بۆ ژیانئاوایی ناوادەی هاوڕێم مامۆستا شێرزاد فاتیح عەبدوڵا مەحمود هاوڕێم شێرزاد فاتیح چەند ڕۆژێکە بۆ هەمیشە چاوەکان لێکناوە، لێ نەمتوانی هیچ بنووسم… هەر کاتێک دەمویست چەند دێڕیک بنووسم ناگەهان، ئەوم دەبینی کە بەلێوی بە بزەوە، بەقیافەیەکی جوان و کەشخەوە، پرۆژەی تازەی پێیە و بە ئارامی سەرقاڵی کارێکە! دەم بینی مژوڵی کاری سەنتەری مناڵانە. دەمبینی دیموکراسی عیراق و بەغدای وێران کردووە، …
درێژەی بابەت ... »ئەرشیفی بابەتەکان
دابین کردنی ڤاکسینی کوڕۆنا بۆ هەمووان و بەخۆڕایی ئەرکی حکومەتە …
لە دەنگی کرێکار وەرگیراوە پەتای کۆرۆنا ڕۆژانە قوربانی خۆی لەکۆمەڵگا وەردەگرێت. ئەم پەتا نەگریسە مەرگێکی ئەکیدی لەبەردەم ماڵی هەموو تاکێکدا ڕاگرتووە وژیانی ملیاردەها ئینسانی بردۆتە نێو تونێلێکی تاریکەوە. لەهەرێمی کوردستان سەرەڕای گیانفیدایی و لەخۆبوردەیی و ماندووبونی لەڕادەبەدەری پزیشک وپەرستاران، تا ئەم کاتە زیاتر لە١٠٠ هەزار کەس توشبووون بەڤایرۆسەکە و نزیکەی ٥ هەزار کەسیسش گیانیان لەدەستداوە. ئەمە بەجیا لەژمارەی ئەو کەسانەی …
درێژەی بابەت ... »ئامانجیان لە پەلاماردانی حزب پاکانەکردنی خۆیانە! …
وەڵامێك بۆ ئەندامێکی کۆمیتە ناوەندی کۆمەڵە موحسین کەریم عادل ئەلیاسی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە( رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران) رۆژی ٢١/١٢/٢٠٢ لەبەرنامەی دیالۆگ لە تەلەفزیۆنی حزبەکەیدا، ئاماژەی بەوە کرد کە لەساڵی ١٩٩١، لەکاتێکدا لە هەموو شوێنێك کرێکاران و مامۆستایان و ژنان شوراکانی خۆیان دروست کردبوو، کەچی کۆمونیستەکانی کوردستانی عێراق لەجیاتی ئەوەی کۆمەڵگا ڕەهبەری بکەن، بەهۆی ئەو لێکدانەوە هەڵەیەی کە گوایە …
درێژەی بابەت ... »سەرهەڵدانی بزووتنەوە ئیسلامییە ئیرهابییەکان بەرهەم و دەرهاویشتەیەکی ئاشکرای ڕژێمی سەرمایەداری جیهانییە …
بەڵێن ئیسماعیل ئیمپریالیزمی جیهانی بۆ زاڵکردنی ڕژێمی سەرمایەداری بەسەر گۆی زەویدا، بۆ قازانجپەرستی سەرمایەو دابەشکردنی جیهان و کۆنترۆڵکردنی بازاڕو دەست بەسەراگرتنی سەرچاوەکانی وزە و کەرەستەی خاو… تاد، پێویستی بەزاڵکردنی گەنداڵی و ڕاستڕەوی و کۆنەپەرەستی دینی و تائیفی و ڕەگەزی هەبووە. بۆ ئەم مەبەستەش بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناواڕاست و زۆربەی وڵاتانی شەرق و دواکەوتووی سەرمایەداریدا لە هەموو ڕوویەکەوە ئەوانەی پەرەپێداوەو بەهێزی …
درێژەی بابەت ... »کۆمەڵە بۆچی مێژووی کۆمۆنیستەکانی کوردستان دەشێوێنێ..!؟
عرفان کریم خرۆشانە جەماوەریەکانی کوردستانی عێراق، لەسەرەتای مانگی دیسەمبەری ٢٠٢٠ و هاتنە مەیدانی خەڵکی زەحمەتکێش لەبەرامبەر دەسەڵاتی مافیایی بۆرجوازی کورد و ئەحزابەکانی. ئەم جارەیان وەک ڕەشەبا پەردەی لەسەر ماهیەتی ڕاستەقینەی هەندێک لە حزب و لایەنی سیاسی لادا. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان- ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران. بەدوای جیابوونەی باڵی (کۆمۆنیزمی کرێکاریی) لە نێو ئەم حزب و ڕێکخراوەدا، هەمیشە هەوڵدەدات بە دەمامکی …
