ئەرشیفی بابەتەکان

پاراستنی ئیرادەی سەربەخۆی جەماوەری ئێران ئەرکمانە!

عوسمان حاجی مارف گەر ئەو هەلومەرجە بە فەرمی بناسین کە هەرئێستا کۆمەڵگەی ئێران لە بەرامبەر هەلومەرجێکی تازەی جدی و ئاڵوگۆڕێکی پڕ کاریگەر بەرەوڕووە، لەهەمانکاتدا ئایندەی دەسەڵاتی سیاسی بەو مانایە پێشبینی لێدەکرێت کە کۆتایی کۆماری ئیسلامیە، پێویستە سەرنج و هەڵوێستەو کاریگەری و هەڵسورانی پێشڕەوانە لە ڕەوتی ڕوداوەکاندا لە بەرچاو بگیرێت و کاری لەسەر بکرێت، کە لە ڕاستای بەرژەوەندی بەدەستهێنانی ئایندەی ژیانێکی …

درێژەی بابەت ... »

چەتەکانی کوردایەتی!

موحسین کەریم مەلا بەختیار، لە سیمینارێکدا رۆژی ٧ی ئەم مانگە کە تایبەت بوو بەدۆخی ئابوریی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی (٣٠٠) ملیۆنەر لەناو یەکێتی و پارتی و گۆڕاندا هەن و  ئێستا چینی چەتە لەکوردستان دروست بوە! هەڵبەتە مەلا بەختیار دەمێکەیە گلەیی ئەوە دەکات کە بەرپرسانی حزبە دەسەڵاتدارەکان دەستیان بەسەر پارەو پوولی کوردستاندا گرتوەو لە ژێرزەمین و بانکەکانی دەرەوەدا یان …

درێژەی بابەت ... »

سەرانی بزوتنەوەی کوردایەتی لە ستایشی جەلادێکی ناوچەییدا!

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود بەبۆنەی سێ ساڵ تێپەڕین بەسەر تیرۆرو کوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە، لە بەشیک لە شارەکانی عێراق و کوردستان مەراسیم سازکرا. لەو مەراسیمانەدا زۆربەی زۆری سەرانی بزوتنەوەی کوردایەتی بەتایبەتی سەرانی یەکێتی نیشتیمانی، کەوتنە ستایشی رۆڵی قاسم سولەیمانی. وەکو فریشتەی دژە داگیرکاری، قارەمانی وەستانەوە بەڕووی تیرۆر، سەروەری ئاشتی، ئەندازیاری پاراستنی عێراق، رۆڵەی ئازای دژە داعش…تاد. ئەو هەموو ستایش و …

درێژەی بابەت ... »

ئاخر چۆن ژیان بە”خێرخوازان” بەڕێوەدەچێت!

خەسرەو سایە لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ڕوداودا، دایکێکی خاوەن سێ مناڵی ئۆتیزم، لەخیزانێکی کرێکاری، لەبەرامبەر بەرپرسێکی وەزارەتی کارودەستەبەری کۆمەلایەتی حکومەتی هەرێمدا وتی: “ئاخر ژیان چۆن بەخێرخوازان بەڕێوەدەچێت”!. ئەم قسەیەش تەنها دەربڕینی دەردوحەسرەتی دایکێکی گیرۆدە بەنەبونی و بێدەرەتانی ژیانی ئەمڕۆی کۆمەڵگای کوردستان، نیە، بەڵکو نمونەیەکە لەنارەزایەتی و تورەیی هەزاران خێزانی کرێکاری، کەڕۆژانە بەروی دەسەڵات و سیستەمێکدا، دەتەقێتەوە، کە سی ساڵە ژیانی خەڵکی کرێکارو …

درێژەی بابەت ... »

ئۆکتۆبەری ژمارە ٥١ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە

ئۆکتۆبەری ژمارە ٥١ ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان                         ٢٠٢٣/١/١٠ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ٥١ ی ئۆکتۆبەر

درێژەی بابەت ... »

هێرش بۆسەر ژنان و ئازادی و مافە فەردی و مەدەنیەکان، ناسنامەی ئیسلام و ئیسلامی سیاسییە

