وتار

سەرکەوتنی گێژاوی بریکزیتی حزبی کۆنسەرڤاتیڤ بێ ئایندەیە …

ئاسۆ کمال حزبی کۆنسەرڤاتیفی نیولیبرال بە بارمتەگرتنی گێژاوی بریکزیت توانی زۆرینەی پەرلەمانی مسۆگەربکا، بەڵام ئەمە سەرکەوتنی یەکجاری نیە. لەیبەر بەداخەوە نەیتوانی دڕکی بریکزت لەپێی خەڵک دەربێنێ، بەوەی ڕاستەوخۆ دژی بریکزیت بێتەوە و خۆی و خەڵک لەو سەرلێشێواویە دەربکا و فرسەت نەداتە کۆنسەرڤاتیڤ لەم گۆمە لێڵەدا ڕاوی دەنگی گێژبوی خەڵک بکا. لەیبەر لەبەر بەرژەوەندی تەسکی لەدەست نەدانی ئەندامەکانی کە لایەنگری جیابونەوە …

درێژەی بابەت ... »

دژایەتی جۆنسن بەدژی چەپ! …

درێژەی قەیرانی برێگزیت لە هەڵبژاردنی بەریتانیا نوری بەشیر قەیرانێک کە سێ ساڵ زیاترە یەخەی دەوڵەتی بەریتانیا گرتووە و حکومەتەکەی لەبەریەک هەڵوەشانۆتەوە کە سێ سەرۆک وەزیرانی بەخێرایی بەدوای یەکدا هێنا و دەیان وەزیر و ئەندام پەرلەمان وازیان هێناو دەرکران، وە ئاخرین سەرۆک وەزیرانێک کە بۆریس جۆنسنە هیچ تەرح و پێشنیارێکی لەپەرلەماندا نەڕۆشتە پێشەوەو دەنگی لەسەر نەدرا جگە لە داخستنی دەرگای پەرلەمان …

درێژەی بابەت ... »

ئیسلام گەرایی لە ئەمەریکادا  لە ژێر سایەی ترەمپ دا گەشە دەکات ! …

( ئایا ترەمپ بەڵێنەکانی کە بە خەڵکی ئەمەریکای دابوون بردە سەر بۆ لە ناوبردنی ئیسلامی سیاسی  و ئیسلام گەرایی توندڕەو؟! ) ئامادەکردنی: شوان عەزیز سەرچاوە: گۆڤاری میدڵ ئیست کوارتەرلی/ ژمارەی وەرزی زستانی ساڵی ٢٠٢٠ سام وێستڕۆپ،   بابەتێکی لە گۆڤاری میدڵ ئیست دا  بڵاوکردۆتەوە لە ژێر ئەو ناونیشانەی سەرەوەدا.  بابەتەکە دەربارەی پەرەسەندن و بوژانەوەی ئیسلام گەرایی و موسڵمانی توندڕەوە لە ئەمەریکادا …

درێژەی بابەت ... »

ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان، ژنان بۆپیشتیوانی لە مافەکانیان لەسەرتاسەری دنیا خۆپیشاندانیان کرد …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بۆ بنەبڕکردنی توندوتیژی دژ بەژنان؛ کۆڕوکۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژنان لە ژمارەیەک وڵاتانی جیهان ڕێکخرا، لەوانە (مەکسیک، ئیتاڵیا، تورکیا، سودان، … بۆ زیاتر هەوڵدان بۆ  پشتیوانی بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان. بەو بۆنەوە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ ی نۆڤەمبەر، خۆپیشاندان لەزۆرێک وڵاتانی دنیا ڕێکخرا. بەپێی زانیاریەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنیا لەساڵی ٢٠١٧دا نزیکەی ٨٧ هەزار ژن و کچ کوژراون …

درێژەی بابەت ... »

توندوتیژی دژی ئافرەت تایبەت نییە بە شوێنێکی دیاریکراو …

نووسینی: هەناسە عەزیز لەهەموو وڵاتانی جیهان توندتیژی دژی ئافرەتان دەکرێ جا کەم بێت یان زۆر، بەڵام لەوڵاتێک بۆ وڵاتێکیتر جیاوازە. توندوتیژی هەر جۆرێک بێت دەروونی بێت، جەستەیی بێت، کۆمەڵایەتی بێت. توندوتیژی تەنیا ئەوە نییە جەستەی ئافرەت ئازار بدرێت. سەبارەت بەوەی کەدەپرسین ئەوهۆکارانە چین کەوا دەکات ئافرەت توندوتیژی بەرامبەر بکرێ؟ هۆکاری ئەمەش کەئافرەت زیاتر توندتیژی بەرامبەر دەکرێ بۆ کۆمەڵێ هۆکار دەگەرێتەوە، …

