سەبارەت بەیادکردنەوەی گیانبهختكردووانی ١٤\٧ لە ئەمساڵدا لهم ڕێگهیهوه كهسوكار و دۆستان و هاوڕێیانی گیانبهختكردووی ١٤\٧ ئاگادار دهكهینهوه كه بههۆی پهتای كۆرۆنا و دۆخێكی تایبهتهوه كه ئهمساڵ كوردستان تێیكهوتووه، مهراسیمی یادكردنهوهی ئهو هاوڕێیانه له سهر گڵكۆكانیان ئهنجام نادهین. وه جارێكی تر وهبیرتان ئههێنینهوه كه سبهینێ كاتژمێر ٨ بهكاتی كوردستان بهرنامهی لایڤمان ئهبێ له پێگهی ڕادیۆی پێشهنگهوه. سەبارەت بە کارەساتی ۱٤/۷ و …
درێژەی بابەت ... »ئەرشیفی بابەتەکان
پزیشکان و پەرستاران و کرێکاران و کارمەندانی تەندروستی …
پەیامێک لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوە پزیشکان و پەرستاران کرێکاران و کارمەندانی تەندروستی سەرەڕای کار و ماندوبونی بەردەوامی ئێوە و ڕاوەستانی جەسورانەتان لەڕیزی پێشەوەی بەرەکانی جەنگ لەدژی کۆرۆنا، بەڵام هێشتا کۆرۆنا لەکوردستان ڕوو لە هەڵکشان و ڕۆژانە قوربانیەکانی خۆی لە هاوڵاتیان دەستێنێت و، تادێت ژمارەی توشبووان بەم پەتا نەگریسە ڕوو لەزیادبوونە. بێگومان ئێوە وردەکاری ئەم دۆخە و لێکەوتە و ئاکامە مەترسیدارەکانی …
درێژەی بابەت ... »سەبارەت بە دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا …
لینین… وەرگێران لە ئینگلیزیەوە: سالار حەمەسەعید… ئەم وتارەی لینین لە دوهەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی بەلشەفیکدا نووسراوە کە بڕیار بوو بە شێوەی نامیلکەیەک بنووسرێت، بەڵام نەیتوانی تەواوی بکات و بەپێنج بەش نووسی. ئەمەی خوارەوە بەشی پێنجەمی ئەم وتارەیە کە باس لەو قۆناغە ڕاگوزەرە دەکات لەنێوان سەرمایەداری و سۆشیالیزم دا. سۆشیالیزم یانی نەمانی چینایەتی. دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا ئەوەی لە توانایدابووە کردوویەتی بۆ نەهێشتنی …
درێژەی بابەت ... »لێکەوتەکانی سیاسەتی بانکی نێودەوڵەتی لەسەر قوڵکردنەوەی هەژاری لە کوردستان …
چاو پیاخشانێكە بەسەر کارکرد و ئاکامەکانی لەئاستی جیهانی و کوردستاندا موحسین کەریم کلیکی بەشەکان بکە بۆ گوێبیستی بابەتەکان بەشی یەکەم بەشی دووهەم بەشی سێهەم بەشی چوارهەم
درێژەی بابەت ... »گفتوگۆی ڕێبوار احمد لەگەڵ بڵاوکراوەی ڕێکخەری کۆمۆنیستی …
ڕێکخەری کۆمۆنیستی/ باسی کۆمیتە کۆمۆنیستییەکان یەکێك بوو لە باس و هەروەها پەسەندکراوە گرنگەکانی کۆنگرەی چوارەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق. لە ڕوانگەی ئێوەوە گرنگیی ئەم بڕیارە لە چیدایە و چ پەیامێکت هەیە لەبارەی ئەم بڕیارەوە بیڵێی؟ ڕێبوار احمد/ باسى کۆمیتەى کۆمۆنیستى باسێکە لە درێژەى باسەکانى کۆمۆنیزمى کرێکارى بۆ شکڵدان بە کۆمۆنیزمێکى حزبى و کۆمەڵایەتى کە تواناى ئاڵوگۆڕپێدانى کۆمەڵگاى هەبێت. تەواوکەرى باسى …
درێژەی بابەت ... »کوردستان پێویستی بە بەدیلی سۆشیالیستییە! …
