ئەرشیفی بابەتەکان

لەگەڵ ئین ئار تی، تەوەرەی ١٩/٦/٢٠١٧

  ئایا بە ڕێککەوتنی دوو لایەنی سیاسی پەرلەمان کارا دەبێتەوە؟ نووسینی: عەبدوڵا مەحمود کاراکردنەوەی پەرلەمان، بەمانای دوبارە دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکانی و گەرانەوەی ئەندامەکانی بۆ بینای پەرلەمان، کارێکی سادەو پێشبینیکراوە. بێگومان دولایەن کە ژمارەی ئەندام پەرلەمانەکانیان نیوە زیاتر بێت، بەپێی خودی یاسای پەرلەمان دەتوانن پەرلەمان کارا بکەنەوە، بەڵام لەدۆخی هەرێمی کوردستاندا پەرلەمان بەبێ بەشداری حزبە دەسەڵات بەدەستەکان ئەگەر بکەوێتە گەریش هیچی پێناکرێت …

درێژەی بابەت ... »

ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌ مێژوو!

ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌ مێژوو! گێڕانه‌وه‌یه‌کی تازه‌ی رووداوه‌کانی هه‌فته‌ی دووه‌می ته‌مووزی 2000! ‘شایه‌تحاڵێکی ناو رووداوه‌کان’ محسن کریم: بەشی یەکەم: هه‌فته‌ی دووه‌می ته‌مووزی ساڵی 2000، نه‌وشیروان مسته‌فا حاکمی سلێمانی بوو. ئه‌و ده‌مه‌ تاڵه‌بانی له‌ تارانی پایته‌خت له‌ خزمه‌تی ده‌سه‌تدارانی رژێمی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامیی دا چاوه‌روانی فه‌رمان بوو بۆ رزگاربوون له‌ به‌ڵای کۆمۆنیزمی کرێکاری. تاڵه‌بانی په‌یامه‌که‌ی خۆی له‌ ره‌حیمی سه‌فه‌وی، سه‌رۆکی سوپای پاسدارانی رژێمی تیرۆریست …

درێژەی بابەت ... »

په‌ڵه‌یه‌کی شه‌رمه‌زاری که‌ هه‌رگیز پاکنابێته‌وه‌!

(له‌ ساڵیادی په‌لاماری چه‌کداری (ی.ن.ک) به‌ سه‌رکردایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌ 14ته‌مموز2000 بۆ سه‌ر حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق‌و کوشتنی پێنج کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕدا) حه‌مه‌غفور: نۆ 9 ساڵ پێش ئێستا، له‌ 14ته‌مموزی2000داو له‌ سه‌ر گرده‌که‌ی عه‌لی ناجی له‌ شاری سلێمانی، نه‌وشیروان مسته‌فا، که‌ ئه‌وسا جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی‌و ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی کۆمپانیای ووشه‌و لیستی گۆڕانه‌‌و خۆی وه‌ک فریشته‌ی دیموکراسی‌و نه‌رم‌ونیانی‌و یه‌کترقبوڵکردن وه‌ فریادڕه‌سی خه‌ڵکی …

درێژەی بابەت ... »

دوو قســــه‌ لـه‌گـه‌ڵ : نـه‌وشـیـروان مـسـتـه‌فا 

دوو مێژوو  و یـه‌ك حـه‌قـیـقـه‌ت! تـاهـیـر حـه‌ســه‌ن جه‌نابی نه‌وشیروان مسته‌فا! له‌ 28ی حوزه‌یرانی 2009دا په‌یامێكتان ئاڕاسته‌ی دۆستان و لایه‌نگران و پشتیوانانی لیسته‌كه‌ی خۆتان كرد. له‌و په‌یامه‌تدا ده‌ڵێی: ( وه‌ك و خۆتان ده‌زانن ئێمه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێكی نوێ بنیات بنێیین. كۆمه‌ڵێكی دیموكراتی, كۆمه‌ڵێكی كراوه‌, كۆمه‌ڵێك كه‌ معاره‌زه‌ قبووڵ بكات, كۆمه‌ڵێك كه‌ بیروباوه‌ڕی جیاواز له‌یه‌كتری قبووڵ بكه‌ن. كۆمه‌ڵێك كه‌ ڕه‌نگی …

درێژەی بابەت ... »

14/7/ نه‌وشیروان مسته‌فا پشوو به‌..!