درێژەی بابەت ... »

یەکێتی و کۆنگرە …

عەبدوڵا مەحمود وا بریارە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ٧ دیسەمبەری مانگی داهاتوو، کۆنگرەی چوارەمی خۆی ببەستێت. یەکێتی نیشتیمانی، کە بەمانای وشە چەند حزب و رێکخراوێکی ناکۆک بەیەک تاڕادەی دوژمنایەتی لەناوخۆی یەکێتیدایە، دەمێکە سەرقاڵی بەستنی کۆنگرەیە، بەڵام خودی ناکۆکی و ململانێی ناوخۆییەکان، بوونەتە رێگر لە بەستنی کۆنگرە و تا ئیستاش رۆشن نییە، یەکێتی لەم بەروارەدا کە رای گەیاندووە دەتوانێت کۆنگرە ببەستێت …

درێژەی بابەت ... »

دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ عەمار شەریف و خەندە ڕەشاد …

دۆسیەی ژمارە” خۆپیشاندانەکانی عێراق و ئایندەی سیاسی” دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ عەمار شەریف ئەندامی“ کۆمیتەی ناڕەزایەتیەکانی ئۆکتۆبەر سەبارەت بە بەخۆپیشاندانەکانی شارەکانی عێراق و ئایندەی سیاسی ئەو وڵاتە بۆپێشەوە: چ لێکچوونێک لەنێوان خۆپیشاندانەکانی چیلی ولوبنان و ئیران، لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی عێراقدا هەیە؟ عمار شریف: خۆپیشاندانەکانی عێراق و لوبنان و ئیران خاڵی هاوبەشی خۆیان هەیە بەهۆی تەئسیراتی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری لە نیوان ئەو سێ …

درێژەی بابەت ... »

دەکرێت شۆڕشی چەوساوەکان سەرکەوتووبێت …

نووسینی: عبدالرحمن رسول تێکۆشانی بەدەستهێنانی نان و کارو ئازادی پێویستە تێکۆشانی هەموو دڵسۆزانی هێنانەدی کۆمەڵگەیەکی باشتربێت. چەوساوەکان و کۆیلەکان بەردەوام خوێنیان داوە وشیلەی گیانیان لەلایەن چەوسێنەرانەوە مژراوە و بێڕوحمانە ئازارو ئەشکەنجەو چەوساونەتەوە. ئەوا لەقۆناغی ئێستا خۆشبەختانە مرۆڤە چەوساوەکان وشیاربوونەتەوە و هاتونەتە سەر خیابانەکان بەیەکگرتووانە داوای هێنانەدی کۆمەڵگەیەکی باشتر دەکەن، کە هەموویان بێ جیاوازی ببنە خاوەن نان، کار، ئازادی، خۆیان و …

درێژەی بابەت ... »

ڕاپەرێنی عێراق، لە بزوتنەوەی داخوازیەکانەوە بۆ بزوتنەوەی ڕوخاندنی رژێم …

عەبدوڵا مەحمود خۆپیشاندان و ڕاپەرینی خەڵکی بێبەشی عێراق، کە بەڕاپەرینی ئۆکتۆبەر ناسرا، بووە مایەی وەرچەرخانێکی گرنگ لە میژووی  سیاسی عێراقدا. ڕاپەرین و خرۆشان سەرەتا بەداخوازی دابینکردنی هەلی کار و خزمەتگوزارییەکان، وەستانەوە بەرووی تاڵانی و گەندەڵی و بۆ ماف و ئازادییەکان… دەستی پێکرد، بەڵام بەهۆی کاردانەوەی دەسەڵات و گرتنە بەری توندوتیژی، لە جێگای وەڵامدانەوە بە داخوازییەکان، خواستی خۆپیشاندەران گۆڕدرا بە وەلانانی …

درێژەی بابەت ... »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید جووتیارەکان لە پاریس هەندێک لە ڕێگاکان دادەخەن وەک ناڕەزایەتی لە بەرامبەر سیاسەتەکانی حکومەتی ماکرۆن. پتر لە هەزار تراکتۆر هەندێک لە ڕێگاکانی پاریسیان داخست، و کەرەیان لەناو شەقامی شانزلیزیا بڵاوکردەوە. بەم شێوەیە جوتیارانی فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی نۆڤەمبەر توڕەیی خۆیان لەبەرامبەر سیاسەتەکانی حکومەتی فەرەنسی دەربڕی. جوتیاران داوا لە نەقابەکانیان دەکەن بە بینینی سەرۆکی فەرەنسا ئیمانۆئیل ماکرۆن بۆ دەربڕینی …

درێژەی بابەت ... »