ئەرشیفی بابەتەکان

هه‌فته‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ت له‌له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو

تەمەنێکی کورت و ژیانێکی پڕ بەرهەم هه‌فته‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ت له‌له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو لەسەر بانگەوازی ده‌شتی جه‌مال و نوری به‌شیر، رۆژێک بۆ ڕێزلێنان لەژیان و خەباتی هاوڕێ مەنسوور حیکمەت لەبەرواری 18/6/2016  له شاری ‌له‌نده‌ن سازدرا. لەم ڕۆژەدا کە ژمارەیەک لەهاوڕێیان و دۆستانی مه‌نسوور حیکمه‌ت، به‌شداریان کرد، جگە لەپێسکەشکردنی چەند باسێک کەتایبەت بوو بە لایەنە جۆراو جۆرەکانی فکری وسیاسی هاوڕێ مەنسوور حیکمەت، هاوکات بەشێک …

درێژەی بابەت ... »

گرنگی دەقەکان و پیرۆزنەکردنیان

ئاسۆ کەمال ڕادیۆی پێشەنگ پرسیارێکی لێکردم لەسەر ئەوەی “زۆر جار دەوترێت سێکولاریزم پەیوەندی بە کۆمۆنیستەکانەوە نیە و ئەمە مانەوەیە لە سەرمایەداریدا”ئەمە ڕای چەند هاوڕێیەکی کۆمۆنیستیش بوو کە لە کۆڕی ناوەندی سێکولار لە ئەندێشە لە سلێـمانی دەریان بڕی. هەربۆیە بە گرنگم زانی هەڵوێستەیەک لەسەر سێکولاریزم لە دیدی مەنسور حیکمەتەوە بکەم و باسی میتۆدی مەنسور حیکمەت لە گرنگی دان بە سێکولاریزم بکەم. …

درێژەی بابەت ... »

پەتای تیرۆریزم و چۆنیەتی ڕوبەڕوبونەوەی! سامان کەریم

رونکردنەوەیەک بۆ خوێنەران : ئەم بابەتەی لێرەدا دەیخوێننەوە، سەرەتا بەشیوەی سمینار لە سەنتەری لێکۆلێنەوەی مارکسیستی لە١٣/٣/٢٠١٦ دا لەلایەن هاوڕی سامان کەریمەوە لەژێر ناوی “تیرۆرو بزوتنەوەی تیرۆریستی و چۆنیەتی ڕوبەرونەوەی ئەم پەتایە” پێشکەش کراوە. ئەم دەقەی ئێستای، دوای بەرێوەچونی سیمنارەکە و موداخەلەی هاورییانی ئامادەبوو، هاوکات پاش ڕینوسکردنەوەی بەوجۆرەی کە خاوەنی باسەکە پێیگونجاوبوە، ئامادەکراوەتەوە. بە داخەوە بەهۆی ئامادەنەبونی دەقی موداخەلەی ئامادەبوانی سمینارەکە …

درێژەی بابەت ... »

ئه‌ڵته‌رناتیڤی كۆمۆنیزمی كرێكاری

گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕادیۆی ئینته‌رناسیۆناڵ ده‌قی نوسراوه‌ له‌ كاسێته‌وه‌ ساڵی ٢٠٠١ وه‌رگێڕانی له‌ فارسیه‌وه‌: جه‌مال محسن جونی ٢٠١٦ تێبینی: ئه‌م ده‌قه‌ كوردیه‌ له‌ ده‌قه‌ فارسیه‌كه‌وه وه‌رگیراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دنیس میر (ئازاد)ه‌وه‌ له‌ كاسێته‌وه‌ نووسراوه‌ته‌وه‌. له‌ بنه‌ڕه‌تدا گفتوگۆیه‌كی ڕادیۆی ئینته‌رناسیۆناڵه‌ كه‌ له‌لایه‌ن علی جوادی و ئازه‌ری ماجدیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌نسور حكمه‌ت سازدراوه‌، ده‌قه‌ فارسیه‌كه‌ له‌سه‌ر وێبلاگی مه‌نسور حكمه‌ت به‌م لینكه‌ ده‌ست ئه‌كه‌وێت: hekmat.public-archive.net …

درێژەی بابەت ... »

سدنی- کۆڕی گفتوگۆی ئازاد

Free Dialog Forum- Sydney سیاسەتو پلانی نیو لیبرالیزم لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی فیدرالیدا… بریارە ریکەوتی ٣-٧-٢٠١٦  پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی فیدرالی ئوسترالیا بەریوە بچی ،و چەند هەفتەیەکیشە کەمپەینی هەڵبژاردن دەستپێکردوە. هەردو حزبی سەرەکی رکابەریش- لەیبەر ولیبرال پارتی – بەرنامەو پلانەکانیان خستۆتەرو. بە شیوەیەکی گشتی بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی ئابوری بە نیازی زۆرکردنی باج و بەرزکردنەوەی نرخی کاڵاکان و بێکاری زیاتر و کەمکردنەوەی …

