ڕاگەیاندن

له‌ له‌نده‌ن و هێلسینکی بۆ ئازادکردنی گیراوەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەی شارەکانی کوردستان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌رپاکرا …

له‌نده‌ن: ئه‌مڕۆ ٢٠٢٠/٩/١١ له‌ درێژی چالاکیه‌کانی که‌مپه‌ینێک که‌ رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ ده‌ستپێکردوه‌، خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی له‌ له‌نده‌ن به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دژ به ‌ده‌ستگیرکردنی خۆپیشانده‌رانی ئه‌م دواییانه‌ی شاره‌کانی زاخو دهۆک و رانیه‌ و قه‌ڵادزێ کەبه‌ دژی بڕینی موچە و هەژاری و بێکاری و گەندەڵی و خراپی باری ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان ده‌ستپێکردوه‌ و دەزگا …

درێژەی بابەت ... »

حزبی کۆمۆنیستی فنلاند پشتگیری خۆیان بۆ کەمپینی ئازادکردنی گیراوەکانی کوردستان  دەربڕی! …

لەدرێژەی ئەو کەمپەینەی کە ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەڕێیخستوە بۆ ئازادکردنی هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندان وناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی کوردستان و دژ بەگرتنی خۆپیشاندەران لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، رۆژی ١٠/٩/٢٠٢٠ هەریەك لە مستەفا باهر  و  ڕێبوار عارف کادری حزب، سەردانی حزبی کۆمۆنیستی فنلاندیان کرد لە هێلسینکی  وە لەلایەن سکرتێری حزبی ناوبراوەوە  بەڕێز (یوها  پێککا (Juha-pekka ) وە  پێشوازیان لێکرا. لەم کۆبوونەوەیەدا لەسەر  بارودۆخی سیاسی کوردستان بەتایبەتی لەسەر خۆپیشاندانی ئەم دوایانەی …

درێژەی بابەت ... »

دەسەڵاتی کوردایەتی بەرپرسی یەکەمە لە کوشتاری ژنان! …

سەبارەت بە کوشتنی دوو خوشك لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ … دیسانەوە دووکچی گەنج بەناوەکانی ( ئاوارە فەقێ حەسیب تەمەن ١٩ ساڵ و هێلین فەقێ حەسیب تەمەن ١٧ ساڵ) بوونە قوربانی کەلتور و بیروبۆچوونی کۆنەپەرستی نێرسالاری کوردایەتی و یاساو رێسا داڕزیوە ئیسلامیەکانی بۆرژوازی کورد. ئەم دوو قوربانیەی دەسەڵاتی کوردایەتی متوربەکراو بە شەریعەتی ئیسلام پێشتر لە شەڵتەری پارێزگاری ژنان …

درێژەی بابەت ... »

دەبێ دەستبەجێ دەستگیراوەکانی خۆپیشاندانەکان ئازاد بکرێن! …

بەپێی نامەیەکی کۆمەڵێك  مامۆستاو فەرمانبەرو چالاکوانی سیاسی دانیشتووی ڕانیە کە ئاراستەی ڕێکخراوە جیهانیەکان و حکومەتی عێراقیان کردوە، بە دوای خۆپیشاندانەکانی ڕانیە و قەڵادزە لە ١٠ی ئابی ڕابروودا دژی خراپی بارودۆدخی ژیان و گوزەران و هەژاری و بێمافی، ئەو دوو شارە بە هێزی سەربازی گەمارۆ دراون و سوکایەتی بە هاوڵاتیان و بەتایبەتی گەنجان و تازەلاوان دەکرێت.  دەیان گەنجی خوار تەمەن (١٨)ساڵ …

درێژەی بابەت ... »