ئێوارەی دوێنی بەرواری ٣٠ دیسەمبەر، لە نزیک گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی، کۆمەڵە گەنجێک هێرشێکی دڕندانە دەکەنە سەر کچێک کە بۆ بەشداری لە دیمەنی پیشبرکێی ماتۆڕسواری ئامادە بوو بوو.. دەڵێن هۆکاری هێرش بۆ سەر ئەو کچە شێوازی پۆشاک و جلوبەرگەکەی بووە، بەڵام ئەوە درۆیەکی شاخداری ئەو خێڵە لە کۆنەپەرستانی ئیسلامی و نەخشە داڕێژەرانی سازکردنی ئەم سیناریۆ قێزەون و شەرماوەرانەیەیە، تا ڕاستی …

درێژەی بابەت ... »

پرسیاری ئۆکتۆبەر لە دەشتی جەمال سەبارەت بە پێکهاتنی کۆمیتەی هاوپشتی لەگەڵ بزوتنەوەی کرێکاریی ئێران لە بەریتانیا

لەماوەی ڕابردوودا جموجوڵێك بۆ ڕاکیشانی پشتیوانی سەندیکا کرێکاریەکان و کەسایەتیە سۆشیالیست و ئازادیخوازەکانی بەریتانیان بۆ خرۆشانی جەماوەری کرێکاران و ژنان و لاوانی ئێران لە بەریتانیا لەلایەن ئێوەوە دەستی پێکردوە.. چەند کۆبونەوە و بگرە چالاکی بەو ئاقارەدا ئەنجام دراوە. کەسایەتی وەکو جۆن ماکدۆنێڵ ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا کە پێگەیەکی گرنگی لەناو بزوتنەوەی کرێکاری بەریتانیادا هەیەو هەروەها نوێنەرانی سەندیکای کرێکاری شەمەندەفەری ژێرزەوی(RMT) و …

درێژەی بابەت ... »

لە کۆبوونەوەی حزبەکانەوە بۆ حەملەی ئیمانی!

موحسین کەریم بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی نیشتمانی لەهەموو کاتێك زیاتر گیرۆدەی داخرانی ئاسۆی سیاسی و بنبەستی حوکمڕانی بوون و توانای بەڕێوەبردنی ناوچەی ژێردەسەڵاتی خۆیان نەماوە. هەوڵەکانیان بۆناچارکردنی پارتی بەحساب بۆکردنیان بەبنبەست گەیشتوە. مانگرتنی قوباد تاڵەبانی لە حکومەت، پەنابردن بۆ کۆکردنەوەی حزبەکان بەئامانجی دروستکردنی فشار لەسەر پارتی و سەرەنجام ڕاگەیاندنەکانی لێرەو لەوێ سەبارەت بە گرێدانەوەی دارایی و ئیداری ناوچەی سەوز بە …

درێژەی بابەت ... »

لایەنە ئیسلامیەکان لەم هەلومەرجەدا بێدەنگ بن باشترە.!

عوسمان حاجی مارف پیادەکردنی “جیایی دین لە دەوڵەت و پەروەردە” لە هەر ووڵات و کۆمەڵگایەکدا چەسپابێت، بۆخۆی دەبێتە مەرجێکی گرنگ بۆ دابینبونی ئازادی بیروباوەڕ، بە پێچەوانەشەوە داسەپاندن و پیرۆزکردنی هەر ئایدۆلۆژیەک ئەو بەڵاو دەردیسەریەی ژیانی تەواوی کۆمەڵگایە کە ئینسانەکان دەخاتە ناو دۆزەخی ناچاری و بێئومێدیەکەوە، مافی هەناسەی ئازادی دەکاتە مەحاڵ و ژیانێکی تاڵ و ئەوپەڕی دۆخی نائینسانی و دەبێتە دیاریەکی …

درێژەی بابەت ... »

لە پەراوێزی دەستگیرکردنی ژمارەیەك داعشدا:

داعش و دەسەڵاتی سیاسی کورد، دوانەیەکی تەواوکاری یەکترن!! نووسینی: عەبدوڵا مەحمود داعش و هاوشێوەکانی، سەلەفیەکان، ئیسلامی سیاسی بەشێوەی گشتی… هەرکامێک لەوانە تەنها دەتوانن لە کۆمەڵگەیەکدا ئامادەییان هەبێت و دەربکەون، کە ژینگەی سیاسی و کەشی هەڵسوڕانیان بۆ فەراهەم کرابێت. لە کۆمەڵگەیەکدا دەتوانن هێرش بکەنە سەر کۆمەڵگەو مافە فەردی و مەدەنییەکان و ژنان و سیما شارستانیەکان، کە دەسەڵات خۆی دژی ئازادی و …

درێژەی بابەت ... »