درێژەی بابەت ... »تەریقەتی کەڵەکەی سەرمایە …
ئاسۆ کەمال یەکێتی نیشتمانی زەوی و زارێکی چەندین ملێۆن دۆلاری پێشکەش بە نەهرۆی شیخ محمەدی کەسنەزانی کۆنە موستەشار کردوە تاکو شارێکی تەریقەتی قادری وەک پرۆژەیەکی بازرگانی بە دینەکەیەوە بکاتەوە. ئەم پرۆژەیە بەشێک لەو سیاسەتە ئابوریەیە کە بۆ دەیە و نێوێکە لە کوردستان دەستی پێکردوە و پێی دەڵێن کەڵەکەی سەرەتایی سەرمایەداری. جا چ شێخ بیت و کەرەسەکەت دین بێت، یان بازرگانی …
درێژەی بابەت ... »دەوڵەت لە دهوره شۆڕشگێڕانەکاندا …
مەنسوور حیکمەت بەشی یەکەم بەشی دووەم بەشی سێهەم بەشی چوارهەم بەشی پێنجهەم
درێژەی بابەت ... »ڕێکەوتنی برێگزت لەنێوان بەریتانیا و یەکیەتی ئەوروپا کۆتایی دێنێ بە ئازادی جمووجۆڵ و ئازادی کارکردن …
سالار حمەسەعید … بەریتانیاو یەکیەتی ئەوروپا لە کۆتاییدا گەیشتنە رێکەوتنێک لەسەر برێگزت واتە جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا. شەوی کریسمەس واتە ٢٤/١٢/٢٠٢٠ ئەم ڕێکەوتنە کرا. بەڵام لە رۆژی ٢٦/١٢/٢٠٢٠ واتە رۆژی ”بۆکسین دەی” وردەکاریەکانی ئەم ڕێکەوتنە بڵاوکرایەوە. ئەم ڕێکەوتننامەیە پێکهاتووە لە ١٢٤٦ لاپەرە. ئەوەی جێگەی سەرنجە هەندێک لەحزبە دیارەکانی وەک حزبی کرێکارانی بەریتانیا لەزاری سەرۆکی حزبەوە پشتگیری لەو رێکەوتننامەیە ڕاگەیاند …
درێژەی بابەت ... »کاریگەریەکانی دابەزاندنی نرخی دینار لەسەر ژیانی خەڵك …
موحسن کەریم لە ژمارە دووی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر ٢٥ دیسەمبەری ٢٠٢٠ بڵاوبۆتەوە دابەزاندنی نرخی دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەرێژەی٢٢% ڕاستەوخۆ مانای دابەزاندنی ئاستی گوزەرانی چینی کرێکارو کەمدەرامەت و زەحمەتکێشە بەهەمان ڕێژە. بەسادەیی لەبەرئەوەی هەموو ئەوانەی کە بەکرێ کار دەکەن چ مووچەخۆرانی حکومەت و چ کرێکارو کارمەندانی کەرتی ئەهلی، مووچە یان کرێی کارەکەیان بەدینار وەردەگرن؛ ئەو پارەیەشی وەریدەگرن …
درێژەی بابەت ... »حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ ڕێزلێنان لەژیان و تێکۆشانی هاوڕێ شێرزاد فاتیح مەراسمێک سازدەکات!…
ئاگادارتان دەکەینەوە کە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ڕۆژی یەكشەمە ٢٠٢١/١/٣ کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ بەکاتی کوردستان لەسەر پەیجی ڕادیۆ پێشەنگ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەشێوەی لایڤ مەراسمێک بۆ ڕێزلێنان لە ژیان و خەباتی هاوڕێ شێرزاد فاتیح سازدەکات. هاوڕێ شێرزاد کادری هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان و بەڕێوەبەری سەنتەری داکۆکی لە مافەکانی منداڵان و خەباتکاری ڕێگای ئازادی و یەکسانی بەهۆی …
درێژەی بابەت ... »