له‌چوارچێوه‌ی فراوانبوونه‌وه‌ی مه‌ودای جه‌نگی ناوخۆیی سوریا، ناوچه کوردنشینه‌کانیش بوونە مه‌یدانی شه‌ڕو کوشتار له‌نێوان هێزە چەکدارەکانی”پارتی یه‌کیه‌تی دیموکراتی کورد- پەیەدە” کە لە “پەکەکە”ەوە نزیکە، لەگەڵ به‌ره‌ی نه‌سره‌و ئه‌لقاعیده‌و ڕه‌وته ئیسلامیه‌کان. له‌ئه‌نجامدا دەیان مناڵ و ژن وهاولاتیانی مه‌ده‌نی کوژران‌و برینداربوون‌و هەزارانیش ئاوارەبوون. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی حزبه بۆرژوا ناسیونالیستهکانو ده‌زگای راگهیاندنو ڕۆشنبیرانیهوه، که تێده‌کۆشن ئه‌م کوشتارو وێرانکاریه‌ی رووی له‌خه‌ڵکی مه‌زڵومی ناوچه کوردنشینه‌کانی سوریا کردووه، …
درێژەی بابەت ... »بەیاننامەکان!
دەستوری هەرێم کەرەسەیی شەڕێکی راگەیاندنی کۆنەپەرستانەیە لە نێوان دەسەڵاتو ئۆپۆزیسۆنە!
هەرەشەی راپرسی لەسەر دەستوری پێشنیاری هەرێم، کەدەسەڵات و بە دیاریکراویش پارتی، ناوە ناوە بەدەستیەوە دەگرێت لەگەڵ پێداگری ئۆپۆزیسێۆن بۆ گێرانەوەی دەستور بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان، لایەنیکی بەرجەستەی ململانێی نێوان ئەو دوو لایەنە بۆرژواییەیە لەهەلومەرجی ئێستای کوردستاندا. هەڕەشەی خستنە دەنگدانی دەستور لەلایەن پارتیەوە بۆ ئەوەیە کە گوشار بخاتە سەر ئۆپۆزیسیۆن بۆ سازان و قبوڵکرنەوەی بارزانی بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتی هەرێم. ته‌نانه‌ت …
درێژەی بابەت ... »رۆژی یەکی ئایار، رۆژی بانگەوازی چینی کرێکارە بۆ دنیایەکی ئازاد‌و یەکسان!
هاورێیانی کرێکار! جەماوەری زەحمەتکێشو چەوساوە! سیستەمی سەرمایەداری کە لەسەربنەمای نایەکسانی ئابوری‌و بالادەستیی کۆمەڵایەتی کەمایەتیەکی زۆر بچووکی کۆمەڵگاو لەسەر چەوساندنەوەی چینایەتی دامەرزاوە، ئێستا لە هەموو کاتێك زیاتر ناکۆکی‌و ناتەبایی خۆی لەگەڵ ژیانی مرۆڤایەتیدا نیشانداوە. قەیرانی ئابوری چەند ساڵە کە لەناو مەڵبەندی هێزو دەسەلاتی ئەم سیستەمەدا یەخەی پێگرتوە، ملیۆنەها ئینسانی کرێکاری فرێداوەتە دەرەوەی پرۆسەی بەرهەمهێنانەوەو بێ‌کاری کردوون‌و ژیانی کۆیلایەتییان بەسەر خۆیان‌و خێزانەکانیان …
درێژەی بابەت ... »کوشتاری خه‌ڵکی بێدیفاعی شیرناخ به‌ده‌ستی حزبه”میانڕهوهئیسلامی”ه‌که‌ی ئۆردو‌غان، هه‌مان تاوانه که‌سه‌دام حسین له‌دژی خه‌لكی کوردستان ئه‌نجامیدا!
دوێنی له‌ئاکامی په‌لاماردانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی سوپای تورکیا بۆسه‌ر گوندێکی ناوچه‌ی شرنا‌خ زیاتر له 35هاوڵاتی بونه قوربانی‌و ژماره‌یه‌کی تریش برینداربوون. ئه‌م په‌لاماره کۆمه‌ڵکوژیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا کهبهباهانهی پاککردنه‌وه‌ی سنوره‌کان له‌چه‌کداره‌کانی په‌کاکا ده‌ستی بۆبراوه له‌درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی پاکتاوکردنی قه‌ومی‌و سه‌رکوتکردنی خوێناوی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستانی تورکیایه، کهتوندکردنهوهی ئیستبداد‌و عه‌سکه‌رتاریه‌تی کردۆته ئامانجێک بۆ هه‌رچی زیاتر پاراستن‌و ڕاگرتنی پایه‌کانی ده‌سه‌ڵات و نفوزی چینی بۆرژوازی‌و سه‌رمایه‌داران …
درێژەی بابەت ... »هه‌رجۆره باشبوونێکی ژیانی ژنانی کوردستان، بهتوندکردنهوهو هاتنه‌مه‌یدانی خه‌بات له‌دژی ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌نده!
