عوسمانی حاجی مارف ڕێگای پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، “کابینەی دەیەم”، درێژ و دڕکاوی و ئاڵۆزە، دوای ئەوەی هەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەرلەمانی کوردستان، کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا ئەنجامدرا، ئەنجامێکی دا بەدەستەوە کە ڕێژەی یاسایی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەت لەلایەن هەر لایەنێکەوە بە تەنیا، بووەتە حاڵەتێکی نەگونجاو، تا بتوانن بەبێ دواکەوتن حکومەت پێکبهێنن. بارزانی کە ٣٩ کورسی لە کۆی ١٠٠ …
Read More »وتار
شەڕفرۆشتنی تورکیا بە کوردستانی سوریا!
موحسین کەریم ڕاگەیاندنەکەی ئەردۆگان سەبارەت بە هێزەکانی سوریای دیموکرات بەوەی کە یان دەبێ چەکەکانیان ڕادەست بکەن یاخود لەگەڵ چەکەکانیاندا دەیاننێژین، جەوهەری فاشیزمی هەوسارپچڕاوی بۆرژوازی تورکی نیشان دەدات کە ئۆردوگان گوزراشتی لێدەکات! لە سەردەمێکدا کە مەنتقی هێزو ملهوڕی بووە بە سیاسەتی ڕاگەیەنراوی هێزە بۆرژواییە ئیمپریالیستی و لۆکاڵیەکان، ئیتر هیچ سەرپۆشێك پێویست نیە بۆئەوەی بۆرژوازی ماهیەتی درۆزنانەی دژە ئینسانی خۆی لەژێریدا بشارێتەوە! …
Read More »ڕوداوەکان و ئایندەی سوریا
عوسمانی حاجی مارف ئایا سەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆنە چەکدارەکانی سوریا، تورکیا وەک گەورەترین براوە لە گۆڕەپانەکەدا جێگیر دەکات؟ لەگەڵ کۆتایی ڕژێمی ئەسەد، تورکیا هەوڵئەدات ببێتە یەکێک لە گەورەترین سودمەند لە سەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆنی چەکدارانی ئیسلامی سونەی سوریا، بە لەبەرچاوگرتنی نیازو نەخشەکانی لە ناوچەکەدا کە بریتین لە لاوازکردنی زیاتری پێگەی ئێران و فراوانکردنەوەی نفوزی خۆی لە ناوچەکەدا، دەستەبەرکردنی سنوورەکانی و لێدان لە ئیدارەی کوردەکان …
Read More »وتەی دەشتی جەمال بەرپرسی رێکخراوی دەرەوەی حزب لە چوارەمین ساڵیادی ژیانلەدەستدانی مامۆستا شێرزاد فاتح لە سوید
ئامادەبوانی خۆشەویست هاورێیان و دۆستانی مامۆستا شێرزاد فاتح هاوسەر و مناڵانی هاورێی ئازیز مامۆستا شیرزاد! سەرەتا بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ ئامادەبوونتان لەسەر گڵکۆی هاورێ ئازیز و خۆشەویستمان مامۆستا شێرزاد فاتح و رێزنان لە ژیان و خەبات و تێکۆشانی ئەو هاورێ تێکۆشەر و مرۆڤدۆستەمان. ئازیزان ئێمە ئەمڕۆ کە لێرە کۆبووینەتەوە، دەمانەوێ خۆشەویستی و سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هەوڵ و ماندبوونی ئەو ئینسانە مرۆڤ دۆست و شۆرشگیرە نیشان بدەین کە ئەرکی سەرەکی خۆی لەژیاندا …
Read More »خوێندنەوەیەک بۆ دۆخی ئێستای سووریا.
