ڕاگەیاندن

بەیاننامەی کۆمۆنیستەکان، ئازادیخوازان و پارێزەرانی مافی ئینسانی بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستانی عێراق …

بەیاننامە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستانی عێراق ئاخێزی جەماوەری خەڵکی ستەملێکراوی  کوردستانی عێراق، شایانی پشتیوانی هەمەلایەنەیە کرێکاران، خەڵکی ئازادی خواز! هەر وەک ئاگادارن، شارەکانی کوردستانی عێراق، شایەتی خۆپیشاندانی جەماوەری بەربڵاو لە ناڕەزایەتی بە گەندەڵی، تاڵان و دزی، برسیەتی، هەژاری و ڕۆژ ڕەشی داسەپێندراو بە چینی کرێکار و خەڵکی نەدار، لەلایەن دەوڵەتی هەرێمی کوردستانە. ئەم ناڕەزایەتیانە پاش ئەوە هاتە ئاراوە کە …

درێژەی بابەت ... »

راگەیاندنی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان .

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەرپرس دەکرێت  لەفشار خستنە سەر یەکێتی و پارتی دژ بەکوشتن و سەرکوتی خۆپیشاندەران کلیکی ئێرە بکە بۆ راگەیاندنەکەو نامەی دراو بە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی 

درێژەی بابەت ... »

پەیام بە جەماوەری خرۆشاو و ڕاپەریوی کوردستان …

جەماوەری خرۆشاو و ڕاپەریوی کوردستان! کرێکاران و کارمەندان! لاوان و ژنانی تامەزرۆی ئازادی! بێباکی دەسەڵات لەبەرامبەر ژیان و گوزەرانی ئێوەدا، موچە بڕین و سیاسەتی برسیکردن، بێکاری و گرانی، دزی و تاڵانی ئاشکرا، سەرکوت و بێمافی هەمەلایەنە… ئێوەی ناچارکرد کە بۆ بەرگری لە ژیان و گوزەران و شکۆی ئینسانیتان بێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتی فراوان لەدژی دەسەڵات، دەست پێ بکەن، ئەمەش …

درێژەی بابەت ... »

سەبارەت بە گۆڕانکاری و ناڕەزایەتیەکانی کوردستانی عێراق …

“بڕوخێ حکومەت” دروشمی ناڕەزایەتیەکانی ئەوڕۆی شاری سلێمانی لە کوردستانی عێراق سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۲ی دێسامبری ۲۰۲۰ شاری سلێمانی شایەتی خۆپیشاندانێکی چەند هەزار کەسی بوو. ئەم خۆپێشاندانە لە درێژەی دەیان خۆپێشاندانی گەورەتر بوو کە لە شارە گەورە و چکولەکانی کوردستانی عێراق، کە لە ساڵانی ڕابردوودا و لە دژی هەژاری و گەندەڵی  حکومەتی هەرێم و حیزبە دەسەڵاتدارەکان بەڕێوە چوبوو. ماوەیەک لەوەپێش مامۆستایان …

درێژەی بابەت ... »

پڕوپاگەندی شەڕئەنگێزانەی حزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق و “پ ک ک” …

لەم ڕۆژانەی دوایی دا شایەتی پڕوپاگەندا و بانگەشەی شەڕئەنگێزانەی هەمە لایەنە و هەروەها کۆکردنەوە و گواستنەوەی هێز لە نێوان حزبی دیموکرانی کوردستانی عێراق (ڕەوتی بارزانی) و “پ ک ک” هەین.  ئەم روداوە بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی خەڵکی کوردستانی عێراق و نیگەرانی ئەوەی دروستکردوە کە شوێنی ژیان و گوزەرانی خەڵک ببێتە جێگای شەڕ و ململانەی ئەم هێزانە و ئاکامی دڵتەزێنی …

درێژەی بابەت ... »