درێژەی بابەت ... »

وتاری کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی سێیه‌می حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران له‌لایه‌ن مەنسوور حیكمەته‌وه‌

دۆبلاج كراو بۆ زمانی كوردی لەلایەن ئاراس ڕەشیدەوە تۆماركراوە  کلیک لێره‌ بکه‌ بۆ  کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌  

درێژەی بابەت ... »

هێنانی ئەدهەم بارزانی بۆ سلێمانی بێ شکۆ کردنی خەڵکی کوردستانە

دەشتی جەمال dashtyjamal@gmail.com ئەوەی وەک خاڵێکی ڕوون وئاشکرا، لە پاشخانی سیاسی  وڕوخساری ناسراوی کەسایەتیەکی وەک “ئەدهەم بارزانی” لەمیژووی خەڵکی کوردستاندا، خۆی دەردەخات، دەرکەوتنی ڕەمزێکە بۆ کۆنەپەرستی و پەلاماردان وتیرۆرو فتوای ئازادیخوازان وهەر کەسو لایەنێکی نەیار کەپێچەوانە بەدەستەی فەرمانڕاوە وبنەماڵەی بارزانی بدوێ و هەڵوێست وەربگرێ.  “ئەدهەم بارزانی” لەو کاتەوەی کەوەک ڕێبەری “حزبووڵای شۆرشگێر” دەرکەوت و تا گەیشتنی بە پۆستی ئەندام پەرلەمان وئێستاش وەک …

درێژەی بابەت ... »

خەونەکانی دیکتاتۆرە بچوکەکەی تورکیا !

عەبدوڵا ساڵح                                           پرۆسەی بە دیکتاتۆرکردنی دەسەڵات لە تورکیا ھەر لەسەرەتای گەیشتنی حیزبی دادو گەشە پێدان بە دەسڵات دەستی پێکرد، دیزاینەرو بەجێھێنەری ئەونەخشەیە ئەردۆگان بوو، بەڵام نیشانەکانی ئەم پرۆسەیە ، یا ووردتر بڵێن ئەم خەونە ، تا ئەو کاتەی ئەردۆگان نەبووە سەرۆک کۆمار وا بەزەقی دەرنەکەوتن ، لەسەر ئاستی ناوخۆیی، سەرەتا یەکلاکردنەوەی دەسەلآت و یەکدەستبونی لەناو حیزبەکەیدا دەست پێکرد بە لێدانی …

درێژەی بابەت ... »

فۆبیای ئازادی، فۆبیای ڕەخنە!

 له‌ په‌راوێزی قسه‌کانی کمال که‌رکوکیدا ئیبراهیم حوسێن ibrahimhwssain@hotmail.com ده‌سه‌لاته حیزبیه‌کانی کوردستان باکیان له‌وه‌ نیه‌ که‌ کاتیک باسی ئه‌زموونی ده‌سه‌لاتداریتی خۆیان ده‌که‌ن، به‌ نمونه‌ی ده‌سه‌لاتێکی دیموکرات وکراوه‌و ئازاد گوزارشتی لێ ده‌که‌ن وزۆرجار له‌وه‌ش زیاتر پێی لێ راده‌کێشن و له‌ سه‌رشاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌کان وه‌ک نمونه‌یه‌ک باسی ده‌که‌ن که‌ ده‌بی خه‌لکانی تر وه‌ک نونه‌ی دیموکراسیه‌ت چاوی لێ بکه‌ن و په‌یره‌وی لێ بکه‌ن!!به‌لام ئه‌فسووس ئه‌وه‌ …

درێژەی بابەت ... »

خوێندەوەیەکی جیاواز بۆ ڕێکەوتنەکەی یەکیەتی و گۆڕان !

عەبدوڵا ساڵح شک لەوەدا نیە کە ئەم ڕێکەوتنەی نێوان یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کارکردی خۆی دەبێ لەسەر بارو دۆخی سیاسی کوردستان بەگشتی و ھەموو لایەنە سیاسیەکان بەتایبەتی، وە بۆ ھەر لایەنێک پەیامێکی جیاوازی پێ یە . سەرەتا، لەپێش ھەموانەوە پەیامەکە بۆ پارتیە و دەڵێ : ئەو دڵە ڕاوکێیەو ئەوترسەی تۆ لەم ڕێکەوتنە ھەتە دروست لە جێی خۆیدایە چونکە …

درێژەی بابەت ... »