕینی هاوپشتییە لە گەڵ خەڵکی کوردستاندا. بۆ پشتیوانیکردنە لە چینی کرێکاری …

درێژەی بابەت ... »

پێتان وا نەبێت بە کوشتن و زیندانی کردن ئەم ئاگرە ئەکوژێتەوە! …

سەردار عەبدوڵا حەمە سەرانی دەسەڵاتداری پارتی و یەکێتی لە ماوەی سی ساڵی تەمەنیان ساڵ نەبووە ئازادیخوازو چەپ و کۆمۆنیستەکان و خۆپيشاندەرانیان نەکوشتبێ یا زیندانیان نەکردبێت. بەڵام ئایا توانیویانە ئاگری توڕەیی و ناڕەزایتیەکان بە دژی سیستەمە نا عادلەکەیان خامۆش بکەن؟ ئەگەر بۆ ماوەیەکیش ئەو ئاگرەیان کز کردبێت بەڵام دواتر وەک بورکان لەسەرشەقامەکان سەری هەڵداوەتەوە. هیچ ڕژێمێک و دەسەڵاتێکی ستەمگەر نەیتوانیوە بە …

درێژەی بابەت ... »

لێدوان و تۆمەتە پوچەکان! …

عەبدوڵا مەحمود لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەدا، چەندین لێدوان لەلایەن بەرپرسانی دەسەڵاتی حزبی و کرێگرتەکانیان دراون کە بەڕاستی هەر شایستەی ئەو دەسەڵاتەن. دەڵێن ئەو خۆپیشاندانانە، دەستی دەرەکی لە پشتە. دەڵێن دەستی ڕەشی ئەم لاو لا هاتۆتە ناو خۆپیشاندەران، دەڵێن پەکەکەو ئێران و حەشدی شەعبی هانیان داون. دەلێن ئەوانەی خۆپێشاندان دەکەن، خەڵکی دەرەوەی کوردستانن. دەڵێن خۆپیشاندان لە دژی قەوارەی هەرێمە. دەڵێن …

درێژەی بابەت ... »

خۆپیشاندەران چی بکەن؟ …

موحسن کەیم سەروتاری ژمارە یەکی ئۆکتۆبەری لە ١٠ی دیسەمبەردا دەرچووە جارێکی دیکە شەپۆلی خۆپیشاندان دژی هەژاری و بێکاری و برسێتی بەشێکی بەرچاوی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە. بەشداری گەنجان و تازەلاوان لەناو خۆپیشاندانەکاندا بەرچاوە. ئەوان رۆڵەی ئەو خێزانە کرێکاری و کەمدەرامەتانەن کە باوک و دایکیان یان بێکارن یان لەلایەن حکومەتەوە دەست بەسەر موچەو قوتی ژیانیاندا گیراوە یان خۆیان بێکارن و …

درێژەی بابەت ... »

لەگۆڕنانی دەسەڵاتی پیاوسالاری  ڕۆشناییەک بۆ ئازادیی ژنان! …

گەشاو ڕەحیم لە گۆڕنانی دەسەڵاتی کوردیی بنەماڵەیی و خاوەن ئەقڵیەتی پیاوسالاری و ژەنگگرتووی دین و کۆنەپەرستی لە کوردستان زۆر دەمێکە کاتی تەواو بووە و پێویستە دەسەڵاتی سەربەخۆی خەڵکی کرێکارو زە حمەتکیش و ئازادیخواز جێگای بگرێتەوە. لەم نێوەدا ژنان لەسایەی ئەو دەسەڵاتە مافیایی و ژن کوژەدا بونەتە قوربانی و بە بەهانەی نامووسپەرستی پاراستنی ” شەرەفی پیاوان” ەوە گیانی سەدان و هەزاران …

درێژەی بابەت ... »