ئەرشیفی بابەتەکان

نابێت هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا قەبوڵ بکرێن!

عوسمانی حاجی مارف دەستپێکردنەوەی هەڵەشەیی هێرشەکانی ئێستای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق، بەبیانوی لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان، کەفڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێزی پیادەی بەکارهێناوەو زیانێکی گیانی زۆری لیکەوتۆتەوەو دۆخێکی تەواو نائاسایشی لە ناوچەکەدا خولقاندوە، دەبێت دەست بەجێ مەحکوم بکرێت بەری پێبگیرێت. بەڵام ئەوەی جێگا سەرنجە دەبینین لەهەمانکاتدا مەسرور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێک بەر لە دەستپێکردنی …

درێژەی بابەت ... »

ئۆکتۆبەری ژمارە ٧٠ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە

 ئۆکتۆبەری ژمارە ٧٠ ، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٥/ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ئۆکتۆبەری ژمارە ٧٠

درێژەی بابەت ... »

به‌ ته‌واوی تواناوه‌ پشتیوانی مامۆستایانی ناڕازی ئه‌كه‌ین

دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و له‌ڕێی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ ویستیان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و چاوسووركردنه‌وه‌ مامۆستایان ناچار بكه‌ن به‌بێ موچه‌ بچنه‌وه‌ قوتابخانه‌ و هۆڵه‌كانی خوێندن، مامۆستایانی ناڕازی به‌ ڕیزی سه‌دان هه‌زار كه‌سییه‌وه‌ له‌ به‌شێكی به‌رچاو له‌ شاره‌كانی كوردستان له‌ جیاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگاكان شه‌قامه‌كانیان به‌ ده‌سته‌وه‌ گرت. ده‌نگی ڕاسای مامۆستایانێك، كه‌ نه‌ك هه‌ر له‌ تاو ژیانی خۆیان و مناڵه‌كانیان بگره‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی …

درێژەی بابەت ... »

بەیاننامەی هاوبەشی سێ حیزب:تاوانەکانی ئیسرائیل، کۆمەڵگای جیهانی و چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستین

بۆردومانە بەربڵاوەکانی ئیسرائیل لە دژیخەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە و بڕینی ئاو، کارەبا، خۆراک و سووتەمەنی و وێرانكردنی غه‌ززه‌ به‌سه‌ر دانیشتوانەکەیدا، بەدوای بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی مەعمدانی لەو كه‌رته‌، دۆخەکە چووەتە قۆناغێکی مەترسیدارترەوە. مەودای دڕندەیی و بەربەرییەت لەم کۆمەڵکوژیەدا کەبە پاڵپشتی تەواوی دارایی و سەربازی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا و دەزگاکانی پڕوپاگەندەی جەنگییان دەچێتەپێشەوە، هاوکات لەشکرکێشی و ناردنی گەورەترین پاپۆڕی جەنگی بۆ ناوچەکە،ڕوخساری سیاسی …

درێژەی بابەت ... »

با هێزە ئازادیخواز و مرۆڤدۆستەکان یەکبگرن بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ئیسرائیل لە دژی دانیشتووانی غەززە

شەوی ڕابردوو، ۱۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳، سوپای ئیسرائیل نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد و زیاتر لە ۸۰۰ کەسی کوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌، بە بەرچاوی زه‌قی جیهانەوە به‌رامبه‌ر ئامێری دڕندانەی دەوڵەت و بەرپرسانی ئیسرائیل كه‌ زیاد له‌ ١٠ ڕۆژه‌  تاوانه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان درێژه‌ پێ ئه‌ده‌ن به‌ پاساوی كرده‌وه‌كانی حه‌ماس. ئەم هێرشە تیرۆریستییەی ئەم دواییە چه‌ند باره‌ جه‌خت له‌ ڕووی ڕاستەقینەی …

درێژەی بابەت ... »

گرنگی هاتنە مەیدانی بەرەی سێهەم لە جەنگی ئیسرائیل و فەلەستیندا!