رێبوار ئەحمەد نەفرەت و توڕەیی بەبەرامبەر سیستەمی حوکمڕانی و دەسەڵاتی تاڵانگەرانەی ئەحزابی بۆرژوازی کورد بەوپەڕی خۆی گەیشتووە. ڕاماڵینی ئەم حزبانەو تەفروتوناکردنی سیستەمی حوکمڕانی ئێستا کەتەنها نوێنەرایەتی کەمایەتیەکی سەرمایەداری گەندەڵ و مشەخۆر دەکات، ئاوات و ئارەزوویەکی قوڵ و فراوان و هەمەگیری کرێکاران و جەماوەری برسی و نەداری کوردستانە. قڵشتی چینایەتی بەجۆرێك ئەم کۆمەڵگایەی لەنێوان دوو ئۆردوودا دابەش کردووە کە لەهەموو مێژووی …
درێژەی بابەت ... »کوردستان پێویستی بە کۆمۆنیزمە …
ابراهیم حسێن هیچ کاتێک ئەوەندەی ئێستا ژیانی سادەی مرۆڤ لەژێر دەسەڵاتی سەرمایە و بۆرژوازی لە کوردستان نەکەوتۆتە وەها تەنگانەیەکی قووڵ وسەرتاپاگیرەوە. پارێزراونەبوونی گیانی مرۆڤ، نەبوونی سیستەمێکی تەندروستی ودابین نەبوونی هیچ جۆرە بیمەیەکی تەندروستی کۆمەڵایەتی، نەبوونی سیستەمێکی پەروەردەو فێرکردن وقەیرانی قووڵ وهەمەلایەنەی ژیانی فەرهەنگی و زانستی، وێرانی و داڕوخاوی بواری خزمەتگوزاریە سەرەتاکانی وەک ئاوو کارەبا، کێشەی کارو نان وژیانی سادە، نەبوونی …
درێژەی بابەت ... »خەبات لەدژی ملهوڕی و کۆنەپەرستی …
بەشێک لە ناڕەزایەتیە ناوخۆیی و جیهانیەکان بەدژی هێرشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ سەر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی و ئازادی هەڵسوڕانی سیاسی لە کوردستان کلیکی ئێرە بکە بۆ بینینی نامیلکەکە
درێژەی بابەت ... »ناجێگیری سیاسی و نەبوونی قەوارەیەکی دەوڵەتی هۆکاری سەرەکی لە شکرکێشی وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکەیە! …
عەبدوڵا مەحمود شەپۆلێکی تری هێرشی ڕژێمی دڕندەی تورکیا بۆ سەر خەڵکی کوردستان دەستی پێکردووە، ئەم هێرشانە لە ١٥ی ئەم مانگەوە درێژەیان هەیەو دەیان شوێنی لەهەر دووزۆنی زەدو سەوز کردۆتە نیشانە. وە لە ئاکامی ئەم هێرشانەدا چەندین هاوڵاتی و گەریلای پارتی کریکارانی کوردستان کراونەتە نیشانە و بوونەتە قوربانی. هاوکات زەرەرو زیانێکی زۆر بە شوێنی کار و کاسبی هاوڵاتیان کەوتووەو نائارامی و …
درێژەی بابەت ... »دیمانەی بۆپێشەوەیە لەگەڵ جمال ئەیوب کادری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق سەبارەت بە لەشکرکێشی تورکیا و هۆکارەکانی و رۆڵی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی…
بۆپێشەوە: بەجیا لەبوونی دەیان بارەگاو بنکەی ئاشکراو نهێنی، سەبازی و هەواڵگری هەردوو ڕژیمی تورکیاو ئێران، ناوە ناوەش هێرشی سەربازی ڕاستەوخۆ یان بۆردومان و تۆپبارانی ناوچە سنورییەکان دەکەن، هۆکاری ئەم لەشکرکێشی و سنور بەزاندنانە چییە؟ جەمال ئەیوب: ئەگەر باس لە هۆکار بکرێت بۆ ئەو پێشێلکاریانە، دیارە هۆکار زۆرن کەدواتر بە خێرایی ئاماژەیان پێدەدەم. بەڵام بە بڕوای من لەهەموو شت زیاتر کە …
درێژەی بابەت ... »