بەیاننامەکان!

دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران ناڕەزایەتیەکان ڕاناگرێت

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیاندا، چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له‌ سلێمانی ده‌گرن و له‌ناو زانكۆكان و به‌رده‌رگاكانیاندا كۆبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندان  و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ پێداگری له‌ خواستەکانیان. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانیش له‌ بری وه‌ڵامی ڕۆشن و یه‌كجاره‌كی به‌ داوا ڕه‌واكانی خوێندكاران، خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌ پێده‌كه‌ن و بۆ جارێكی تر چه‌ندین كه‌سیان له‌ خۆپیشانده‌ران و کەسانی ناڕازی كه‌ بۆ …

درێژەی بابەت ... »

دەبێ دەستبەجێ وەڵام بەداخوازیەکانی خوێندکاران بدرێتەوە و دەستگیکراوەکانیش ئازاد بکرێن

بۆ ماوەی سێ رۆژ خرۆشانی سەراسەری خۆیندکارانی بەشە ناوخۆیەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان سەرتاپای کۆمەڵگای کوردستانی خستە ژیر کاریگەریی خۆیەوە. خوێندکاران بۆ خواستی گیڕانەوەی دەرماڵەو باشکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆیەکان، کە ماوەی ٧ ساڵە بە پاساوی جۆراجۆرەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لێیان زەوتکراوە، شەقامەکانی شارو شارۆچکەکانی کوردستانیان کردە مەیدانی بەرەنگاری و ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنی و میلیشیاکانی حزبە دەسەڵاتدارەکان، کە بەشێوەیەکی دڕندانە …

درێژەی بابەت ... »

ناڕەزایەتی خوێندکاران بۆ خواستەکانیان ڕەوایە و نابێ بهێڵین بەتەنها بمێننەوە!

ماوەی چەند ڕۆژێکە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆکانی بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی دەربڕین و سەر شەقامەکانیان گرتووە. خوێندکاران وێڕای داوای دەرماڵەکانیان، خواستی باشبوونی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی پێداویستی سوتەمەنی و ئاو و کارەبا ئەکەن. ئەمەش سادەترین ئەرکێکە کە ئەبێ دەسەڵاتداران، لە ئەستۆی بگرن و وەڵامی بەکردەوەی پێبدەنەوە. بەڵام ئەوە حکومەت و دەزگا سەرکوتگەرەکانیەتی کە لەجیاتی گوێگرتن …

درێژەی بابەت ... »

دەبێت وەڵام بە خواستی مامۆستایانی وانەبێژ بدرێتەوە

لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکاندا، ئەمڕۆ ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، مامۆستایانی وانه‌بێژ لەبەردەم پەرلەمانی کوردستاندا لە شاری هەولێرێش کۆبوونەوە و جارێکی تر پێداگرییان لە خواستی دامەزراندن و بە هەمیشەییکردنی کارەکەیان کردەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە مامۆستایانی وانەبێژ لەماوەی رابردوودا و چەندین جارە، بۆ ئەم خواستەیان ناوەندی شارەکان دەگرن و دەچنە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتی پەروەردە و داموده‌زگا حکومیەکان. بەڵام خودی ئەوەی کە …

درێژەی بابەت ... »

دەبێت وەڵام بە خواستی مامۆستایانی وانەبێژ بدرێتەوە!

لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکاندا، ئەمڕۆ ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، مامۆستایانی وانه‌بێژ لەبەردەم پەرلەمانی کوردستاندا لە شاری هەولێرێش کۆبوونەوە و جارێکی تر پێداگرییان لە خواستی دامەزراندن و بە هەمیشەیی کردنی کارەکەیان کردەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە مامۆستایانی وانەبێژ لەماوەی رابردوودا و چەندین جارە، بۆ ئەم خواستەیان ناوەندی شارەکان دەگرن و دەچنە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتی پەروەردە و داموده‌زگا حکومیەکان. بەڵام خودی ئەوەی …

درێژەی بابەت ... »

هەڵبژاردن تەواو بوو بەڵام کێشەی نێوان خەڵکی ناڕازی و دەسەڵات نەبڕاوەیە.

