رۆژانی ٢١ و ٢٢ی مانگ، کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بە بەشداریی زۆربەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و بە ئامادەبوونی وەفدێك لە مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، پلنیۆمی ئاسایی خۆی بەست. بەرنامەکانی پلنیۆم بە خولەکێك بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە ژیانی و خەباتی سەرجەم گیانبەختکردوانی رێگای ئازادی و سۆشیالیزم و بە سرودی ئینتەرناسیۆنال دەتسی پێ‌کرد. دواتر وتاری کردنەوەی پلنیۆم لەلایەن …
درێژەی بابەت ... »ڕاگەیاندن
پەلاماری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر ئۆپۆزیسۆنی سیاسی رژێمەکەی سەرکۆنە دەکەین!
ئەمڕۆ ٨/٩/٢٠١٨ رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە مووشەك و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی دیموکرات لە شارۆچکەی کۆیە. بەهۆی بۆردومانەکەوە (١٤) کەس لە بەرپرسانی و ئەندامانی ئەو دوو حزبە و ئەندامانی خێزانەکانیان گیانیان لەدەستداوەو نزیکەی (٣٧) کەسیشیان برینداربوون، کە برینی (٥) کەسیان سەختە. شەوی رابردوش، رژێمی دڕندەی ئیسلامی ئێران، سێ هەڵسوڕاوی سیاسی کوردستانی …
درێژەی بابەت ... »لە پێشبڕکێی لایەنە ناسیۆنالیستیە کوردیەکان بۆ ساتوسەدا بە ماف و چارەنوسی خەڵکی کوردستانەوە:
”نەوەی نوێ ” لەپاڵ ئیسلامی و شۆڤێنیستەکانی عێراقدا رادەوەستێ! بزوتنەوەی “ نەوەی نوێ ” کە لە سەردەمی ئەنجامدانی ریفراندۆم دا، بەرەی دژی ریفراندۆمی بەناوی” نەخێر لە ئێستاد ا” راگەیاند، گوایە کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم نیە، دەنا لەگەڵ ریفراندۆم و مافی خەڵکی کوردستاندایە بۆ سەربەخۆیی، وە توانی بەشێك لە خەڵکی کوردستان چەواشە بکات، ئێستا بوون بە هاوپەیمانی ئەوانەی کە لە بنەڕەتەوە دژایەتی …
درێژەی بابەت ... »پەیامی هاوخەمی بۆ کەسوکاری رووداوی سوتانی دارستان لەشاری مەریوانی کوردستانی ئێران
رۆژی شەممە ڕیکەوتی ٢٥-٨-٢٠١٨ لەئەنجامی بەرپابوونی ئاگر لە دارستانەکانی دێیەکی نزیک شارۆچکەی مەریوان لە کوردستانی ئێران، چوار کەس لە چالاکوانانی بواری ژینگەپارێزی لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا گیانیان لەدەست دەدەن. بەگوێرەی هەواڵەکان لەزاری خەڵکی ناوچەکەوە، ئەم ئاگرە لەئەنجامی تۆپبارانی هێزە سەربازیەکانی جمهوری ئیسلامیەوە کەوتۆتەوە. بەرپرسانی رژێمی ئێرانیش هیچ هەنگاوێك بۆ کوژاندنەوەو وبەرگرتن بە تەوژمی ئاگرەکە نانین، بەناچاری خەڵکی ناوچەکە خۆیان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە …
درێژەی بابەت ... »بژارده‌یه‌كی ترمان له‌به‌رده‌مدایه.. کە دەسەڵاتدارێتی جەماوەریە!
ڕاگه‌یاندنی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان سه‌باره‌ت به گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان، کە حزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن تێیدا بەشدارن، رۆژی ٣٠/٩/٢٠١٨ یان وەکو رۆژی دەنگدان بۆ پەرلەمانی کوردستان دیاریکردوە. دیسانه‌وه سازدانی هه‌ڵبژاردنێکی تر له‌هه‌رێمی کوردستاندا له‌لایه‌ن حزبه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات و به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و حزبانه‌ی که‌خۆیان به‌ناڕازی له‌ده‌سه‌ڵات ناوزه‌د ده‌که‌ن، بڕیاری لێدرایه‌وه. به‌مجۆرە هه‌موو لایه‌ک ڕێکه‌وتون که بۆ شه‌رعیه‌تدانه‌وه به‌خۆیان …
درێژەی بابەت ... »داخستنی تەلەفزیۆنی ئازادی سەرکوتی سیاسیە!
