بەیاننامەکان!

سەرکوتی خۆپیشاندانی ئازادیخوازان بۆ پشتیوانی لەخەڵکی خرۆشاوی شارەکانی ئێران ئیدانەدەکەین!

سەرکوتی خۆپیشاندانی ئازادیخوازان بۆ پشتیوانی لەخەڵکی خرۆشاوی شارەکانی ئێران ئیدانەدەکەین! ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕیکەوتی ٢٨/٩/٢٠٢٢ له‌ كاتێكدا كه‌ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئازادیخواز، له‌ شاری سلێمانی بۆ پشتیوانی له‌ جه‌ماوه‌ری ناڕازی و ئازادیخوازی خرۆشاوی شاره‌كانی ئێران، دەیانویست خۆپیشاندانێک بەڕێ بخەن، بەڵام لەلایەن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانەوە ڕێگرییان لێکرا و نه‌یانهێشت خۆپیشاندانەکە‌ ئه‌نجام بدەن. به‌ڵام خۆپیشانده‌ران هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگی پشتیوانی و ناڕه‌زایه‌تیه دژ به‌ كۆماری …

درێژەی بابەت ... »

نابێ ڕیگابدەین ئەم هێرش و پەلامارەی کۆنەپەرستان بێوەڵام تێپەڕێت!

ماوەیەکە هێرش و پەلاماری سەلەفیەکان بۆ سەر ژنان و ماف و ئازادیە مەدەنیەکانیان بەتایبەتی و کۆمەڵگە بەگشتی، ڕووی لەسەر کردووە و لەکەناریشەوە ڕەوتە ئیسلامیەکانیش سیاسەتی حجابکردنی ژنانیان لە ژێر ناوی “تاجی زێڕین” و پێشبرکێی “بەهای فەرمودە” وە، بەدەستەوە گرتووە تا ڕەمز و نەریتەکانی ئیسلامی سیاسی بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵ بکەن. ئەم هێرش و پەلاماردانە هاوبەشەی سەلەفیەکان و ئیسلامیەکان لە ێێگای بانگخواز …

درێژەی بابەت ... »

ڕەشنوسی یاسای کاری حکومەتی هەرێم، بە یاسایی کردنی به‌تاڵانبردنی هێزی کار و ڕوتاندنەوەی کرێکارانە!

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان: ڕاگەیاندنێک لە کۆمسێۆنی کاروباری کرێکارانەوە ڕەشنوسی یاسای کاری حکومەتی هەرێم، بە یاسایی کردنی به‌تاڵانبردنی هێزی کار و ڕوتاندنەوەی کرێکارانە! بەدوای سی ساڵ لە نەبوونی یاسای کارێک بۆ کرێکارانی کوردستان، ئەم ڕۆژانە حکومەتی هەرێم ڕەشنوسی یاسای کارێکی گەیاندە پەرلەمان و وەزیری کاریش لە یەکەم دەرکەوتنیدا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ڕەشنوسە “لە خزمەتی کرێکاراندایە و مافەکانی کرێکارانی …

درێژەی بابەت ... »

مەهسا ئەمینی” جینا” قوربانی دەسەڵاتی ئاخوندەکان و نەریتی کۆنەپەرستی ئیسلامیە!

لە بەرواری ١٦ ی سیبتەمبەر، مەهسا ئەمینی بە پاساوی جل و بەرگی نەشیاو، دەسەڵاتی ئاخوندەکان لەئێران دەستگیری دەکەن ودواتر لەلایەن جەلادەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەشکەنجە دەدرێ وبەماوەیەکی کەم ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و دواتر هەواڵی مەرگی ڕادەگەیەنرێت… گومان هەڵنەگرە کە هۆکاری مەرگی ناوادەی مەهسا ئەمینی و جل و بەرگ و پەیڕەونەکردنی نەریتی ئیسلامی و مل نەدانە بە یاسا جەنگەڵیەکانی دەسەڵاتی رەشی …

درێژەی بابەت ... »

تێرۆر کردنی مامۆستا شەماڵ بەتوندی مەحکوم دەکەین!

ڕێکەوتی ٢٨/٨/٢٠٢٢ سوهیل خورشيد ناسراو بە مامۆستا ( شەماڵ) ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی لە بەردەم ماڵەکەی خۆیان لە شاری کفری لە لایەن چەند کەسێکی دەمامک دارەوە تیرۆر کرا، ئەم کردەوە تیرۆریستییە لە درێژەی کارە تیرۆریستییە بەردەوامەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیادایە کە ماوەیەکە بەشێوەی بەردەوام لە هەرێمی کوردستاندا، بە چاوساغی پیاوە نۆکەر پیشەکانی دەسەڵاتەوە، بەشێوەی جۆراو جۆر ئەنجامی دەدات. بەدڵنیایەوە کارێکی ئاوا …

درێژەی بابەت ... »

