ئەرشیفی بابەتەکان

ئاڵۆزیەک لە هەڵبژاردنی هەرێمدا

عوسمان حاجی مارف ئەگەر مانگی ١١/٢٠٢٣ یان دیاری کردبێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پاش ئەم دیاریکردنە ئەوەی پێویستە قسەی لەسەر بکەین و جێگای پرسیارمان بێت، ئایا هەلومەرجی سیاسی نالەباری ئێستای کوردستان و ئاڵوگۆر لە ئاستی هاوسەنگی هێزەکان، رێگە بەوە ئەدات ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام بدرێت و ئەم ئاڵۆزیە تێپەرێنرێت؟ ئەو هۆکارەی هەر لە سەرەتاوە ئەم هەڵبژاردنەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست، کاریگەری …

درێژەی بابەت ... »

پرۆسەی ئازادی یان وێراکردن!

موحسین کەریم ٢٠ ساڵ بەسەر روخاندنی رژێمی بەعس لەلایەن ئەمریکاوە تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا بارودۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئەمنی عێراق نەك هیچ باشبوونێکی بەخۆوە نەدیوە، بەڵکو عێراق هەموو خاسیەتەکانی دەوڵەتێکی لەدەستداوەو لەلایەن کۆمەڵێك میلیشیای چەکداری ئیسلامی- قەومیەوە حوکم دەکرێت کە سەریان یان بە ئێرانەوە یان بە ئەمریکاو ووڵاتانی ناوچەکەوە گرێداوە و عێراقیان کردۆتە مەڵبەندی ساغکردنەوەی بەرژەوەندیەکانی ئەو دەوڵەتانەو …

درێژەی بابەت ... »

هاوڕێیانی کرێکار.. با یەکی ئایاری ئەمساڵ بکەینە ڕۆژی خۆنواندنی چینایەتیمان!

خەسرەو سایە saya.xasraw@yahoo.co.uk یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی ئەنتەرناسیونالسیتی کرێکارانە لەسەراسەری جیهاندا، ڕۆژی هاتنەمەیدان و دەربڕینی نارەزایەتی چینی کرێکارە بەدژی نەزم و نیزامی سەرمایەداری. کرێکاران بەدوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر ڕەنج و میحنەتێک کە کێشاویانە چاو لەدۆخی کارو ژیانی خۆیان دەبڕن و لەگەڵ دەسکەوتەکانی خەبات و نارەزایەتیەکانیاندا بەراوردی دەکەن. لێرەشەوە پەنجە لەسەر کێشەو گرفتەکانی بەردەم هەوڵ و تیکۆشان و جموجۆلە کرێکاریەکانی یەکساڵی …

درێژەی بابەت ... »

تەقینەوەی دوای تەقینەوەکەی فرۆکەخانەی سلێمانی!

عبدللە محمود دوای ئەوەی لە بەرواری ٧ ی ئەم مانگە لەناو فرۆکەخانەی سلێمانی ئۆتۆمبیلێک کرایە ئامانجی هێرشێکی تیرۆریستی و کە دەوترێت چەند فەرماندەیەکی هیزەکانی سوریای دیموکراتی تیا بووە، تەقینەوەیەکی یەکجار گەورەی لە نێو ماڵ و ریزەکانی بۆرژوازی کورد بەدوای خۆیدا هێنا. ئەگەر لە کردەوە تیرۆریستیەکەدا کە دەوڵەتی تورکیا لە پشتیەوەیەتی، هیچ کەسێک نەبوو بە قوربانی، بەڵام لەکاردانەوەی ئەو روداوەدا تەقینەوەیەک …

درێژەی بابەت ... »

بۆچی هەرێم شکستی هێنا لە پرسی فرۆشتنی نەوتدا!؟

موحسین کەریم دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت وەکو کاڵایەکی ستراتیژی بەندە بە مافی دەسەڵاتدارێتی بەسەر ئەو ناوچەیەدا و هەروەها خاوەندارێتی یاسایی و بەدەستهێنانی مافی دەرهێنان و ناردنەدەرەوەی، واتە بۆئەوەی بتوانی نەوت دەربهێنی و بیفرۆشیت دەبێ مافی حاکمیەتی سیاسیت بەسەر ئەو ناوچەیەدا بۆ بەرەسمی ناسرابێت کە کێڵگە نەوتیەکانی تێدایە. لەدوای ساڵی ٢٠١٤ەوە کە بەهۆی شەڕی داعشەوە دەوڵەتی ناوەندی دەسەڵاتی بەسەر کێڵگە نەوتیەکانی …