بەدوای دەورەیەک لەپڕوپاگەندەکردن و هەوڵی هاوبەشی هەموو حزبە بەشدارەکان بۆ فریودانی جەماوەری ناڕازی و بەدوای بەخشینەوەی کێوێك لەبەڵێنی درۆ و ڕیاکاری و پاڕانەوە لەخەڵک و لاواندنەوەی کوردایەتی، کەگوایە دەنگی خەڵک “پێگەی کورد لەبەغدا بەهێز دەکات و مافە دەستورییەکانی کورد دەگێڕێتەوە”. پاش ئەوەی کە حزبە دەسەڵاتدارەکان بەئاشکراو نهێنی ئەندامان و لایەنگرانی خۆیان لەژێر فشارو ترسدا ڕاگرت و پەنجەی هەڕەشەی بڕینی مووچە …

درێژەی بابەت ... »

نا بۆ “هەڵبژاردن” نا بۆ “پڕۆسەی سیاسی” ئیتر کاتی کۆتاییهێنانە بە دەسەڵاتی گەندەڵکاران، نۆرەی دەسەڵاتدارێتی جەماوەریە!

جارێکی تر چینی دەسەڵاتدار لە عێراق و کوردستان بە هەموو ڕەوتە ئیسلامی و قەومی و تایفەگەری و هێزە میلیشیاییەکانیانەوە، سیناریۆی گاڵتەجارێ هەڵبژاردنیان بۆ فریودانی خەڵک و پەلکێشکردنەوەیان بۆ نێو زەلکاوی پڕۆسەی سیاسی شکستخواردویان بەدەستەوە گرتەوە. ئەمەش لە دۆخێکدایە کە کۆمەڵگه‌ی عێراق سەراپا غەرقی فەوزایەکی ئەمنییە و ڕۆژانە دەستی تیرۆر و تۆقاندنی گروپە میلیشیاییەکان و هێزە ئەمنیەکان تا ئەوپەڕی خۆی درێژدەبێ …

درێژەی بابەت ... »

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان شایانی پشتیوانی فراوانی ئێمەو جەماوەری زەحمەتکێشە!

 ئەمڕۆ دووشەممە بەرامبەر بە ١٣/٩/٢٠٢١، دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان لەبەشێک لەناوچەو شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بۆ خواستی دامەزراندنو فرسەتی هەلی کار، دەستیاندایە خۆپیشاندان وناڕەزایەتی دەربڕین و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیەکان ودەزگا بەرپرسەکاندا کۆبوونەوەو داوایان لە کاربەدەستان کرد کە دابمەزرێن و وەک مافێکی ڕەوای خۆیان حکومەت فرسەتی کاریان بۆ دابین بکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە چەند ساڵێکە، حکومەتی هەرێم جگەلەوەی شانی خۆی خاڵی کردۆتەوە لەدابینکردنی کار …

درێژەی بابەت ... »

لەم زەلکاوە ئەمنییەدا هەر ئەوە بەرهەمدێت!

بەیاننامەیەک لەکۆمیتەی کەرکوکەوە، سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی پارێزگای کەرکوک دوێنی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی، کۆبوونەوەیەکی “نائاسایی” سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی پارێزگای کەرکوک سازدا. ئەم کۆبوونەوەیە بەدوای ئەو هێرش و پەلاماردانانەدا دێت کە چەکدارانی داعش بۆ سەر چەند ناوچە وگوندێکی سەر بەپاریزگاکە ئەنجامی داو بەهۆیەوە ترسو دڵەڕاوکێی خستە نێودڵی دانیشتوانی ئەم  ناوچانەوەو بەدوای خۆشیدا ژمارەیەک لەهاولاتیان کوژران وچەندین …

درێژەی بابەت ... »

خەڵکی ئەفغانستان بەرەو ڕوی سیناریۆیەکی تاریکتر کرایەوە!

گەڕانەوەی هێزەکانی تاڵیبان بۆ ناو شارەکانی ئەفغانستان و دوبارە وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی سیاسی و دامەزراندنی ئیمارەتی ئیسلامی، ئەوەی بۆ خەڵکی جیهان ڕۆشنکردەوە کە ئامانجی جەنگی ئەمریکا و داگیرکاری ئەفغانستان پێش بیست ساڵ لەمەوبەر نە دژی تیرۆر بووه‌ نە بۆ ڕزگاری خەڵکی ئەفغانستان بووە لە ژێردەستەیی کۆنەپەرستترین هێزی میلیشا و دڕندەیەکی وەک تاڵیباندا، بەڵکو خەڵکی کرانە گەورەترین قوربانی نەخشە و سیاسەتی ئیمپریالیستانەی …

درێژەی بابەت ... »