عەبدوڵا مەحمود کردەوەی تیرۆریستی رێکخراوی حەماسی ئیسلامی لە حەوتی ئەم مانگەدا و بۆسەر شارە یەهودی نشینەکان و ئاهەنگی جوەکان و دەستپێکی هێرش و بۆمباباران و ئابلۆقەیەکی تری دەوڵەتی ئیسرائیل، بۆسەر غەزە، لەتیاییدا بە هەزارن ئینسان کوژراون و بریندار و دەستگیر و رفێنران، کە بەشی هەرە زۆرییان خەڵکی مەدەنین، لە بنەرەتدا ریشەی لە داگیرکاری دەوڵەتی فەلەستین لەلایەک و حزب و لایە …

درێژەی بابەت ... »

سەبارەت بە کتێبی“ژن، ژیان، ئازادی“

دیمانە لەگەڵ بنار مستەفا بۆپێشەوە: کتێبی” ژن، ژیان، ئازادی” لە نووسینی ئیوە بەزمانی فنلەندی لەچاپ دەرهات، ئامانج لە نووسینی ئەم کتێبە چییەو ناوەرۆکی کتێبەکە باس لە چی دەکات؟ بنار مستەفا: ئامانج لە نووسین و ئامادەکردنی ئەم کتێبە هێنانە پێشەوەی خرۆشانی جەماوەری ئێرانە. لەبەر ئەوەی دەزگا ڕاگەیاندنکانی فینلاند و ئەوروپا بە گشتی بە کەمی لەسەر ئەم بابەتە دەدوێن و حەقی تەواوی …

درێژەی بابەت ... »

“بۆچی سۆشیالیزم“

ناوی وتارێکە بە قەڵەمی ئەلبێرت ئاینشتاین نووسینی: عامر سابیر زانای بەناوبانگی فیزیا، ئەلبێرت ئاینشتاین لە مەی 1949 دا وتارێکی بەپێزی نووسیوە بە ناونیشانی (بۆچی سۆشیالیزم)1، ئاینشتاین ئەم وتارەی لە یەکەم ژمارەی بڵاوکراوەی (مۆنسڵی ڕڤیوو- پێداچوونەوەی مانگانە)2 دا بلاوکردۆتەوە کە لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا بڵائەکرێتەوە، ئەم گۆڤارە یەکێکە لە بەتەمەنترینەکان و تا ئێستاش بەردەوامە و هەر دەردەچێت. ئەم گۆڤارە کە …

درێژەی بابەت ... »

دەبێت بەرەنگاری هێرشی ڕەگەزپەرستی ببینەوە!

نووسینی: توانا حەمە نوری ڕەگەزپەرستی و ترس لە بێگانە بەردەوامە لە پەرەسەندنی سیاسەتی حیزبی موحافزینی بەریتانیا. پارتی موحافزینی بەریتانیا بە ڕوونی لە ئاژاوە و قەیراندایە، وەک لە کۆنفرانسی خۆیاندا دەرکەوت. ڕاپرسییەکان ئەوە نیشان نادات کە بە ئاسانی بتوانن دۆخەکە بگەڕێننەوە و لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەرکەوتن بەدەست بهێنن. لە ئەنجامدا، ئارەزووی تاکە کەسی نەک جیاوازییە ئایدیۆلۆژییە سەرەکییەکان، بەڵکو دابەشبوونی زیاتر لە …

درێژەی بابەت ... »

دوای دوو سەدە خەباتی ناسیۆنالیزمی کورد، دیسانەوە ئاشبەتاڵ!!

نووسینی: عوسمان محەمەد زیاتر لە دوو سەدەیە بزووتنەوەی کوردایەتی، لە چوار وڵاتی ئەم ناوچەیە شەڕی چەکداری و درووستکردنی ئەحزابی کوردایەتی درێژە پێ ئەدەن، بەڵام تا ئەم قۆناغە مێژووییە نەیانتوانی وەک ئەوەی کە خۆیان بانگەشەی بۆ ئەکەن میللەتی کورد بکەنە خاوەنی کیانێکی سەربەخۆ. لەم مێژووە دوور و درێژەدا خەڵکی ئازادیخواز و کرێکاران و زەحمەتکێشان قوربانی یەکجار زۆریان داوە، ئەگەر بە وردی …

درێژەی بابەت ... »