موحسین کەریم: “بهپێى بڕگهى یهكهم و دووهم له ماددهى (17)ى ساڵى 1993 ئیجرائاتى یاسایى لهدژى حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق بكهن و ههموو نووسینگهكانى له ههرێمدا دابخەن. چونكه ئهگهر ئیجرائاتى پێویست بۆ قهدهغهكردنى چالاكیهكانیان له ههرێمدا نهگیرێتهبهر ئهم حزبه دهبێته مهترسىیهكى تێکدهر بۆ سهر ئاسایشى ناوخۆو دهرهوەمان!” ئەمە ئەو شکاتنامەیە بوو کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ٥/٣/٢٠٠٠ دا بە ئیمزای لیوا …
درێژەی بابەت ... »ئەرشیفی بابەتەکان
نهێنی ئەم ریفراندۆمە چیە؟
ئاسۆ کەمال: پارتی پرۆژەی ریفراندۆمی دوای ساڵێک*١١ کردۆتە ئەمری واقیع پاش ڕاکێشانی یەکێتی. سەیر لەوەدایە ئەوانەی ئەم ڕیفراندۆمە ئەنجام دەدەن دەڵێن کە پابەندنابن بە ئەنجامەکەیەوە،واتە دوای ڕیفراندۆم سەربەخۆیی ڕاناگەیەنن. کەواتە نهێنی پشتی پەردەی بەرپاکردنی ئەم ڕیفراندۆمە چیە ئەگەر بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی نیە؟ سەرەتا جێگای سەرسوڕمانە کاتێک باسی ڕیفراندۆم لە ناو گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا گەرمە بەڵام لە ئاستی عێراق و لە …
درێژەی بابەت ... »هاوارهکان و ڕاستی “جهنگێکی ڕزگاری بهخش”
ئامادهکردنی: خەسرەو سایه ڕهتڵێکی گهوره لهژن ومناڵ، گهوره وبچوک وگهنج، لهنهخۆش و پیروپهکهوتهو ژنی دوگیان.. بهخۆیان وکۆڵهپشتێکهوه لهپهڕۆ و پاتاڵ، لهژێر ئاسمانی دوکهڵێکی ڕهشدا، کهوتونه تهڕێ. گهرچی ئهم ئینسانانه بهسیماو ڕوخسارێکی ڕهش داگهڕاو وههناسه سوارییهوه، تازهبهتازه کوچهو کۆڵانه داڕوخاوه بۆمبڕێژکراوهکانی ڕۆژئاوای شاری موسڵیان تێپهڕکردووه وخهریکن لهخاڵی پشکنینی سوپای عێراقی نزیک دهبنهوه، بهڵام مهرگ سێبهرێکهو هێشتا ئهگهری بۆردومانی فڕۆکه و …
درێژەی بابەت ... »چی رێگرە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی راپەرین؟
عەبدوڵا مەحمود : بەرلەوەی پوختەی بۆچوونم دەربارەی تەوەرەکە بەیان بکەم، دەبێ بڵێم خودی ئەوەی کە پێشکەشکاری بەرنامەکە، دەپرسێت هاوڵاتی یان حزب کامیان بەرپرسن، لە وەدی نەهاتنی ئامانجەکانی راپەرین!! نیشانەی پشتیوانی ئەم کەناڵەیە بۆ دەسەڵات و دەیەوێت هۆکاری ئەم دۆخەی کوردستان بخاتە سەرشانی هاوڵاتیانی تورە و ناڕازی لەم دەسەڵاتە، ئەمەش شەرمە بۆ کەناڵیک بانگەشەی بێلایەنی بکات. بۆ چوونە ناو باسەکە سەرەتا …
درێژەی بابەت ... »کۆبوونەوەی جنێفی پێنج و ئاستەنگیەکانی ئەمریکا لە سوریا!
نوری بەشیر: کۆبوونەوەی جنێفی پێنج کە قەرابوو ٢٣ مارس دەست پێبکات لەجنێف، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ستیفان دیمستۆرای نوێنەری نەتەوەتە گرتووەکان بۆ کێشەی سوریا، کەلە ٢١مانگدا سەردانی سعودیەی کردو لەوێوە بۆ روسیاو دوایی بۆ تورکیا بۆ قسەکەردن لەسەر وەزعی سوریا و ئامادەکاری بۆ بردنە پێشەوەی پرۆسەی بەرنامە چوار خاڵیەکەییان بۆ کێشەی ئێستای سوریا دواکەت و ٢٤ ی نیسان دەستی بەکارەکانی کرد. …
درێژەی بابەت ... »ئاوارهیی!