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەری بەشمەینەت ڕەوایە! …

جارێکیتر ناوەندی شاری سلێمانی ناڕەزایەتی جەماوەری بەخۆوەگرت. جەماوەرێک کە لەتاو هەژاری و بێکاری و بێموچەیی و نەبونی خزمەتگوزاری و دەردوبەڵای کۆرۆنا و لە دژی ئەو جیاکاریە چینایەتی و ناعەدالەتیەی ساڵەهای ساڵە بەرەوڕویان بۆتەوە، ڕژانە نێو شەقامەوەو توڕەیی و نەفرەتیان بەڕووی دەسەڵاتداراندا، باراند. دەسەڵادارانێک کە نەک هەر تۆڕی کۆمپانیاکانی نەوت و بازرگانیان بۆ یەک چرکە لەکۆکردنەوەی قازانج و سەرمایە ڕانەوەستاندوە و …

درێژەی بابەت ... »

ده‌سه‌ڵاتێك‌ ژیانێكی شكۆمه‌ندانه‌ بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی دابین نه‌كات ئه‌بێت وەلابنرێت! …

راگەیاندنی ڕێكخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان: ده‌سه‌ڵاتێك ژیانێكی شكۆمه‌ندانه‌ بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی دابین نه‌كات ئه‌بێت وەلابنرێت! له‌م دوو ڕۆژه‌ی دواییدا سه‌دان له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان و خه‌ڵكی بێبه‌ش لە شاری سلێمانی هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕەزایەتیان دەربڕی به‌دژی بڕینی موچه‌كانیان و وەرگرتنی تەنها چوار مانگ موچە له‌ته‌واوی ساڵی ٢٠٢٠ دا. داواكارییان ئه‌وه‌ بوو كه‌ موچه‌كانیان پێبدرێت تاكو بتوانن پێداویستیه‌كانی …

درێژەی بابەت ... »

بەیاننامەی ڕێكخستنی هه‌ولێر حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان سەبارەت: …

سەرچاوە و هۆکاری تاوانەکان هاوڵاتی نییە حکومەت و دەسەڵاتدارانە!  ڕووداوەکانی دوو سێ مانگی ڕابردووی ناوشاری هەولێر، لەشێوەی هەڵکوتانە سەر دەرمانخانەو دوکان و بازاڕی خەڵک تا هەواڵەکانی دزی و دەستگیرکردنی باندی فرۆشتنی مادەی هۆشبەر، تا  کوشتن بەچەقۆ و ڕاکێشانی چەک و تەقەکردن لەنێوەندی شاردا،  تا هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان و کۆکردنەوەی پارە و گەلێک نموونەی تر، بەڵگەی پەرەگرتنی دیاردەی تاوان لەشاری هەولێردا دەخاتەڕوو، …

درێژەی بابەت ... »

پشتیوانی نامەی کراوەی …

پشتیوانی نامەی کراوەی  (کۆمیتەی داکۆکیکار لە مافو ئازادیەکانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق) سەبارەت بە  دەستگیرکراوەکانی هەولێر و بادینان دەکەین! لەنامەیەکی کراوەدا کە رۆژی ٢٠ی نۆڤەمبەر (کۆمیتەی داکۆکیکار لەمافو ئازادیەکانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق) ئاراستەی پارتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی کردوە، لە پەیوەند بە دەستگیرکردنی هەڵسوڕاوانی سیاسی، رۆژنامەنوسان و خۆپیشاندەرانی ئەم دواییانەی بادینان و هەولێر کۆمەڵێك داواکاریان خستۆتەڕوو وە داوای پشتیوانی حزبە سیاسیەکان دەکەن. ئێمە لەحزبی …

درێژەی بابەت ... »

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت:

نابێ ڕێگابدەین بەڵای شەڕێکی تری حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی یەخەی خەڵکی کوردستان بگرێتەوە! هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بەجیا لەوەی ماوەیەکە هێرشێکی فراوانی میدیایی لەبەرامبەر یەکتردا ڕەخساندووە، لەهەمان کاتدا هێز لە دژی یەک دەجوڵێنن و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوخۆ خەریکە یەخەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەگرێتەوە. ئەم شەڕە بەهەر بەهانەو نەخشەو سیاسەتێک لەهەر لایەنێکیانەوە بێت، شەڕی …

درێژەی بابەت ... »