توانا محمد نوری ڕووداوەکانی سووریا تەنها یەکێکە لە چەندین پێشهاتی سیاسی لە ناوچەکە. ئەگەر سەیری ڕووداوەکانی هەفتەی ڕابردوو بکەین، پێشهاتە ناوخۆییەکانی سووریا تازە دەستی پێکردووە. سەرەڕای هەوڵی گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکان و حکومەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە کە پشتیوانیان لێدەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە بە سوودی گروپی “دەستەی ڕزگاری شام” و تورکیا و قەتەر، ڕووخانی بەشار ئەسەد بووەتە خاڵی دووبارە سەرهەڵدانی بزووتنەوە جەماوەرییە ڕادیکاڵ …
Read More »دەورەیەکی تازەی هێرشەکانی تورکیاو میلیشیاکانی دەوری بۆسەر ناوچە کوردیەکانی سوریا
نوری بەشیر هێرشەکانی ئێستای حکومەتی تورکیاو میلیشیا کۆنەپەرستەکانی دەوری بۆسەر ناوچە کوردیەکان لەسوریا، درێژەی هێرشەکانی پێشوویەتی، بەڵام بەتایبەتمەندی ئەم دەورەیە کە تورکیا دەورەی پێشوو وەک ئێستا نەیدەتوانی ئەنجامی بدات، بەڵام ئێستا خۆی بەبراوەو سودمەندی سەرەکی لەم ئاڵوگۆڕەی سوریا دەزانێت هەلومەرجەکە بۆی ئاوەڵاترە. هەلومەرجی نوێی سوریا زۆر ئاڵۆزو پر پێچ و پەنایە، بەپێی ئەو هەواڵ و پڕوپاگەندانەی حکومەتە بۆرژوازیەکان و میدیا …
Read More »ئەمریکاو جۆلانی
عوسمانی حاجی مارف ئەمریکا داوای سەری ئەبو محەمەد جۆلانی دەکرد بە زیندویی یان مردویی، بە پاداشتێکی دە ملێۆن دۆلاری، بەڵام دوای کۆتایی دەسەڵاتی ئەسەد، دیداری نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ جۆلانی، کە سەرۆکی ڕێکخراوێکی چەکداریە و تا ئێستاش ناویان لە لیستی ئەو کەسانەدایە کە دادپەروەری نێودەوڵەتی وەک تیرۆریست داوایان دەکات، لەڕاستیا بە گاڵتەجاڕیەکی بێتام و ئابڕوبەرانە و سەیروسەمەرە لە …
Read More »داهاتووی سوریا بەرەو کوێ!؟
موحسین کەریم دوای تەنها ١٠ رۆژ لە دەستپێکردنەوەی هێرشە چەکداریەکانی گروپە ئیسلامیە چەکدارەکانی سوریا، شاربەدوای شار، بەبێ بەرگریەکی ئەوتۆ لەلایەن سوپای سوریاو هێزە چەکداریەکانی بەشار ئەسەدەوە، سەرەنجام دەسەڵاتی ئەسەد کەوت و بەشار ئەسەد بەنهێنی سوریای بەجێهێشت بەرەو روسیاو لەلایەن پۆتینەوە مافی پەنابەری پێدرا. بەوجۆرە دیمەشق کەوتە دەستی هێزەکانی” دەستەی رزگاری شام- هیئە تحریر الشام”! رۆژێك پێش کەوتنی رژێمەکەی ئەسەد لەرۆژی …
Read More »جیهانێك له دژی مێ
جهمال موحسین نۆڤێمبهری ٢٠٢٤ پێشهكییهكی كورت: (ئهم بابهتهی بهردهستتان سهبارهت به ئامارێكی ترسناكه لهسهر ڕێژهی ئهو ژن و كچانهی كه له ئاستی دنیادا ڕووبهڕووی لاقهكردن و دهستدرێژیی سێكسی بوونهوتهوه. بابهتهكه پێشتر ئاماده كراوه و پهیوهندی به خودی ڕۆژی بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژی له دژی ژنانهوه نهبوو له كاتی نووسینیدا. بهڵام بهوبۆنهیهوه كه لهو ڕۆژه نزیكبووینهتهوه ههردوو بهشهكهی بهجۆرێك ڕێكخراوهتهوه كه هاوكاتی ئهو …
Read More »کۆتایی ئەسەد و ئاکامەکانی
عوسمانی حاجی مارف هەرچەندە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و باشوری لوبنان لەماوەی زیاتر لە ٤٢٠ ڕۆژدا سەرنجی تەواوی جیهان و میدیاکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشابوو، بەڵام ڕوداوەکانی ئەم دواییەی حەڵەب و ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا لە کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەک لە باکووری سوریا، توانی ببێتە هەواڵی تەواوی میدیاکان و مانشێتی ڕۆژنامەکان. ڕۆژی شەممە ٣٠/١١، نیشاندانی شکستێکی گەورەی هێزەکانی ڕژێمی سوریابوو لە …
Read More »