عەبدوڵا مەحمود: ٢٦ ساڵ بەسەر ئاوارەیی خەڵکی کوردستاندا ئەمرۆ ٢٦ ساڵ، بەسەر ئاوارەیی ملیۆنی خەڵکی کوردستاندا تێپەردەبێت… ٢٦ ساڵ پێش ئەمرۆ، خەڵکی کوردستان بەگەورەو بچوکەوە. بەلاو و بەساڵاچوەوە. بە ژن و پیاو و مناڵ و بە تەندروست باش و نەخۆشەوە… لەبەرامبەر بە گەڕانەوەی هێزی تێكشکاو و لاوازی رژێمی بەعسی لە گۆنراودا، ئاوارەی ئێران و تورکیا و سوریا بوون. ئاوارەبوونێکی ملیۆنی، …
درێژەی بابەت ... »دوو هەواڵی کرێکاری
ڕۆبۆت، لەماوەی ١٥ ساڵدا، ١٠ ملیۆن کرێکار لەبەریتانیا بێکار دەکات! رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەنووسێ کە زیاتر لە ١٠ ملیۆن کریکار لەبەردەم هەڕەشەی بێکارکردندان بەهۆکاری ئەوەی جێگەکانیان لەق دەبیت بەهۆی هاتنی ڕۆبۆتەوە لەماوەی ١٥ سالی داهاتوودا لەبەریتانیا. پێشبینی دەکرێ کە کرێکارانێک کە لە سوپەرمارکێت و بازارەکان و ئۆفیس و کارگەکاندا کاردەکەن بێکاربکرێن بەهۆی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیاوە. شارەزایان دەڵێن کە ئەوکرێکارانەی کە …
درێژەی بابەت ... »خەڵکی کەرکوک لە ناو بەرداشتی شەرە ئاڵا و کێشەی قەومیدا
رێبوار ئەحمەد: رۆژی ٢٧ مارس ئەوەی ناوی نراوە “ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک” بڕیارێکی پەسەند کرد بۆ هەڵکردنی “ئاڵای کوردستان” لە پاڵ “ئاڵای عیراق”ەوە لە دام و دەزگا رەسمیەکانی ئەو شارەدا. خەڵکی ئەو شارە کە بەدەست نەبوونی سەرەتاییترین پێداویستیەکانی ژیان و خزمەتگوزاریەکانەوە گرفتارن، لە جیاتی هەموو ئەوانە شانازی گەورەی ناسیۆنالیزمی کورد ئەوەیە کە ئاڵایەکی بۆ کردوون بە دیاری! ئیتر خەڵکی ئەم شارە …
درێژەی بابەت ... »دەنگۆی خۆناونووسکردنی خەڵکی کوردستان لەحەشدی شەعبیدا، چ پەیامێک دەگەیەنێت؟؟
تاهیر عیسا: ئایا پەیامی زەنگێکی مەترسیداری، دیکەی دوای تیکشانی سەربازی داعش، نییە؟؟ دەنگۆی خۆناونووسکردنی خەڵکی کوردستان، لە هەندێک ناوچەی وەک هەڵەبجەی شەهیدو هەڵەبجەی تازەو زەڕایەن و کەلارو ناوچەکانی تر، بە ئاگاداری یەکێتی نیشتیمانی، وەک لەهەندێک پێگە ئەلەکتڕۆنیەکاندا بڵاوکرایەوە، دەستی پیكردووە. ئەگەر لەلایەک هەلومەرجی خراپی ژیان لەژێر حاکمیەتی بیست وشەش ساڵەی ئەحزابی قەومیی وئیسلامیدا، هۆکارێک بێت بۆئەوەی خەڵکی هەژارو نەدارو بێ …
درێژەی بابەت ... »بۆچی هاوڵاتیەکی بەریتانی دەبێتە تیرۆریست؟
ئاسۆ کەمال: خالد مسعود، کە ناوی ئەسڵی “ئەدریان ئەنجو”بوو، لە بەریتانیا نیو سەدەیە لەدایک بووە بۆچی بووە تیرۆریستێکی ئیسلامی، پرسیارێکە مێشکی خەڵک و میدیای لەبەریتانیادا پێوە خەریکە. ئەم کەسە لە سەرەتای گەنجیەوە کێشەی فامیلی، کار، قەرز و مادەی هۆشبەری هەبووە و دواتر چەند تاوانێکی بە چەقۆ لێدان لە کەسە نزیکەکانی سزادراوە و زیندانی کراوە. پاشان هاتوچۆی مزگەوت دەکا و دەبێتە …
درێژەی بابەت ... »