بەیاننامەی هاوبەشی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، عێراق، حکمەتیست/خەتی ڕەسمی

سەبارەت بە هێرشی تیروریستی بۆ سەر سەلمان روشدی! ڕۆژی هەینی ۱۲ی ئاب( ئۆگەست)، “سەلمان روشدی” نوسەری کتێبی “ئایەتە شەیتانیەکان” کە لە لایەن خومەینیەوە فتوای کوشتنی درابوو، لە ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبێکیدا لە پەیمانگای “شاتوکوا” لە شاری نیۆیۆرك، لە لایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشی کرایەسەرو بە توندی بریندار بوو. بە پێی هەواڵی هەواڵنێریەکان “ئەندرۆ ویلی” وتەبێژی تایبەتیی سەلمان روشدیش لەم هێرشەدا بریندار بووە. ئەم هێرشە لە لایەن پیاوێکی تەمەن ۲٤ ساڵانەوە بە ناوی “هادی مەتەر” دانیشتوی “فەیرڤیو” لە ویلایەتی نیوجێرسی بەرێوە …

درێژەی بابەت ... »

بە سه‌ربازیکردنی شارەکان و پەلاماردانی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر خۆپیشاندەران، نیشانەی ترسی دەسەڵاتدارانە لە ڕاپەڕینی جەماوەر!

ئەمڕۆ لەسەر بانگەوازی نەوەی نوێ، له‌ شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان لە سەعات پێنجی ئێوارەوە دەستی پێکرد. بەڵام حزبه‌ دەسەڵاتداره‌كانی هەرێم له‌ هه‌ردووك زۆن، وەک پیشەی هەمیشەییان هێزێکی زۆری چەکدارییان ڕژانە نێو سەنتەری شارەکان و فەزای عەسکەرتاریەتیان داسەپاند. هاوکات بە گازی فرمێسكڕێژ و کێبڵی کارەبایی و گولـله‌ی پلاستیكی کەوتنە گیانی خەڵك و دەستیان نەپاراست لە میدیاکاران و گرتن و …

درێژەی بابەت ... »

دەستگیرکردنی هەڵسوڕاوی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پێشێلکردنی ئازادی و مافە سەرەتاییەکانی خەڵکە!!

بەپێی هەواڵێک کە لە میدیاکانەوە بڵاو کراوەتەوە، دوا بەدوای بانگەوازەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ خۆپیشاندانێک لە هەرێمی کوردستان، دۆێنی هێزێکی ئەمنی  لە نێو شاری سلێمانی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی هه‌ندێك هه‌ڵسوڕاوی جوڵانه‌وه‌كه‌ و ژمارەیەک خۆبەخش و کادیر و بەرپرسیان دەستگیر کردووە کە ‌هیمداد شاهین وتەبێژ و فاروق غەفور ئەندامی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەکەیان لە ناودایە. ئەم کارەی هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی نیشتمانی …

درێژەی بابەت ... »

ڕێگاچارە هاتنەمەیدانی سەراسەری جەماوەری ناڕازیە بۆ ڕاماڵینی ئەم دەسەڵاتە!

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەپەیوەند بە بانگەوازی بزوتنەوەی نەوەی نوێوە بۆ خۆپیشاندان لەگەڵ ‌قوڵبوونەوەی قەیرانی حکومەتی لە عێراق و تەقینەوەی ناکۆکیەکانی نێوان باڵه‌کانی بۆرژوازی و لێکترازانی “ماڵی شیعە” و بانگەوازی سەدر بۆ خۆپیشاندان و داگیرکردنی پەرلەمان، شاسوار عەبدولواحیدی سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێش سەری لەژێرعەباکەی سەدرەوە دەرهێنا و کەوتە بانگەواز بۆ خۆپیشاندانی سه‌راسه‌ری له‌ شاره‌كانی كوردستان. ئەم کارەشی بە خۆهەڵواسین بە …

درێژەی بابەت ... »

دابینکردنی دەرمان و پێداویستی نەخۆشخانەکان لەئەستۆی حکومەت و دەسەڵاتداراندایە!

لەچەند ڕۆژی رابردوودا هەواڵی نەمانی دەرمان و پێداویستیە تەندروستیەکان و داخستنی چەندین نەخۆشخانە لەپارێزگای سلێمانی، لەوانەش نەخۆشخانەی هیوا، شار، بوژانەوەی دڵ و سۆزی دەرونی.. لەدەزگاکانی راگەیاندنەوە، بڵاو کرایەوە. زەنگی خەتەرێکی گەورە، لەپاڵ دۆخی گرانی و بێکاری و دواکەوتنی موچەو کەمی خزمەتگوزاری و دەیان کێشەو گرفتی تر کە بەرۆکی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش گرتووە، لێدرا. دۆخەکە بەڕادەیەکە کە کەمبوونەوەی دەرمان و داخستنی …

درێژەی بابەت ... »