ئەرشیفی بابەتەکان

بنبەستی “دەوڵەتی کوردی”!

عوسمانی حاجی مارف جێگاوڕێگای بزوتنەوەی کوردایەتی لەو شوێنەوە نیشانەکانی بنبەستی خۆی ڕاگەیاند، کە بۆ خۆیان دوای نیو سەدە زیاتر باوەڕیان بەوە هێناوەو دانیان بەوەدا نا کە “دەوڵەتی کوردی””خەونێکی شاعیرانە”یە. بەدوای چەندین ساڵ لە ڕازاندنەوەو هەڵڕشتنی دروشمی باقوبریق و سرودی نەتەوەیی لە خستنەڕوی پێکهێنانی “دەوڵەتی کوردی” و بەکوشتدانی هەزاران ئینسان لەو پێناوەدا و خولقاندنی مەترسی و ناسەقامگیری لەسەر ژیان و گوزەرانی …

درێژەی بابەت ... »

ئایار، بانگەوازێک بۆ ڕزگاریەکی سۆسیالیستی!

ئیبراهیم حسین مێژووی هەموو کۆمەڵگەکانی تائێستا  مێژووی خەبات و ململانێی چینایەتیە. خەبات و کێشمەکێش و ململانێیەک کە تاوێک ئاشکراو تاوێک بەنهێنی بەڵام بەردەوام و بێپسانەوە لە ئارادایە و مۆتۆڕی مێژوو و هۆکاری هەر  ئاڵۆگۆڕێکە لەمێژوودا. ئەنگڵس لە پێشەکی بۆ چاپی ئینگلیزی مانیفێست ساڵی ١٨٨٨ دا دەنوسێ هەرچەندە مانیفێست کاری من و مارکسە، بە ئەرکی خۆمی دەزانم ڕابگەیەنم کە ئەم حوکمە بنەڕەتیەی …

درێژەی بابەت ... »

تەنها کرێکاران دەتوانن ژیانێکی باشتر بۆ مرۆڤایەتی بەدەست بێنن !

مستەفا باهیر هەموو ساڵێک لە یەکی ئایاردا بە سەدان ملیۆن کرێکار، جەژنی هاوپشتی چینیایەتی خۆیان دەگێڕن و لەم ڕۆژەدا شەقامی شارەکان ناسنامه‌ی ئینسانی دەگرنەخۆ. لەو ڕۆژەدا کرێکاران دەبن بە یەک ڕەنگ و بە  یەک دەنگ پێکەوە، یەک سرود ده‌خوێنن. پڕوپوچی وەک نەتەوەچێتی و ڕاسیزم و هەڵاواردنی دینی و ڕه‌گه‌زیی و ڕەنگی پێست، لە بەردەم یەکگرتوویی ڕیزەکانی چینی کرێکاردا، لەسەرتاسەری جیهاندا …

درێژەی بابەت ... »

سەرەتای مانگرتنە سەرتاسەریی و رێکخراوەکانی چینی کرێکار

لە سەروبەندی یەکی ئایاردا، ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار، روبەروی زنجیرەیەك لە مانگرتنی فراوان و سەرتاسەری لە ئێران دەبینەوە، بە تایبەت لە ناوەندە سەرەکییەکاندا لە دەوری “پرسی حەقدەستەکان”. کرێکارانی پیشەسازیی نەوت و پترۆکیمیایی ئەمڕۆ٢٢ی نیسان لە چالاکییەکی هاوئاهەنگ و رێکخراودا دەستیان داوەتە مانگرتن؛ لە نمایشێکی جەماوەریدا کرێکارانی پاڵاوگەی ئابادان کەرەستەکانی کاریان ڕادەست کردەوە و کاریان لە پاڵاوگەکەدا راگرت و داوای زیادکردنی …

درێژەی بابەت ... »

ئۆکتۆبەری ژمارە ٥٨ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە

ئۆکتۆبەری ژمارە ٥٨ ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٥/ نیسانی ٢٠٢٣ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ٥october 58 تۆبەر

درێژەی بابەت ... »

چالاکیەکانی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان بە بۆنەی یەکی ئایاره‌وه‌

یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی و خەباتی یەکگرتوانەی چینی کرێکارە بەڕووی سیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری! بەریتانیا-لەندەن: باهەموان پێکەوە یەکی ئایار ڕۆژی توندکردنەوەی خەبات ‌و پێداگرتن لەسەر ئامانج و خواستە هاوبەشەکانی چینی کرێکار بەرز ڕابگرین! سەرمایەداری، سیستەمی کۆیلایەتی بەکرێی ئینسانەکان، بە قەیرانی لەچارنەهاتووی خۆی جیهانی کردۆتە دۆزەخ. هەرگۆشه‌یەکی ئەم جیهانە دەبینی برسێتی، گرانی، بێکاری، هەژاری، ستەمکاریی، سەرکوت، جەنگ و ئاوارەیی و ماڵوێرانی …

درێژەی بابەت ... »

کۆمەڵگای مرۆڤایەتی پێویستی بە ڕابوونی چینی کرێکارە!

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە هاورێیانی کرێکار! بۆرژوازی و دەوڵەتەکانیان، کە لەناو قەیرانێکی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتیدا دەست وپێدەکوتن، سەرجەم ڕەوت و بزوتنەوە و بیرمەندو سیاسەتمەدارو دەوڵەتمەدارەکانیان لە وەڵامدانەوە وخۆدەربازکردن لەو قەیرانەی تێیدا چەقیون نەک هەر بێچارە و دەستەوەستان ماون، بگرە جڵەوی کۆنەپەرستترین و ڕاسترەوترین بزوتنەوەی خۆی بەرەڵاکردوەو بەریانداوەتە گیانی کۆمەڵگا تا هێرشێکی بەرفراوان …

درێژەی بابەت ... »

چەند سەرنجێك لەسەر بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەی “ئەرکە دەستبەجێکان” ی “ڕەوتی کۆمۆنیست”

موحسین کەریم ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ تێبینی: نوسینی ناو کەوانەکان لە بەڵگەنامەکەو پێشەکی هاورێ موئەیەد ئەحمەد بۆ بەڵگەنامەکە وەرگیراوە. ئەگەر بڵاوکردنەوەی ئەم بەڵگەنامەیە وەکو بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەیەک بوایە کە ئاستی گەشەو پێگەیشتوویی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی لە کوردستان لەدەورەیەکی دیاریکراودا بخستایەتەڕوو، کێشەیەکی تێدا نەبوو. ئەوکات بزوتنەوەکەمان لەڕووی سیاسی و فکریەوە ئەوەندە رێگامان بڕیبوو. بەراوردی بکەین بە ئێستا کە چەندە لەچاو ئەوکاتە بزوتنەوەکەمان لەڕووی سیاسی …

درێژەی بابەت ... »

چەند سەرنجێک لەسەر کۆمۆنیزمە نوێکەی هاوڕێ ئاسۆ کەمال

نوسراوێك بەقەڵەمی هاوڕێ عامر سابیر بۆ خوێندنەوەو داگرتنی تەواوی بابەتەکە کلیکی ئێرەبەکە:

درێژەی بابەت ... »

ناڕەزایەتی کرێکارانی فەرەنسا و پێشڕەویەکانی!

نوری بەشیر ناڕەزایەتی ملیۆنی ئەم دەورەیەی کرێکارانی فەرەنسا لەبەرانبەر زیادکردنى تەمەنى خانەنشینى  لە ٦٢ ساڵیەوە بۆ ٦٤ ساڵ دەستیپێکردوە و پێیناوەتە سێهەمین مانگەوە. لەناو ئەو ناڕەزایەتیانەدا تەنیا لەمانگی جەنیوەریدا لە٢٤٠ ناوەندی جیاوازدا خۆپیشاندان لەسەراسەری فەرەنسادا ئەنجامدراوە. لە ٧ی مارسدا فەرەنسا خۆپیشاندانی سێ ملیۆن و نیوی بەخۆیەوە بینی. ئەوەی بەرچاوبوو لەم ناڕەزایەتیانەدا ریزی یەکگرتووی سەرجەم یەکێتیە کرێکاری و سەندیکا و کۆنفدراسیۆنە کرێکاریەکان …

درێژەی بابەت ... »