8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی هاتنه مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ژنان‌و پیاوانی ئازاده به‌ڕووی جیاکاری‌و ستهمو کۆیله‌یه‌تی ئینسانی ژن، ڕۆژی توندکردنه‌وه‌ی خه‌باته به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی‌و نه‌زم نیزامی سه‌رمایه‌دا، که‌له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕاگرتنی ئه‌م نایهکسانیهو پیاوسالاری‌و ژێرده‌سته‌یی ژنان ڕاوه‌ستاوه. ئامانجی چینی بۆرژوازی‌و دهسهڵاتو حکومه‌ته‌کانی له‌هێشتنه‌وه‌ی جیاکاری و ژێرده‌سته‌یی ژناندا، ناچار کردنی نیوه‌ی کۆمه‌ڵه‌گایه، به‌مانه‌وه‌ی وه‌ک به‌شێک له‌هێزی کاری ههرزانو …
درێژەی بابەت ... »به‌یانی هاوبه‌شی هه‌ردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق و کوردستان سه‌باره‌ت به:
كێشه‌کانی نێو حزبی حیکمه‌تیست ڕابه‌ری هه‌ردوو حزبی کۆمۆنیستی کڕیکاری عیراق و کوردستان ماوه‌ی چوار ڕۆژی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو ته‌ره‌فی کێشه‌ی نێو ڕابه‌ری حزبی حیکمه‌تیست دا له په‌یوه‌ندییه‌کی به‌رده‌وام و ڕاسته‌وخۆدا بوو، له پێناو پاراستنی یه‌کپارچه‌یی ڕیزه‌کانی حزبی حیکمه‌تیست و کهناڵڕێزکردنی خیلافاتی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی کێشه‌که له ڕێگای ئوصول و ئه‌ساسنامه‌ی حزبه‌وه، وه به‌رجه‌سته‌کردنی نمونه‌یه‌کی سه‌رکوتوویی مامه‌له‌کردنی کۆمۆنیستی به خیلافاتی …
درێژەی بابەت ... »نابیت ریگابده‌ین ئارامی و ئاسایشی ژیانی خه‌لك بكریته قوربانی شه‌رو ده‌عوای نیوان ره‌وتی كۆران و یه‌كیتی نیشتمانی!
به‌یاننامه‌ی حزبی كۆمۆنیستی كریكاری سهبارهتبه بارگرژی راگه‌یاندنی ئه‌م دوایانه. دیسانه‌وه فه‌زای ته‌شه‌نوج وبارگرژیی ئیعلامی له‌نیوان ره‌وتی گۆران و یه‌كیتی نیشتمانیدا، ترس ودله‌راوكێ‌ی سه‌رهه‌لدانی پشیوی و پیكدادان له‌نیوان هه‌ردوولادا، خسته‌وه دل و ده‌روونی هاولاتیانه‌وه. هه‌ردوولا به‌بی هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاریتی كۆمه‌لایه‌تی وگویدان به‌ژیانی خه‌لك، له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیانه‌وه كه‌وتنه په‌لاماری یه‌كتر و په‌نایان برد بۆزمانی سوتاندن و ئاگركردنه‌وه وهه‌ره‌شه‌ی چه‌كداری له‌یه‌كتر وبه‌مجۆره‌ش بیروهۆشی خه‌لكیان بۆلای …
درێژەی بابەت ... »نامەیەکی کراوە لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکارییەوە بۆ ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی، سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی سه‌رۆکی حکومه‌ت!
ئەنجومەتی کاتی سەرای ئازادی شاری سلێمانی: دوای سڵاوی گەرم… نوسراوى سەرۆکى حکومەت بە ناونیشانى وه‌ڵامی سه‌رۆکی حکومه‌ت به خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر، خۆى لە خۆیدا جۆرێکە لە دان نان (ئه‌گه‌رچی ته‌ماوی و ناڕۆشنیش بێت) به ئیرادەى جەماوەرى خەباتگیرى کوردستان و سەلماندنى ڕه‌وایی خواسته‌کانمانە. هەرچەندە خەلکى کوردستان بە تەواوى حەقیانە کە گومانی گەورەیان هەبیت لەوەى کە ئەم وەلامە ماناى به‌ڵێنی جێبه‌جێکردنی خواستەکان بیت، …
درێژەی بابەت ... »به‌یاننامەى مەکتەبى سیاسى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان، سه‌باره‌ت به گفت و گۆی ئه‌مڕۆ 21-2 له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا!
لەخوین هەلکیشانى خوپیشاندانى جەماوەرى رۆژى 17 مانگ، لەلایەن چەکدارەکانى پارتییەوە، خرۆشانى شۆرشگیرانەى جەماوەرى بردە قوناغیکى بیگەڕانەوەوە. رووداوەکانى ئەمرۆژانە بەرۆشنى نیشانی دا که دەسەلات کەوتۆتە بەرامبەر بەخەلک و داخوازیە بەرهەقەکانیەوە. هیزی چەکدار و قانونیکیش کەبەدەست ئەم دەسەلاتەوەیە، راستەوخۆ بۆ مانەوەى ئەم دەسەلاتەى سه‌رمایه‌دارانی کورد‌و سەرکوت و پاشەکشەپێکردنى بزوتنەوەى شۆرشگیرانەى جەماوەر به‌کارده‌هێنرێت. ئەلقەى تەواوکارى ئەو پەلامارەى پارتى بە پەلکیشکردنى هیزى میلیشیایى و …
درێژەی بابەت ... »تاوانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی له‌دژی كۆمۆنیسته‌كان هه‌رگیز له‌بیرناچنه‌وه!
14/7/2000 ده ساڵ به‌سه‌ر په‌لاماره چه‌كداریه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه به بڕیاری تاڵهبانیو به ڕابه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌دژی كۆمۆنیزمی كرێكاری به‌ڕێوه‌چوو، تێپه‌رده‌بێت. ئه‌م په‌لاماره له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكی شه‌ڕفرۆشی‌و كۆنه‌په‌رستانه‌ی یه‌كێتی بۆ ڕازیكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و ڕژێمی به‌عسدا هاته‌كایه‌وه، كه له سه‌ره‌تاوه به ناردنی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌مكوتكردن ده‌ستی پێكرد، پاشان هه‌وڵیاندا په‌رده‌ی قانون به‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌دا بده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش شكاتنامهیهكی پر له …
درێژەی بابەت ... »