  به‌شدار علی ئه‌و رێكه‌وته‌،پشووی نه‌وشیروان مسته‌فا نیه‌ بۆ بیركردنه‌وه‌ له‌ گۆڕان و گۆڕانكاری و دورست كردنی هێزێكی ئۆپۆزسیونی كارا و په‌رله‌مانێكی زیندوو، رۆژی دانانی به‌رنامه‌یه‌كی مۆدێرن  و پێشكه‌وتوو نیه‌ بۆ هێنانه‌ كایه‌ی پانتایه‌ك بۆ بیروڕای جیاواز و ده‌نگ و ره‌نگی جیاواز،رۆژی ده‌ركێشانی خه‌ڵك نیه‌ له‌ بێ‌ سیسته‌می و فه‌وزایه‌ك كه‌ هه‌موو كایه‌كانی به‌رێوه‌بردنی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ی گرتۆته‌وه‌،رۆژی گێڕانه‌وه‌ی قودسیه‌ت نیه‌ …

درێژەی بابەت ... »

به‌یاننامه‌ی مەکتەبى سیاسى حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق

کرێکاران! جەماوەرى ئازادیخوازى ناوچەکە! ژنان و پیاوانى یەکسانیخواز! هەلسوڕاوان و لایەنگرانى بزووتنەوەى کۆمۆنیستى و کرێکارى! یەکیتى نیشتمانى کوردستان ماوەى چەند مانگە بە مەبەستى سەرکوت کردنى ئازادى سیاسى و زاڵکردنى فەزاى ئیستبدادو کۆنەپەرستى و خزمەت کردن بە ڕژیمى کۆنەپەرستى ئیسلامى و رژیمى بەعس، کەوتوەتە شەرفرۆشتن و پیلانگیران لە دژى حزبى ئیمە. سەرەتا ویستى پەردەى قانون بەسەر پیلانەکەیدا بدات. شکاتنامەیەکى پر لە …

درێژەی بابەت ... »

شکاتنامەی  یەکێتى نیشتمانى کوردستان لەدژى حیزبمان            

لێرەدا وەرگێڕدراوى کوردى دەقى شکاتنامەى 5/3/2000ى وەزارەتى ناوخۆى یەکێتى بڵاودەکەینەوە. کە دەیانوویست بەم شکاتنامەیە و لەڕێگە دادگا کارتۆنیەکەى خۆیانەوە چالاکى حیزبمان قەدەغە بکەن. ئەوە بوو بۆیان نەچووە سەرو کەوتنە بەر ناڕەزایەتى قووڵى ئازادیخوازان لە ناوەوەو دەرەوەى کوردستان و ئەم پیلانەیان ریسواو ناکام مایەوەو ناچاربوون بیپیچنەوە. بەڕێز حاکمى دادگاى سەرەتایى سلێمانى شکاتکەر: بەڕێز وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان/عێراق، وەکیلەکەى لیواى پۆلیسى مافناسس …

درێژەی بابەت ... »

 لەپێناوی داکۆکیکردن لەخواستی سەربەخۆیی کوردستانی عێراقدا

خستنه‌رووى به‌رايى باسه‌كه‌ نووسینی: مەنسوری حیکمەت هێزى سێيه‌م، هێزى يه‌كه‌م ئه‌مرۆ له‌ كوردستانى عێراقدا قسه‌ له‌ زه‌رووره‌تى سه‌رهه‌ڵدانى هێزێكى سێيه‌م ئه‌كريت. ئيفلاسى سياسی و بيئاسويى دوو ره‌وته‌ سه‌ره‌كييه‌كه‌ى ناسيوناليزمى كورد له‌عيراق‏دا، يه‌كيتى نيشتمانی و پارتى ديموكرات، بۆ جه‌ماوه‌رى فراوانى خه‌لك ئاشكرا بووه‌و نسيبى ئه‌وان چ له‌ “ده‌وله‌ت”و چ دواتر له‌شه‌رى ده‌سه‌لاتى ئه‌م حيزبانه‌دا جگه‌ له‌هه‌ژاری و بيبه‌شی و نائاسوده‌ييو بيمافى …

درێژەی بابەت ... »

ڕیفراندۆم، بۆ سەربەخۆیی نەک بۆ سات و سەودا لەگەڵ بەغداو وڵاتانی ناوچەکەو دنیا!

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم گەرمە، گەرمی ئەو پرسە هێندە کۆمەڵگە داگرە، کە زۆرێک لە پرس و کێشەکانی کۆمەڵگەی داپۆشیوەو دادەپۆشێت. ئەوەی وای کردووە ئەم دۆسیەیە کۆمەڵگە تەکان بدات و ببێتە سەرەکیترین مەسەلەی رۆژ، هەستیاری پرسەکەیە. کۆمەڵگە بەدەست هەژاری و نەداری و بێ موچەیی، بێكاری و گرانی، نابەرابەری و سەرکوت، ستەم لەسەر ژنان و لاباکی بەرامبەر لاوان و خانەنشینان، …

درێژەی بابەت ... »

پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی بۆ هەرێمی کوردستان!

نووسینی: کەریم کەریم ڕیفراندۆم بە پڕۆسەیەکی سیاسی، یاسایی، مەدەنی، عەمەلی و پرس پێکردن بەڕای گشتی پێناسە دەکرێت، سەبارەت بە بابەتێکی تایبەت و چارەنووس ساز بەمەبەستی ئەوەی هاووڵاتیان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ئازادانە دوور لەدەست تێوەردان و یاریکردن بەدەنگەکان سەبارەت بەو بابەتە دەنگی خۆیان پێبدەن. یەکێک لەبنەما سەرەکییەکانی سازدان و بە ئەنجام گەیاندنی هەر ڕیفراندۆمێک دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەکان و هاووڵاتیانی ئەم …

درێژەی بابەت ... »