گۆشەی تایبەت بەئایار!

ناڕەزایەتیەکانی فەرمانبەران ومامۆستایان، بەرهەقە وخواستەکانیان خواستی هەموو خەڵکی کوردستانەو پێویستە بەتەواوی تواناوە پشتگیریان لێبکرێت!

نزیکەی هەفتەیەکە ژمارەیەک لە مامۆستاو فه‌رمانبه‌ر، وه‌ك ناڕه‌زایییەک ‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنى موچه‌و خراپى بژێوى ژیانیان، لەبەردەم ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لەشاری سلێمانی خیمەیان هەڵداوە و بەشێکیان مانیان له‌خواردن گرتوه. وەک پشتیوانیەکیش بۆ ئەم ناڕەزایەتیەی مامۆستایان وفەرمانبەران،  ڕۆژانە بە سەدان هاوڵاتی سەردانی خێمەی مانگرتوەکان دەکەن و  هاوکات لە ناوچەی شارەزور و دەڤەری ڕاپەرین، مامۆستایانی ناڕازی، لەکۆبونەوەی جەماوەری و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیەکانیاندا، هەم ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر …

Read More »

ساتوسەوداکردن بە مافەکانی مناڵانی کچەوە پەڵەیەکی ڕەش و نەنگیە بە تەوێڵی پەرلەمانی عێراق و یاساکانیەوە!

ڕۆژی سێ شه‌ممە ڕێکەوتی ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، پەرلەمانی عێراق لەسەر بنەمای ڕێکەوتن و ساتوسەودایەکی سیاسی پێشتری نێوان لایەنە ئیسلامیە شیعە و سوننە و ناسیۆنالیستە کوردەکاندا، (٣) یاسای جیاوازی پێکەوە لەناو ناڕەزایەتی بەشێكی بەرچاو لە ئەندام پەرلەمانەکان و بەپێچەوانەی شێوازە باوەکانی دەنگدانەوە، پەسەندکرد و تێپەڕاند.  ئەو یاسایانەی کە لەم بەندوبەستەی لایەنە قەومی و مەزهەبیەکانەوە داسەپێندران، بریتی بوون لە هەموارکردنەوەی یاسای …

Read More »

خۆپیشاندانی خەڵکی ئازادیخوازی سوریا تروسکاییەك لەناو سیناریۆی کۆنەپەرستانەی باڵەکانی بۆرواژیدا!

ئەمڕۆ ٢٠ی دێسەمبەر، هەزاران ژن و پیاوی ئازادیخواز لە گۆڕەپانی ئەمەوییەکان لەسەر بانگەوازی “کۆمەڵەی لاوانی مەدەنی” لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کۆبونەوەو خوازیاری دەوڵەتێکی عەلمانی و مەدەنی بوون کە مافەکانی ژنان و مناڵ و سەرجەم هاوڵاتیانی سوریا دەستبەربکات. خۆپیشاندەران خوازیاری ئەوەی بوون کە سەرجەم هاوڵاتیانی سوریا بەدەر لە پێناسەی نەتەوەیی و دینیان مافەکانیان لە سوریای داهاتوودا پارێزراو بێت. خۆپیشاندەراب بەدەنگێکی دلێرەوە …

Read More »

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەربارەی شەڕو بارگرژیەکانی سوریا!

لەچەند رۆژی ڕابردوودا میلیشیا ئیسلامیەکانی “بەرەی رزگاری شام” و “سوپای نیشتمانی سوری”، لە پارێزگای ئیدلیب، هیرشێکی فراوان وکتوپڕیان دەست پێکردو ناوچەیەکی فراوانیان لە باکوڕی رۆژئاوای سوریا، خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە، ئێستاش بەرەو ناوەراستی سوریا و دیمەشقی پایتەخت لەپێشرەویدان. بەمەش ئاگری جەولەیەکی تری شەرو ماڵویرانی، کوشتن وئاوارەیی بەکۆمەڵ، ڕوبەڕوی خەڵکی سوریا کراوەتەوە. لەماوەی شەڕی ناوخۆی سوریادا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە تا ساڵی …

Read More »

هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق و دووڕوویی ناسیۆنالیزمی کورد!

هەڕەشەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بە پاساوی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، یەکێکه‌ لە ئاماژەکانی توندبوونەوەی فەزای جەنگ و میلیتاریزمێک کە حکومەتە فاشیستەکەی ناتانیاهۆ، بەپشتیوانی ئەمریکا و دەوڵەتانی ڕۆژئاوا، بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسی و سەربازیەکانی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگه‌ی عیراقی له‌به‌رده‌م ڕاكێشان بۆ ناو شەڕێکی ماڵوێرانکەر داناوە. لێدوانەکانی “ماسیۆ میللەر”، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بە چاوپۆشیکردن لە …

Read More »

بانگەواز بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەکۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە فەلەستین، ٢٩ی نۆڤێمبەر

بۆ چینی کرێکار و ڕێکخراو و دامەزراوە کرێکارییەکان بۆ خەڵکی ئازادیخواز و ئاشتیخوازی بەرگریکار لەخەڵکی فەلەستین. لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا، کوشتنی خەڵکی بێبەشی فەلەستین، بەتایبەتی لە کەرتی غەززە، بە نوێترین چەکی سەردەم و کوشتنی بەکۆمەڵ لە زەوی و ئاسمانەوە، لەلایەن حکومەتی فاشیستی ئیسرائیله‌وه‌، بەهاوکاریو پشتیوانی هەمەلایەنەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، هێشتا درێژەی هەیە. ئەمڕۆ هیچ شتێک لە کەرتی غەززە …

Read More »

کۆتاییهێنان بە توندوتیژی لەدژی ژنان، کاری چینی کرێکار و بزوتنەوەی یەکسانیخوازییە!

٢٥ی نۆڤێمبەر ڕۆژی جیهانی ڕاوەستانەوەیە بەرامبەر بە توندوتیژی لەدژی ژنان. بەم بۆنەیەوە هەموو ساڵێک لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان، دەوڵەتان و دامەزراوە جیهانیەکانەوە، جارێکی تر پرسی ژنان و ئەو توندوتیژی و جیاکاریەی ڕووبەڕووییان بۆتەوە، دەکەنە جێگای باسی میدیاکان و ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر. بەڵام خودی ئەم ڕۆژە بەڵگەیەکی ئاشکرایە کە ژنان لەسایەی سیستمی سەرمایەداری و دەسەڵاتدارێتی چینی بۆرژوازی و یاسا و نەرێتە باڵادەستەکانیدا، …

Read More »

بەیاننامەی یەکی ئایاری رۆژی جیهانی چینی کرێکار لە رێکخراوی دەرەوەی حزب بەزمانەکانی: کوری، ئینگلیزی، ئەڵمانی و نەرویجی …

بەزمانی کوردی : ئەم جیهانە ئاوەژووە دەبێ لەسەر پێی خۆی دابنرێتەوە! پیرۆزە یەکی ئایار ڕۆژی یەکیتی و هاوپشتی چینی کریکار نیزامی سەرمایەداری سەرچاوەی مانەوەی هەموو ئەو بەدبەختی و کۆیرەوریانەیە کە بەرۆکی بە ئینسانی ئەمڕۆ گرتووە، هەژاری و بێکاری و بێبەشی، جیاکاری و نایەکسانی، ئیستیبداد و سەرکوتی سیاسی، جەنگ وکاولکاری، نەزانی و خورافە و دواکەوتوویی کەلتووری، بێخانەولانەیی و نائەمنی ئابووری و …

Read More »

چالاکیەکانی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکارەوە…

ئەڵمانیا: ڕێکخستنەکانی حزب لەم چالاکیانەدا بەشداری دەکه‌ن: ١– شەممە ١ی ئایار کاتژمێر ١١:٣٠ ی پێشنیوەڕۆ، لە شاری کۆلن بە بەشداری چەندین حزب و ڕێکخراوی کۆمۆنیستی ئەلمانی و تورکیایی کۆبونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە مەیدانی (هانز بۆکلەپلاتز) سازدەکرێت. لەوێدا چەند وتارێک پێشکەش دەکرێت، پاشان ڕێپێوان دەستپێدەکات بەرەو ناو (نۆی مارکت) لە ناوەندی شار و لەوێوە بۆ (هۆی مارکت). شایانی باسە تەشکیلاتی کۆلنی حزبی …

Read More »

یەکی ئایار، ڕۆژی نمایشی هێزی چینایەتیمانە!

موحسن کەریم یەکی ئایار، رۆژی هاوپشتی و هاوخەباتی چینایەتی و نێونەتەوەییمانە. رۆژی وەستانەوەیە بە دژی ستەم و چەوساندنەوە و نایەکسانی، رۆژی دەنگ هەڵبڕینمانە لەپێناو ژیانێکی هاوچەرخ و شایستەی مرۆڤی ئەم سەردەمە. رۆژی دادگاییکردنی سیستەمی چەوسێنەرانەی سەرمایەداریە لەبەردەم ویژدانی مرۆڤایەتی هاوچەرخدا. دوای دەیان ساڵ لەخەباتی چینی کریكار، دوای دەیان ڕوبەڕووبونەوە لەگەڵ بۆرژوازی و دەسەڵات و حکومەتەکانیدا، سەرەنجام چینەکەمان توانیویەتی بەشێك لەو …

Read More »