پزیشکان و پەرستاران و کرێکاران و کارمەندانی تەندروستی …

پەیامێک لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوە پزیشکان و پەرستاران کرێکاران و کارمەندانی تەندروستی سەرەڕای کار و ماندوبونی بەردەوامی ئێوە و ڕاوەستانی جەسورانەتان لەڕیزی پێشەوەی بەرەکانی جەنگ لەدژی کۆرۆنا، بەڵام هێشتا کۆرۆنا  لەکوردستان ڕوو لە هەڵکشان و ڕۆژانە قوربانیەکانی خۆی لە هاوڵاتیان دەستێنێت و، تادێت ژمارەی توشبووان بەم پەتا نەگریسە ڕوو لەزیادبوونە. بێگومان ئێوە وردەکاری ئەم دۆخە و لێکەوتە و ئاکامە مەترسیدارەکانی …

درێژەی بابەت ... »

ئەم سیستەم و حکومەتە دەبێ بڕۆن .. ئیتر نۆرەی دەسەڵاتدارێتی جەماوەریە …

نەخشەڕێگای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەرامبەر بە بنبەستی حکومەت و دۆخی ئێستای کوردستان کلیکی ئێرە بکە بۆ گویبیستی راگەیاندنەکە

درێژەی بابەت ... »

ڕاگەیاندنی هەیئەتی تەنفیزی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی هاوڕێ ( شێخ صدیق ) هاوڕێ ( صدیق حەسەن) ناسراو بە شێخ صدیق بۆ هەتا هەتایە جێی هێشتین! بە داخوپەژارەیەکی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٢/٦/٢٠٢٠ هاوڕێی ئازیزمان ( صدیق حەسەن) ناسراو بە شێخ صدیق، ئەندامی کۆمیتەی سلێمانی حزب، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناو پاش چەند رۆژ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە نەگریسە، سەرەنجام دڵی پڕ لە هیواو ئومیدی …

درێژەی بابەت ... »

کرێکاران و فەرمانبەرانی عێراق دەست لە ناو دەست لەگەڵ کرێکاران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا دژبە سیاسەتی برسی کردنن …

بەیانی بەرنامەی کاری نیشتمانی، دەربارەی کێشمەکێشی نێوان حکومەتی ناوەندو حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەسەر بەرمیلە نەوتەکان دەکرێت. کرێکاران وکارمەندانی عێراق نەک هیچ بەرژەوەندیەکیان دژ بە کرێکاران و کارمەندانی هەرێمی کوردستان نیە، بەڵکو بەرژەوەندی هەردولایان و چارەنوسیان یەکەو هاوبەشە تا لە یەک جوگرافیادا بژین. ئەو کێشمەکێشەی نێوان حکومەتی ناوەندو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کە بەدەوری نەوتدایە بەشێوەیەکی ئابوری و سیاسی …

درێژەی بابەت ... »

ئاگاداری: …

ڕۆژی هەینی کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ بەکاتی کوردستان و ١٢ی دوانیوەڕۆ بەکاتی ئەوروپا لەسەر پەیجی ڕادیۆ پێشەنگ لە فەیسبووک بەشێوەی لایڤ گفتوگۆیەکمان دەبێت لەگەڵ خەسرەو سایە لەسەر “بارودۆخی ئێستای کوردستان و نەخشە ڕێگای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی  کوردستان” ئامادەبوان دەتوانن بە پرسیارو پێشنیارو کۆمینتەکانتان بەژداربن و بابەتەکە دەوڵەمەند بکەن. ستافی ڕادیۆی پێشەنگ

درێژەی بابەت ... »

بۆردمانی تورکیا بۆ سەر شەنگال و قەندیل و مەخمور سەرکۆنە و ریسوا دەکەین ! …

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان … فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی بۆرجوا- فاشیستی تورکیا بە بیانوی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردوستان، شەوی ١٤ لەسەر ١٥ شاڵاوێکى بۆردومانکردنی دڕندانەیان دژ بە کۆمەڵێک ناوچەى هەرێمی کوردستان بەرپاکرد، لەوانە شنگال و چیاى قەندیل و کەمپی مخمور وکۆمەڵێک شوێنی تر. لە ئەنجامی ئەم بۆردومانانەدا هەموو جارێک کۆمەڵێك هاوڵاتی مەدەنی و بێدیفاعی خەڵکی گوندەکان کۆمەڵکوژ …

درێژەی بابەت ... »