بەپێی راگەیاندنی بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی (ئازادی)ی حزبی شیوعی کوردستان، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، دوێنێ ٢٥/٧/٢٠١٨ پەخشی کەناڵەکە راگیراوە. بیانوی حکومەت نەدانی رسوماتە لەلایەن کەناڵی ناوبراوەوە، لە کاتێکدا بەڕێوەبەری کەناڵەکە ئەم بیانوە بەناڕاست لەقەڵەم دەدا. داخستنی کەناڵی ئازادی هەنگاوێکی کۆنەپەرستانەی سیاسی دەسەڵاتدارانی هەرێمە کە دەیانەوێ رۆژدوای رۆژ پەراوێزەکانی ئازادی لە کوردستان تەنگەبەربکەنەوەو پایەو کۆڵەکەکانی سەرکوتی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا قایم بکەن. ئامانجی ئەوان …
درێژەی بابەت ... »تیرۆری (ئیقبال مورادی) سەرکۆنە دەکەین!
شەوی ١٧ لەسەر ١٨ ئەم مانگە، (ئیقبال مورادی) هەڵسوڕاوی سیاسی خەڵکی کوردستانی ئێران و ئەندامی (کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە کوردستان)، کە هاوکات باوکی یەکێك لە زیندانیانی سیاسی کوردستانی ئێرانە بەناوی( زانا مورادی) کە فەرمانی لەسێدارەدانی لەلایەن رژێمی ئیسلامی تیرۆریست پەروەری ئێرانەوە بۆدەرچوە، لە نزیك شارۆچکەی (پێنجوێن)ەوە تیرۆرکرا. جێی ئاماژەیە کە ناوبراو پێشتریش هەر لە ناوچەی (پێنجوێن)هەوڵی تیرۆری درابوو، بەڵام بە …
درێژەی بابەت ... »پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی جەماوەری نارازی عێراق دەکەین!
ماوەی چەند رۆژێکە خەڵکی شارەکانی باشوری عێراق، دژی بێ‌کاری و هەژاری و برسیەتی و بێکارەبایی و نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوەو کەمی خزمەتگوزاریە گشتیەکان، خۆپیشاندانی بەرفراوانیان بەرێخستوە. خۆپیشاندانەکان سەرەتا لە شاری بەسرەوەو دەستی پێکردو دواتر شارەکانی دیکەی گرتەوە. ئەم خۆپیشاندانە درێژەی هەمان ئەو نارەزایەتیەیە کە خەڵکی عێراق بەشێوەی بایکۆتی فراوان دژی دەسەڵات و سیاسەتی دژی خەڵکی و بەرژەوەندخوازانەی ئەم حزبە ئیسلامی …
درێژەی بابەت ... »راگه‌یاندراوی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان سه‌باره‌ت به:
قەبوڵ نەکردنی هاورێیان، بەپێشنیاری به‌ستنی کۆنگره‌ی نائاسایی! نوسراوی 3ی حوزه‌یرانی هاوڕێیان (موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د، یه‌نار محمه‌د، ڕه‌شید ئیسماعیل، محمد شنان) دەربارەی رەتکردنەوەی پێشنیاری به‌ستنی کۆنگره‌ی نائاسایی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه ناوخۆییه‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، هەموو ده‌رگایەکی به‌ڕووی ئێمه و هه‌رهه‌وڵێکی دڵسۆزانه‌ی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا داخست. هۆکارەکانی ئەم هەڵوێستە هەرچیەک بێت، بەرپرسیارێتی لێکترازاندنی یەکپارچەیی ریزی ئەو حزبە و بە بنبەست …
درێژەی بابەت ... »به‌ییانامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان سه‌باره‌ت به:
کوردستان دوای “هه‌ڵبژاردن”! ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ته‌واوبوو. سه‌رباری هه‌وڵوته‌قه‌لای ده‌سه‌ڵات و هەموو حزب و لایەنە بەشدارەکان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌وەگەرخستنی تواناییە دارایی و میدیاییه‌کانیان و به به‌کارهێنانی هێزو ترساندن و به‌بەخشینەوەی بەڵێنی زۆر‌و زەبەند وفریوکاریی هەمەچەشنە، وێرای کەڵکوەرگرتن لەپشتیوانی وڵاتانی ناوچەکە، نەیانتوانی زۆرینه‌ی خه‌ڵک ڕاکێشنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان وسه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ بایکۆت و به‌شداری نه‌کردنێکی فراوانی جه‌ماوه‌ری و …
درێژەی بابەت ... »