درێژەی بابەت ... »

نەوت و ڕێکەوتن لە نەخشەی بارزانیدا

عوسمان حاجی مارف مەزەندەی ئەوە دەکرێت گوایە دەوڵەمەندترین حزبی دنیا “پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق”ە، ئەم دەنگۆیە چەندە واقعی بێت یان نا، لەوە کەم ناکاتەوە کە ئەو حزبەو خانەوادەی بارزانی یەکێ لە پلە بەرزترین ملیاردێرەکانی دنیان. سەرچاوەی سەرەکی ئەم سامانە بێشومارەش جگە لە بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی ژێر زەوی و سەر زەوی کوردستان، شتێکی تر نیە. بنەماڵەی بارزانی لەژێر ناوی حزبی …

درێژەی بابەت ... »

ئۆکتۆبەری ژمارە ٥٧ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە

ئۆکتۆبەری ژمارە ٥٧ ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ١٠/ نیسانی ٢٠٢٣ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ٥٧ ی ئۆکتۆبەر

درێژەی بابەت ... »

تەنها بەڕاوەستانی خەڵکی نارازی دەتوانرێ بەربەم تیرۆریزمە بگیرێت!

ئەو هێرشەی دوێنی کرایە سەر ئۆتۆمبیلێک لە فرۆکەخانەی سلێمانی، تەنها کردەوەیەکە لەناو زنجیرەیەک کردەوەی تیرۆریستی بەردەوامدا کە دەوڵەتانی وەک تورکیاو ئێران بۆسەر لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانیان کەلە کوردستاندا نیشتەجێن، بە نەخشەوە ئەنجامی دەدەن و هیزەکانی بۆرژوازی کوردیش، چاوساغی و هاوکاریان دەکەن.  بێگومان ئەم کردەوە تیرۆریستانەی وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ ئەوەدا کەشێکی مەترسیدار ونائەمن و نائارامی بۆ هەلسورانی سیاسی لایەنە ئۆپۆزیسییۆنەکانیان پێکهناوە، هاوکات فەزایەکی …

درێژەی بابەت ... »

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەربارەی ڕیکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا!

بەدوای کۆبوونەوەو دانوسانی چەندین جارەی نێوان وەفدی هەردوحکومەتیعێراق وهەر‌ێموپاشتێپەڕکردنیبێنەوبەردە وتەنگژەیەکی چەندین مانگە، ڕۆژی چواری ئەم مانگە بەئامادەبوونی محمد شیاع سودانی ومەسرور بەرزانی ڕیکەوتننامەیەکیان لەپەیوەند بەچۆنیەتی فرۆشتن و کۆکردنەوەی داهاتی نەوتی هەرێمەوە واژۆکرد. ڕایانگەیاند کەئەم ڕیکەوتنە سەرەتایەک دەبێت بۆ چارەسەری باقی کێشەکانی تری نیوان هەرێم و بەغدا ودەبێتە مایەی ئارامیو سەقامگیری وباشکردنی ژیانی خەڵک! بەڵام بەجیا لەناوەڕۆکی ئەم ڕێکەوتنەو پڕوپاگەندەیەک کەسەرانی …

درێژەی بابەت ... »

دەربارەی ” مەنشوری خواستە لانی کەمەکانی … ٢٠ رێکخراوی ئێرانی

گفتوگۆ لەگەل خسرەو سایە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی ئۆکتۆبەر: وەکو ئاگادارن ٢٠ ڕێکخراوی مەدەنی و جەماوەری لە ئێران بەیاننامەیەکیان بڵاوکردۆتەوە کە کۆمەڵێك خواستی سیاسی و ئابوری لەخۆی گرتوە. ئەم مەنشورەبەشێکی زۆر لەلایەنە چەپو کۆمۆنیستەکانی ئێران پێشوازیان لێکردوەو وەکو دۆکیومێنتێکی گرنگ و پێشکەوتنخوازانە لەچوارچێوەی شۆڕشی خەڵکی ئێراندا تەماشا کراوە، بەڵام ئەوە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانە کەتائێستا سەبارەت بەو مەنشورە هیچ هەڵوێستێکی ڕانەگەیاندوە، …

درێژەی بابەت ... »